دەستەی یونیپاس شاندێکی ناتۆ لە دوای گۆڕانی داینامیکی ئاسایش لە ناوچەکەدا بۆ دووپاتکردنەوەی هاوبەشیی هاوپەیمانییەکە لەگەڵ تاشقەند سەردانی ئۆزبەکستانی کرد. بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی ئەرکانی سوپای فرەنەتەوەیی ناتۆ فەریق جانوس ئادەمچیک تیشکی خستە سەر بەشداریکردن و هاوکاری بەردەوامی ناتۆ لەگەڵ ئۆزبەکستان، لەنێویاندا بەشداریکردنی بەردەوامی وڵاتەکە لە دەستپێشخەری هاوبەشی بۆ ئاشتی. ”ناتۆ پابەندە بە پاراستنی وتووێژی سیاسی بەهێز و هاوکاری کرداری لەگەڵ ئۆزبەکستان. ئەم هاوبەشییە بۆ پێشخستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا زۆر گرنگە و تیشک دەخاتە سەر پابەندبوونمان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە هاوبەشەکان و هەروەها گەشەپێدانی پێشهاتە ئەرێنییەکان لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست،” فەریق ئادەمچیک ڕایگەیاند. فەریق ئادەمچیک سەردانەکەی بۆ ئۆزبەکستان بە چاوپێکەوتن…
Unipath
دەستەی یونیپاس قەتەڕ لە مانگی ئازاری 2024 میوانداری هەشتەمین پێشانگە و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەرگری دەریایی دۆحەی کرد (DIMDEX) بۆ تیشک خستنە سەر ڕێگاکانی پاراستنی کەشتیوانی لە ناوچەکەدا. ئەم چالاکییە کە دوو ساڵ جارێک لە ماوەی سێ ڕۆژدا بەڕێوەدەچێت، سەکۆیەکە بۆ پسپۆرانی پیشەسازی و بەرپرسانی سەربازی و حکومی بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکان و ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگ و دەرفەتەکان لە بواری بەرگری دەریایی. دوو سەد کۆمپانیا بەرهەمەکانیان لە نۆ چادرگا نمایش کرد کە وڵاتانی وەک قەتەڕ، ئەمریکا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا تێیدا بەشداربوون. هەروەها وڵاتان کەشتی جەنگی و ژێردەریاییەکانیان لە بەندەری حەمەد لە کەنداوی عەرەبی نمایش کرد.…
دەستەی یونیپاس لە مانگی ئازاری 2024، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گرێبەستێکی پێشبینیکراوی بە بەهای 2.2 ملیار دۆلار پەسەند کرد بۆ فرۆشتنی 50 تانکی جەنگیی M1 Abrams و ئامێرەکانی دیکە بە شانشینی بەحرەین. دەزگای هاوکاری ئاسایشی بەرگری ئەمەریکا لە ڕاگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا : “ئەم فرۆشتنە پێشنیارکراوە پاڵپشتی لە سیاسەتی دەرەوە و ئامانجەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەکات بە یارمەتیدان بۆ باشترکردنی ئاسایشی هاوپەیمانێکی گەورەی دەرەوەی ناتۆ کە هێزێکی گرنگە بۆ سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا”. سەردانی شازادەی جێنشینی شاهانە و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین سەلمان بن حەمەد ئەلخەلیفە بۆ واشنتۆن لە ئەیلوولی 2023 گەیشتە لوتکە بە دەستپێکردنی ڕێککەوتنی یەکگرتنی گشتگیر…
دەمەوێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم چاپەی گۆڤاری یونیپاس کە باس لە پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییە توندڕەوەکان دەکات، سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ فەرماندەﯾﯽ ناوەندی ئەمریکا دەرببڕم. دەوڵەتی یەمەن لە سەرەتاوە ئاگاداری مەترسییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی حوسی بوو و 20 ساڵ لەمەوبەر بەرەنگاری بووەوە. جەنگەکە هەتا ئەمڕۆ بەردەوامە. گروپەکە توانی مەودای یاخیبوونەکەی فراوانتر بکات و بە سود وەرگرتن لە لاوازیی سیستەمە سیاسییەکە و پشتیوانیی بێسنووری ئێران لە ساڵی 2014 ـدا حکومەتەکەی ڕوخاند و سەنعای پایتەخت و شارەکانی دیکەی یەمەنی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە. شەڕی نێوان گەلی یەمەن و گروپەکە بە سەرکردایەتی حکومەتی دەستووری، هێزە چەکدارەکان و گروپە خۆڕاگرییە ناوخۆییەکان بە پشتیوانیی هاوپەیمانیەتیی…
فەرماندەیی پاسەوانی سنوری عێراق شێوازەکانی ڕاگرتنی تیرۆریستان و قاچاخچییەکان هاوچەرخ دەکات دەستەی یونیپاس لەدوای شکستی سەربازیی داعش لە عێراق و وشکبوونەوەی سەرچاوە داراییەکانی، گروپە تیرۆریستییەکان لە ڕێگەی بەرهەمهێنان و قاچاخچییەتی ماددە هۆشبەرەکانەوە ڕوویان لە دارایی سەربەخۆ کردووە. هەرێمەکە بەرزبوونەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە بەخۆیەوە بینیووە، ئەمەش نیگەرانییەکانی زیاتر کردووە و بەڕێوەبردنی سنوری بۆ دەزگاکانی ئاسایش کردووەتە پرسێکی بەپەلە. عێراق پڕۆژەی گرنگی بۆ بەڕێوەبردنی سنورەکانی لەگەڵ سوریا تەواو کردووە، ڕێڕەوێکە کە گروپە تیرۆریستییەکانی داعش لە ڕێگەیەوە داگیرکاری عێراقیان لە ساڵی 2014ـدا ئەنجامدا. یونیپاس لەگەڵ فەریق محەمەد سوکەر ئەلسەعیدی، فەرماندەی پاسەوانی سنوری عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاسایشی سنور…
ئیماڕات بۆ یارمەتیدان لە سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی بەشداریکردنی بەردەوامی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان دەدات دکتۆر ئەنوەر قەرقاش، ڕاوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆک، ئیماڕات گفتوگۆیمەنامە بۆ ئاڵوگۆڕی تێڕوانینەکانمان لەبارەی جوڵەی ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی، سەکۆیەکی گرنگمان پێشکەش دەکات. من باوەڕم وایە ئەم جۆرە گفتوگۆیانە زۆر بەنرخن، بە تایبەتی لەم ساتەوەختە گرنگەی ناوچەکەمان لە ژێر ڕۆشنایی جەنگ لە غەززەدا. ئەم جەنگە بووەتە هۆکاری قەیرانێکی مرۆیی توندگیر، کە خواستەکانی سەقامگیری لە ناوچەکەمان دەخاتە ژێر پرسیارەوە و ئاڵنگاریی ستراتیژیی نوێ لەسەر ئاستی جیهانی دروست دەکات. لە کاتێکدا ڕەنگە زۆر زووبێت بۆ زانینی ئەوەی چۆن ئەم قەیرانە کاریگەریی لەسەر ڕێڕەوی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەبێت، بەڵام درککردن بەوەی…
دیدارێک لە شاری جەددە، پەیوەندییە ئابووری و کلتووریەکانی نێوان ناوچەکان بەهێزتر دەکات دەستەی یونیپاس وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست ماوەیەکی کەم لە دوای ڕوخانی یەکێتیی سۆڤیەت پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی عەرەبیدا دامەزراند. لە سەرەتادا بازرگانی وزە، گەشەپێدانی ژێرخان و پەیوەندییە ئابوورییەکان چەقی بابەتی بوون، پاشان ئەم پەیوەندییانە بۆ لەخۆگرتنی دەستپێشخەرییە سیاسی و دیپلۆماسییەکان و بە هەمان شێوەش پەیوەندییە ئایینییە هاوبەشەکان پەرەیان سەند. لە دوای داگیرکاریی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی 2022، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ناوچەکە گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە. ڕێوڕەسمی یەکەمین دیداری ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و ئاسیای ناوەڕاست کە لە مانگی تەمموزی 2023 لە شاری جەددە، سعودیە بەڕێوەچوو، لەم هاوبەشییە پەرەسەندووەدا…
هێزەکانی عێراق، کوەیت و ئەمریکا لە میانی مەشقی ئاسایشیی دەریاییدا سیناریۆی هەڕەشە ڕاستەقینەکانی جیهان دووبارە دەکەنەوە هێزە دەریاییەکانی عێراق، کوەیت و ئەمریکا مەشقێکی دوو ڕۆژیی سێ قۆڵییان ئەنجامدا کە تیشکی دەخستە سەر بەرەنگاربوونەوەی چەتەی دەریایی و ئاسایشی دەریایی لە باکوری کەنداوی عەرەبی. لە مەشقەکەی مانگی تشرینی یەکەمی 2023ـدا، کەشتی هەر سێ وڵاتەکە بەشدارییان تێدا کرد. پاسەوانی کەناراو و هێزی دەریایی کوەیت بەلەمی پاسەوانی، بەلەمێکی تیژڕۆ، کەشتیەکی پێداویستی و هێلیکۆپتەرێکیان دابینکرد و پاسەوانیی هاوبەشیان لەگەڵ دوو بەلەمی پاسەوانیی عێراقی و کەشتییەکانی وەڵامدانەوەی خێرای ڕۆبێرت گۆڵدمان و کلێرانس سەتفنی جونیەر ئەمریکی ئەنجامدا. ئەرکەکانی مەشقەکە تیشکیان خستە سەر ڕێکارییەکانی پەلاماردان، سواربوون، گەڕان و…
ئوسامە موبارەز، سکرتێری گشتی، سەکۆی گازی ڕۆژهەڵاتی دەریای سور لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، جیهان قەیرانی یەک لەدوای یەکی بەخۆیەوە بینی، سەرەتا لە پەتای کۆڤیدەوە دەستی پێکردوو و دواتر جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا، گۆڕانی کەشوهەوا، وە هەروەها ململانێی ئیسرائیل و حەماس و جیهانێکی تەواو دابەشبوو و جەمسەرگیر. هەموو ئەم ئاڵنگارییانەی جیهانیان گرتووەتەوە، گۆڕانکاری بەسەر بنەما و شێوازی بازرگانیماندا دەهێنێت. وزە لە پێشەنگی هەموو ئەم قەیرانانەدا بووە، وە ئێمە ڕووبەڕووی “سێ بژاردە”ـی ئاسایشی وزە، بەردەوامیی وزە و گونجاوی نرخی وزە دەبینەوە. من باوەڕم وایە کلیلی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵنگارییانە بریتییە لە هەماهەنگی، نمونەیەکی لەمە ئەو ڕێکخراوەیە کە من تێیدا کاردەکەم، سەکۆی گازی ڕۆژهەڵاتی…
بەرنامەکانی چەکی کۆمەڵکوژی کازاخستان و ئەمریکا ناوچەکانی پاشماوەی ئەتۆمی و بایۆلۆژییان پاقژکردەوە دەزگای بەرگریی کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1991 و دواتر پاشەکشەی بەپەلەی ڕووسیا لە ناوچەکە، حکومەتی نوێی کازاخستان لە مامەڵەکردن لەگەڵ چاککردنەوەی ژینگە، داخستنی دامەزراوە مەترسیدارەکانی چەکی کۆمەڵکوژ (WMD) و کێشە تەندروستییەکانی پەیوەست بە دانیشتووانێک کە بەرکەوتەی 40 ساڵ لە هەڵگرتن و تاقیکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ (WMD) بوون، ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی ئێجگار سەخت بووەوە. کازاخستان بەخێرایی مەودای ئەم کێشانەی دەستنیشانکرد، داوای دەستی هاوکاریی لە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد. زیاتر لە 30 ساڵ لە هاوبەشی و هەماهەنگی، کازاخستان لە واژۆکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی بڵاونەکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ…