میسڕ وەکو هەڕەشەیەکی جیهانی دەڕوانێتە توندڕەوە توندوتیژەکان لیوا مەسعەد ئەلشەشتاوی، هێزە چەکدارەکانی میسڕ مەشقی ’ئەستێرەی گەشی’ـی میسڕ و ئەمریکا یەکێکە لە گەورەترین و هەرە گرنگترین مەشقە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە ساڵی 1980ـوە، ‘ئەستێرەی گەش’ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، کە تیرۆریزم یەکێکە لەوانە، هەوڵی ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە چەندین بوار و بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان دەدات. تیرۆریزم ئەوانە لەناودەبات کە بەرهەمی دەهێنن، ئەوانەی کە پەنای دەدەن و ئەوانەی پشتیوانیی دەکەن. تیرۆریزم هیچ نەتەوە و ئایینێکی نییە. هەڕەشەیەکی جیهانییە هەم بۆ بوونی مرۆڤایەتی و هەم بۆ شارستانیەت. بەبێ گومان کاریگەری لەسەر هەموو وڵات و پێکهاتەیەک هەبووە، وە تەنانەت زلهێزەکانیش لە مەترسییەکانی بێبەری نەبوون. تیرۆریزم میسڕ…
Unipath
هێزە چەکدارەکانی ئەردەن لە ڕێگەی خستنەخوارەوەی ئاسمانییەوە پێداویستیی خۆراک و دەرمان بۆ خەڵکی مەدەنیی غەزە دابیندەکەن عەمید لیوا مستەفا عەبدول حەلیم ئەلحەیاری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەربازی، هێزە چەکدارەکانی ئەردەن-سوپای عەرەب وێنە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئەردەن لە ڕۆژی یەکەمی جەنگی غەزەوە، ئەردەن ماندوونەناسانە کار بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست، پاراستنی خەڵکی مەدەنی و دابینکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ کەرتی غەزە دەکات. ئەمە جگە لە داواکارییەکانی خاوەن شکۆ پاشا عەبدوڵلای دووەم بن ئەلحوسەین بۆ دۆزینەوەی چوارچێوەیەکی کاری سیاسی لەپێناو بڕیارنامەیەکی هەمەلایەنە و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی. ئا لێرەدا ڕۆڵی هێزە چەکدارەکانی ئەردەن- سوپای عەرەب بە بەرزڕاگرتنی پێگەی فەرمی و پشتیوانیکردن لە هەوڵە…
شاندێک لە ئەفسەرانی باڵای عێراق سەردانی ناوەندی مەشقی نیشتمانیی سوپای ئەمریکایان کرد دەستەی یونیپاس | وێنەکان لەلایەن ناوەندی مەشقی نیشتمانیی سوپای ئەمریکا شاندێکی باڵای فەرماندەیی هێزە زەمینییەکانی عێراق لە 7 هەتا 12ـی مانگی شوبات بۆ پشکنینی تەکنیکەکانی ناوەندە سەربازییەکە و دامەزراوەکان، لە فۆرت ئێروین، ویلایەتی کالیفۆرنیا، سەردانی ناوەندی مەشقی نیشتمانیی سوپای ئەمریکایان (NTC) کرد. سەردانەکە چەندین وانەی لەسەر ڕۆڵی ناوەندی مەشقی نیشتمانیی سوپای ئەمریکا (NTC) لە یەکەکانی ڕاهێنان بەر لە ناردنیان بۆ ئەرکەکان لە بوارە جیاوازەکانی کارکردنیان، لەخۆگرتبوو. هەروەها شاندەکە لەگەڵ فەریقی یەکەمی سوپای ئەمریکا کێرت تەیڵەڕ، فەرماندەی ناوەندی مەشقی نیشتمانیی سوپای ئەمریکا (NTC)/فۆڕت ئێروین کۆبووەوە، کە لە سەردانێکی مەیدانیدا…
دەستەی یونیپاس لەکاتێکدا وڵاتەکە ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری دەبێتەوە، کە ترسناکترینیان توندوتیژی و قاچاخچییەتی ماددە هۆشبەرەکانە لەسەر سنوری باکور لەگەڵ سوریا و سنوری ڕۆژهەڵات لەگەڵ عێراق، شانشینی هاشمی ئەردەن لە هاوچەرخکردنی هێزە چەکدارەکان و ئامێرەکانی، وە مەشقپێکردنی کارمەندان بۆ بەرزکردنەوەی کارامەیی و ئامادەییان بەردەوامە. بە ئامادەبوونی خاوەن شکۆ پاشا عەبدوڵلای دووەم بن ئەلحوسەین و ژمارەیەک ئەفسەری باڵا، مەشقی ‘وەڵامی یەکلاکەرەوە’ لە لایەن لیوای پڕچەککراوی ئەلیەرموک کە یەکێکە لە یەکەکانی فەرماندەیی باکوری ئەردەن لە مانگی ئەیلوولی 2023، ئەنجامدرا. مەشقەکە بە بەگەڕخستنی درۆنێک، شیبێل کامکۆپتەر S-100 بۆ چاودێریکردنی هێزە خەیاڵییەکانی دوژمن کە بەرەو باکوری ئەردەن پێشڕەوی دەکەن، دەستیپێکرد. لە بەرزی 14,000 پێ، درۆنەکە…
سەرۆکەکانی تاجاکستان، تورکمانستان و ئۆزبەکستان لە پێناو باشترکردنی پەیوەندییەکان لە ئاسیای ناوەڕاست، یەکەم دیداری سێ قۆڵیی خۆیان لە ئەشقئاباد لە مانگی ئابی 2023ـدا، ئەنجامدا. بوارە سەرەکییەکانی هەماهەنگی نێوان ئەم وڵاتانە بریتیین لە وزە، گواستنەوە و کشتوکاڵ، پرسگەلێک کە بەر لە سەربەخۆبوونیان لە یەکێتی سۆڤیەتەوە، بۆ بڕیاردەرانی مۆسکۆ جێهێڵدرابوون. هەرسێ وڵات بۆ بەیەک بەستنەوەی ئابوورییەکانیان، هەوڵی هەماهەنگیی نزیکیان لە بنیاتنانی هێڵی ئاسنین و ڕێگاوباندا داوە. تورکمانستان و ئۆزبەکستان گرنگییەکی تایبەتیان بە بەکارهێنانی وزەی ئاو و هایدرۆئەلیکتریکی بەدەستخستراو لەو ڕووبارانەی کە بە زیاتر لە وڵاتێکدا تێدەپەڕن داوە. لە میانی دیدارەکەدا، تورکمانستان پێشنیاری هاوبەشییەکی ستراتیژیی گازی سروشتی لەگەڵ تاجاکستان و ئۆزبەکستاندا کرد.…
هێزە چەکدارەکانی پاکستان لە ڕێگەی زنجیرەیەک مەشقی سەربازییەوە کە هاوبەشەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاستەوە لە نیوەی دووەمی ساڵی 2023ـدا بەشداریان تێداکرد، پابەندبوونی خۆی بە هەماهەنگیی فرەنەتەوەیی دووپات دەکاتەوە. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە مەشقی هاوبەشی ‘ئەلبەتار 1’ـی نێوان پاکستان و سعودیە، لە مانگی تشرینی دووەمی 2023، ئامانجی سەرەکی بوو. پۆلەکانی هێزە تایبەتەکانی هەردوو وڵات، کە لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە پشتیوانی دەکران، کارامەییەکانیان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە باکوری پاکستان نمایشکرد. شوێنی مەشقەکە بە مەبەست هەڵبژێردرا، چونکە لە نێوان ئەو پارێزگایانەدایە کە زۆرترین زیانی توندوتیژی تیرۆریستییان بەرکەوتووە. چەند هەفتەیەک دواتر بە بەشداریی هێزە تایبەتەکانی کازاخستان، قەتەڕ، ئۆزبەکستان و تورکیا دووهەمین مەشقی…
دەستەی یونیپاس هێزە زەمینییەکانی سعودیە، کوەیت و هێزی ئەرکی سپارتای ئەمریکا لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 لە ناوچەی باکوری حەفر ئەلبەتین لە سعودیە، ‘مانۆڕی تەقەکردنی کەنداوی عەرەبی’ـیان ئەنجامدا. بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی جەنگ، چڕکردنەوەی کارامەیی سەربازە بەشداربووەکان لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و یەکخستنی چەمکە سەربازییەکان، سیناریۆکانی مەشقەکە بەڕێوەبردنی جەنگ، پلاندانان و جێبەجێکردن، تەقەکردنی تەکتیکی لەلایەن یەکەی پیادەی پڕچەککراو، پشتیوانی ئاسمانی لەلایەن هێلیکۆپتەری سوپا، چۆڵکردنی پزیشکی، لە ناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی، قەناسگرتن و ئۆپەراسیۆنی جەنگی نائاسایی لەخۆگرتبوو. بە سەرکردایەتی فەرماندەی هێزی زەمینیی شاهانەی سعودیە، فەریق فەهد ئەلموتەیر، قۆناغی کۆتایی مانۆڕەکە بە ئامادەبوونی فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی کوەیت، لیوا محەمەد ئەلدەفیری و فەریقی…
لەم دواییانەدا وەزارەتی دەرەوەی تورکمانستان لە ماڵپەڕی خۆیدا بەیاننامەیەکی وردی سەبارەت بە پابەندبوونی وڵاتەکە بە دروستکردنی هێڵی بۆریی گاز لە تورکمانستانەوە بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی ئازەربایجانەوە لەسەر زەویی دەریای قەزوین، بڵاوکردەوە. بۆرییەکە دابینکاری وزە، بەدەر لە سەرچاوە وزە متمانەپێنەکراوەکانی وەکو ڕووسیا و ئێران هەمەچەشن دەکات. بەدرێژایی ساڵان ئەم پڕۆژەیە جێگەی سەرنج بووە، چونکە گازی سروشتیی بەرفراوانی تورکمانستان بە بازاڕە گەورەکانی گاز لە تورکیا و ئەوروپا دەبەستێتەوە. ”تورکمانستان لەو باوەڕەدایە کە هیچ هۆکارێکی سیاسی، ئابووری و دارایی کە ڕێگری لە دروستکردنی بۆرییە گازەکە بکات، لە ئارادا نییە،” وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە. “بە پێچەوانەوە، بۆری ترانس کاسپیان پڕۆژەیەکی تەواو ڕاستەقینەیە. توانای بەشدارییەکی…
سادیر جاپارۆڤ، کە لە ساڵی 2020ـەوە سەرۆکی قڕغستانە، لە یەکەمین لوتکەی ئاسیای ناوەڕاست و ئەمریکا کە لە 19ـی مانگی ئەیلوولی 2023 لە نیویۆرک بەڕێوەچوو، بەشداریکرد. ئەو یەکێک بوو لە سەرۆکەکانی پێنج وڵاتی ئاسیای ناوەڕاست، کازاخستان، قڕغستان، تاجاکستان، تورکمانستان و ئۆزبەکستان، کە بەشداری دیدارەکەیان کرد. لە وتارێکدا، سەرۆک جاپارۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەمریکا، لە نێویاندا چوارچێوەی هاوکاریی C5+1، چەقی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بووە. C5+1 بۆ ئاسانکاری هەماهەنگی و گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و پێنج وڵاتەکەی ئاسیای ناوەڕاست کە بە “C5” ناسراوە، سەکۆیەکی دیپلۆماسییە. ”من پێموایە بۆ هەماهەنگیی بازرگانی و ئابووری زیاتر، پێویستە ئەم دیدارە تیشک بخاتە سەر بەهێزکردنی لێکتێگەیشتن…
بە پشتبەستن بە 31 ساڵ لە هاوبەشی، جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوەی کۆماری کازاخستان کایرات عومەرۆڤ بۆ پێنجەمین گفتوگۆی ساڵانەی هاوبەشیی ستراتیژیی پەرەپێدراوی ئەمریکا و کازاخستان (ESPD) لە ئاستانە، پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری باشوری ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاست دۆناڵد لو کرد. گفتوگۆی هاوبەشیی ستراتیژیی پەرەپێدراوی ئەمریکا و کازاخستان لەپێناو دۆزینەوەی دەرفەت بۆ هەماهەنگیی سوودبەخشی هاوبەش و برەدان بە پرسە لەپیشینە هاوبەشەکان پێکهێنرا. دوایین گفتوگۆ لە 6ـی مانگی تشرینی دووەمی 2023 ئەنجامدرا. شاندەکانی کازاخستان و ئەمریکا پرسە سیاسی و ئاسایشییەکان تاوتوێکرد، کە جیۆپۆلەتیکی ناوچەیی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەماهەنگیی جێبەجێکردنی یاسا، بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی ماددە هۆشبەرە دەستکردەکان و بڵاونەکردنەوەی چەکی…