گروپی تیرۆریستیی حوسییەکان لە ڕێگەی هەڵمەتی توندوتیژی و تۆقاندنی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە بەردەوامن لە پەرەپێدانی ناسەقامگیریی سیاسی و ئابووری لە یەمەن. سەرەکیترین بێزارکردنی ناوچەکە بریتین لە هێرشە دڕۆنی و مووشەکییەکان بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور. ”حوسییەکان دەیانەوێت لە دەریای سووردا جیهان ناچاربکەن و کردەوە تێکدەرەکانیان لە ژێر پاساوی سیاسیی چەواشەکارانەدا پەردەپۆش بکەن،” دکتۆر ڕەشاد محەمەد ئەلعەلیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سەرۆکایەتی یەمەن، لە بەهاری 2025 ڕایگەیاند. سنووردارکردنی حوسییەکان لە هەڕەشەکردن لە یاسا و ڕێسای ناوچەیی و نێودەوڵەتی پێویستی بە هەوڵێکی پێکەوەیی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانە، سەرۆکی یەمەن ڕایگەیاند، بەڵام ئاماژەی بە دوایین نیشانەکانی “هاوئاهەنگیی نەتەوەیی فراوان”ـی پێکهاتە سەربازییەکان و یەکەکانی ئاسایشی…
Unipath
کۆبوونەوەی شارەزایانی سەربازی، دیپلۆماسی و ئەکادیمی، لەنێویاندا ئەفسەرانی باڵای فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، گەیشتنە ئەو دەرەئەنجامەی کە گەلانی عەرەبی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیریدا بەشێکی گرنگن. ”کردنەوەی گرێی ئەستەم: پێشبینیکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” ناونیشانی کۆنفرانسی زانکۆی فلۆریدای باشوور بوو لە مانگی ئەیلوولی 2024. دامەزراوەی ئاسایشی نیشتمانیی و جیهانی زانکۆکە لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە شاری تامپا لە ویلایەتی فلۆریدا میوانداری چالاکییەکەی کرد. ”ئێمە لە کاتێکی مەترسیدارداین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا،” فەریقی یەکەمی خانەنشین فڕانک مەکێنزی، فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند. “بەڵام پێشتر لە شوێنە خراپەکاندا بووین و لەوێشدا شتگەلێکی باش ڕوویانداوە.” لەگەڵ درێژبوونەوەی شەڕی غەززە گێژاوی ناوچەکە قوڵتر…
کاتێک ئەفسەرانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن، ئەوا ئەو زاراوانە بەکاردەهێنن کە لە هیچ شوێنێکی تردا بەکارنەهێنراون. ئەمە وەکو ئەوە وایە ئەم قارەمانانە زمانێکی تایبەت بە خۆیان هەبێت. ئەوان بە ژمارەی ئەو شەڕانەی کە کردوویانە و ئەو برینانەی کە لەم ڕووبەڕووبوونەوە توندانەی دژ بە باندە تیرۆریستییەکان تووشی بوون یەکتر دەناسن، ئەو شەڕانەی کە لە شەڕی داستانە کۆنەکان دەچن. کۆبوونەوەکانیان تەواوی لایەنەکانی کۆمەڵگای عێراقی، کورد، عەرەب، تورکمان و ئاشووری لەخۆدەگرێت، کە لە ژێر ئاڵای عێراقدا یەکگرتوون. عەمید ڕوکن عەلی هاشم ئەلکەنانی، جێگری فەرماندەی یەکەی یەکەمی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای دژەتیرۆر، بەم جۆرە باس لەو پیاوە ئازایانە دەکات کە لە…
بە سەرکردایەتیکردنی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا، میسڕ لە مانگی ئەیلوولی 2024، لە بارەگای کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە، میوانداری ئەنجومەنی وەزیرانی کۆمکاری عەرەبی کرد. لەگەڵ وەزیرانی کاروباری دەرەوەی دەوڵەتانی عەرەبی، چەندین بەرپرسی دیاری نێودەوڵەتی بەشدارییان کرد، لەوانە هاکان فیدانی وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا، جۆزێپ بۆرێلی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، کۆمیساری گشتی فریاگوزاریی نەتەوە یەکگرتووەکان و سیگرید کاگ ڕێکخەری مرۆیی و ئاوەدانکردنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ غەززە. بە شێوەیەکی سەرەکی تیشکی خستە سەر ململانێی غەززە، وە بابەتەکان بریتی بوون لە: داواکردن لە لایەنەکانی ململانێی غەززە کە دان بەخۆیاندا بگرن، ڕێگری لە ئاڵۆزبون بکەن و بەشداری دانوستان بکەن تا کۆتایی…
پاکستان لە مانگی ئابی 2024، میوانداری شاندێکی سەربازی عێراقی کرد، کۆبوونەوەیەک کە تیایدا تیشک خرایە سەر بەرزکردنەوەی هەماهەنگیی نێوان هێزە ئاسمانییەکانی هەردوو وڵات. فەریق داود سەلمان، سکرتێری گشتیی سەردانی فەریقی ئاسمانی زاهیر ئەحمەد بابەر سیدو، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ئاسمانیی هێزی ئاسماینی پاکستانی کرد. ئەو بابەتانەی کە جێگەی سەرنجی هەردوولابوون کارنامەکانییان پڕکردەوە، لەوانە فراوانکردنی مەشق و هەماهەنگیی نێوان هەردوو سوپا، بەتایبەتی لە بواری فڕۆکەوانیدا. فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق فەریق شەهاب جاهید عەلی بەشێک بوو لە شاندەکە. فەریقی فڕۆکەوان سیدو پشتیوانی پاکستانی بۆ دابینکردنی تواناسازیی هێزی ئاسمانیی عێراق دووپاتکردەوە. پاکستان لەم دواییانەدا فڕۆکەی ڕاهێنانی سوپەر موشەکی گەیاندە عێراق. فەریق سەلمان…
لە کۆتایی 161ـەمین کۆبوونەوەی خۆیدا کە لە مانگی ئەیلوولی 2024 لە ڕیاز، سعودیە بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی وەزیرانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) لە بەیاننامەی کۆتاییدا دووپاتیکردەوە کە کوەیت و سعودیە بۆ بەکاربردنی سەرچاوە سروشتییەکان لە کێڵگەی غازی ئەل دورا خاوەنی مافی تایبەتی هاوبەشن. بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی نێوانیان، کێڵگەکە بە تەواوی لە ناو ئاوی خاکی دەوڵەتی کوەیتدایە، کە دەکەوێتە تەنیشت ناوچەی بێلایەنی دابەشکراوی کوەیت و سعودیە. ئەنجومەن بە توندی داواکاری مافەکانی هەر لایەنێکی تر، بە ئاماژەدان بە ئێران، بۆ دەستوەردان لەم بوارەدا ڕەتکردەوە. عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی جەختی لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەروەری…
سەردانێکی فەرمیی سەرۆکی تاجاکستان ئێمۆماڵی ڕەحمان بۆ کوەیت لە مانگی تشرینی دووەمی 2024 فراوانکردنی هەماهەنگییە ئاسایشییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی مسۆگەرکرد. ئامانجی سەرەکی سەردانەکە بریتی بوو لە بەشداریکردنی بەرپرسانی تاجاکستان بوو لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوورەکان، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک ڕەحمان ئەو بۆنەیەی بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوەیت عەبدوڵا ئەلیەحیا بەکارهێنا. کوەیت لە ڕێگەی سندوقی گەشەپێدانی کوەیتەوە پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆژەکانی ژێرخانی تاجاکستان دووپاتکردەوە. کوەیت یارمەتی دابینکردنی دارایی بۆ باشترکردنی ڕێگاوبانەکان، بەڕێوەبردنی ئاو و پڕۆژە گرنگە ئابوورییەکانی دیکە پێشکەشکردووە. کوەیت وەکو ڕێگەیەک بۆ فراوانکردنی شوێنپێی جیۆپۆلەتیکی خۆی بەناوی سەقامگیری ناوچەییەوە، دان بە سنووری درێژخایەنی تاجاکستان لەگەڵ…
بە برەودان بە کەرتی بەرگریی سعودیە، وەزارەتی وەبەرهێنانی سعودیە (MISA) و دەسەڵاتی گشتی بۆ پیشەسازییە سەربازییەکان (GAMI) لە مانگی ئەیلوولی 2024ـدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ئێلێترۆنیکای گروپی پێشەنگی بەرگریی ئیتاڵیا واژۆ کرد. سعودیە هەوڵی زیادکردنی بەشداریکردنی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی دەدات لە بەرهەمی ناوخۆیی شانشینی سعودیە بۆ 5.7%. وە یاداشتەکەی سعودیە و ئیتالیا زیادکردنی بەشداریی کەرتی تایبەتی سعودیە لە بەرهەمی ناوخۆیی سعودیە بۆ ڕێژەی 65% دەکاتە ئامانج. سعودیە ئامانجێکی دەستنیشانکردووە کە تا ساڵی 2030 نیوەی دابینکاریی بەرگریی وڵاتەکە لە ناوخۆدا بەرهەمبهێنێت. واژۆکردنی ئەم یاداشتە لە میانی بەشداریکردنی MISA لە 50هەمین خولی کۆڕبەندی ئەمبڕۆسێتی لە مانگی ئەیلوولی 2024 ئەنجامدرا. ئەمە بریتییە لە کۆنفرانسێکی…
سەرۆکی کازاخستان قاسم جومرات تۆکایێڤ بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ئاسایشییەکان هاوبەشەکان بۆ هەر پێنج وڵاتەکە، داوای زیادکردنی هەماهەنگیی بەرگری لە نێوان وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست کردووە. تۆکایێڤ پێشنیاری کرد کە دەوڵەتانی بەناو “C5” کە پێکهاتوون لە کازاخستان، کۆماری قڕغستان، تاجاکستان، تورکمانستان و ئۆزبەکستان، دەتوانن بیناسازییەکی ئاسایشیی ناوچەیی بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە زلهێزە دەرەکییەکان پەرەپێبدەن. ئەم چەمکە لە بەرگری بەکۆمەڵ بوار بە C5 دەدات کە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی تر قەبارە ناوەندی وەکو ئەندامانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو دروست بکات. سەرکردەکانی ئاسیای ناوەڕاست لەم دواییانەدا بۆ فشار دروستکردن لەپێناو هەماهەنگییەکی زیاتر لەگەڵ هاوبەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لوتکەیەکیان لە ڕیاز ئەنجامدا. سەرکردە عەرەبییەکان بۆ گەڕی داهاتووی لوتکەکە…
خاوەن پایە شێخ محەمەد بن زاید ئەلنەهیان، سەرۆکی ئیماڕات، بۆ باشترکردنی ئاشتی و ئاسایش لەڕێگەی هاوبەشییەکی ستراتیژی بەردەوامەوە، میوانداری مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکای کرد لە ئەبوزەبی. بەشداریکردنەکەی مانگی شوباتی 2025 گفتوگۆکانی لەبارەی پرسەکانی ئاسایشی ناوچەیی و نیشتمانی لەخۆگرتبوو، لەوانەش ئاشتی لە غەززە و لوبنان. ڕوبیۆ سوپاسی شێخ محەمەدی کرد بۆ هاوکارییە مرۆییەکانی وڵاتەکەی بۆ دانیشتوانی غەززە و تیشکی خستە سەر ئەو پێویستییەی کە بارمتەکان ئازاد بکرێن. لە ژێر ڕۆشنایی هێرشەکانی گروپی تیرۆریستی حوسی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان، هەردوو سەرکردە سەبارەت بە هەڕەشەکانی سەر ئازادی کەشتیوانی لە دەریای سوور قسەیان کرد. هاوکات لەگەڵ ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسییەدا، هێزە دەریاییەکانی ئیماڕات…