پابەندبوونی پاکستان بۆ کەمکردنەوەی ڕوودانی سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی دارایی تیرۆرستان لەناو سنوورەکانیدا پلەبەندی بەرزتری لەلایەن ڕێخراوێکی نێودەوڵەتیەوە کە چاودێری گواستنەوەی نایاسایی پارە دەکات، پێبەخشیووە. لە تشرینی یەکەم 2022، هێزی ئەرکی کرداریی دارایی (FATF) پشتڕاستی کردەوە کە پاکستانی لە “لیستی خۆڵەمێشی”ـی وڵاتانی ژێر چاودێری زیاتردا لابردووە بەهۆی کەموکوڕییەکان لە دژە سپیکردنەوەی پارە (AML) و بەرەنگاربوونەوەی پاڵپشتیکردنی دارایی تیرۆریزم (CFT). سەرۆکی هێزی ئەرکی کرداریی دارایی (FATF) ت. ڕاجا کومار بڕیارەکەی لە بارەگای سەرەکیی هێزی ئەرکی کرداریی دارایی (FATF) لە پاریس ڕاگەیاند. “پاکستان بۆ گەیشتن بە ئاستی پابەندبوونەکان لە پلانە کردارییەکانی، بەدواداچوونی بۆ کەموکوڕییە تەکنیکییەکان کردووە،” کومار ئەمەی ڕاگەیاند. تیمی هەڵسەنگاندنی…
Unipath
بە یارمەتی لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP)، ڕێکخراوی پاڵپشتیی دارایی قەتەڕ بۆ گەشەپێدان (QFFD) دەستپێخەری ژنان لە گۆڕەپانی جەنگ (WICZ) لە پەراوێزی 77ـەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلوولی 2022، لە نیویۆرک، دەستیپێکرد. ئامانجی ‘ژنان لە گۆڕەپانی جەنگ’ بریتییە لە پاڵپشتکردن و بەهێزکردنی ژنان و کچانی ناوچە جێناکۆکەکان لە سەرانسەری جیهان، ئەمەش دووپاتکردنەوەی ئەو ڕۆڵە پاڵپشتیکەرەیە کە قەتەر لە یارمەتیدانی ژنان و کچانی زیان بەرکەوتوو بەهۆی ململانێکان، جەنگ و هەژارییەوە دەیگرێتەبەر، کە پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی لە کاتی قەیرانەکاندا کاریگەری ئەرێنی دروست بکات. هەروەها چارەسەر بۆ ئە زیانانەی بەهۆی قەیرانە درێژخایەنەکانەوە سەرچاوە دەگرن، وەک نەبوونی خوێندن، چاودێریی تەندروستی…
باشترین کۆلێژی ڕاهێنانی سەربازیی لوبنان بۆ ئامادەکردنی ئەفسەران بۆ داهاتوو کە تێیدا بە کۆمپیوتەرکردن ڕۆڵێکی گەورەتر لە ئاشتی و ئاسایشدا دەگێڕێت، تیشک دەخەنە سەر بە دیجیتاڵکردن. لە کۆلێژی فەرماندەیی و دەستەی فوئاد شەهاب، ڕێککەوتنی هەماهەنگی لە نێوان سوپای لوبنان و تۆڕی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لوبنانی (LDTN) لە مانگی ئەیلولی 2022 واژۆکرا. لە نێوان ئامادەبووانی واژۆکەردا، فەرماندەی ئەوکاتەی کۆلێژ لیوا حەسەن جونی و ڕێکخەری گشتیی تۆڕی گۆڕانکاریی دیجیتاڵیی لوبنانی پڕۆفیسۆر نەدیم مەنسوڕی بەدی دەکران. ئامانجی ڕێککەوتننامەکە بریتی بوو لە بەرەوپێشبردنی سیستەمی پەروەردەی سەربازی تا ئەفسەران بتوانن لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکاندا هەنگاوبنێن. ”شکست لە پێدانی سەرنجی شایستە بە تەکنەلۆژیا لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا…
گروپی یەمەنی مافەکانی مرۆڤ ئیدانەی میلیشیا حوسییەکانی کرد لە ئەشکەنجەدانی زیاتر لە 17,000 بەندکراو لە ئەیلوولی 2014ـەوە، لەو کاتەوەی میلیشیاکە دەستی بەسەر سەنعادا گرتووە. بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانیی قوربانیانی بێسەروشوێنی زۆرەملێ، کە لە مانگی ئابی 2022 لە ڤیەننا بەڕێوەچوو، ڕێکخراوی یەمەن بۆ دەستبەسەرکراوان و ڕفێنراوان (YODA) ڕایگەیاند کە 178 کەس، لە نێوانیاندا 10 منداڵ ئەشکەنجە دراون تا ئەوەی کە گیانیان لەدەستداوە. چلیان لە پاریزگای حودەیدە، 37 لە سەنعا، 20 لە تەیز و ئەوانی دیکەش لە پارێزگاکانی تری یەمەنەوە هاتبوون. بەگوێرەی ڕێکخراوی یەمەن بۆ دەستبەسەرکراوان و ڕفێنراوان، میلیشیا حوسییەکان 639 ناوەندی دەستبەسەرکردن بەرێوەدەبەن: کە 230 لەوانە فەرمی، 298 نافەرمی…
تورکمانستان و ئەمریکا ئامادەن پەویوەندییە دوو قۆڵییەکانیان بەرەوپێش ببەن، بە دیاریکراوی لە بوارەکانی ئاسایشی سنور، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و بڵاونەکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ. لە 28 ـی ئەیلوولی 2022، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی تورکمانستان ڕەشید مێرێدۆڤ لە ئەشقئاباد پێشوازیکرد لە لیوا جۆن پ. هڕۆنێک، فەرماندەی کارگێڕیی ویلایەتی مۆنتانا، فەرماندەی پاسەوانی نیشتمانیی مۆنتانا و بەڕێوبەری وەزارەتی کاروباری سەبازیی مۆنتانا. ئەوان دەستپێکردنەوەی بەرنامەیەکی هاوبەشی نێوان فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، یەکەی پاسەوانی نیشمانی و وەزارەتی بەرگری تورکمانستانیان تاوتوێکرد. پێشتر تورکمانستان لەگەڵ پاسەوانی نیشتمانیی نیڤادادا لە بەرنامەی هاوبەشی ویلایەت هاوبەش بوو، کە یەکەکانی ئەمریکای لەگەڵ هاوتاکانیان لە وڵاتانی تردا کۆدەکردەوە. وەکو بەشێک لە بەرنامەی هەماهەنگیی ساڵانە،…
سەربازانی کازاخستان لە پێناو تاوتوێکردنی هەماهەنگیی سەربازی لەگەڵ پاسەوانی نیشتمانیی ئاریزۆنا و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، لە مانگی ئابی 2022 ـدا بەرەو ئاریزۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەشتیان کرد. لیوا کێری مۆڵینبێک، فەرماندەی کارگێڕی ئاریزۆنا، ستایشی سودە هاوبەشەکانی کرد کە لە هاوبەشیی 30 ساڵەی نێوان هێزەکانی کازاخستان و پاسەوانی نیشتمانی لە ژێر سایەی بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەدەستهاتوون. ”ئەمریکا پابەندبوونی کازاخستان بە ئاشتی و ئاسایش لە ئاسیای ناوەڕاستدا بە گرنگ دادەنێت. ئێمە پابەند دەبین بە هاوبەشیی بەهێز و گەشەسەندووی نێوان وڵاتەکانمان. لەو باوەڕەداین لە ڕێگەی سەرکەوتنەکانی هاوبەشییەکەمان بتوانین پاڵشتیی سەقامگیری و سەربەستیی ناوچەیی بکەین،” لیوا مۆڵینبێک ڕایگەیاند. ”گفتوگۆکانی دەستەی ڕاوێژکاریمان بەڵگەیە…
لە یەکێک لە گەورەترین دەستبەسەرداگرتنەکان لە شانشینی سعودیەدا، کە تێیدا هێزەکانی ئاسایش لە مانگی ئابی 2022ـدا دەستیان گرت بەسەر نزیکەی 47 ملیۆن حەبی کاپتاگۆن ئەمفیتامینیان. حەبەکان لەناو بارێکی ئارددا شاردرابوونەوە، کە لە بەندەری وشکەی ڕیازەوە بەرەو کۆگایەک لە ڕیاز دەڕۆیشت. دەسەڵاتی زەکات، باخ و گومرک ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئاسایش هەشت پیاویان دەستگیرکرد کە لە سعودیەدا بۆ بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنە قاچاخچێتییەکە نیشتەجێ ببوون: شەش سوریی و دوو پاکستانی. ”بڕی ماددە هۆشبەرە دەستبەرداگیراوەکان لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە یەکێکە لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی قاچاخی هاوردەکردن بۆ ناو سعودیە،” عەمید محەمەد ئەلنوجادی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەڕێوەبردنی ماددەی هۆشبەری سعودیە ڕایگەیاند. لە مانگی تەمموزی…
عەمید حەسەن جونی، تا ئەم دواییانە فەرماندەی کۆلێژی فەرماندەیی و دەستەی فوئاد شەهابی لوبنان، کە بە ئارامیی و خۆنەویستانە ناسراوە، ڕێزی خوێندکاران و پرۆفیسۆرەکانی بەدەستهێناوە. پێدەچێت ئەو خاسێتە نایابانەی لە چەندین ئەزموونی کەڵەکەبووی خۆی لە خزمەتکردن لە هێزە چەکدارەکانی لوبنان و لە خولیا دڵخوازەکەیەوە، کە شەترەنجە، بەدەستهێنابێت، کە تێیدا بەر لە بەدەستهێنانی پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی سوپا، چەندین جەنگی لەسەر بۆردەکە ئەنجامدا. لە دوای خزمەتکردنی چەند ساڵە وەکو سەرۆکی کۆلێژی فەرماندە، عەمید حەسەن لە ساڵی 2023 پلەی بەرزکرایەوە بۆ جێگری سەرۆکی دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکانی لوبنان. ژیانی پیشەیی ئەو ڕێزلێنانێکە بۆ خۆڕاگرییەکەی. لە کاتێکی سەختدا پەیوەندی بە سوپاوە کرد کە تائیفەگەری و…
محەمەد عریانی، وەزارەتی زانیاری، کلتوور و گەشتیاریی یەمەن لە 8ی مانگی تشرینی دووەمی 2022، کەشتییەکی هێزی دەریایی و کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا لە ڕێگایاندا بۆ یەمەن، ڕێگرییان لە کەشتییەکی ئێرانی کرد کە کەرەستەی بەرهەمهێنانی چەکی هەڵگرتبوو. لێکۆڵەران 70 تەن لە ئامۆنیای کلۆرایدیان دۆزییەوە کە بەکارهاتبوو بۆ دروستکردنی سووتەمەنیی موشەکی بالیستی و 100 تەن لە پەینی یوریای تەقەمەنی. لە بەیانێکدا، سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەشتییەکە هەڕەشەی بۆ سەر جوڵەی بازرگانی و ئاسایشی ناوچەکە دروستکردبوو. بارەکەیان لەناوبرد، کەشتییەکەیان نوقم کرد و دەستەی کەشتیوانییان ڕادەستی هێزەکانی پاراستنی کەناریی یەمەن کرد. هەڕەشە بۆ سەر دابینکاری وزەی جیهانیی ئەمە یەکەمجار نەبوو کە دەست…
ماوەیەکی زۆری نەبرد لە دوای ئەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەرکەکەی لە عێراقدا بۆ ڕاوێژکاری، هاوکاری و توانای کرداری چڕ دەکاتەوە، شاندێکی عێراقی بۆ گەیاندنی بیرۆکە سەرکەوتووەکانی و داواکردنی ڕاوێژ لەسەر بابەتێکی گرنگ بۆ خەباتی بەردەوام دژ بە توندوتیژی توندڕەو گەیشتە ئەمریکا: چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵمەتی ڕاگەیاندنی دژ بەو تیرۆرسیتانەی کە جەنگی بیروباوەڕ لەسەر ئینتەرنێت بەرپادەکەن. ئەندامانی شاندەکە لە وەزارەتی جۆراوجۆرە هاتبوون، بەڵام پابەندبوونی هاوبەشیان لە بەرەوپێشبردنی پەیامەکانی عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆریستە شارەزاکانی ڕاگەیاندن کۆی کردبوونەوە. ئەوان پێکهاتبوون لە لیوا یەحیا ڕەسووڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ڕێنمایی ئاکاری لە وەزارەتی بەرگری، لیوا سەعد مەعەن، بەڕێوەبەری شانەی ئاسایشی ڕاگەیاندنی عێراق و لیوا…