هاوبەشیی هێزی دەریایی ئەردەن و ئەمریکا
ئاسایش لە دەریای سوردا سود لە ڕاهێنانی فرەنەتەوەیی سەرکەوتوو دەبینێت
هێزە چەکدارەکانی ئەردەن
نزیکی هاوبەشیی هێزی دەریایی ئەمریکی و ئەردەنی کە هەردوولا لە ڕاهێنان و ئامادەکارییدا بەیەک دەگەیەنێت دەرەنجامی ئەزموونی هێزی دەریاریی ئەمریکایە لە فەزای دەریایی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، وە بوونی کەشتیگەلیی پێنجەمـی ناوچەیی ئەمریکا، و ئەو متمانەیەی لە ڕێگەی هاوبەشییە ناوچەییەکان بە هێزی دەیایی ئەردەن بەخشراوە بوونە هۆی پێدانی فەرماندەییکردنی هێزی ئەرکی یەکخراوی 151 لە مانگی کانوونی دووەمی 2021 هەتا مانگی نیسانی 2022.
ئەم هاوبەشییە لە ڕێگەی مەشقی سەربازیی هاوبەشی دەریایی بەردەوامەوە دروستکرا. مەشقی سەرەکی لە نێوان ئەمانەدا بریتییە لە مەشقی ساڵانەی بەرگریکاریی هەمیشەیی کە تێیدا هێزی دەریایی شاهانەی ئەردەن و هاوتا ئەمریکییەکانیان لە پلاندانان، سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن ئەزموونەکانیان ئاڵوگۆڕدەکەن و بۆ یەکخستنی بنەما سەربازییەکان لە زاڵبوون بەسەر ئاڵنگاریی ئاسایشی دەریایی ئێستا و داهاتوو کاردەکەن. ئامانجەکە بریتییە لە پەرەپێدانی تواناکانی بەرگری و توانای هیزە دەریاییە پیشەییەکان کە بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەرانە ئەو ئەرکانە ئەنجام بدەن کە پێیان سپێردراوە.
بە هەمان شێوە هێزی دەریایی شاهانەی ئەردەن لە 26ـی مانگی شوبات هەتا 14ـی مانگی ئازاری 2023 هاوشان لەگەڵ کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکی و 43 وڵاتی تر و 15 نوێنەرایەتی ڕێکخراوە بازرگانی و ناسەربازییەکان بەشدارییان لە مەشقی دەریایی نێودەوڵەتیدا (IMX 23) کرد. هێزی دەریایی ئەردەن سەرکردایەتیکردنی چالاکییەکانی مەشقەکەی لە دەریای سوردا گرتە ئەستۆ، کە ناوی فەرماندەیی ڕۆژئاوای لێنرا.
ئامانجەکانی IMX 23 لە ڕێگەی دامەزراندنی سیستەمە بێ سەرنشینەکان لە ئۆپەراسیۆنە تەکتیکییەکان گرنگی بە بەهێزکردنی ئاسایشی دەریایی دەدات، بە دیاریکراوی بۆ هاوکاریکردنی تیمەکانی پەلاماردان، سواربوون، گەڕان و دەستبەسەرداگرتن (VBSS). بە هەمان شێوە ئەوان بە جەختکردنە سەر چالاکییەکانی درۆنی ژێر ئاوی بە سەرپەرشتی ناوەندی ئوردنی بۆ سیستەمی بێ سەرنشین (J-ROC) کە بەم دواییە کرایەوە، گرنگی بە یەکخستنی چەمکە سەربازییە دەریاییە جیاوازەکان و سیستەمی پەیوەندییە دەریاییەکانی وڵاتانی بەشداربوو دەدەن. پاشان فەرماندەی هێزی ئەرکی 59ـی ئەمریکا عەقید مایکڵ بڕاسەر و فەرماندەی هێزی دەریایی شاهانەی ئەردەن عەقید هیشام ئەلجەڕاحی فەرماندەیی هێزی دەریایی ئامادەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندەکە بوون. ناوەندەکە بە ئامێرەکانی چاودێریکردنی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو بۆ سیستەمەکانی درۆنی دەریایی تایبەتمەندکراوە. بە هەمان شێوە شوێنهەڵگرتنی هاتوچۆی دەریایی ئەنجام دەدات، پێشبینی کەشوهەوا دەکات، و بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی ناوچە ئاوییەکانی ئەردەن داتا و زانیاری زۆر دروست کۆدەکاتەوە و بەکاردەهێنێت.
وەکو بەشێک لە هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی توانای بەشداربووانی IMX 23، فەرماندەیی هێزی دەریایی شاهانە لە ناوچە ئاوییەکانی ئەردەندا ژمارەیەک لە مەشقی دەریایی هاوبەشی بە ئەنجام گەیاند. ئەم مەشقانە چەندین تەوەرەی لەخۆگرتبوون، لەوانە بەکارهێنانی درۆنی بێ سەرنشینی سەر ڕووی ئاو، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بێ تەل، درۆنە ژێر ئاوییە لە دوورەوە کارپێکراوەکان (ROV) کە لەلایەن J-ROC لە فەرماندەیی هێزی دەریایی شاهانە بەڕێوەدەبران، ئەمە لەگەڵ شێوازەکانی گەڕان و ڕزگارکردن، ئۆپەراسیۆنی مەلەکردنی ژێر ئاو، و ئۆپەراسیۆنەکانی دژە چەتەی دەریایی و پاراستنی بەندەر کە لەلایەن تیمی VBSS بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکان ئەنجامدران. بە هەمان شێوە چاودێریکردنی قوربانییەکانی شەڕی تەکتیکی، ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکانی لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی کەشتییە دەریایی و درۆنە هاوچەرخەکان و ڕاهێنانی تیمەکانی VBSS لەگەڵ دەستەی تایبەتمەند لەخۆگرتبوو.
چالاکییەکانی ڕۆژی کۆتایی IMX مانۆڕێکی تەکتیکی دەریایی لە ناو ناوچە ئاوییەکانی ئەردەندا لە خۆگرتبوو، کە تێیدا فەرماندەی ناوچەی سەربازیی باشور عەمید ئەلزەبون و فەرماندەی هێزی دەریایی شاهانە ئەلجەراح ئامادەبوون. سەربازەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ناوەندی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکان بەرپەرچی هێرشی نیمایشکراویان دایەوە و ئۆپەراسیۆنی بێ سەرنشینی پوچەڵکردنەوەی مین، هەوڵی دژە چەتەی دەریایی، پشکنینی VBSSـی کەشتی، کشاندنەوەی پزیشکی دەریایییان ئەنجام دا، ئەمەش لە نێوان بەشداربووانی مەشقەکەدا ڕەنگدانەوەی ئاست بەرزی پیشەیی بوو.
هاوبەشیی دەریایی ئەردەن و ئەمریکا بە شێوازێک کە بەندە لەسەر هاوچەرخکردن و پێشکەوتنی بەردەوام لە هەموو بوارەکاندا، بەهێزکراو بە مەشقی ڕاهێنانی دەریایی هاوبەش و هاوبەشیی ناوچەیی و نێودەوڵتی، لە بەرەوپیشچوونە جێگیرەکەی بەردەوام دەبێت. هەرە گرنگترینی ئەمانە بریتییە لە ئامادەبوونی هێزی دەریایی شاهانەی ئەردەن لە هێزە دەریاییە یەکخراوەکان، هاوپەیمانیی 34 وڵات کە بنکەکەی لە بەحرەینە، بەرەنگاری ئاڵنگارییە هاوبەشەکان دەبێتەوە. کاراییەکەی، نەک تەنها لە ڕووی ئامێرییەوە بەڵکو لە ڕووی هێزی مرۆییشەوە لە پەرەسەندنی ڕۆڵی ئەردەن لە سیاسەتی هاوبەشیی نێودەوڵەتیدا بەشداریکردووە، کە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە دەریاییە نوێبووەوەکانە لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، وە هاوبەشییەکی درێژخایەن و دۆستایەتییەکی تایبەتی لەگەڵ ئەمریکادا بۆ دەستەبەرکردووە.
Comments are closed.