لە مانگی نیسانی ساڵی 2022، ناوەندی مەشقی سەربازیی ژنان لە ئوردن ئاهەنگی دەرچوونی خولی ژمارە 1/2022 بۆ ئەفسەرانی پلەدار و بێپلەداری ژن ڕێکخست. دەرچووان پەیوەندی دەکەن بە یەکە تایبەتەکانی ئاسایش. خولە شەس هەفتەییەکە توانای جەستەیی، فریاگوزاریی سەرەتایی، نیشانەگرتن، لێهاتوویی جەنگ، شەری مەودا نزیك، و لێهاتوویی شاخەوانی لەخۆدەگرت بۆ ئەو ئەرکانەی لە ناوچە ناڕێکەکاندا ئەنجام دەدرێن. “هێزە چەکدارەکان هەوڵی برەودان بە سەربازی ژن و فراوانکردنی توانا سەربازییەکانیان دەدەن لە ڕێگەی خولی تایبەمەندکراوەکان بۆ ئەوەی بیانگەیەننە ئاستێکی بەرزی پیشەیی تا بتوانن ئەرکەکانیان بە کارامەیی و لێهاتوویی جێبەجێبکەن،” موقەدەم سەلمان عەکالیك، فەرماندەی ناوەندی مەشقپێکردنی ژنان، ئەمەی لە وتاری دەستپێکردنی ئاهەنگەکەدا وت.…
Unipath
بۆ پیشاندانی پابەندبوونی حکومەتی ئەمریکا بە ئاسایش و گەشەسەندنی عێراق، فەرماندەی فەرمانگەی ناوەندیی ئەمریکا فەریقی یەکەم مایکڵ ئی. کوڕیڵا سەردانێکی دوو ڕۆژەی بۆ عێراق لە مانگی ئابی ساڵی 2022 ئەنجام دا. لە میانەی سەردانەکەیدا، فەریقی یەکەم کوڕیڵا لەگەڵ سەرکردە سەربازی و مەدەنییەکانی عێراق کۆبووەوە بە سەرۆکایەتی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق موستەفا کازمی. بە پێی ڕاگەیەنراوێك لە نوسینگەی کازمی، دەوترێت کە هەردوو بەرپرس پرسەکانی هاوکاری لە بوارەکانی ئاسایش و سەربازی، جەنگی بەردەوامی دژ بە تیرۆر، و دوایین چالاکییەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق دژ بە پاشماوەکانی داعشیان تاوتوێ کردووە. کازمی جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە زەبری کوشندە لە جەنگی دژ…
بۆ باشتر دەستگەیشتن بە دادپەروەری و پێڕاگەیشتن بەهۆی دواکەتنەکان کە لە ئەنجامی کۆڤید- 19 ەوە ڕوویاندا، حکومەتی کوەیت لە مانگی نیسانی ساڵی 2022، سیستەمێکی پەیوەندیکردنی کۆنفڕانسی ڤیدیۆیی لە زیندانی ناوەندی دا دامەزراند بۆ بەئەنجامگەیاندنی دادگاییەکان لە هۆڵی دادگای ئەلیکترۆنیدا. ئەنجومەنی باڵای دادوەریی کوەیت جەختی کردووە لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە کارەکانی دادگا و پێویستی ئەنجامدانی دانیشتنەکانی دادگا بۆ ئەو دۆسیانەی کە ناکرێت دوابخرێن، لەوانە ئەو دۆسیانەی کە پەیوەستن بە کێشەکانی خێزانەوە. یاریدەدەری سکرتێری وەزیری داد بۆ زانیاریی تەکنەلۆژی، حەکیم قەڵاف ئاماژەی بە ئەوە کرد کە خزمەتگوزاریی دادگەری بەدیجیتاڵ و بە تەلەفزیۆن کردوە لە پێناو چەسپاندنی دادپەروەری و ئاسانکاری بەرەوپیشچوونەکانی دادگا…
لە پێناو دامەزراندنی پیشەسازیەکی هاوبەش بۆ چاککردنەوەی هێلیکۆپتەرەکان لە شانشینەکەدا، دەستەی پیشەسازییە سەربازییەکانی سعودیە (SAMI) ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکی بەرهەمهێنەری فڕۆکە واژۆکرد. بە وتەی وەلید ئەبو خالید، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دەستەی پیشەسازییە سەربازییەکانی سعودیە، سندوقی وەبەرهێنانی گشتی کە بە تەواوی لەلایەن سعودیەوە خاوەندارێتی دەکرێت، لەم دواییانەدا ڕێککەوتنی هاوبەشی لەگەڵ 14 کۆمپانیا کە سێ لەوانە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهانن، لە میانەی پێشانگای بەرگری جیهانی واژۆکرد. “سیانەی هێلیکۆپتەری پەروانە سووڕاوە کە لە شانشینیدا لەلایەن هێزە جیاوازەکانەوە کاریان پێدەکرێت، دەرفەتێکی گەورەیە بۆ بەخۆماڵیکردن و پەرەپێدانی شارەزایی نوێی بەردەوام،” ئەبو خالد وەهای گوت. لە چوارچێوەی هەوڵە بەگەڕخراوەکان بۆ بەخۆماڵیکردنی دەسکەوتەکانی…
لووتکەیەکی سێلایەنە بە سەرپەرشتیی هاوبەشی شازادەی ئەبوزەبی خاوەن پایە شێخ موحەمەد بن زاید ناهیان، خاوەن شکۆ شا عەبدوڵا بن حوسەینی ئەردەن و سەرۆکی کۆماری میسڕ عەبدولفەتاح سیسی لە مانگی ئابی ساڵی 2022 بەسترا بۆ تاوتوێکردنی ئاستەنگیەکانی بەردەم ئاسایشی ناوچەکە. بابەتەکانی کۆبوونەوەی لوتکەی قاهیرە تیشکیان دەخستە سەر بەرپەرچدانەوەی هاوبەشی عەرەبی بۆ قەیرانەکانی هەرێمەکە و بە هەروەها ڕێگاکانی بەرەوپێشبردنی ئاسایشی خۆراک و وزە. کۆبوونەوەکەی قاهیڕە لە دوای کۆبوونەوەی شەش وڵات هات لە مانگی ئازاری ساڵی 2022، لە باشوری ئیسڕائیل کە وەزیرانی دەرەوەی میسڕ، ئیماڕات، مەغریب، بەحرەین، ئیسڕائیل و ئەمریکای بەیەك گەیاند. ئەوان گفتوگۆیان لەسەر ڕێککەوتنامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئیسڕائیل…
دەستەی “یونیپاس” سیمینارێکی نێودەوڵەتی لە تورکمانستان لە مانگی ئازاری ساڵی 2022 دەربارەی هاوکاریی مرۆیی بۆ پەنابەران، کۆچبەران و کەسانی ئاوارەی ناوخۆ – هەموو بابەتە پەیوەندیدارەکانی تر بە دەستبەسەرداگرتنی تاڵیبان بەسەر ئەنغانستاندا – چوار وڵاتی ناوەڕاستی ئاسیای پێکەوە کۆکردەوە. ڕێکخراوی هاوکاری و کارکردنی پێکەوەیی لە ئەوروپا (OSCE) دەیان بەرپرسی لە سەرانسەری ناوچەکە بانگهێشت کرد بۆ عەشقابادی پایتەختی تورکمانستان. سەڕەڕای ئامادەبووانی دامەزراوەکانی سنوری نیشتمانی لە تورکمانستان، کازاخستان، ئۆزبەکستان، قرغستانەوە، بەشداربووان لە ڕێکخراوی هاوکاری و کارکردنی پێکەوەیی لە ئەوروپا، نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕێکخراوە ناحکوومیەکان، و بەرنامەی سەرپەرشتیکردنی سنور لە ناوەڕاستی ئاسیا، کە کۆمەکی دارایی کراوە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە، هاتبوون. جۆن مەکگرێگەر، سەرۆکی ناوەندیی ڕێکخراوی…
دەستەی “یونیپاس” هێزەکانی ئاسایشی لوبنان چالاکیەکی گەورەی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەریان پەکخست لە هەڵمەتێکدا بۆ سەر ماڵی بازرگانی خاوەن ماددەی هۆشبەر بە ئۆپراسیۆنێکی لەناکاو لە ناوچەی مەتن، پارێزگای چیای لوبنان، و هەرێمی کەسەروان، پارێزگای کەسرەوان- جبێل. بڕێکی زۆر پارە، کەرەستەی پێچانەوە و بڕێکی زۆر لە کۆکاینی هاوردەکراو لە هەڵمەتی گەڕانەکەدا لە ماڵی بازرگانی خاوەن ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیران. هێزەکانی ئاسایشی لوبنان مێژوویەکی درێژیان هەیە لە دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و جوتیارانی بەروبومی نایاسایی. لە ماوەی ناسەقامگیری و گێژاو بەهۆی شەری ناوخۆە لە ساڵانی 1975 بۆ 1990، میلیشیاکان بە ڕادەیەکی زۆر فرۆشتنی ماددەی هۆشبەریان بەکاردەهێنا بۆ زیادکردنی هێز…