کارکردن بەیەکەوە لە کەنداوی عەرەبی
ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو هێزی ئاسایش و سەقامگیریە لە جیهاندا
د. نايف ئەلحەجرەف، سکرتێری گشتیی پێشوو، ئەنجومەنی هاوکاریی وڵاتانی عەرەبیی کەنداو
بە درێژایی مێژوو، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی گرنگی دەستپێشخەرییەکان بووە، بەڵام بە ناکۆکیی مەزن و بەردەوامەوە. من دەمەوێت سەرنج بخەمە سەر دەستپێشخەرییەکی مەزن کە 42 ساڵ لەمەوبەر ڕاگەیەنرا و پاشان جێبەجێ کرا، ئەویش پێکهێنانی ئەنجومەنی هاوکاریی وڵاتانی عەرەبیی کەنداو بوو، کە بە ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) ناسراوە.
لە 25ـی مانگی ئایاری 1981، ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) لەلایەن شەش دەوڵەتە ئەندامەکەیەوە کە بریتیین لە ئیماڕات، شانشینی بەحرەین، شانشینی سعودیە، دەوڵەتی عومان، دەوڵەتی قەتەڕ و دەوڵەتی کوەیت، دامەزرێنرا. ئەوان چوارچێوەیەکی کاری هەماهەنگییان بۆ بەدواداچوون بۆ ئاسایش و خۆشگوزەرانیی هاوبەش و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە برایەتییەکانی نێوان دەوڵەتان و گەلەکانیان پێکهێنا.
لە ماوەی 42 ساڵی ڕابردوودا، ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) توانایەکی مەزنی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵنگاریی و هەڕەشەکان و هەروەها پاراستنی ڕۆڵی خۆی وەکو سەقامگیرێک لە ناوچەکە و جیهاندا نیشانداوە. ئەمە لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە، لە جەنگی ئەفغانستانەوە بۆ بە ناو بەهاری عەرەبی درێژبووەتەوە. سەڕەڕای ئەم ئاڵنگارییانە و شتانی تریش، ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) خۆڕاگر ماوەتەوە و ڕۆڵی بنیاتنەری خۆی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەماهەنگی و داواکاریی زیاتر بۆ ئاشتی، گفتوگۆ و خۆشگوزەرانی هێشتووەتەوە.
لە ماوەی ئەم چەند دەیەیەدا، ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) بەشدارییەکی بێ پایەنی لە ئابووریی جیهاندا کردووە، نەک بە تەنها لە ڕێگەی هێشتنەوەی دابینکاریی نەپچڕاوی وزە، بەڵکو بە هەمان شێوە لە سەقامگیرکردنی بازاڕی وزەی جیهان.
سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کە بە بەرنامەی کاری هاوبەشی گشتگیر (JCPOA)ـی 2015 ناسراوە، ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) فەرمانی کردووە کە هەر ئەندازیارییەکی نوێی ئاسایشی ناوچەیی پێویستە بەرژەوەندییە گشتییەکان بۆ ویستی سەقامگیری لە ناوچەکەدا لەبەرچاوبگرێت.
زۆر گرنگە کە بەدواداچوون بۆ ڕەفتاری ئێرانییەکان بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، موشەکە بالیستییەکان و پاڵپشتیی ئێران بۆ حوسییەکان و میلیشیا ناوچەییەکانی تر، بکرێت. پێویستە گفتوگۆکانی ڤیەننا سنوردار نەکرێن بە بەرنامەی کاری هاوبەشی گشتگیر (JCPOA)، بەڵکو پێویستە هەموو ئەو بابەتانەی سەرەوە چارەسەر بکات.
لەم بارەیەوە، من دەمەوێت وتەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤان دێر لەین دوبارە بکەمەوە، کە لە وتارە سەرەکییەکەیدا لە کۆنفڕانسی ئاسایشی گفتوگۆی مەنامەی 2022 ئاماژەی پێدا:
”ساڵانێکە چەندین وڵاتی کەنداو سەبارەت بە دابینکردنی درۆن لەلایەن ئێرانەوە بۆ گروپە توندڕەوەکان لە سەرانسەری جیهان، ئاگاداری بڵاودەکەنەوە. ماوەیەکی زۆری ویست تا ئێمە لەم ڕاستییە زۆر ساددەیە تێبگەین: ئەمە لە کاتێکدا کە ئێمە بۆ ڕێگریکردن لە ئێران لە گەشەپێدان بە چەکە ئەتۆمییەکان کاردەکەین، بە هەمان شێوە پێویستە سەرنج بخەینە سەرە شێوەکانی تری بڵاوکردنەوەی چەکەکان، لە درۆنەکانەوە تا موشەکە بالیستییەکان. ئەمە مەترسییەکی ئاسایشییە نەک بە تەنها بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو بۆ هەموومان.”
کاتێک دێتە سەر باسی دەستپێشخەرییە مەزنەکان، ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) هەمیشە بەشێکی چارەسەرەکەیە. سەکۆیەکی وەکە گفتوگۆی مەننامە ئەو بوارەیە کە جیهان پێویستی پێیەتی. پێویستە ئێمە بیرۆکە و بیرکردنەوەکان ئاڵوگۆر بکەین. پێویستە ئێمە ئاڵنگارییە هاوبەشەکان دەستنیشان بکەین و تێگەیشتنێکی باشتر دروستبکەین. پێویستە پابەندببین بە هەوڵی پێکەوەیی. پێویستە ئێمە پابەندبوونی ئاکاری و کۆمەڵاتیی خۆمان بۆ نەوەکانی داهاتوو بەدیبهێنین. بۆیە با چیتر چاوەڕێ نەکەین؛ هیچ کاتێکی باشتر لە ئێستا بوونی نییە.
Comments are closed.