لە مانگی ئازاری 2022، باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕاگەیاند کە کازاخستان فڕۆکەی هەوایی بێ فڕۆکەوانی بەگەڕخراو بە کۆنتڕۆڵی دەستی (UAVs) بەدەست گەیشت بۆ چاودێریکردنی سنورەکانی لە چالاکی تاوان و تیرۆرستیدا، سیستەمی فڕۆکەی هەوایی بێ فڕۆکەوانی بەگەڕخراو بە کۆنتڕۆڵی دەستی ناسراو بە “قەلەڕەش” بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تەواوی جیهاندا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بەکاردێت. کێشی هەر فڕۆکەیەك 1.9 کیلۆگرامە، لەگەڵ کەمیی کێشیان، درۆنەکان ئاسانن بۆ بەکارهێنان و گونجاون بۆ چاودێریکردنی شەو و ڕۆژ و ئەنجامدانی ئەرکە سیخوڕییەکان لە فڕینی ئاسۆیی نزمدا. درۆنە “قەلەڕەشەکان” وێنەی ڕەنگدار و/یان ژێر سور لەکاتی ڕاستەوخۆ دەگوازنەوە بۆ وێستگەکانی بەڕێوەبردنی زەمینی و وێستگە دوورەکانی چاودێریکردن. ژمارەی ئەو درۆنانەی کە حکومەتی…
Unipath
دەستەی “یونیپاس” ڕێککەوتنێکی چەكدا بە بەهای زیاتر لە 1.6 ملیار دۆلاری ئەمریکی، بڕیارە میسڕ کەرەستەی سەربازی کۆریای باشور هاوردە بکات تا بتوانێت بەردەوامی بدات بە جەنگی دژ بە تیرۆری ناوخۆیی و جیهانی. کۆبوونەوەیەکی لوتکە لە نێوان موون جەی ئین سەرۆکی کۆریای باشور و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسڕ لە قاهیڕە بەسترا، کە تێیدا ڕایانگەیاند میسڕ هەڵدەستیت بە کڕینی تانکی دەبابەی جۆری K9 Thunderـی 155 ملمی خۆبزوێن لە کۆمپانیای هانوای بەرگری (Hanwha Defense Co) کۆریای باشور. ڕێککەوتنامەکە کە لە مانگی شوباتی ساڵی 2022 واژۆکرا، بە لەخۆگرتنی گواستنەوەی تەکنەلۆژیا بۆ ئەوەی توانا بە میسر ببەخشێت هەندێك لە تۆپهاوێژەکان بەرهەمبهێنێت لە ڕێگەی…
لە وەڵامی داواکاری حکومەتەکانی شانشینی بەڕیتانیا، ئیندونیسیا، هندستان و فلیپین، سوڵتانی عومان لە مانگی نیسانی ساڵی 2022، ئاسانکاری کرد بۆ ئازادکردنی 14 هاوڵاتی بە بارمتەگیراوی بیانی لە یەمەن. هاوڵاتییە ئازادکراوەکان بریتی بوون لە حەوت هاوڵاتی هیندی، سێ بەڕیتانی، فیلیپینییەك، ئیندونیسیەك و هاوڵاتییەکی میانماری. هەندێکیان بارمتەکان لە زیندانی تاکەکەسی بەندکرابوون، ئازاردرابوون و قەدەغەکرابوو سەردانیان بکرێت لەلایەن کەس و کاریانەوە. “دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ شانشینی سعودیە بۆ ئاسانکاری لە دەرکردنی بەڵگەنامە پێویستەکان، کەسە ئازادکراوەکان بە فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی شانشینی عومان لە سەنعاوە گوێزرانەوە بۆ مەسقەت،” دەزگای هەواڵی عومان ڕایگەیاند. لوك سایمۆنس، کە یەکێك بوو لە بارمتە بەڕیتانییەکان، بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ هیچ…
دوای سێ ساڵ هەڵپەساردن، هێزی ئاسمانی پاکستان یەکەم ڕاهێنانی مەشقی فرەلایەنی لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئەمریکادا دەستپیکرد لە ماوەی چالاکی فاڵکۆن تەیڵەن (Falcon Talon) لە 28ی شوباتی ساڵی 2022 تا 4ی ئازاری ساڵی 2022. فڕینی نمایشی، مانۆڕی ئاسمانی، خۆهەڵدان بە پەڕەشوت و هەڵکوتانەسەری کۆماندۆیی لەلایەن یەکە زەمینییەکانی هێزی ئاسمانی لە نێوان ئەو سیناریۆیانەدابوون کە لەلایەن هێزە مەشقکەرەکانەوە ئەنجامدەدران. ڕاهێنەران جەختیان لەسەر “جێبەجێکردنیی گورجوگۆڵییجەنگی” لە نێوان سەربازانی هێزی ئاسمانی پاکستانی و ئەمریکی دەکردەوە، بۆ ئەوەی بتوانن توانا سەربازییەکانیان لە دەرەوەی پسپۆڕیە سنوردارەکاندا پەرەپێبدەن. بە ناوی ڕووداوی ڕاستەقینەوە، یەکە زەمینییەکان فەرمانیان پێکرا بە خێرایی ئەو فڕۆکانە پڕ چەك و پڕ سوتەمەنی بکەنەوە لە…
هێزەکانی ئاسایشی قڕغستان سوودیان لە بەرنامەی هاوکاریکردنی بەرگاربوونەوەی دژ بە تیرۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (CTAS) وەرگرت بۆ پەرەپێدانی توانا کردارییەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی چالاکی تیرۆریستی ئینتەرنێێتیدا. لە 1ی مانگی نیسانی ساڵی 2022، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە قڕغستان مەشقپێکردنی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆی قڕغستانی تەواو کرد بە ناوی “تەکنیکە ئاست بەرزەکانی لێکۆڵینەوە.” مەشقە پێنج ڕۆژییەکە تیشکی خستە سەر چۆنیەتی ڕێگریکردن لەو تیرۆریستانەی کە سەکۆی هێرشی ئەلیکترۆنی وەکو تۆڕی کۆمەڵایەتی، مۆبایلی زیرەك و جی پی ئێس بەکاردەهێنن. بە هەمان شێوە پەیڕەوەکە بابەتی ڕێگریکردن لە هێرشی ئەلیکترۆنی، شیکاری زانیاری و بەکارهێنانی ستراتیژی بەشداریی کۆمەڵایەتی پشت بەستوو بە مافەکانی مرۆڤی لەخۆگرتبوو لە پێناو کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی پەیامە…
لە ژێر ڕۆشنایی زیادبوونی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە سەرانسەری سنورەکانی، دەزگای کۆنتڕۆڵکردنی ماددەی هۆشبەری تاجاکستان (DCA) داوای هاوکاری کردووە لە ئیدارەی بەگژداچوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. “بەهۆی گۆڕانکارییەکان لە بارودۆخی سیاسی ئەفغانستان، دووبارە سەرهەڵدانەوەی دەستە تاوانکارییە ڕێکخراوەییەکان لە ناوچەکە، و زیادبوونی بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕیگەی تاجاکستانەوە، دەسەڵاتدارانی تاجاکستان و ئەمریکا ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە بۆ بەهێزکردنی چالاکییە هاوبەشەکانیان لە ڕاگرتنی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر،” دەزگای کۆنتڕۆڵکردنی ماددەی هۆشبەری تاجاکستان لە مانگی ئازاری ساڵی 2022 ئەمەی ڕاگەیاند. بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای کۆنتڕۆڵکردنی ماددەی هۆشبەری تاجاکستان، دەزگاکانی چەسپاندنی یاسای حکومەتی تاجاکستان دەستیان گرت بەسەر زیاتر لە چوار تەن لە ماددەی هۆشبەری نایاسایی لە…
بەشێوەیەکی فەرمی حکومەتی ئەمریکا قەتەڕی وەکو هاوپەیمانێکی سەرەکی نائەندامی ناتۆ (MNNA) ناساند، نیشانەیەکی ڕوون لە نزیکبوونەوە لە بوارە جیاوازەکاندا. لە مانگی ئازاری ساڵی 2022، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە جێبەجێ کردنی بەڵێنێکی پێشتر بە ئەمیری قەتەڕ شێخ تەمیم بن حەمەد سانی، پەیامێکی سەرۆکایەتی بڵاوکردەوە کە تێیدا بەهێزکردنی هاوپەیمانیەتی نێوان هەردوو وڵاتی ڕاگەیاند. جاڕنامەی هاوپەیمانیەتیی سەرەکی نائەندامی ناتۆ پێگەیەکی تایبەتی ئابوری و سەربازی بە قەتەڕ بەخشی. بە شوێنکەوتنی هەمان ڕێچکەی کوەیت و بەحرەین، ئێستا قەتەڕ سێیەم وڵاتی کەنداوی عەرەبییە بۆ بوون بە هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکا لەو وڵاتانەی کە ئەندامی ناتۆ نین. تەنها 16 وڵاتی تر لەلایەن سەرۆکەکانی ئەمریکاوە ئەم ڕێزلێنانەیان پێبەخشراوە:…
هەوڵەکانی ئۆزباگستان بۆ چڕکردنەوەی سەرنجی جیهان لەسەر پرسەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕۆڵی وڵاتەکەی لە ڕابەرایەتیکردندا بەرزکردووەتەوە لە ناوچەکە. لە سەتای مانگی ئازاری ساڵی 2022، تاشکێنت کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی باڵای بەڕێوەبرد، کە تایبەتکرابوو بە جێبەجێکردنی ستڕاتیژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری جیهانیی نەتەوە یەکگتووەکان. کۆنفڕانسەکە سەرکردەکانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، باشوری ئاسیا و ئەوروپای بەیەکگەیاند و هەنگاوێکی گرنگ بوو لە بەهێزکردنی کارکردنی پێکەوەیی ناوچەیی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. ساتە گرنگەکەی کۆنفڕانسەکە کاتێك بوو کە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕست ڕەزامەندی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە بەرەنگاربوونەی تیرۆر بە پابەندبوون بە ڕێککەوتنامەی تاشکێنت و پلانی کاری هاوبەش. واژۆکەران وەفدی کازاخستان، قڕغستان، تاجاکستان، تورکمانستان و ئۆزبەگستانی لەخۆدەگرت. ئەم بەڵگەنامانە ئەو هەنگاوانە دەخەنەڕوو…
لە مانگی نیسانی ساڵی 2022، ناوەندی مەشقی سەربازیی ژنان لە ئوردن ئاهەنگی دەرچوونی خولی ژمارە 1/2022 بۆ ئەفسەرانی پلەدار و بێپلەداری ژن ڕێکخست. دەرچووان پەیوەندی دەکەن بە یەکە تایبەتەکانی ئاسایش. خولە شەس هەفتەییەکە توانای جەستەیی، فریاگوزاریی سەرەتایی، نیشانەگرتن، لێهاتوویی جەنگ، شەری مەودا نزیك، و لێهاتوویی شاخەوانی لەخۆدەگرت بۆ ئەو ئەرکانەی لە ناوچە ناڕێکەکاندا ئەنجام دەدرێن. “هێزە چەکدارەکان هەوڵی برەودان بە سەربازی ژن و فراوانکردنی توانا سەربازییەکانیان دەدەن لە ڕێگەی خولی تایبەمەندکراوەکان بۆ ئەوەی بیانگەیەننە ئاستێکی بەرزی پیشەیی تا بتوانن ئەرکەکانیان بە کارامەیی و لێهاتوویی جێبەجێبکەن،” موقەدەم سەلمان عەکالیك، فەرماندەی ناوەندی مەشقپێکردنی ژنان، ئەمەی لە وتاری دەستپێکردنی ئاهەنگەکەدا وت.…
بۆ پیشاندانی پابەندبوونی حکومەتی ئەمریکا بە ئاسایش و گەشەسەندنی عێراق، فەرماندەی فەرمانگەی ناوەندیی ئەمریکا فەریقی یەکەم مایکڵ ئی. کوڕیڵا سەردانێکی دوو ڕۆژەی بۆ عێراق لە مانگی ئابی ساڵی 2022 ئەنجام دا. لە میانەی سەردانەکەیدا، فەریقی یەکەم کوڕیڵا لەگەڵ سەرکردە سەربازی و مەدەنییەکانی عێراق کۆبووەوە بە سەرۆکایەتی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق موستەفا کازمی. بە پێی ڕاگەیەنراوێك لە نوسینگەی کازمی، دەوترێت کە هەردوو بەرپرس پرسەکانی هاوکاری لە بوارەکانی ئاسایش و سەربازی، جەنگی بەردەوامی دژ بە تیرۆر، و دوایین چالاکییەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق دژ بە پاشماوەکانی داعشیان تاوتوێ کردووە. کازمی جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە زەبری کوشندە لە جەنگی دژ…