وتار و وێنەکان لەلایەن پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا لەنیوەی یەکەمی ساڵی 2024 ـدا، هێزە چەکدارەکانی تاجاکستان پەیوەندیی 21 ساڵەی خۆیان لەگەڵ هاوبەشە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی زنجیرەیەک چالاکی مەشق و ڕاهێنانەوە کە ئەندازیاری، جەنگی شاخ، تەکتیکی پیادە و پەیوەندییەکانی مەیدانی جەنگی لەخۆگرتبوو، دەوڵەمەندتر کرد. لە سەرەتای ساڵی 2024، فڕۆکەوانانی پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا بۆ ئەنجامدانی مەشقێک لەگەڵ ئەندازیارانی جەنگیی تاجاکستان و سەربازانی خاوەن ئەزموون لە لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی و پاراستنی سنوورەکان گەیشتنە تاجاکستان. هاوبەشەکان مەشقەکانیان لەسەر چاککردنەوەی چاڵە دروستبووەکانی فڕۆکەخانەکان بەهۆی بۆمبەوە کە دەکرێت ڕێگری لە نیشتنەوەی فڕۆکەکان بکات چڕکردەوە. هەروەها مەشقیان لەسەر دانانی ناوچەی بەرگری کرد لە دۆخێکدا بنکەیەکی ئاسمانی…
Unipath
سوپاکان پشت بە پشتیوانیی لۆژیستی دەبەستن چونکە ئەمە ئەو خوێنبەرەیە کە ژیان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەدات. لە هەر ئۆپەراسیۆنێکدا، ئەم هێزانە دەیانەوێت یەکەم هێز بن لە گەیشتن و دوا هێزبن لە جێهێشتن. سەرکەوتنی هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەندە لەسەر تۆکمەیی و بەردەوامیی تۆڕی پشتیوانی لۆژیستی. ئەم تۆڕە لە شوێنەکانی نزیک بە مەیدانی ئۆپەراسیۆنەکان، هەروەها شوێنە جێگرەوەکان، لە کەمترین ماوەدا پێداویستییە سەرەکییەکانیان بۆ هێزەکان دابین دەکات. لەبەر ئەم هۆکارەیە سوپاکان بەردەوام بۆ تاقیکردنەوەی توانا لۆژیستییەکان مەشق ئەنجام دەدەن. بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی ئەم بابەتە، یونیپاس لەگەڵ عەمید ڕوکن محەمەد ئەلسەمەدی، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی بەڕێوەبەرایەتی دابینکردنی لۆژیستیی هێزە چەکدارەکانی ئەردەن کۆبووەوە. یونیپاس: چۆن پێناسەی…
بەهۆی هەڕەشەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە کە هەوڵی بەدەستهێنانی پێگەی خۆیان دەدەن لە کەناراوەکانی دەریای سوور و زەریای هیندی، یەمەن بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی لایەنە خراپەکان کە مەبەستیان ناسەقامگیرکردنی وڵاتەکە بوو، هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی دروستکرد. بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەم یەکە سەربازییە تایبەتمەندانە، وڵاتەکە پێگەی یەکێک لە فەرماندە لێهاتووەکانی خۆی بەرزکردەوە. لیوا ئیسماعیل حەسەن عەبدوڵڵا زەحزووح، کە وەک ئەفسەرێکی هێزی ئاسمانیی یەمەن دەستی بە پیشەکەی کردووە، لە ماوەی شەڕی ناوخۆیی درێژخایەندا کە لەلایەن حوسییەکانی سەر بە ئێرانەوە هەڵگیرسێنرا ئەم ڕۆڵە گرنگەی بۆ پاراستنی وڵات گرتۆتە ئەستۆ. ”هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت توانیویانە مەودای هەڕەشە نێودەوڵەتییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە لە پێگەی یەمەن وەکو ناوەندێکی گواستنەوە و هەناردەکردن…
لە 15ـەهەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی سەربازی (JMC) کوەیت و ئەمریکا کە لە مانگی ئایاری 2024 لە کوێت بەڕێوەچوو، ئەمریکا بەڵێنی بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژی دوولایەنەی خۆیدا بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکە و جیهان دەبنەوە. فەریق بەندەر سالم ئەلموزەین سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کوەیت لە شاری کوەیت لەگەڵ دانیال شەپیرۆ یاریدەدەری جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرپەرشتی گفتوگۆکانی کرد. برەودان بە یەکخستنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی لەگەڵ سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە سەرانسەری ناوچەکەدا لەنێو ئەو بابەتانەدا بوو کە لە دوو ڕۆژی گفتوگۆکاندا قسەیان لەبارەوە کرا. کۆبوونەوەکە بە واژۆکردنی چەندین ڕێککەوتنی بەرگری و ئاسایشی…
لە یادی دەیەمین ساڵیادی ڕاوێژکارییە دیپلۆماسییە فەرمییەکان سەبارەت بە پرسەکانی ئاسایشی ناوچەکە، تورکمانستان و ئەمریکا پابەندبوونی خۆیان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕی پەروەردەیی و کلتووری، برەودان بە مافەکانی مرۆڤ و فراوانکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان دووپاتکردەوە. گفتوگۆی دوولایەنەی ساڵانە، کە لە مانگی نیسانی 2024 لە ئەشقئابادی پایتەختی تورکمانستان بەڕێوەچوو، لەلایەن ڕەشید مێرێدۆڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکمانستان، بەڕێوەبرا. جۆن مارک پۆمەرشایم، یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری باشووری ئاسیا و ناوەڕاستی ئاسیا، نوێنەرایەتی ئەمریکای کرد. مێریدۆڤ و پۆمێرشایم پرسە پەیوەندیدارەکان بە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئاسایشییە ناوچەیی و جیهانییەکانیان تاوتوێکرد، لەوانە تیرۆریزمی نێونەتەوەیی کە تا ئێستاش وەک…
دەسەڵاتدارانی ئاسایشی ئەردەن لە مانگی حوزەیرانی 2024ـدا لە شوقەیەکدا کە یەک کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی سەربازیی مارکا لە عەممان دوورە، کۆگایەکی تەقەمەنییان دۆزیەوە. لێکۆڵینەوەکان لە دوای دوو ڕۆژ بوونە دەرەنجامی دۆزینەوەی تەقەمەنی زیاتر لە کۆگایەکی گەڕەکی ئەبو عەلەندا لە عەممان، کە چەند کیلۆمەترێک لە شوقەکە دوورە. هەموو ئەم تەقەمەنیانە لەلایەن فەیلەقی ئەندازیارانی شاهانەوە بەشێوەیەکی سەلامەت تەقێندرانەوە، وە بەڵگەکان وایان لە لێکۆڵەران کرد بگەنە ئەو باوەڕەی کە دوو کۆگاکە سەر بە یەک گروپی گومانلێکراوبن. لەم دواییانەدا دەسەڵاتدارانی ئەردەن ڕێگرییان لە چەندین هەوڵی قاچاخچێتیی چەک کرد، کە دوایینیان لە مانگی ئازاری ساڵی 2024ـدا بوو، کاتێک هەوڵێکی قاچاخی ئەو چەکانەی کە لە…
هاوبەشیی کۆماری قڕغستان لەگەڵ هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکای سەر بە ویلایەتی مۆنتانا بەردەوامە لە گەیاندنی سوود بەو وڵاتەی ئاسیای ناوەڕاست. باکتیبێک ئامانباێڤ، باڵیۆزی پایەدار و دەسەڵاتداری کۆماری قڕغستان لە ئەمریکا و کەنەدا، بە ئامانجی سوودوەرگرتن لە شارەزایی ویلایەتەکە لە بوارە زانستیەکان و ئەندازیاری بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەی لە مانگی ئایاری 2024ـدا سەردانی زانکۆی تەکنەلۆژیای مۆنتانای ئەمریکا کرد. سەردانەکە بەرهەمی درێژخایەنی هاوبەشیی ڕاهێنانی و پەروەردەیی کۆماری قڕغستان بوو لەگەڵ پاسەوانی نیشتمانیی مۆنتانای ئەمریکا. وەکو بەشێک لە بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، سەربازانی قڕغستان و ئەمریکا لە پەیوەندییەکی سوودبەخشی دوولایەنەدا سەردانی وڵاتانی یەکتر دەکەن. لە سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتی مۆنتانا، باڵیۆز ئامانبایێڤ باسی…
قەتەڕ پاڵەوانی چارەسەرە دیپلۆماسییەکان، لە ئاشتی نێودەوڵەتیدا بەشدارییەکی گرنگ دەکات، وە لە نێوەندگیری نێوان لایەنە ناکۆکەکانی ناوچەکە هەوڵی بەرچاو دەدات. ئاسانکاریکردن بۆ کۆبوونەوە سەرکەوتووەکانی دانوستان لە نێوان لایەنە شەڕکەرەکاندا متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە قەتەڕ بەخشی. لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، قەتەڕ لە مانگی حوزەیرانی 2024 بە سەرۆکایەتی شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەڕ میوانداری 160ـهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC)ـی کرد لە دۆحە. وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی GCC بەشدارییان تێداکرد. دوابەدوای ئەنجامدانی گفتوگۆی بەرفراوان لەسەر پرسە هەرە گرنگە ناوچەیی و جیهانییەکان، چەند پێشنیارێک لە کۆبوونەوەکەوە خرانەڕوو: ستایشکردنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کە لەلایەن کۆمەڵەی جیهانی…
سیراجەدین موهرەدین وەزیری دەرەوەی تاجاکستان باسی لە زیادکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئاسایشی سنوورەکان و تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد. لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ مانوێل میکاڵەر باڵیۆزی ئەمریکا لە مانگی ئایاری 2024، موهرەدین پێشنیاری بەهێزکردنی هاوبەشیی درێژخایەنی ئاسایشی هەر دوو وڵات کرد. هەروەها دیپلۆماتکارەکان فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری زیاتری ئابووری لە تاجاکستان و ناوچەکە خستە بەر باس. تاجاکستان ئەندامێکە لە گروپی “C5+1”، سەکۆیەکی دیپلۆماسی کە پێنج دەوڵەتی ئاسیای ناوەڕاست و ئەمریکا لەخۆدەگرێت. ئەم چوارچێوەی کارە چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئاسایشییە هاوبەشەکان و پێشخستنی هەماهەنگیی ناوچەیی دەکاتە ئامانج. تاجاکستان و ئەمریکا خواستی خۆیان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ نوێنەرانی ئامادەبووی…
لە جەنگی بەردەوامیان دژ بە تیرۆریزم، هێزەکانی ئاسایشی کازاخستان بە هاوکاری نووسینگەی ئاسایشی دیپلۆماسیی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مەشقیان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویی ئۆنلاین وەرگرت. بەرنامەی هاوبەشی ڕاهێنانی ئاسایشی دیجیتاڵی لە مانگی ئایاری 2024 ـدا بە بەشداری ئەکادیمیای چەسپاندنی یاسای کازاخستان و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کازاخستان جێبەجێ کرا. لەگەڵ ئەوەی تا دێت توندڕەوەکان سەکۆکانی ئینتەرنێت بەشێوەیەکی زیاتر بۆ بڵاوکردنەوەی بیرەباوەڕەکانیان و لەخشتەبردنی شوێنکەوتووەکانیان بەکاردەهێنن، ڕاهێنانەکە لە بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵاتی وەکو ئامرازێکی لێکۆڵینەوە بۆ ناسینەوە، بەدواداچوونکردن و تێکشکاندنی گروپە توندڕەوەکان هاوکاری دەزگاکانی چەسپاندنی یاسای کرد. ئەم هەماهەنگییە تیشک دەخاتە سەر گۆڕانی سروشتی هەڕەشە ئاسایشییەکان و پێویستیی شێوازی نوێ بۆ چارەسەرکردنیان.…