داگیرکاریی ڕووسیا نائارامی زیاتر دەکات
هێرشەکەی سەر ئۆکڕانیا بووەتە هۆی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاستدا
هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا شەپۆلی ناسەقامگیری نەک بە تەنها بەسەر ئەوروپا، بەڵکو بە هەمان شێوە بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاستدا بڵاوکردووەتەوە. هەرچەندە ئەم هەڕەشانە بۆ سەر ئاسایش ڕاستەوخۆبن، هەڵهاتنی پەنابەران کە لە ناوچە جەنگییەکان، یاخود ناڕاستەوخۆبن، کورتهێنانی گەنم کە بووتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داگیرکارییەکەی ڕووسیا زیانبەخش بووە.
شارەزایان لە بواری ئاسایش، لە هەردوو بەشی سەربازی و مەدەنی، زیانە بەرکەوتووەکان بەهۆی جەنگی ڕووسیاوە لە کۆنفڕانسی شەشەمی ڕکابەریی زلهێزەکان لە زانکۆی باشوری فلۆریدا لە مانگی کانوونی دووەمی 2022ـدا، تاوتوێکرد. سەرنجێکی تایبەتی کۆنفرانسەکە بریتی بوو لە کاریگەرییەکانی جەنگەکە لەسەر فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا.
وانەبێژان و ئەندامانی دەستەی کۆنفرانسەکە ژمارەی بێشوماری ئەو گرفتانەیان خستەڕوو کە بەهۆی قەیرانەکانی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتەوە خراپتر بوون:
ئێرانی بەهێزتر کردووە، کە لە فرۆشتنی چەک بە ڕووسیا سەدان ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە. ئەو داهاتە زیادەیە بوار بە تاران دەدات سەرکوتکردنی زیاتر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا ئەنجام بدات.
گرنگیی گەرووی هورمزی وەک ڕێڕەوێکی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی زیاتر کردووە. قەدەغەکردنی نەوت و گازی ڕووسیا وایکردووە کە کڕیاران بۆ دەستکەوتنی سوتەمەنیی زیاتر چاو بخەنەسەر کەنداوی عەرەبی.
تۆکمەیی سەر سنوورەکانی لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستدا لاواز کردووە. سەرنجی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕانیا توانای وەستاندنی قاچاخچیەتیی ماددەی هۆشبەری لە ئەفغانستانەوە کەمکردووەتەوە.
ئەمە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە چارەسەرکردنی نائارامی لە ناوخۆی ئەفغانستان سەرقاڵکردووە، و بواری بە دووبارە سەرهەڵدانەوەی بازرگانی تلیاک/هیرۆیین داوە. ئەم ماددە هۆشبەرانە بە ڕێژەیەکی تەواو مەترسیدار سنورە وشکانی و دەریاییەکان تێدەپەڕێنن.
ئاخۆ ڕووسیا “جەنگی داگیرکاریی ئیمپڕاتۆریەت” دەستپێکردبێت، وەکو لە لێدوانی یەکێک لە وتاربێژەکانی کۆنفرانسەکەدا بیسترا، یاخود بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئامانجی بەڕێوەبردن و باڵادەستی بێت لە ناوچەکە، ئەوا جەنگی ئۆکڕانیا لێکەوتەی پێشبینی نەکراوی هەبووە.
لیوای هێزی دەریایی کێرت ڕێنشاو، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی ناوەندی، ئاماژەی بەوەکرد کە چۆن ئاڵۆزییەکان “هاوپەیمانێتی نەخوازراوی”ی ڕووسیا و ئێرانی لێکەوتووەتەوە.
گواستنەوەکانی چەکی ئێران، بە تایبەتی سەدان سیستەمی ئاسمانیی بێ سەرنشین، ئەو بڕە پارە نەقدیەی بۆ حکومەتی ئێرانی بەدەستهێناوە کە پێویستی پێیەتی بۆ درێژکردنەوەی جەنگە بریگرتەکانی (بەوەکالەتەکانی) لە دەرەوەی وڵاتەکەدا، وەکو یەمەن.
بە هاوکاریی چاوپۆشی ئێران، ڕووسیا توندتر دەستی بەسەر بنکەی دەریایی تارتوس لە سوریادا گرتووە، لەوێشەوە بوونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا دەپارێزێت.
بەشێکی زۆر لە سەرنجی ئاسایشی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لەسەر پاراستنی ڕێگەی کەشتیوانیی یاسایی و پچڕاندنی ڕێگەی کەشتیوانیی نایاسایی بووە لە ناو و دەوروبەری کەنداوی عەرەبی. هەردووکیان کاریگەری ناسەقاگیرییان بەهۆی داگیرکاریی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لەسەرە.
هێزە دەریاییە هاوبەشەکانی هاوپەیمانیی فرەنەتەوەیی دەریایی بە سەرکردایەتیی کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکای جێگیرکراو لە بەحرەین، کە لەم دواییانەدا 177 کەشتیی چارۆکەداری وەکو کەشتیی گومانبەری قاچاخچیەتی دەستنیشانکرد، بەڵام بەهۆی کەمی توانای مرۆیی و کەشتییەوە بە تەنها توانی دەست بەسەر 33 دانەیاندا بگرێت. ناردنی تەنها یەک تێکشکێنەر بۆ گرتنی قاچاخچییەکان لە دەریای عەرەبیدا وەکو بەشداری تەنها یەک ئۆتۆمبێلی پۆلیسە لە چاودێریکردنی هەموو ویلایەتی کالیفۆرنیایی ئەمریکا، لیوای هێزی دەریایی ڕێنشاو ڕایگەیاند.
چارەسەری فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بریتییە لە زیادکردنی ڕاهێنان، فراوانکردنی هاوبەشییەکان و وەبەرهێنان لە داهێنانی وەکو درۆنی بێ سەرنشینی ئاسمانی، سەر ڕووی ئاویی و ژێر ئاویی و زیرەکیی دەستکرد. کورتهێنان لە توانای مرۆیی، کەشتییەکان و فڕۆکەکان ئەم ڕێبازەی پێویست کردووە.
”پێویستە هاوبەشیی قوڵ و بەردەوام پێکبهێنین،” فەریقی یەکەم مایکڵ کوڕیڵا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند.
کەمبوونەوەی تەرکیزی ڕوسیا لەسەر ئاسیای ناوەڕاست، کە بەهۆی ڕەتکردنەوەی ئەم دواییانەی هەندێک لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست بۆ دابینکردنی سەرباز بۆ هەوڵەکانی جەنگی مۆسکۆ، دەرفەتی بۆ بەهێزکردنی هاوبەشییەکان ڕەخساندووە.
وە پێشەنگی ئەو هاوبەشانە بریتییە لە هەماهەنگیی بەڕێوەبردنی سنور. بەرهەمهێنانی ڕووەکی خەشخاش لە ئەفغانستان نزیکەی 85%ـی لە دابینکاری جیهانیی تلیاک و هیرۆینی نایاسایی پێکدەهێنێت. نزیکەی 500,000 ئەفغانی لە بازرگانی تلیاکدا کاردەکەن. زۆرجار بازرگانانی تلیاک بە پارێزبەندییەوە کاردەکەن، و لەگەڵ پاسەوانانی سنوورەکان لە شوێنەکانی وەکو ئێران شەڕ دەکەن.
لەبەرئەوەی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بووە بە سەرچاوەی داهاتێکی مەزنی بەردەوام بۆ تیرۆرستان، زۆربەی کات هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دوو هێندەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەبن. ڕێنشاو ڕایگەیاند کە “گرنگیی هاوبەشیکردن” لەگەڵ دەوڵەتەکانی ئاسیای ناوەڕاست بۆ باشترکردنی ئاسایشی سنوری ئاسیای ناوەڕاست یەکلاکەرەوەبوو.
بۆ نمونە، بە گشتی سنوری سەختی تاجاکستان لەگەڵ ئەنغانستان پڕ کەلێن دەمێنێتەوە، کە زۆربەی پێکدێت لە بنکەی کەم سەرباز لە هەر 15 میلێکدا. هاوکارییەکەی ئەمریکا و هاوبەشەکان بنکە سنورییەکان بنیات دەنێتەوە، بەڵام ئەم هەوڵە بەبێ وەبەرهینان لە سیخوڕی کردن، چاودێری کردن و کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری سەرکەوتوو نابێت.
لە وتارێکی گرنگدا لە کۆنفڕانسەکە، فەریقی یەکەم کوڕیڵا جەختی لەسەر وەبەرهێنانی تەکنەلۆژیی زیاتر کردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر هەڕەشەی وڵاتانی وەکو ئێران و ڕووسیا، کە هەردوولایان پێشێلی یاساکانی پەیڕەوی نێودەوڵەتییان کردووە. ئەو پێشنیاری کرد کە پێگە ئابووری و لێهاتووییەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وادەکات ببێت بە شوێنێکی نمونەیی بۆ ئەم جۆرە داهێنانانە.
”پێویستە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ببێتە بەرەی پێشەنگی بیرکردنەوەی داهێنەرانە،” فەریقی یەکەم کوڕیڵا ڕایگەیاند.
Comments are closed.