گەشەپێدانی کلتووری ئاسایشی بایۆلۆژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پەتای جیهانی کۆڤید- 19 پێویستیی پاراستنی سەلامەتی دژ بە ئەگەری ڤایرۆس و بەکتریای کوشندە دووپاتکردەوە
نەسرین ئەلحەمود، بەڕێوەبەری پڕۆژە، ناوەندی جێبەجێکار بۆ سەلامەتیی بایۆلۆژی، ئاسایشی بایۆلۆژی و تەکنەلۆژیای بایۆلۆژی، کۆمەڵگەی زانستی شاهانە، ئەردەن
دڵنیابوونەوە لەوەی کە لایەنە ناحکومییەکان نەتوانن ڤایرۆس، بەکتریا و ماددە بایۆلۆژییەکانی تر بۆ هەڕەشەکردن لە ئاشتی و ئاسایشی جیهانی بەدەستبخەن و بیکەن بە چەک، ئامانجی بڕیارنامەی 1540ـی ساڵی 2004ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێککەوتننامەی چەکی بایۆلۆژی و ژەهراوی (BTWC) ساڵی 1972 بووە.
واژۆکەرانی ئەو دوو ڕێککەوتنە بە نزیکەیی هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA) لە خۆدەگرێت، لە نێوانیاندا ئەردەن، بەڵام بەرەوپێشچوونەکان لە بەرامبەر توندکردنی ڕێساکان بۆ دوورکەوتنەوە لە کارەسات و ئەگەری کەوتنە دەستی هەڵەی ماددە بایۆلۆژییە مەترسیدارەکان ناپارسەنگ بووە.
بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەی لەم نووسراوە یاساییە نێودەوڵەتیانەدا هاتوون، وڵاتانی ناوچەکە هەر ئاستێکی بەرایی گەشەسەندیان هەبێت، پێویستیان بە بنیاتنانی ئەزموون و شارەزایی و ژێرخان هەیە. ئامانجی ئەم وتارە پوختکردنەوەی پڕۆژەکانی پەیوەست بە ئاسایشی بایۆلۆژییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشداریکردنیان لە بنیاتنانی بەردەوامی تۆڕێکی جیهانی پابەندبووی دڵنیاییدەر لەوەی کە ماددە بایۆلۆژییەکان و تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی چەسپاو بۆ مەبەستی ئاشتیانە بەکاردەهێنرێن.
ڕۆڵی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگە مەدەنییەکانی تر ماوەیەکی زۆرە لەلایەن حکومەتەکانەوە لە خەبات بۆ جیهانێکی پارێزراو لە مەترسیی چەکی بایۆلۆژی یاخود تیرۆری بایۆلۆژی پشتگوێ خراوە. ڕەوتە نوێیەکان تیشک دەخەنە سەر سوپاسگوزارییەکی زیاتر وەک پێویستییەک بۆ هاوبەشیی هەماهەنگی.
بەهۆی هەلومەرجە سیاسی و جیۆستراتیژییە ناوازەکەی ناوچەکە، دامەزراوە مەدەنییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA) ئەزموونی بەرفراوانی ڕاستەوخۆیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسەکانی بەڕێوەبردن و بڵاونەکردنەوەی چەکدا هەیە.
بۆ نمونە هێزێکی ئەرکی کە لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2012 بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بنیاتنانی ناوچەیەکی بەتاڵ لە چەکی کۆمەڵکوژ (WMD) لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA) پێکهێنرا. هێزە ئەرکییەکە لە شارەزایانی سیاسەت و تەکنیکی ناوچەکە، کە بە گوێرەی توانای تایبەتی خۆیان کاریان دەکرد و لایەنەکانی ئاسانکاری و چاودێرانی ئەوروپا و ئەمریکا پێکهاتبوو.
گروپەکە سەرەتا بۆ سەرنج خستنەسەر چەکە بایۆلۆژییەکان دەستنیشانکرا. لە بوارێکدایە کە، بە بەراورد لەگەڵ چەکە کۆمەڵکوژییەکانی تر، کەمترین بەربەستی سیاسی بۆ گفتوگۆی سوودبەخش دەهێنێتە ئاراوە.
هەوڵێکی تر بریتی بوو لە بەرنامەیەکی بەشداریی کرداریی بایۆلۆژی کە لەلایەن ناوەندی سیاسەت بۆ زانست، تەکنەلۆژیا و ئاسایش (CSTSP) لە ناوچەی بەرفراوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (لەوانەش ئەفغانستان و پاکستان) ئەنجامدرا. بەرنامەکە تیشکی خستە سەر بنیاتنانی متمانە و هاوبەشی لە نێوان زانایانی ئەمریکا و ناوچەکە بۆ پێشخستنی توێژینەوەی سەلامەت، ئاکاری و پارێزراو لە بواری زانستە ژیانییەکان.
بەرنامەکانی بەشداریی کرداریی بایۆلۆژی ڕوبەڕووی ئاستەنگی پێکەوە گرێدراو بوونەوە، لە نێوانیاندا کەمی پارە و بەردەوامی. لە بنەڕەتدا پیشاندانی سەرکەوتنی بەرنامەکانی بەشداریی کرداریی بایۆلۆژی سەختە، لەبەرئەوەی هیچ پێوەرێکی هەڵسەنگاندن لە ئارادا نییە بۆ پێوانەکردنی ئامانجی کۆتایی بەرنامەکان، کە بریتییە لە ڕێگریکردن لە دەستکەوتنی ئامراز، شارەزایی و دەستنیشانکردنی بەکارهێنانە خێراکان لەلایەن تیرۆریستانەوە.
هەماهەنگی لە نێوان دەزگاکانی پاڵپشتیکردنی دارایی وڵاتانی بەخشەر ئاڵنگارییەکی سەربەخۆیە، کە لە هەندێک ناوچەی دیاریکراودا کاریگەری لەسەر بەردەوامی ماوە درێژی بەرنامەکانی بەشداریی کرداری بایۆلۆژی هەیە. ژمارەیەکی زۆر لە دەزگاکانی پاڵپشتیکردنی دارایی و جێبەجێکاران پشتگیری چالاکییەکانی بەشداری کرداریی بایۆلۆژی دەکەن یاخود ئەنجامی دەدەن، بە دیاریکراوی لەو ناوچانەی کە مەترسییەکانی تیرۆریستی یاخود چەکی بایۆلۆژی تێدا زۆرە.
جیاوازی لە توانای زانستی لە ئەفغانستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکوری ئەفریقا و پاکستاندا پەرەسەندنی بەرنامەکانی ئاڵۆزتر دەکات. بۆ نمونە، ئەزموون لە تۆکمەکردنی بڵاوبوونەوەی بایۆلۆژی لە تاقیگەکاندا بە ڕادەیەکی زۆر لە سەرانسەری ناوچەکە جیاوازە.
لە لایەکی ترەوە، بەرنامەکە دەرفەتی نوێی بەشداریی کرداریی بایۆلۆژی و چاکسازی دیاریکراو بۆ ڕاییکردنی بەشداری کرداریی بایۆلۆژی، کە جیاوازییەکانی توانای نیشتمانی دەردەخەن، خسستەڕوو. پێشنیازەکان لە چارەسەرکردنی مەترسییە بایۆلۆژییەکان بەندبوون لەسەر ئاڵنگارییەکان، کەلێنەکان و پێویستییەکان. وەکو لایەنێکی گرنگ، دەرفەتەکان و ڕێبازەکان سوودبەخش دەبن لە چەمکی دەیەیەک لە تۆڕی ڕێگریکردن، کە تێیدا بەرنامەی جۆراوجۆر بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئاسایشییەکان ئەنجامدراون.
بەشداریکردنی یەکێتیی ئەوروپا
ناوەندی باڵای چەکی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمیی یەکێتیی ئەوروپا (EU CBRN CoE) بریتییە لە دەستپێشخەرییەکی جیهانی کە بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی توێژینەوەی هاوبەشی کۆمیسیۆنی ئەوروپا (EC-JRC) و دامەزراوەی توێژینەوەی تاوان و دادپەروەری نێوناوچەویی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNICRI) جێبەجێ دەکرێت.
ئامانجی دەستپێشخەرییەکە بریتییە لە کەمکردنەوەی سەرچاوەی مەترسیە کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمی کە دەکرێت تاوانکاری، ڕوداو یاخود سروشتی بێت، لە ڕێگەی برەودان بە سیاسەتێکی یەکگرتوو، باشترکردنی هەماهەنگی و ئامادەکاری لەسەر ئاستی نیشتمانی و ناوچەیی و پێشنیارکردنی ڕێبازێک کە پرسە یاسایی، زانستی، چەسپاندن و تەکنیکییەکان چارەسەر بکات. دەستپێشخەرییەکە بۆ بنیاتنانی سیاسەتێکی یەکگرتووی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمی لەسەر هەموو ئاستەکان لەپێناو دڵنیابوونەوە لە وەڵامدانەوەیەکی کاریگەر، سەرچاوە نیشتمانی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کۆدەکاتەوە.
تا ئێرە، زۆربەی ڕاهێنانەکانی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمیی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران بووە، کە سەرنجیان خستووەتە سەر پاریزبەندی و ئاسایشی ئەتۆمی. لەگەڵ ئەوەشدا، زیادبوونی داواکاری بۆ وزەی ئەتۆمی، بایۆتەکنەلۆژی و ماددە کیمیاییەکان لە بەشەکانی ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باشوری ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاستدا پێویستبوونی بەرفراوانکردنی ئەم جۆرە ڕاهێنانە دەردەخات. ئەم گۆڕانکارییە ڕەنگدانەوەی ئەو مەرجەی بڕیارنامەی 1540ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە (UNSCR) بۆ هاوکاریکردنی هەر وڵاتێک لە کاتی پێویستیدا. گروپی هەشت دەوڵەتە پیشەسازییەکە لەسەر ئاسانکارکردنی ئەم هاوکارییە ڕێککەوتوون.
ناوەندی باڵا لە گەیشتن بە مەرجە سەرەکییەکانی بڕیارنامەکە بە دابینکردنی هاوکاری و پاڵپشتتی تەکنینی لە پێناو یارمەتیدانی حکومەتەکان لە هەڵسەنگاندنی پێویستییە نیشتمانی و ناوچەییەکاندا و بۆ یارمەتیدان لە گەشەپێدانی پڕۆژە گونجاوەکانی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمیی ناوەندی باڵا بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکانی توانا بەشداری دەکات.
دەستپیشخەرییەکەی یەکێتیی ئەوروپا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە لە ساڵی 2013ـەوە دەستی پێکرد، 12 پڕۆژەی بە ئەنجام گەیاند. پڕۆژەکان باسیان لە پرسە سەرەکییەکانی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمیی دەکرد وەکو بەرەوپێشبردنی چوارچێوەی کاری یاسایی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمی، باشترکردنی بەڕێوەبردنی پاشماوەی بایۆلۆژی و کیمیایی، هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی هەڵەبەکارهێنانی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمی، بەرەوپێشبردنی ئاسایشی بایۆلۆژی و سەلامەتیی بایۆلۆژی، بنیاتنانی توانا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گواستنەوەی نایاسایی ماددە کیمیاییەکان یاخود ئەتۆمییەکان یاخود ماددە تیشکدەرەکان، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە بارەی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمی، دابینکاری وەڵامدانەوەی بەپەلە بۆ ڕوداوە کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمییەکان و برەودان بە ئاڵوگۆڕی سەلامەتی زانیاری لە بارەی ڕوداوە کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمییەکان.
یەکێک لە نوێترین پڕۆژەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە ناونیشانی “بەهێزکردنی تواناکان لە وەڵامدانەوەی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمی و لە فریاگوزاری کیمیایی و پزیشکیدا” دەستیپێکرا. ئامانجی گشتگیری ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە گەشەپێدانی پێکهاتەیەکی یەکانگیری نێونەتەوەیی (عێراق، ئەردەن و لوبنان) و نێودەزگایی بۆ هەماهەنگی، بنیاتنان و جێبەجێ کردنی وەڵامدانەوەی پێشهاتی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمی لە سەرانسەری ناوچەکە.
ئەمە بە بەرەپێشبردنی توانای وەڵامدانەوەی بەپەلەی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمی بەردەست و دابینکردنی تەکنەلۆژیا و ڕاهێنان لە ڕێگریلێکردن، ئامادەکاری و وەڵامدانەوە تاوتوێی پێویستییە نیشتمانییەکان لە وڵاتاندا دەکات.
یەکێتیی نێودەوڵەتیی سەلامەتیی بایۆلۆژی و ئاسایشی بایۆلۆژی
یەکێتیی نێودەوڵەتیی سەلامەتیی بایۆلۆژی و ئاسایشی بایۆلۆژی (BBIC) بوار بە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA) دەدات مەترسییە بایۆلۆژییەکان کە بەرکەوتنیان لەگەڵیان هەیە، و لە ڕێگەی یاسادانان و وەبەرهێنانی مرۆیی و فیزیکیی ستراتیژییەکانی سەلامەتی بایۆلۆژی و ئاسایشی بایۆلۆژی نیشتمانی و ناوچەیی کەم بکەنەوە.
ئەم ڕێبازە بریتییە لە ڕوانگەیەکی سەرانسەریی حکومەتێکی، یەک جیهانی بۆ مەترسیە بایۆلۆژییەکانە لە سەرانسەری لایەنەکانی مەترسیی سروشتی، ڕوداو و بە ئەنقەست کە دەشێن کاریگەریی بکەنە سەر مرۆڤ، ئاژەڵ، ڕووەک و ژینگە، لەنێوانیاندا ئاو. چالاکییەکانی تۆڕەکە کۆنفرانسی ساڵانە، نەخشەسازیی ستراتیژییە نیشتمانییەکان و دروستکردنی ڕێکخراوی سەلامەتیی بایۆلۆژی نیشتمانی و ناوچەیی دەگرێتەوە.
یەکێتیی نێودەوڵەتیی سەلامەتیی بایۆلۆژی و ئاسایشی بایۆلۆژی لە بنیاتنانی دوو ناوەندی ڕاهێنانی سەلامەتی بایۆلۆژی و ئاسایشی بایۆلۆژی بۆ ناوچەکە هاوکاریکرد، یەکێک لە ئەردەن و ئەوی تریان لە مەغریب. بە هەمان شێوە چەندین تاقیگەی بەڕێوەبردنی مەترسیی بایۆلۆژی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕێخستنێکی پارێزراودا پەسەند کرد. پاکستان و مەغریب لە نێوان ئەو وڵاتانەن کە ئەم تاقیگانەی بەڕێوەبردنی مەترسیی بایۆلۆژی تێدا دەکرێنەوە.
دەرەنجام و ڕێنماییەکان
تۆڕەکان و چالاکییە ناوچەییەکان سەکۆی گونجاون بۆ یارمەتیدان لە زاڵبوون بەسەر چەسپاندنی ئاڵنگارییەکانی بڕیارنامەی 1540ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە (UNSCR). ژمارەیەکی زۆر لە شارەزایانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لەم چالاکی و دەستپێشخەرییە ناوچەییانەدا بەشدارن. بە کۆکردنەوەی شارەزایانی هەر کەرتێکی پەیوەندیدار بەیەکەوە، ئەم دەستپێشخەرییانە تۆڕی شارەزایان لە سەر ئاستی نیشتمانی و ناوچەییدا لە پیناو دڵنیابوونەوە لەوەی کە پەیوەندییەکان بنیاتنراون دروست دەکەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕوداوێکی بایۆلۆژی بەرلەوەی کە ڕوبدات.
بە ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاریی دەستکەوتوو لەم جۆرە دەستپێشخەریی و تۆڕانەوە، شارەزایانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دەتوانن ئامۆژگاری بڕیاربەدەستانی وڵاتەکانیان بکەن. هەروەها ئەم تۆڕانە لە سەرانسەری سنوورە ئاڵۆزە سیاسییەکان لە ڕێگەی پەیوەندییە جێگیرەکانەوە کاردەکەن. ئەم جۆرە دەستپێشخەرییان دەتوانن ڕۆڵی یەکلاکەرەوە لە دەستنیشانکردنی میکانیزمەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرژەوەندیی هەموو وڵاتانی بەشداربوو بگێڕن.
لە ناوچەیەکی پڕ لە سنوری هەستیاری سیاسی، ئەو لایەنە سەرەکییانەی کە وادەکەن هەر تۆڕێک بە شێوەیەکی کاریگەر کاربکات بریتیین لە کۆبوونەوەی ڕوبەڕوو، وۆڕکشۆپ، سیمینار و ڕاهێنان. دەستپێشخەرییەکان و چالاکییە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا برەوی باشتریان لە تێگەیشتن لە تێڕوانینی هەڕەشەکان داوە، پەیوەندیان لە نێوان شارەزایانی ئاسایش، بەرپرسان و ئەکادیمییەکان بنیاتناوە و وەکو تاقیگەیەک بۆ بیرۆکەی نوێ کاری کردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ جێگیرکردنی بەرەنگاربوونەوەی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، لەوانە ڕاهێنان، گەشەپێدانی سیاسەت و بنیاتنانی توانا، ئامرازێکی پاڵنەرێتی دارایی جێگیر پێویستە بۆ پشتگیریکردنی توانای جێبەجێ کردنی تۆڕە ناوچەییەکان و دڵنیابوونەوە لەوەی کە دەتوانن تواناکانیان وەک ئاسانکاری پێوەرەکانی ئاسایش بەدیبهێنن، لە نێوانیاندا بڕیارنامەی 1540ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بە دیاریکراوی پاڵپشتکردنی دارایی لەلایەن دامەزراوە تایبەتەکانەوە بۆ بەهێزکردنی خاوەندارێتیی ناوچەیی و بەرەنگاربوونەوەی ئەو تێڕوانینەی کە دەڵێت پرۆسەکە لەلایەن حکومەتەکانی دەرەوەی ناوچەکەوە بەڕێوەدەچێت.
چالاکیی سەلامەتی بایۆلۆژیی و ئاسایشی بایۆلۆژیی بەردەوام و کاریگەر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بە هاوکاری پاڵپشتیکردنی دارایی و شارەزایەتی جێبەجێکراوی بیرمەندانە گەشەی پێدراوە و جێبەجێ کراوە، ئەمەش ئاسایش و یەکگرتوویی ناوچەیی و جیهانی بەهێز دەکات.
Comments are closed.