Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      لووتکەی دووڕوویی: پێشێلکارییەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە یاسای نێودەوڵەتی

      November 9, 2026

      یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

      November 3, 2026

      دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

      November 3, 2026

      بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

      November 3, 2026

      پاراستنی پێگە

      November 3, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » لووتکەی دووڕوویی: پێشێلکارییەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە یاسای نێودەوڵەتی
    پارستنی سنوورەکان

    لووتکەی دووڕوویی: پێشێلکارییەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە یاسای نێودەوڵەتی

    By موقەدەم ڕیچارد ج کۆنارۆی دووەم، سوپای ئەمریکاNovember 9, 202608 Mins Read
    کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە مانگی ئەیلولی 2026 بۆ هەڵگرتنی نەوتی عێراق کە بە بارهەڵگر لە ڕێگەی وشکانییەوە دەگوازرێتەوە تا خۆی لە هێرشە نایاساییەکانی ئێران بۆ سەر کەشتیوانی لە گەرووی هورمز ڕزگاربکات، دەگاتە بەندەرێکی دەریای ناوەڕاست لە سوریا. AFP/گێتی ئیمەیجس
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    دوای ئەوەی‭ ‬ئێران‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬2026‭ ‬هێرشی‭ ‬کردە‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییەکانی‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمز،‭ ‬کە‭ ‬بەهۆیەوە‭ ‬ئەندامانی‭ ‬بێتاوانی‭ ‬تیمە‭ ‬کەشتیوانییەکان‭ ‬کوژران،‭ ‬ئەمە‭ ‬گومانی‭ ‬ئەوەی‭ ‬دروستکرد‭ ‬کە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بە‭ ‬پێشێلکردنی‭ ‬یاسای‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬هێرشی‭ ‬کردووەتە‭ ‬سەر‭ ‬هاووڵاتییانی‭ ‬مەدەنیی‭ ‬ئێران‭. ‬تۆمەتەکانی‭ ‬تاران‭ ‬بێ‭ ‬بنەما‭ ‬بوون،‭ ‬دووڕووانە‭ ‬بوون‭ ‬و‭ ‬هەوڵێک‭ ‬بوون‭ ‬بۆ‭ ‬لادان‭ ‬لەو‭ ‬ڕاستییەی‭ ‬کە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەردەوام‭ ‬پێشێلکارییەکانی‭ ‬ئێرانیان‭ ‬بەرامەبەر‭ ‬بە‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬سەرکۆنە‭ ‬کردووە‭.‬

    شەڕانگێزی‭ ‬لە‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمز

    لە‭ ‬31ـی‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬،‭2026 ‬هێزەکانی‭ ‬ئێران‭ ‬تەقەیان‭ ‬لەو‭ ‬کەشتییە‭ ‬نەوتهەڵگرە‭ ‬بازرگانییانە‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمزدا‭ ‬تێدەپەڕین،‭ ‬یەکێکیان‭ ‬هەڵگری‭ ‬ئاڵای‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬ئەوی‭ ‬تریان‭ ‬لیبریا،‭ ‬بە‭ ‬جیاوازیی‭ ‬چەند‭ ‬خولەکێک‭ ‬هێرشیان‭ ‬کردە‭ ‬سەر‭ ‬هەردووکیان‭ ‬و‭ ‬کوژرانی‭ ‬دوو‭ ‬ئەندامی‭ ‬تیمی‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬فلیپینی‭ ‬لێکەوتەوە‭.‬ سعودیە‭ ‬سەرکۆنەی‭ ‬هێرشەکەی‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬جەختی‭ ‬لە‭ ‬گرنگیی‭ ‬پاراستنی‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬دەریایی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬کردەوە‭ ‬و‭ ‬فلیپینیش‭ ‬سەرەخۆشی‭ ‬لە‭ ‬کەسوکاری‭ ‬دەریاوانەکان‭ ‬کرد‭.‬

    قەتەڕ‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هێرشەکانی‭ ‬بە‭ ‬پێشێلکارییەکی‭ ‬ئاشکرای‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکان،‭ ‬ئازادیی‭ ‬کەشتیوانی‭ ‬و‭ ‬بڕیارنامەی‭ ‬2817ـی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬دانا‭ .‬دواتر‭ ‬سوپای‭ ‬پاسدارانی‭ ‬شۆڕشگێڕیی‭ ‬ئیسلامیی‭ ‬ئێران‭ (‬IRGC‭) ‬بانگەشەی‭ ‬ئەوەی‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬کەشتییەکان‭ ‬بەر‭ ‬مینە‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬کەوتوون،‭ ‬بە‭ ‬پێچەوانەی‭ ‬هەموو‭ ‬ئەو‭ ‬بەڵگانەی‭ ‬لەبەردەستدان‭.‬

    پێشێلکارییەکانی‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬بڵاونەکردنەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬ئەتۆمی

    هێرشەکانی‭ ‬ئێران‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬بیانییەکان‭ ‬بەشێکن‭ ‬لە‭ ‬شێوازێکی‭ ‬پشتگوێخستنی‭ ‬پابەندبوونە‭ ‬یاساییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭. ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2019ـوە،‭ ‬ئێران‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەردەوام‭ ‬ڕێگریی‭ ‬لە‭ ‬پشکنەرانی‭ ‬ئاژانسی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬وزەی‭ ‬ئەتۆم‭ (‬IAEA‭) ‬کردووە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬دابینکردنی‭ ‬زانیاری‭ ‬لەبارەی‭ ‬چالاکییە‭ ‬ئەتۆمییەکانی‭ ‬شکستیهێناوە،‭ ‬ئەمەش‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬ماددەی‭ ‬سێهەمی‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬بڵاونەکردنەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬ئەتۆمی،‭ ‬پێچەوانەی‭ ‬بەڵێنەکانیەتی‭ .‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬ئیماڕات‭ ‬بە‭ ‬بەردەوامی‭ ‬پابەندنەبوونی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬ئێرانیان‭ ‬سەرکۆنەکردووە،‭ ‬وە‭ ‬ئاژانسی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬وزەی‭ ‬ئەتۆم‭ (‬IAEA‭) ‬ئەو‭ ‬پرسانەی‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬ڕەوانەکردووە،‭ ‬پەرەسەندنێک‭ ‬کە‭ ‬تیشک‭ ‬دەخاتە‭ ‬سەر‭ ‬توونگیریی‭ ‬پێشێلکارییەکانی‭ ‬ئێران‭. ‬

    پێشێلکردنی‭ ‬بەرنامەیی‭ ‬مافەکانی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬زانیاری‭ ‬بە‭ ‬شێوەی‭ ‬سیستماتیک

    پشتگوێخستنی‭ ‬پابەندییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬سنووری‭ ‬بواری‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬تێدەپەڕێنێت،‭ ‬وە‭ ‬لە‭ ‬ناوخۆی‭ ‬وڵاتدا‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬پێشێلکارییە‭ ‬توندەکانی‭ ‬مافی‭ ‬مرۆڤدا‭ ‬دەبینێتەوە‭. ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬سەرکوتکردنی‭ ‬ناڕەزایەتییە‭ ‬سەرتاسەرییەکان‭ ‬لە‭ ‬سەرەتای‭ ‬ساڵی‭ ‬2026‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێرانەوە،‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ڕژێمەکە‭ ‬بە‭ ‬پێشێلکردنی‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬هەزاران‭ ‬هاووڵاتی‭ ‬خۆیان‭ ‬کوشت‭. ‬سەرۆک‭ ‬کۆماری‭ ‬ئێران‭ ‬دانی‭ ‬بە‭ ‬گیانیانلەدەستدانی3,117‭ ‬کەسدا‭ ‬نا،‭ ‬بەڵام‭ ‬ڕاپۆرتە‭ ‬سەربەخۆکان‭ ‬ژمارەکە‭ ‬بە‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬30,000‭ ‬کەس‭ ‬دەخەمڵێنن‭.‬ ئەم‭ ‬کوشتارییە‭ ‬بەربڵاو‭ ‬و‭ ‬سیستەمییانە‭ ‬چەندین‭ ‬بڕگەی‭ ‬پەیماننامەی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬تایبەت‭ ‬بە‭ ‬مافە‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬سیاسییەکان‭ (‬ICCPR‭) ‬پێشێل‭ ‬دەکەن،‭ ‬پەیماننامەیەکی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬کە‭ ‬ئێران‭ ‬پەسەندی‭ ‬کردووە،‭ ‬کە‭ ‬ماددەی‭ ‬6‭ (‬مافی‭ ‬ژیان‭)‬،‭ ‬ماددەی‭ ‬14‭ (‬مافی‭ ‬ڕێوشوێنی‭ ‬یاسایی‭ ‬و‭ ‬دادگاییکردنی‭ ‬دادپەروەرانە‭) ‬و‭ ‬ماددەی‭ ‬21‭ (‬مافی‭ ‬کۆبوونەوەی‭ ‬ئاشتیانە‭) ‬لەخۆدەگرێت‭. ‬

    ئەنجومەنی‭ ‬مافی‭ ‬مرۆڤی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان،‭ ‬کە‭ ‬چەندین‭ ‬وڵاتی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ ‬لەخۆدەگرێت،‭ ‬کوشتنی‭ ‬هاووڵاتیانی‭ ‬سەرکۆنە‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬لێبوردنی‭ ‬نێودەوڵەتیش‭ ‬ڕایگەیاند‭ ‬کە‭ ‬توندوتیژییەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕووی‭ ‬قەبارە‭ ‬و‭ ‬شێوازەوە‭ ‬بە‭ ‬ڕادەیەک‭ ‬بوون‭ ‬کە‭ ‬پێوەرەکانی‭ ‬پەیڕەوی‭ ‬ڕۆما‭ ‬بۆ‭ ‬تاوانەکانی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬مرۆڤایەتی‭ ‬تیایاندا‭ ‬بەدی‭ ‬دەکرێت‭.‬

    دوابەدوای‭ ‬خۆپیشاندانە‭ ‬سەرتاسەرییەکانی‭ ‬وڵات،‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێران‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬88‭ ‬ڕۆژ‭ ‬هێڵی‭ ‬ئینتەرنێتی‭ ‬داخست،‭ ‬ڕێوشوێنێک‭ ‬کە‭ ‬توانای‭ ‬ئێرانییەکانی‭ ‬بۆ‭ ‬پەیوەندیکردن‭ ‬بە‭ ‬توندی‭ ‬سنووردار‭ ‬کرد‭. ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬لە‭ ‬سانسۆری‭ ‬بەفراوان‭ ‬ماددەی‭ ‬19‭ ‬لە‭ ‬پەیماننامەی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬تایبەت‭ ‬بە‭ ‬مافە‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬سیاسییەکان‭ (‬ICCPR‭) ‬کە‭ ‬ئازادیی‭ ‬گەڕان،‭ ‬وەرگرتن‭ ‬و‭ ‬گەیاندنی‭ ‬زانیاری‭ ‬دەپارێزێت،‭ ‬پێشێل‭ ‬دەکات‭. ‬

    دەستوەردان‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬وڵات‭ ‬و‭ ‬پشتیوانیکردن‭ ‬لە‭ ‬تیرۆریزم

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئێران‭ ‬بە‭ ‬دەستێوەردان‭ ‬لە‭ ‬کاروباری‭ ‬ناوخۆی‭ ‬دراوسێکانی‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬چەندین‭ ‬جار‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬پێشێل‭ ‬کردووە‭ .‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬بەشێکی‭ ‬زۆری‭ ‬ساڵی‭ ‬2026،‭ ‬ئێران‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بە‭ ‬بانگەشەی‭ ‬ئەوەی‭ ‬ئەم‭ ‬هێرشانە‭ ‬وەڵامێکن‭ ‬بۆ‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬هێرشی‭ ‬کردووەتە‭ ‬سەر‭ ‬وڵاتەانی‭ ‬دراوسێی‭. ‬ئەم‭ ‬هێرشانە‭ ‬دامەزراوە‭ ‬نەوتییەکان،‭ ‬فڕۆکەخانەکان،‭ ‬وێستگەی‭ ‬پاقژکردنەوەی‭ ‬ئاو،‭ ‬باڵیۆزخانەکان‭ ‬و‭ ‬ژێرخانی‭ ‬مەدەنیی‭ ‬تریان‭ ‬کردە‭ ‬ئامانج‭.‬

    هاوپەیمانییەکی‭ ‬بەرفراوانی‭ ‬عەرەبی‭ ‬و‭ ‬ئیسلامی،‭ ‬کە‭ ‬ئازەربایجان،‭ ‬بەحرەین،‭ ‬میسڕ،‭ ‬ئەردەن،‭ ‬کوەیت،‭ ‬لوبنان،‭ ‬پاکستان،‭ ‬قەتەڕ،‭ ‬سعودیە،‭ ‬سوریا،‭ ‬تورکیا‭ ‬و‭ ‬ئیماڕات‭ ‬لەخۆدەگرێت،‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئازاری‭ ‬2026‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشی‭ ‬ئەو‭ ‬هێرشە‭ ‬ئاشکرایانەی‭ ‬ئێرانیان‭ ‬سەرکۆنە‭ ‬کرد،‭ ‬کە‭ ‬عومان‭ ‬بە‭ ‬جیا‭ ‬سەرکۆنەی‭ ‬کرد‭.‬

    لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬،2026‭ ‬سعودیە،‭ ‬تورکیا‭ ‬و‭ ‬پاکستان‭ ‬ڕێککەوتنی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬بەرگریی‭ ‬مەککەیان‭ ‬ڕاگەیاند‭. ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬بڕیارنامەی‭ ‬2817ـی‭ ‬پەسەند‭ ‬کر،‭ ‬بەمەش‭ ‬ئەو‭ ‬هێرشە‭ ‬قبووڵنەکراوانەی‭ ‬سەرکۆنە‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬داوای‭ ‬پابەندبوون‭ ‬بە‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬کرد‭.‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئێران‭ ‬بە‭ ‬پاڵپشتیکردنی‭ ‬دارایی‭ ‬گرووپە‭ ‬تیرۆریستییەکان،‭ ‬بەشیوەویەکی‭ ‬بەردەوام‭ ‬دەستوەردانی‭ ‬لە‭ ‬کاروباری‭ ‬ناوخۆی‭ ‬دەوڵەتانی‭ ‬تردا‭ ‬ئەنجام‭ ‬داوە‭.‬ دەوڵەتی‭ ‬خاوەن‭ ‬سەرەوەری‭ ‬مافی‭ ‬ئەوەی‭ ‬هەیە‭ ‬سیستەمی‭ ‬سیاسی،‭ ‬ئابووری‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬خۆی‭ ‬دیاری‭ ‬بکات‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬بێ‭ ‬زۆرەملێی‭ ‬دەرەکی‭ ‬کاروباری‭ ‬دەرەوەی‭ ‬خۆی‭ ‬بەڕێوە‭ ‬ببات‭. ‬بەگوێرەی‭ ‬برگەی‭ ‬دووەمی‭ ‬جاڕنامەی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان،‭ ‬دەبێت‭ ‬ئەندامان‭ ‬ڕێز‭ ‬لە‭ ‬سەروەری‭ ‬گەلانی‭ ‬تر‭ ‬بگرن‭ ‬و‭ ‬خۆیان‭ ‬لە‭ ‬دەستوەردان‭ ‬لە‭ ‬کاروباری‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬ئەوان‭ ‬بەدوور‭ ‬بگرن‭.‬

    پاڵپشتیی‭ ‬دارایی‭ ‬ئێران‭ ‬بۆ‭ ‬تیرۆر،‭ ‬لەوانەش‭ ‬دابینکردنی‭ ‬مەشق،‭ ‬چەک‭ ‬و‭ ‬پارە‭ ‬بۆ‭ ‬حزبوڵڵا‭ ‬لە‭ ‬لوبنان،‭ ‬حەماس‭ ‬لە‭ ‬غەززە‭ ‬و‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬یەمەن،‭ ‬پێچەوانەی‭ ‬ئەم‭ ‬بنەما‭ ‬سەرەکییانەن‭.‬

    سەرەڕای‭ ‬پێشێلکردنی‭ ‬سیستەمیی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکان،‭ ‬تاران‭ ‬دووڕووانە‭ ‬تۆمەت‭ ‬ئاراستەی‭ ‬دەوڵەتانی‭ ‬تر‭ ‬دەکات‭. ‬تەنها‭ ‬دوو‭ ‬ڕۆژ‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬هێرشەکانی‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬مەدەنییەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬لیبریا،‭ ‬ئێران‭ ‬دوو‭ ‬نامەی‭ ‬پێشکەش‭ ‬بە‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬بانگەشەی‭ ‬ئەوەی‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬هێرشەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬سزا‭ ‬ئابوورییەکان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬شوباتی‭ ‬2026‭ ‬ـەوە‭ ‬کاریگەریی‭ ‬لەسەر‭ ‬هاوڵاتیانی‭ ‬مەدەنی‭ ‬دروست‭ ‬کردووە،‭ ‬پێشێلکردنی‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بووە‭.‬ واشنتۆن‭ ‬دووپاتی‭ ‬کردەوە‭ ‬کە‭ ‬هەرگیز‭ ‬هاووڵاتیانی‭ ‬مەدەنی‭ ‬ناکاتە‭ ‬ئامانج‭.‬ هەرچەندە‭ ‬زیانە‭ ‬ناڕاستەوخۆکان‭ ‬و‭ ‬کاریگەرییە‭ ‬ئابوورییەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬هاووڵاتیانی‭ ‬مەدەنی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامی‭ ‬هێرشکردنە‭ ‬سەر‭ ‬ئامانجە‭ ‬سەربازییە‭ ‬ڕەواکانەوە‭ ‬ڕوودەدەن،‭ ‬دەرئەنجامی‭ ‬لاوەکیی‭ ‬نەخوازراون،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئەمە‭ ‬جیاوازە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬ئێران‭ ‬بە‭ ‬مەبەست‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬سەدان‭ ‬جار‭ ‬بە‭ ‬پێشێلکردنی‭ ‬یاسای‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬هاووڵاتیانی‭ ‬مەدەنی‭ ‬کردووەتە‭ ‬ئامانج‭. ‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬تاران‭ ‬لەم‭ ‬دواییانەدا‭ ‬ئۆکرانیای‭ ‬بە‭ ‬پێشێلکردنی‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬تۆمەتبار‭ ‬کرد‭. ‬لە‭ ‬کۆتایی‭ ‬مانگی‭ ‬تەمموزی‭ ‬2026،‭ ‬ئۆکرانیا‭ ‬بە‭ ‬مەبەستی‭ ‬تێکدانی‭ ‬ڕێڕەوەکانی‭ ‬دابینکاری‭ ‬کە‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬هێرشی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬ڕووسیا‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئۆکرانیا‭ ‬دەکەن،‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬درۆنی‭ ‬دوورمەودا‭ ‬هێرشی‭ ‬کردە‭ ‬سەر‭ ‬چەند‭ ‬ئامانجێکی‭ ‬پەیوەندیداری‭ ‬سەربازی‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬قەزوین‭.‬ ئەو‭ ‬هێرشانە‭ ‬زیانیان‭ ‬بە‭ ‬کەشتییەکی‭ ‬جەنگیی‭ ‬مووشەکهاوێژی‭ ‬ڕووسی،‭ ‬سەکۆیەکی‭ ‬نەوتیی‭ ‬ڕووسی،‭ ‬چەندین‭ ‬کەشتیی‭ ‬بارھەڵگری‭ ‬سزادراو‭ ‬و‭ ‬کەشتییەکی‭ ‬ئێرانی‭ ‬گەیاند‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬بار‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووسیا‭ ‬بەشدار‭ ‬بوو‭.‬

    تاران‭ ‬هێرشەکانی‭ ‬بە‭ ‬نایاسایی‭ ‬و‭ ‬ناڕەوا‭ ‬ناوزەد‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬سکاڵای‭ ‬تۆمار‭ ‬کرد‭ ‬بە‭ ‬بانگەشەی‭ ‬ئەوەی‭ ‬ئۆکرانیا‭ ‬بڕگەی‭ ‬2ـی‭ ‬ماددەی‭ (‬4‭)‬ـی‭ ‬جاڕنامەی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکانی‭ ‬پێشێل‭ ‬کردووە‭ .‬تاران‭ ‬ئاماژەی‭ ‬بەوە‭ ‬کردووە،‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییە‭ ‬ئێرانییەکە‭ ‬هیچ‭ ‬بارێکی‭ ‬سەربازیی‭ ‬هەڵنەگرتووە‭ ‬بەڵکو‭ ‬لەبری‭ ‬ئەوە‭ ‬شریتی‭ ‬ئاسنی‭ ‬لوولکراوی‭ ‬گواستووەتەوە‭ .‬ئۆکرانیا‭ ‬پێداگری‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەوە‭ ‬دەکات‭ ‬کە‭ ‬کەشتییە‭ ‬ئێرانییەکە‭ ‬پێکهاتەکانی‭ ‬درۆن‭ ‬و‭ ‬مووشەکی‭ ‬بەرەو‭ ‬ڕووسیا‭ ‬دەگواستەوە‭.‬

    ئاندری‭ ‬سیبیها،‭ ‬وەزیری‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ئۆکرانیا،‭ ‬جەختی‭ ‬لەوە‭ ‬کردەوە‭ ‬کە‭ ‬اڕژێمی‭ ‬تاران‭ ‬هاوبەشێکی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬هێرشەکانی‭ ‬ڕووسیایە‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئۆکرانیا،‭ ‬ئەمەش‭ ‬بە‭ ‬پاڵپشتیکردنی‭ ‬جەنگیی‭ ‬تاوانکاری‭ ‬مۆسکۆیە‭ ‬بە‭ ‬چەکێک‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2022ـەوە‭ ‬ئۆکراینییەکانی‭ ‬پێ‭ ‬دەکوژێت‭.‬ب

    لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2022ـەوە،‭ ‬ئێران‭ ‬لە‭ ‬قۆناغە‭ ‬جیاجیاکانی‭ ‬کۆکردنەوەدا‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەردەوام‭ ‬لە‭ ‬شێوەی‭ ‬کاماکازیدا‭ ‬درۆنی‭ ‬شەهید‭ ‬بۆ‭ ‬مۆسکۆ‭ ‬دابین‭ ‬دەکات‭. ‬بە‭ ‬گوێرەی‭ ‬مۆدێلەکە،‭ ‬ئەم‭ ‬درۆنانە‭ ‬مەودای‭ ‬بڕینیان‭ ‬نزیکەی‭ ‬1,500‭ ‬میلە‭ ‬و‭ ‬110‭ ‬پاوند‭ ‬لە‭ ‬تەقەمەنیی‭ ‬ئاڕاستەکراو‭ ‬بە‭ ‬ڕێنمایی‭ ‬مانگی‭ ‬دەستکرد‭ ‬هەڵدەگرێت‭. ‬بە‭ ‬تێچووی‭ ‬نزیکەی‭ ‬20,000‭ ‬دۆلاری‭ ‬ئەمریکی‭ ‬بۆ‭ ‬هەر‭ ‬دانەیەک،‭ ‬ڕووسیا‭ ‬بە‭ ‬مەزەندە‭ ‬مانگانە‭ ‬6‭,‬500‭ ‬تا‭ ‬8‭,‬100‭ ‬درۆن‭ ‬دەهاوێژێت،‭ ‬ئەمەش‭ ‬بە‭ ‬ڕادەیەکی‭ ‬بەرچاو‭ ‬کوژران‭ ‬و‭ ‬برینداربوونی‭ ‬هاووڵاتیانی‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬وێرانکاریی‭ ‬بەرفراوانی‭ ‬لێدەکەوێتەوە‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ئۆکرانیا‭.‬

    تۆمەتی‭ ‬ئێران‭ ‬بەوەی‭ ‬کە‭ ‬ئۆکرانیا‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬پێشێل‭ ‬کردووە،‭ ‬لە‭ ‬بەردەم‭ ‬لێکۆڵینەوەی‭ ‬یاساییدا‭ ‬شکست‭ ‬دەهێنێت‭. ‬چالاکییەکانی‭ ‬ئۆکرانیا‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬قەزوین‭ ‬بە‭ ‬گوێرەی‭ ‬ماددەی‭ ‬51‭ ‬کە‭ ‬مافی‭ ‬بە‭ ‬دەوڵەت‭ ‬دەدات‭ ‬بۆ‭ ‬بەرگریکردن‭ ‬لە‭ ‬خۆی،‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬تەواو‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬مافی‭ ‬بنەڕەتیی‭ ‬وڵاتەکەدایە‭ ‬بۆ‭ ‬بەرگریکردن‭ ‬لە‭ ‬خۆی‭.‬ ڕووسیا‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬چەندین‭ ‬ساڵ‭ ‬ئۆکرانیای‭ ‬کردووەتە‭ ‬ئامانجی‭ ‬هێرشە‭ ‬چەکدارییە‭ ‬بەردەوامەکان،‭ ‬کە‭ ‬تێیاندا‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬سەرەکی‭ ‬پشت‭ ‬بە‭ ‬درۆنی‭ ‬شەهید‭ ‬دەبەستێت‭ .‬لەم‭ ‬چوارچێوەیەدا،‭ ‬ئۆکرانیا‭ ‬بە‭ ‬هەڵسەنگاندنێکی‭ ‬مەنتیقی‭ ‬گەیشتە‭ ‬ئەو‭ ‬بڕوایەی‭ ‬پچڕاندنی‭ ‬ڕێڕەوەکانی‭ ‬دابینکاریی‭ ‬پێداویستییەکان‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ڕووسیا‭ ‬و‭ ‬ئێران،‭ ‬هێرشەکانی‭ ‬داهاتوو‭ ‬کەم‭ ‬دەکاتەوە‭.‬

    دووڕوویی‭ ‬ئێران

    تۆمەتەکانی‭ ‬تاران‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬نایاسایی‭ ‬بوون‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬ڕۆشنایی‭ ‬شێوازی‭ ‬مامەڵەکردنی‭ ‬لە‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمزدا‭ ‬بە‭ ‬هەند‭ ‬وەرناگیرێن‭. ‬ئێران‭ ‬چەندین‭ ‬جار‭ ‬هێرشی‭ ‬کردووەتە‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬جۆراوجۆر‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬گوێرەی‭ ‬ماددەکانی‭ ‬34‭ ‬بۆ‭ ‬45ـی‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬بۆ‭ ‬یاسای‭ ‬دەریا‭ ‬مافی‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬تێپەڕینیان‭ ‬بەکارهێناوە،‭ ‬بەمەش‭ ‬ئاماژەی‭ ‬ناڕوون‭ ‬لەبارەی‭ ‬ئاسایش‭ ‬یان‭ ‬تۆڵەسەندنەوە‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکات‭.‬

    بۆ‭ ‬نموونە،‭ ‬لە‭ ‬8ـی‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬،‭2026 ‬ئێران‭ ‬بە‭ ‬مووشەک‭ ‬هێرشی‭ ‬کردە‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییەکی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬بێچەکی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬کەشتییەکە‭ ‬بە‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمزدا‭ ‬تێدەپەڕی‭.‬ ئیماڕات‭ ‬هێرشەکەی‭ ‬وەک‭ ‬کردارێکی‭ ‬چەتەی‭ ‬دەریایی‭ ‬سەرکۆنەکرد،‭ ‬ئەمە‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬ئێران‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬زۆرەملێکردن‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬پەردەی‭ ‬ڕێکخستنی‭ ‬یاساییدا‭ ‬بشارێتەوە،‭ ‬هەوڵی‭ ‬دا‭ ‬هێرشەکە‭ ‬وەک‭ ‬ڕێوشوێنێک‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬دەریاوانی‭ ‬پیشان‭ ‬بدات‭ .‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئێران‭ ‬هێرشی‭ ‬کردووەتە‭ ‬سەر‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییەکانی‭ ‬جەبەل‭ ‬تاڕق،‭ ‬ژاپۆن،‭ ‬ماڵتا،‭ ‬دوورگەکانی‭ ‬مارشاڵ،‭ ‬پەناما‭ ‬و‭ ‬تایلەند،‭ ‬ئەمەش‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬هەوڵە‭ ‬فراوانەکانی‭ ‬ئێرانە‭ ‬بۆ‭ ‬سەپاندنی‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬نایاسایی‭ ‬بەسەر‭ ‬گەرووەکەدا‭.‬

    ئێران‭ ‬سەرەوەریی‭ ‬ڕەهای‭ ‬بەسەر‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمزدا‭ ‬نییە‭. ‬ئەمە‭ ‬ڕێڕەوێکی‭ ‬ئاویی‭ ‬نێودەوڵەتییە‭ ‬و‭ ‬کەشتییە‭ ‬بیانییەکان‭ ‬مافی‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬تێپەڕینی‭ ‬پارێزراویان‭ ‬هەیە. ‬بە‭ ‬گوێرەی‭ ‬ماددەی‭ ‬44ـی‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬یاسای‭ ‬دەریایی‭ ‬،‭(‬UNCLOS‭) ‬دەوڵەتانی‭ ‬کەنار‭ ‬دەریاکان‭ ‬دەتوانن‭ ‬ڕێساکانی‭ ‬پەیوەست‭ ‬بە‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬کەشتیوانی‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬پیسبوون‭ ‬جێبەجێ‭ ‬بکەن،‭ ‬بەڵام‭ ‬نابێت‭ ‬ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬مافی‭ ‬تێپەڕبوونی‭ ‬کەشتییەکان‭ ‬بکەن. ‬هێرشە‭ ‬بەردەوامەکانی‭ ‬ئێران‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کەشتیی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬بێچەک‭ ‬ئەو‭ ‬سنوورانە‭ ‬تێدەپەڕێنێت،‭ ‬سەرکۆنەکردنی‭ ‬بەرفراوانی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بەدوای‭ ‬خۆیدا‭ ‬دەهێنێت‭ ‬و‭ ‬ئامادەیی‭ ‬ئێران‭ ‬بۆ‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬هێز‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬مەدەنی‭ ‬دەردەخات‭. ‬

    پابەندبوون‭ ‬بە‭ ‬یاسای‭ ‬نێودەوڵەتی

    کاتێک‭ ‬وڵاتان‭ ‬بە‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬پابەند‭ ‬دەبن،‭ ‬جیهان‭ ‬لە‭ ‬بەهێزبوونی‭ ‬هەستی‭ ‬ئاسایش،‭ ‬نەزم‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬پێشبینیکردنی‭ ‬ڕووداوەکان‭ ‬سوودمەند‭ ‬دەبێت‭ .‬بەهای‭ ‬ئەو‭ ‬سیستەمە‭ ‬لەو‭ ‬چاوەڕوانییە‭ ‬هاوبەشەدایە‭ ‬کە‭ ‬دەوڵەتان‭ ‬بە‭ ‬ئەنقەست‭ ‬خەڵکی‭ ‬مەدەنی‭ ‬ناکەنە‭ ‬ئامانج‭ ‬یاخود‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬نایاسایی‭ ‬دەستوەردان‭ ‬لە‭ ‬کاروباری‭ ‬ئەوانی‭ ‬تردا‭ ‬ناکەن‭.‬

    پێشێلکارییە‭ ‬بەردەوامەکانی‭ ‬ئێران‭ ‬بەرامبەر‭ ‬بە‭ ‬یاسای‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬تۆمەتە‭ ‬بێ‭ ‬بنەماکانی‭ ‬دژی‭ ‬بەوانی‭ ‬تر،‭ ‬پێگەی‭ ‬وڵاتەکەی‭ ‬لە‭ ‬نێو‭ ‬دراوسێکانیدا‭ ‬لاوازکردووە‭. ‬سەرەڕای‭ ‬بانگەشەی‭ ‬بێتاوانیی‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ئێران،‭ ‬وڵاتانی‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭ ‬بە‭ ‬بەردەوامی‭ ‬کردەوەکانی‭ ‬ئێرانیان‭ ‬سەرکۆنە‭ ‬کردووە،‭ ‬بەمەش‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬پێکەوەییان‭ ‬بە‭ ‬سەروەریی‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بەهێزتر‭ ‬کردووە‭ .‬یەکڕیزیی‭ ‬نێوان‭ ‬وڵاتانی‭ ‬کەنداو‭ ‬لە‭ ‬بەرگریکردن‭ ‬لە‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬سەقامگیری،‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬خۆشگوزەرانی‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بە‭ ‬پێویستییەکی‭ ‬بنەڕەتی‭ ‬دەمێنێتەوە‭.‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleپارستنی شانشین

    Related Posts

    یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

    November 3, 2026

    دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

    November 3, 2026

    بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

    November 3, 2026

    Comments are closed.

    پارستنی سنوورەکان

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.