پابەندبوونی قەتەڕ بە بۆشایی ئاسمان
هێزە چەکدارەکانی قەتەڕ لەگەڵ فەرماندەیی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکادا بۆ پاراستنی مانگە دەستکردەکانی لە خولگەی زەویدا ڕێککەوتننامەیەک واژۆدەکات
دەستەی یونیپاس
بۆ قەتەڕ، لە نێوان دوایین ئەو وڵاتانەی کە پاڵپشتیی بەرنامەی ناوخۆیی بۆشایی ئاسمان دەکەن، پێویستبوونی چاودێریکردنێکی متمانەپێکراو لە سەرووی بەرگەهەوای زەوییەوە ئێجگار گرنگە. بۆ دڵنیابوونەوە لە کاریگەریی چالاکیی مانگە دەستکردەکانی پەیوەندیی قەتەڕ، بەدواداچوون بۆ پارچە پاشماوەکانی بۆشایی، ماددە نەناسراوەکان و تێکچوونی کارۆموگناتیسی پێویستە.
لە 23ـی مانگی تشرینی یەکەمی 2023، هێزە چەکدارەکانی قەتەڕ ڕێککەوتننامەی هاوبەشپێکردنی زانیاریی ئاگامەندیی بارودۆخیی بۆشایی ئاسمانی لەگەڵ فەرماندەیی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (USSPACECOM) کە بۆ دابیکردنی چاودێریکردنی پێشکەوتووی بۆشایی ئاسمانیی پەشێو تر لەسەرووی زەوییەوە داڕێژرابوو، واژۆکرد.
لیوای قەتەڕی عەبدولعەزیز ئەلدۆسەری، ڕاوێژکاری جێگیری سەرۆک وەزیرانی قەتەڕ و دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگریی بۆشایی ئاسمان و پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکانی قەتەڕ، لەگەڵ لیوای سوپای ئەمریکا مایکڵ مۆریسی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایتی ستراتیژی، پلاندانان و سیاسەتی فەرماندەیی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکادا ڕێککەوتننامەکەی واژۆکرد.
ڕێککەوتننامەکە ڕێگە بە ئاڵوگۆڕی زانیاری و باشترکردنی سەلامەتی، سەقامگیری، ئاسایش و بەردەوامی بۆشایی ئاسمان بۆ هەمووان دەدات.
”ئەم هەماهەنگییە ستراتیژییە هەنگاوێکی زۆر گرنگە لە بەرەوپێشچوونی ئاگامەندیی بارودۆخی بۆشایی ئاسمانمان، کە تیشک دەخاتە سەر پابەندبوون بە گەشەپێدانی ئاسایش و هەماهەنگیی جیهانی. ئەم ڕێککەوتننامەیە پابەندبوونی هەردوولا بۆ هاوبەشپێکردنی زانیاری لەگەل هاوتا بەڕێزەکانمان لە هێزی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا دووپات دەکاتەوە، کە تواناکانی هەردوو وڵات لە چاودێریکردن و تێگەیشتن لە چالاکییەکانی بۆشایی ئاسمان بەرەوپێش دەبات،” لیوا ئەلدۆسەری ڕایگەیاند.
”ئامانجەکانی ئەم هەماهەنگییە سنورە نیشتمانییەکان دەبەزێنێت، بەهێزکردنی ئاسایشی بۆشایی ئاسمانی جیهانی دەکاتە ئامانج، ڕێگری لە هەڕەشە ئەگەرییەکان دەکات و هەماهەنگیی نێودەوڵەتی لە بوارێکی هەمیشە پەرەسەندووی گەڕان لە بۆشایی ئاسمان و تێگەیشتن گەشەپێدەدات. هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەشداربوون لە بەکارهێنانی ئاشتییانە و ئاسایشیی بۆشایی ئاسمان بۆ بەرژەوەندی هەردوو قەتەڕ و ئەمریکا نراون، ئەمە سەرەڕای دڵنیاییدان لە گەڕانی ئاشتیانە و ئاسایشیی ئەم بوارە گرنگە بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات و بەشێوەیەکی فراوانتر بۆ کۆمەڵگەی جیهانی.”
قەتەڕ ڕایگەیان کە بە بەگەڕخستنی سەتەلایتی Esصhail لە گویانای فەڕەنسا لە 2013، دەچێتە ناو بواری بۆشایی ئاسمانەوە. سەتەلایتەکەی دواتری، Esصhail 2، بۆ گەیشتن بە خولگەی جوگرافیی جێگری 36,000 کیلۆمەتر لە سەرووی هەسارەکە لە 2018 لە فلۆریداوە ڕەوانەکرا.
بۆ پشتیوانیکردنی گەشەپێدانی فڕۆکەوانی ئاسمانیی و کەشتیوانی بۆشایی ئاسمان لە وڵاتەکەدا، دەزگای فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی قەتەڕی دامەزراند. قەتەڕ و ئیدارەی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (NASA) لەسەر پڕۆژەیەکی تر بۆ ناردنی مانگێکی دەستکردی زانستیی تایبەتمەند بۆ ناسینەوەی ئاوی نەدۆزراو لە بیابانەکاندا کە مایەی نیگەرانییەکی دیاری وڵاتانی بیابانییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەماهەنگی دەکەن.
لە کاتێکدا شاندی قەتەڕ بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ فەرماندەیی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا بوو، USSPACECOM بۆ بەشداریکردن لە پاسەوانی جیهانیی 2024 لە بنکەی هێزی بۆشایی ئاسمانی ڤاندنبێرگ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، بانگهێشتی هێزە چەکدارەکانی قەتەڕی کرد.
پاسەوانی جیهانی، گرنگترین چالاکیی هەماهەنگیی ئاسایشیUSSPACECOMـە، کە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان، باشترکردنی هەماهەنگی کارکردن و برەودان بە ئاکاری بەرپرسیارانە لە بۆشایی ئاسمان داڕێژراوە.
لە نێوان ئەو زانیارییانەی لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ USSPACECOMـدا کە بە ڕادەیەکی بەرفراوان بۆ قەتەڕ بەردەستن، ئاگادارکردنەوەی پێکدادان بۆ دوورکەوتنەوە لە لەناوچوونی مانگە دەستکردەکان، شیکردنەوە پارچەپارچەبوون بۆ بەدواداچوونی تەنە پاشماوەییە نوێیەکان لە چالاکییەکانی بۆشایی ئاسمان و داتای دووبارە تۆمارکردنەوەی بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان بۆ سەر مرۆڤ بەهۆی دابەزینی تەنۆچکە ئاسمانییەکان بۆ سەر زەوی.
USSPACECOM زیاتر لە 170 ڕێککەوتننامەی هاوبەشپێکردنی زانیاریی ئاگامەندی بارودۆخی بۆشایی ئاسمانی لەگەڵ هاوبەشەکان لە کەرتی بازرگانی، دامەزراوە ئەکادیمی و بیانییەکان و ئەو دەزگا حکومی و نێوحکومییانەی کە خواستیان تامەزرۆی دڵنیابوون لە ڕەفتاری بەرپرسیارانە لە بۆشایی ئاسماندا، واژۆکردووە.
”بە گەشەپێدانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەهێز، ئێمە نەک تەنها شێوازی ژیانمان دەپارێزین بەڵکو بە هەمان شێوە نمونە دەبین لە بەکارهێنانی ئاشتیانەی بۆشایی ئاسمان بۆ هەمووان،” لیوا مۆریسی ڕایگەیاند. “ئێمە بە بەهێزکردنی پەیوەندییە مەزنەکەمان لەگەڵ قەتەڕدا، دڵخۆشین.”
سەرچاوەکان: USSPACECOM، دۆحە نیوز، ناسا، نەتەوە یەکگرتووەکان
Comments are closed.