ئۆزبەکستان و کازاخستان لەسەر دیاریکردنی سنور ڕێکدەکەون
دەستەی یونیپاس
هەردوو سەرۆک شەڤکەت میرزیۆیێڤی ئۆزبەکستان و قاسم جومرات تۆکایێڤی کازاخستان لە تاشکێنت دیدارێکیان بەست کە بە ڕێککەوتنی هەردوو وڵات بە دیاریکردنی 2,330 کیلۆمەتری سنور گەیشتە لوتکە.
”ڕێککەوتننامەکە بە تەواوی دانپێدادانی یاسایی نێودەوڵەتی سنوری کازاخستان لە سنورەکانی باشور وەرگرت،” سەرۆک تۆکایێڤ ڕایگەیاند.
دراوسێکان لە ساڵی 2003 دەستیان بە دانوستانەکان لەسەر دیاریکردنی سنور دەستپێکرد. دیاریکردنی ئاشتیانەی سنوری ئۆزبەکستان و کازاخستان هەنگاوێکی گرنگە، بەوەی کە دیاریکردنی سنوری چارەسەر نەکراو لە ئاسیای ناوەڕاست، پاشماوەی ڕۆژەکانی یەکیەتی سۆڤیەت، ببووە هۆکاری گرژی.
جگە لە ڕێککەوتننامەی سنور، ئۆزبەکستان و کازاخستان لەسەر ڕێکەوتنی پەیوەندییە هاوپەیمانییەکان هەماهەنگییان کرد. سەرۆک میرزیۆیێڤ جەختی کردەوە لەوەی کە ڕێککەوتنی پەیوەندییە هاوپەیمانییەکان نوێنەرایەتی ئاستی بەرزی هەماهەنگیی نێوان دەوڵەتان دەکات. سەرۆک تۆکایێڤ هاوڕا بوو.
”وا بیردەکەمەوە کە ناوبردنی ڕێککەوتننامەکە بە بەڵگەنامەیەکی مێژوویی زۆر گرنگ، زیادەڕۆیی نییە،” ناوبراو ڕایگەیاند. “ئەم بەڵگەنامە دانپێدانراوە بواری نوێمان بۆ دەکاتەوە و ڕەنگدانەوەی ویستی هەردوو وڵاتە بۆ هاوبەشیی قوڵتر.”
هەروەها دیدارەکە دەرەنجامی 15 ڕێککەوتننامەی تری لەخۆگرت، کە پێکهاتووە لەوانەی بابەتی پاراستنی ژینگە، گەشتی تێپەڕاندنی سنور، پەرەپێدانی بازرگانیی ئەلیکترۆنی، قوڵکردنەوەی هەماهەنگی نێوان ژمارەیەک ناوچەی هەردوو وڵات و دروستکردنی ناوەندی نێودەوڵەتیی ئاسیای ناوەڕاست بۆ هەماهەنگیی پیشەسازی.
هەردوو لایەن لەسەر گەشەپێدانی زیاتری ژێرخانی گواستنەوە بۆ بەیەکبەستنەوەی هەردوو وڵات ڕێککەوتن. ئەوان لەم کاتەدا هاوبەشی بەهێزی ئابوورین: بازرگانی و وەبەرهێنانی ساڵانە لە نێوان هەردوو وڵاتدا بە 8 ملیار دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت. سەرچاوەکان: Gazeta.uz ،Tengrinews.kz
Comments are closed.