ئەردەن ژمارەی دامەزراندنی سەربازانی ژن زیاد دەکات
لە مانگی نیسانی ساڵی 2022، ناوەندی مەشقی سەربازیی ژنان لە ئوردن ئاهەنگی دەرچوونی خولی ژمارە 1/2022 بۆ ئەفسەرانی پلەدار و بێپلەداری ژن ڕێکخست. دەرچووان پەیوەندی دەکەن بە یەکە تایبەتەکانی ئاسایش.
خولە شەس هەفتەییەکە توانای جەستەیی، فریاگوزاریی سەرەتایی، نیشانەگرتن، لێهاتوویی جەنگ، شەری مەودا نزیك، و لێهاتوویی شاخەوانی لەخۆدەگرت بۆ ئەو ئەرکانەی لە ناوچە ناڕێکەکاندا ئەنجام دەدرێن.
“هێزە چەکدارەکان هەوڵی برەودان بە سەربازی ژن و فراوانکردنی توانا سەربازییەکانیان دەدەن لە ڕێگەی خولی تایبەمەندکراوەکان بۆ ئەوەی بیانگەیەننە ئاستێکی بەرزی پیشەیی تا بتوانن ئەرکەکانیان بە کارامەیی و لێهاتوویی جێبەجێبکەن،” موقەدەم سەلمان عەکالیك، فەرماندەی ناوەندی مەشقپێکردنی ژنان، ئەمەی لە وتاری دەستپێکردنی ئاهەنگەکەدا وت.
لە سەرەتای ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو، پاشای کۆچکردوو حوسەین بن تەڵاڵ هانی ژنانی دا بۆ بەشداریکردنی سەربازی، بە لەبەرچاوگرتنی باوەڕی پتەوی خۆی بە بنەمای یەکسانیی دەرفەت لە نێوان ژن و پیاودا.
سەڕەڕای ئەمەش، ڕێژەی ئەو ژنانەی کە لە هێزە چەکدارەکانی ئەردەن/سوپای عەرەب خزمەتیان دەکرد زۆر کەم بوو هەتاوەکو دامەزراندنی کۆلێژی پەرستیاریی شازادە مونا لە ساڵی 1962، کە لەوێوە یەکەم دەستەی خوێندکارانی سەربازی ژن لە ساڵی 1965 بە پلەی سەربازی مولازمی پلە دوو دەرچوون.
بەشداربوونی ژنان بەردەوام بوو لە زیادکردن، وە ئەم زیادبوونە بە دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی سەربازی ژنان لەلایەن حکومەتی ئەردەنەوە لە ساڵی 1995، بە تەواو گەشەی سەند. ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بەرپرسیاریەتیی هەموو کاروباری ژنانی لە هێزە چەکدارەکاندا خرایە ئەستۆ. بەڕێوەبەرایەتییەکە بەدواداچوون دەکات بۆ یاسا سەربازییە کارپێکراوەکان بۆ ژنان و هەموارکردنەوەیان بەگوێرەی پێویستی، شێوازی وانەوتنەوە و بەرنامەکانی مەشقکردن برەو پێدەدات، هانی دامەزراوانی نوێ دەدات و دەرفەت بۆ ژنان دەڕەخسێنێت تا پەیوەندی بکەن بە ئەو لقە سەربازییانەی لە پێشتردا بۆ پیاوان سنووردار کرابوون.
سەرچاوەکان: هێزە چەکدارەکانی ئەردەن/سوپای عەرەب
Comments are closed.