دەستەبەرکردنی دابینکاریی وزە
پێویستە وڵاتان لە نێوان دابینکردنی وزەی زۆر و پاراستنی هەسارەکە هاوسەنگی ڕابگرن
شێخ سالم عەبوڵڵا ئەلجابر ئەلسەباح وەزیری کاروباری دەرەوە، کوەیت
دەوڵەتی کوەیت لە دڵی ناوچەیەکی گرنگ و دەوڵەمەند بە سەرچاوە هەڵکەوتووە کە پشکی گونجاوی خۆی لە ناسەقامگیریدا هەبووە. لەم ناوچە پشێوە و دەرەوەیدا، دەوڵەتی کوەیت ڕۆڵێکی درێژخایەنی لە پاراستنی ناوچەکە و سیاسەتی جیهانی و سەقامگیری وزەدا گیڕاوە.
ئێمە گەواهیدەری پەیوەندی نێوان بازاڕەکان و سروشتی بەکۆمەڵی ئاسایش بووین. شەپۆلەکان لە قڕم بوونە هۆی دروستبوونی تۆفان لە کامبریج و ماساشوسیتس. هیچ ناوچەیەک لە دەرەنجامەکانی ململانێ پارێزراو نییە. وە بەداخەوە، نرخی وزە بە دەنگی دەهۆڵەکانی جەنگ بەرز دەبێتەوە.
بە دیاریکراوی لەبەر ئەم هۆکارەیە کە ڕێگریکردن لە پەرەسەندن، و گفتوگۆ زۆر گرنگن. وە پاشان برەودان بە گفتوگۆی زیاتر لەسەر ئێمە پێویست دەبێت، بەجۆرێک کە لە نەهێشتنی ئەو ئاڵنگارییانەدا خزمەت بکات کە پێکەوە ڕوبەڕوویان دەبینەوە.
دەوڵەتی کوەیت لە ڕۆڵی خۆی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە ڕێگەی ئاشتییەوە، بەردەوام دەبێت.
جگە لە ڕووداوە جیۆپۆلیتیکییەکان، ئێمە بە هەمان شێوە پێویستە دوو هۆکاری بنچینەیی کە دیدگای ئاسایشی وزە ئاڵۆز دەکەن، لەبەرچاوبگرین. یەکەم، ئەگەری پاشەکشەی ئابووریی جیهانی. شارەزایانی ئێمە و ئێوە هەڵسەنگاندنی هاوشێوەیان هەیە، هەر ئەمەش پاڵنەری کرداری پێکەوەیی بوو لە لایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتەوە بۆ ئەوەی خۆمان بۆ پاشەکشەی ئابووریی جیهانی ئامادە بکەین، هەروەها بۆ ئامادەکردنی وەبەرهێنەران و گەلانی بەکاربەر لەوەی بازاڕەکان لە ساڵی 2023ـدا چی لەخۆدەگرن. وە ئەم جۆرە بڕیارانە سیاسی نیین، بەڵکو بوونگەرایین.
وە دووەم، لاوازبوونی زنجیرەکانی دابینکاری وزە. پێویستە لەلایەن هەموومانەوە وەبەرهێنانی زیاتر لە هەردوو کارەکانی دەرهێنان و پاڵاوتندا بکرێت. پاڵاوگە کۆن و لە کارخراوەکانی نەوت تەنها توانای ئێمە بۆ دانانی ئەو ڕێڕەوە ئابوورییانەی کە هەردوو وڵاتانی بەرهەمهێنەر و بەکاربەر دەپارێزن، سنووردار دەکات.
لەسەر پرسی ئاسایشی وزە، هیچ کەسێک ناتوانێت کاریگەرییەکانی لەسەر کەشوهەوا پشتگوێ بخات. من وتەی سەرکردەیەک کە لە مێژە پشتگیری ئەم دۆزەی کردووە، خاوەن شکۆ پاشا چاڕڵزی دووەمی شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا دوبارە دەکەمەوە: ‘گۆڕانی کەشوهەوا مەترسییەکی بوونگەرایی گەورەتر دروست دەکات بەجۆرێک دەبێت خۆمان بۆ شتێک ئامادەبکەین کە دەکرێت بە جەنگ ناوببرێت.”
لە ڕاستیدا نابێت هیچ گومانێک لەم بارەیەوە هەبێت. گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشەیەکی سنوربەزێنی فرە نەوەییە. لە ڕێککەوتنی پاریس و کۆنفرانسەکانی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڵێننامەی زۆر گرنگ واژۆکران. ئەو رێککەوتننامانە ئامانجی کوەیت بۆ گەیشتن بە ڕێژەی بێلایەنکردنی کاربۆن لە کەرتەکانی نەوت گازی ئێمە تا ساڵی 2050 لەخۆدەگرێت، بە ئامانجی تەواوی بێلایەنی کاربۆن هەتا ساڵی 2060. وەک چۆن لەم دواییانەدا لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە قاهیرە بەڵێنمان دابوو، ئێمە ڕێز لە بەڵێنەکانمان دەگرین.
ئێمە لە زنجیرەی پەیوەندیی گۆڕانی کەشوهەوا، ئاسایش و خۆشگوزەرانی کۆدەبینەوە. وەک چۆن براکانمان لە شانشینی سعودیە چەندین ساڵ لەمەوبەر هۆشیارییان دابوو، ئێمە بەبێ لەبەرچاوگرتنی هەردوو ئاسایشی وزە و خۆشگوزەرانیی ئابووری ناتوانین بە تەنها تیشک بخەینە سەر کەشوهەوا. هەردوو ئەم هۆکارە لەسەر تەرازووی هاوسەنگی هەستیار وەستاون.
پرسیارەکە بەشێوەیەکی ناڕێک بەم جۆرە ئاڕاستە کرا: ئایا ئێمە ئەمڕۆ لە تاریکیدا ڕەقدەبینەوە یاخود لە داهاتوودا لە ژێر تیشکی خۆردا دەسوتێین؟ کاتێک بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە ئاڵۆزە دەکرێت، پێویستە جەخت لەسەر ناسکیی بازاڕەکانی وزە و گواستنەوەی وزە، کاریگەرییەکانیان لەسەر ئابووریی جیهانی و هەڕەشە جیۆستراتیژییەکان و دەرەنجامەکانیان لەسەر وڵاتان و گەلانی کەمتر دەوڵەمەند بکرێتەوە.
وەک چۆن بازاڕەکانی وزە خۆیان بۆ ڕوداوەکانی داهاتوو ئامادە دەکەن، وەک چۆن ململانێکان چڕدەبنەوە و پاشەکشەی ئابووریی جیهانی لە ئارادایە، وەک چۆن خێزانەکان بۆ گەڕان بەدوای گەرمی و ئاسوودەییدا کۆدەبنەوە، با ئێمەش یەکبگرین. چونکە تەنها لە ڕێگەی هاوڕێیەتیمانەوە گەشە دەکەین و لە ڕێگەی هاوبەشیمانەوە سەرفراز دەبین.
Comments are closed.