فەرماندەی گروپی کەشتیگەلی هێرشبەری بەڕیتانیا (CSG)، فەرماندە جەیمس بلاکمۆر، سەرکردایەتی گروپێکی ئاڵۆز و فرەنەتەوەیی هێرشبەر دەکات بۆ مسۆگەرکردنی کاریگەرییەکی ستراتیژی لە ناوچەی زەریای هێمنی هیندستان. کەشتییە سەرەکییەکەی گروپە هێرشبەرییەکە، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری HMS Prince of Wales، لە بەریتانیاوە جوڵەیکرد. گروپەکە لە هێزی پێکهێنەری فرەنەتەوەیی پێکهاتووە: کەشتییە سەروەرییەکانی بەریتانیا (HMS Dauntless ،HMS Richmond و RFA Tidespring) و هەروەها یەکە فرەنەتەوەییەکان، لەوانەش کەشتیی جەنگیی ئیسپانیی SPS Mendez Nunez، کەشتیی جەنگیی نەرویجیی HMNoS Roald Amundsen و کەشتیی جەنگیی کەنەدیی HMCS Ville De Quebec.
ئۆپەراسیۆنی هایماست “Highmast”، بە چالاکییەکانی CSG ناودەبرێت، هەر لە ئێستاوە هەنگاوە سەرەکییەکانی بەدیهێناوە. لە مانگی ئایاری 2025، گروپە هێرشبەرەکە ئەرکی ناتۆی ئەنجامدا و مەشقی هێرشی دەریای ناوەڕاست”Med Strike” ـیان جێبەجێکرد، چالاکییەکی ڕاهێنانیی زۆر ئاڵۆز کە 21 کەشتیی جەنگی، سێ ژێردەریایی، 41 فڕۆکەی جەنگی، 19 هێلیکۆپتەر، 10 فڕۆکەی چاودێری و زیاتر لە 8,000 کارمەند تیایدا بەشداربوون.

لەم دواییانەدا، گروپە هێرشبەرییەکە لە ڕێگای خۆیدا بۆ ناوچەی زەریای هێمنی هیندستان، دەریای سووری تێپەڕاند. CSGـی بەریتانیا لەگەڵ کەشتییە تێکشکێنەرەکانی ئەمریکا USS The Sullivans و USS Truxtun بۆ ئەم بەشەی جوڵەپێکردنە بەشدارییان لەگەڵدا کرا، وە CSG لەناو هەردوو فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و هێزی دەریایی یەکخراو ئاوێتەکرد بۆ پشتیوانیکردنی پەیوەندیدار بە هێزی ئەرکی یەکخراوی 153، دابینکردنی ئاسایشی دەریای سوور لە ژێر فەرماندەیی میسڕدا.
کەشتییەکانی وڵاتانی تر، بە گشتی 13 کەشتی لە سەرانسەری ئۆپەراسیۆنی هایماست، لەگەڵی بەشداری دەکەن لەکاتێکدا CSG بەرنامەی مانۆڕکردنەکە جێبەجێ دەکات. ئەم وڵاتانە پێکدێن لە ئوسترالیا، ژاپۆن، نیوزلەندا و کۆماری کۆریا. بە هەمان شێوە بەشداربووانی هایماست لەگەڵ گەلانی دیکە ڕاهێنان دەکەن لەکاتێکدا گروپەکە بە ناوچە جیاوازەکاندا تێدەپەڕێت.
ئەرکە گەورەکانی داهاتوو کە بۆ گروپە هێشربەرییەکە بەرنامەیان بۆ دانراوە بریتین لە چوون بۆ ئاوەکانی ئوسترالیا بۆ بەشداریکردن لە مەشقی شمشێری سەرکەوتنی 25 “Talisman Sabre 25” و دواتر جووڵەکردن بەرەو پێشەوە بۆ ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی USINDOPACOM بۆ یارمەتیدان لە گەیاندنی توانای گروپی هێرشبەری فڕۆکەوانی بەریتانیا بۆ ئاستی کارکردنی تەواو بە یەکخستنی لەگەڵ کەشتیگەلی حەوتەمی ئەمریکا.

ئۆپەراسیۆنی هایماست ئەوە نیشان دەدات کە CSG بەڕاستی فرەنەتەوەییە. CSG هێزێکی کۆکەرەوەیە بۆ ئەوەی وڵاتانی تر بەشداری تێدا بکەن، ئەمەش کاریگەرییە ستراتیژییەکەی گەورەتر دەکات. ئەمە پێناسەی دروستی هەماهەنگییە، کە تیایدا گروپی هێرشبەر دەتوانێت ئاوێتەی هەموو پێکهاتەیەکی فەرماندان بێت و هەموو ئەرکێک بەجێبهێنێت. ئەمە ناوازەیە.
ئەنجامدانی ئەمە ئاسان نییە، بە دیاریکراوی کاتێک دێتە سەر بابەتی فەرماندان و بەڕێوەبردن (C2). لە ڕاستیدا، پڕبوو لە ئاڵۆزی. فەرماندان و بەڕێوەبردن لەناو گروپێکی ئەرکیی سەربەخۆدا لە سەرانسەری سیستەمەکانی ئەرک، هەڵگرانی پەیوەندی و بەستەری تاکتیکی جۆراوجۆری زانیاری کارێکی تەواو سەختە. بەڵام ئەنجامدانی ئەم کارە لە سەرانسەری هێزێکی فرەنەتەوەییدا، لەناو پێکهاتەیەکی هەڕەمیی سەربازی جیاوازی ئەمریکادا، ئێجگار زۆر ئاڵۆزترە.
هەماهەنگی بریتییە لە توانای سیستەم، ڕێکخراو و نەتەوە جیاوازەکان بۆ کارکردن بەیەکەوە بەبێ کێشە و بەشێوەیەکی کارا. لە جیهانی ئەمڕۆدا، هاوبەشیی فرەنەتەوەیی و هەماهەنگیکردن بریتی نیین ئاسانکاری, بەڵکو پێویستییەکی ستراتیژین. هاوبەشییەکان هێزەکە دەکەن بە چەند ئەوەندە، وە ئەگەر بمانەوێت زاڵبین بەسەر هەڕەشە گەشەکردووەکاندا، ئەوا بۆ کۆکردنەوەی هاوبەشییە جیاوازەکان لە هەر کاتێکدا و شوێنێکدا بۆ بەدەستهێنانی توانای شەڕکردنی فرە سەنگەر، پێویستمان بە پێکهاتەیەکی هەڕەمیی C2ـی گونجێنەر هەیە. لەناوخۆی CSGـی بەریتانیا و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان، ئێمە تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی نوێ بۆ یارمەتیدان لە گەیشتن بەم ئاماجە بەکاردەهێنین. ژینگە نوێیەکانی هاوبەشپێکردنی زانیاری، کە لەسەر بنەمای ڕێبازێکی ناوەندیی زانیاری بۆ ئاسایش دامەزراوە وەک لە ڕێگەی تۆڕ و سیستەمی نەریتیی کۆکردنەوەی زانیاری، یارمەتیدەرن لە تێکدانی شێوازە کۆنەکانی کارکردن.

ئەم شێوازە نوێیەی کارکردن، بە دیاریکراوی لەسەر ئاستی نهێنی بڵاوکردنەوەدا، لە ئێستاوە خەریکە بەهای خۆی دەسەلمێنێت. ژینگەی هاوبەشپێکردنی زانیاری بوارمان پێدەدات کە فەزا دیجیتاڵییە جیاوازەکان چالاک بکەین بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئاستی گونجاوی هاوبەشپێکردن لە نێوان گەلاندا بدەین، لە سەرانسەری ئیمەیڵ، VOIP، چات و ڤیدیۆ کۆنفڕانسدا. تواناکە لە قۆناغی سەرەتاییدایە، بەڵام بە درێژایی جوڵەکردنی ئۆپەراسیۆنی هایماست زیاد دەکات. بەم زووانە لەگەڵ سیستەمە ناوسراوەکانی CENTRIX هەماهەنگی دەکات، لەوانەش هێزە دەریاییە یەکخراوەکان و لەگەڵ هێزە دەریاییە هەماهەنگەکانی زەریای هێمن. ئەمەش بوار بە هاوبەشپێکردنی زانیاری دەدات لە دەرەوەی ئاستی پێنج چاو “Five Eyes”ـی نەریتی و ناتۆ، ئەمەش ڕێگە بە هێزە فرەنەتەوەییە نانەریتییەکان دەدات بە ئاسانی یەکبگرن.
کاتێک ئەمە لەگەڵ پەیوەندیی مانگی دەستکردی خاوەن بەستەری توانابەرزی زانیاری یەکدەگرێت، ئەوا ئاسانتر دەبینیت کە دەکرێت بواری چالاککردنی C2 لە داهاتوودا چۆن بێت. ئەمەش دەتوانێت شێوازی کارکردنی C2 لە سەرانسەری هاوپەیمانییە خوازراوەکان بگۆڕێت لە هەر کات و شوێنێکدا کە پێویستبن.
لە جیهانێکدا کە تادێت زیاتر فرەپەیوەست دەکرێت، متمانەی گروپە هێرشبەرییە فرەنەتەوەییەکان ئێجگار گرنگە. دڵنیاییدان لە فەرماندان و بەڕێوەبردن بەم چەشنە بوارمان پێدەدات لە کاتی پێویستدا هێزی دەریایی لە ساتی قەیرانەکاندا کۆبکەینەوە.