شانشینی هاشمیی ئەردەن ڕۆڵێکی سەرەکی لە پشتیوانیکردنی ئاسایش، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگێڕێت. وڵاتەکە لە هەوڵە بەرچاوەکانی بۆ قووڵکردنەوەی هاوبەشی لە هەموو ئاستەکاندا، ئاسایشی، دیپلۆماسی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری، لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەردەوامە. لە مانگی ئازاری 2025، شانشینەکە بۆ تاوتوێکردنی ئاسایش، ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی خۆبەخشانەی پەنابەران بۆ سوریا، میوانداریی کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێی سوریا کرد. وەزیرانی دەرەوە و بەرگری، سەرۆک ئەرکان و بەڕێوەبەرانی هەواڵگری لە وڵاتانی سوریا، عێراق، لوبنان، تورکیا و ئەردەن بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد. بابەتەکانی گفتوگۆ بریتی بوون لە هەماهەنگیی کرداری لەسەر ئاڵنگاریی ئاسایشی ناوچەیی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بازرگانیکردن بە ماددی هۆشبەر و چەک. وەزیری دەرەوەی…
Unipath
ئاسیای ناوەڕاست ناوچەی بەرفراوان لەخۆدەگرێت کە سەختن بۆ دەست پێگەیشتن. ئەمەش بەشە گەورەکانی سنووری وڵاتەکە، کە ناسراون بە “سنوورە سەوزەکان”، لە نێوان خاڵە فەرمییەکانی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکاندا دەگرێتەوە. ئەم سنوورە دوورە دەستانە، کە زۆرجار بە سەوزایی داپۆشراون، بە بەردەوامی لەلایەن قاچاخچییەکانی ماددەی هۆشبەر و چەکەوە دەکرێنە ئامانج. بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی باشتر بەسەر سەدان کیلۆمەتر لەم جۆرە سنوورانە، خزمەتگوزاریی سنووری لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی کازاخستان بۆ وەرگرتنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (UAV) لە ئەرکەکەیدا هاوبەشیی لەگەڵ ڕێکخراوی ئاسایش و هەماهەنگی لە ئەوروپا (OSCE) دەکات. لە مانگی کانوونی دووەمی 2025، بارەگانی بەرنامەی OSCE لە ئەستانە پێشنیاری گەشەپێدانی ناوەندی ڕاهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی توانا…
لوبنان سنوورێکی 396 کیلۆمەتری لەگەڵ سوریادا هەیە کە لە مێژە بەهۆی کەڵەکەبوون و سنوورە دیارنەکراوەکان لە زۆر ناوچەدا هۆکاری ناسەقامگیری بووە. قاچاخچییەکان چەک و ماددەی هۆشبەریان لە چەند خاڵێکی نافەرمیەوە دەگواستەوە، کۆچبەرانی نایاسایی سوریاش دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی 2011 ڕوویان لە لوبنان کرد. بە کەڵک وەرگرتن لە گۆڕانی ڕژێم لە سوریا، حکومەتی لوبنان کە لەم دواییانەدا پێکهێنراوە، هەوڵ بۆ باشترکردنی ئاسایشی سنوورەکانی خۆی دەدات. وەزیری بەرگریی لوبنان میشێل مێناسا لە مانگی ئازاری 2025، لە شاری جەددە لە سعودیە، چاوی بە موحەف ئەبو قەسرە هاوتا سورییەکەی کەوت. بە سەرپەرشتیی وەزیری بەرگری سعودیە خاوەن پایە شازادە خالید بن سەلمان،…
سەربازانی تاجاکستان و پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا لە ڕێگەی بەرنامەی هاوبەشی ویلایەتیی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکاوە سوودمەند بوون لە هاوبەشییەکی 22 ساڵەی بەرهەمدار. هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕێگریکردن لە توندڕەوی توندوتیژ، باشترکردنی وەڵامدانەوەی فریاگوزاری و پێشخستنی بەها هاوبەشەکان لە سەروەری و ئاسایشی نیشتمانیدا، زیاتر لە 200 شەڕی سەربازی بەرامەبر سەربازییان ئەنجامداوە. چالاکییەکان لە مانگی شوباتی 2025ـدا بەردەوام بوو کاتێک سەربازان و فڕۆکەوانانی ڤێرجینیا لەگەڵ هێزەکانی تاجاکستان ئاڵوگۆڕێکیان ئەنجامدا، کە گرنگی بە گەشەپێدانی ئەفسەری ناڕاسپێردراو و ئەفسەری پلە نزم دەدات. ئاڵوگۆڕە پێنج ڕۆژییەکە بەشداربووانی تاجیکیی لە وەزارەتی بەرگری، پاسەوانی سنوور و پاسەوانی نیشتمانی لەخۆگرتبوو. ڕاهێنانەکە بە ئامانجی گەشەپێدانی توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بۆ مامەڵەکردن…
لە دوای شکستەکەی لە عێراق لە مانگی ئەیلوولی 2017 لەسەر دەستی هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانان، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵی کۆکردنەوە و چالاککردنی پاشماوە هەڵهاتووەکانی دەدات. هێزە عێراقییەکان، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی گروپەکە لە سەرانسەری عێراق و سوریا، کوشتن و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر و ناچارکردنی ئەوانی دیکەش بۆ خۆحەشاردان لە شاخ و بیابانییە دوور و ناڕێکەکان بەردەوامن. لە مانگی ئازاری ساڵی 2025، دەسەڵاتدارانی عێراق هێرشێکی ئاسمانییان ڕاگەیاند کە بووە هۆی کوژرانی عەبدوڵڵا مەکی موسلیح ئەل ریفای ناسراو بە ئەبو خەدیجە، سەرکردەیەکی باڵای داعش و بە یەکێک لە مەترسیدارترین تیرۆریستەکانی جیهان ناوزەدیان کرد. ئەبو خەدیجە،…
لە 13ـی مانگی ئازاری 2025، لە بیشکێکی پایتەختی قڕغستان، سەرۆکی تاجاکستان ئیمۆماڵی ڕەحمۆن و سەرۆک کۆماری قڕغستان سەدیر جاپارۆڤ ڕێککەوتنێکیان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکی دەیان ساڵە لەسەر دیاریکردنی سنوورەکان و بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان واژۆ کرد. پەرلەمانی هەردوو وڵات دوای هەفتەیەک ڕێککەوتنەکەیان پەسەند کرد. کۆماری قڕغستان و تاجاکستان بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکیەکانیان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بە قازانجی خەڵکی هەردوو وڵات و تەواوی ناوچەکە بۆ چەندین مانگ کاریان کرد. دانوستانەکان، کە کامچیبێک تاشیێڤ، بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی قڕغستان بە “زۆر سەخت” ناوزەندی کرد، بەرهەمەداربوو. تاشیێڤ و هاوتا تاجیکییەکەی، سایمومین یاتیمۆڤ، لە 21ـی مانگی شوباتدا پرۆتۆکۆلێکیان بۆ ئامادەکاریکردن بۆ کۆبوونەوەی دوو سەرۆک کۆمار لە دوای…
هەماهەنگیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نێوان پاکستان و ئەمریکا مێژوویەکی دێرینی هەیە. ئەو هەماهەنگییە بە بەهێزی دەمێنێتەوە، وەک لە دەستگیرکردنی ئەم دواییەی محەممەد شەریفوڵڵای پاکستان، تیرۆریستێکی دەوڵەتی ئیسلامیی ویلایەتی خۆراسان، کە بەهۆی پلانداڕێژیی بۆ هێرشە خۆکوژیەکەی مانگی ئابی 2021 لە فڕۆکەخانەی کابول لە ئەفغانستان داواکرابوو، ئاماژەی پێکرا. سوپای پاکستان لە ئۆپەراسیۆنێکی مانگی شوباتی 2025 لە دوای بەدەست گەیشتنی زانیاریی هەواڵگری لەلایەن ئەمریکاوە لەبارەی شوێنی ناوبراوەوە، شەریفوڵڵای لەسەر سنووری ئەفغانستان دەستگیر کرد و بۆ ڕووبەڕووکردنەوەی سزای تاوانەکانی ڕادەستی کرد. لە مانگی ئازاری ساڵی 2025، تیرۆریستەکە بە یارمەتیدانی پلاندانان بۆ هێرشەکەی دەروازەی چوونەژوورەوەی ئاببی لە فڕۆکەخانەی کابول، لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا تۆمەتبار…
میسڕ و بەحرەین لەسەر بنەمای تێگەیشتنێکی هاوبەش لە پێداویستییەکانی ئاسایش لە ناوچەکە سوودمەندی پەیوەندییەکی نزیکن. هەردوو وڵات بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە و پاراستنی گەشەی بەردەوام لە بەرژەوەندی گەلەکانیان، سیاسەتی بەردەوام و هەمەلایەنەی دووقۆڵییان داڕشتووە. لایەنی سەربازی پەیوەندییەکە هەماهەنگیی و یەکخستنی چەمکەکان لە ڕێگەی ڕاهێنان و مەشقی دوولایەنە و هاوبەشەوە، وە هەروەها ئاڵوگۆڕکردنی کارمەندانی سەربازی بۆ ئاشناکردنیان بە بەرنامە و پلانەکانی بەرەوپێشبردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی یەکتر لەخۆدەگرێت. بۆ ئەم مەبەستەش، شاندێکی ئەکادیمیای سەربازیی میسڕ، کۆلێژی باڵای جەنگ، لە مانگی شوباتی 2025 لە شاری مەنامەی بەحرەین، سەردانی کۆلێژی شاهانەی فەرماندەیی، دەستەی ئەرکان و بەرگریی نیشتمانیی هێزی بەرگریی بەحرەینیان کرد. …
پێگەی ستراتیژی عومان و کەناراوەکانی کە بەدرێژایی زیاتر لە 3000 کیلۆمەتر بەسەر کەنداوی عەرەبی، کەنداوی عومان و دەریای عەرەبی درێژدەبێتەوە، وڵاتەکە دەکاتە پشتیوانێکی سەرەکیی ئاسایشی دەریایی. بە تێگەیشتن لەوەی کە ناتوانێت بە دەستێک چەپڵە لێبدرێت، وڵاتەکە هەوڵەکانی لەگەڵ هاوبەشە ناوچەیی و جیهانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی دەریایی، بازرگانی و بەردەوامیی ژینگەیی لەسەر ئەو سێ خاکە ئاوییە یەکدەخات. یەکێک بوو لەو یەکەم گەلانەی کە بەشداری هێزی دەریایی یەکخراوی هاوبەشیی دەریایی فرەنەتەوەیی کرد، کە هاوبەشییەکە بنکەکەی لە بەحرەینە و لە ساڵی 2002 دامەزرێنراوە. هەروەها سەڵتەنەت بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی کەشتیوانی لە خاڵی سەرەکی خنکاندنی دەریایی گەرووی هورمز، بە هەمان شێوە بۆ…
لە ساڵی 2025، سەرۆکی تورکمانستان سەردار بێردیموهومێدۆڤ هاوچەرخکردنیی سەربازی کرد بە ئامانجی سەرەکیی وڵاتەکەی. سوپای تورکمانی دەرکەوتوو، بە گوێرەی ئاماری هێزی تەقەمەنیی جیهانی خاوەنی 40,000 سەربازی بەهێزە، خەریکە دەبێتە هێزێکی ناوچەیی و لە ئێستادا لە ئاسیای ناوەڕاست خاوەنی گەورەترین فەیلەقی تانکە. تورکمانستان سەرمایەگوزاری لە باشترکردنی ڕاهێنان، ئامێر، چەک، شوێنی نیشتەجێبوون و زیادکردنی مووچەی ئەندامانی خزمەتی سەربازی دەکات. لە میانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی حکومی وڵاتەکە لە مانگی کانونی دووەمی 2025، بێردیموهومێدۆڤ جەختی لەسەر “ڕۆڵی گرینگ”ـی سەربازیی لە “پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات” کردەوە. ”تورکمانستان بۆ ئەوەی توانا بە ئەشقئاباد بدات لە بەرامبەر ئاڵنگاریی ناوخۆیی و هەڕەشەکانی ئەفغانستان و زیادبوونی کێبڕکێ لەسەر…