بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی بەرگریی و ئابووری لەگەڵ وڵاتانی باکووری ئەفریقا، محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری ئەندامانی کابینەکەی، لە مانگی ئابی 2024 سەردانی میسڕ و تونسی کرد. لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسڕ، سودانی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە، “عێراقێکی سەقامگیر هێزێکە بۆ هەموو وڵاتانی برا و دۆست لە ناوچەکەدا.” لە درێژەی قسەکانیدا وتی وڵاتەکەی لە توانایدایە ببێتە زەمینەی کۆبوونەوەی وڵاتانی هاوبەش بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و کپکردنەوەی جەگەکان لە ناوچەکە. بە بەڵێندان لەسەر پشتیوانیکردنی بەردەوام لەپێناو یەکڕیزی، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق، سەرۆک سیسی جەختی لەسەر پەرۆشی حکومەتی میسڕ کردەوە بۆ هەماهەنگیکردنی تەواو لەگەڵ عێراق لە…
Unipath
لە چوارچێوەی ئەرکێکی مەدەنی-سەربازی بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری، هێزە چەکدارەکانی ئەردەن، سوپای عەرەبی لە ساڵی 2024 نەخۆشخانەی مەیدانی نابلوسیان بۆ چارەسەرکردنی هەزاران دانیشتووی ناوچەکە دروستکرد. سەرۆکی ئەرکی پزیشکیی ئەردەن ڕایگەیاند تەواوکردنی نەخۆشخانەکە دەکەوێتە چوارچێوەی هەوڵە گشتییەکانی وڵاتەکەی بۆ یارمەتیدانی گەلی فەلەستین. جەختیشی لەوە کردەوە کە دەستەی پزیشکی بۆ پێشکەشکردنی باشترین چاودێری بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی ململانێکانەوە لە نابلوس و گوندەکانی دراوسێی زیانیان بەرکەوتووە، بە پەرۆشەوە کاردەکەن. جگە لە دامەزراندنی نەخۆشخانەکە لە شاری نابلوس، هێزە چەکدارەکانی ئەردەن، سوپای عەرەب دوو نەخۆشخانەی مەیدانی سەربازی لە غەززە بەڕێوەدەبات، کە دوایینیان لە خان یونس لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 دامەزرێنرا. نەخۆشخانەکان ئازارەکانی نزیکەی 100,000 دانیشتووی…
لە مانگی ئەیلولی 2024، هێزی ئاسایشی موسەندەمی سوپای شاهانەی عومان، هێزی ئاسمانی شاهانەی عومان و هێزی تایبەتی شاهانەی بەحرەین مەشقێکی سەربازیی هاوبەشیان بە ناوی پڵنگی عەرەبیی 6 بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ئەنجامدا. بەشداربووان بریتی بوون لە ئەفسەرانی باڵای بەحرەینی و عومانی وەکو لیوا مەتەڕ بن سالم ئەلبەلوشی، فەرماندەی سوپای شاهانەی عومان و عەمید ڕوکن یاسر محەمەد ئەلماویدە، فەرماندەی کەرتی 24ـی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان. پڵنگی عەرەبیی 6 لە ناوچە شاری و شاخاوییەکانی پارێزگای ئەل دەخیلیە بۆ ئاشناکردنی هێزی تایبەتی شاهانەی بەحرەین بە ئۆپەراسیۆنەکان لە بارودۆخە ماندووکەرەکان ئەنجامدرا. پارێزگاکە دەکەوێتە بناری چیای ئەلحەجەر کە بە بیابان دەورە دراوە. ئەو سەربازانەی کە لە…
وەزارەتەکانی کاروباری دەرەوەی تورکمانستان و ئۆزبەکستان بە یەکێک لە “کارە لەپێشینە باڵاکان” ناویان برد، کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 بەرنامەیەکی هەماهەنگیی دوو ساڵەیان واژۆ کرد کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر دەکات. شاندێکی تورکمانستان بە سەرۆکایەتی ڕاسیت مێرێدۆڤی وەزیری دەرەوە بۆ دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆزبەکستان بەختیۆر سەیدۆڤ و سەرۆکی ئۆزبەکستان شەڤکەت میرزیۆیێڤ، گەیشتە ئۆزبەکستان. هەردوولایەن بەرنامەی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتەکانی کاروباری دەرەوەی تورکمانستان و ئۆزبەکستان بۆ ساڵی 2025-2026 و پرۆتۆکۆڵی وەبەرهێنان و باشترکردنی چوارچێوەی یاسایی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان واژۆ کرد. هەردوو وڵات باسیان لە پەرەپێدانی وتووێژی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تورکمانستان و ئۆزبەکستان کرد و بەڵێنیان دا…
میلیشیا حوسییەکان بەردەوامن لە سەرپێچیکردنی بانگەوازە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی گەلی یەمەن و ڕێزگرتن لە مافی ژیانیان بە شکۆمەندی. ئەو گرووپە لە مانگی حوزەیرانی 2024 شەپۆلێکی دەستگیرکردنیان ئەنجامدا. دەیان کارمەندی یەمەنی کە لەگەڵ یارمەتییە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە دیپلۆماسییەکان لە یەمەن کاریان دەکرد، لەوانەش ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن ڕفێنران. لێکۆڵەرانی حوسییەکان لە ژێر فشاردا دانپێدانیان لە دەستگیرکراوانی بێتاوان وەرگرتووە، کە ڕەنگدانەوەی ئەو تۆمەتانە بوو لەلایەن گروپەکەوە دژییان دروستکرابوون. دەستگیرکراوەکان بەڵێنی ئازادکردنیان پێدەدرا ئەگەر دانیان بە تۆمەتە هەڵبەستراوەکاندا بنایە. بەڵام حوسییەکان بەڵێنەکەیان نەبردە سەر، بەڵکو تا پاساو بۆ کردەوەکانیان بهێننەوە ئەو جۆرە دانپێدانانەیان لەگەڵ…
لیژنەی هەماهەنگیی سەربازیی هاوبەشی بەحرەین و بەریتانیا لە وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە لەندەن لە ئەیلوولی 2024 بۆ 29هەمین جار کۆبووەوە. کۆبوونەوەکە بە هاوسەرۆکایەتی فەریق عەبدوڵڵا بن حەسەن ئال نوعەیمی وەزیری کاروباری بەرگریی بەحرەین و سەرۆکی تیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا کاشیف شاندی بەڕێوەچوو. تەوەرەکانی گفتوگۆکە تیشکیان خستە سەر بەهێزکردنی هەماهەنگیی سەربازیی هاوبەش لە نێوان هێزی بەرگریی بەحرەین و وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە ڕێگەی بەردەوامیدان بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی سەربازی و یەکخستنی بنەما و چەمکی سەربازییەوە. لە درێژەی شەڕە سەربازییە بەرهەمدارەکاندا، فەرماندەی هێزی دەریایی بەحرەین شێخ عیسا بن سەلمان بن حەمەد لە تشرینی یەکەمی 2024 پێشوازی لە لیوا زاکاری ڕایمۆند…
سەقامگیریی دارایی لە ناوچەی کەنداوی عەرەبی بابەتێکی سەرەکی بوو لە میانی کۆنفرانسی لیژنەی هاوبەشی بەڕێوەبەرانی بانکە ناوەندییەکانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) لە مانگی ئەیلوولی 2024. لە وتارێکدا کە لە کۆنفرانسەکەدا لە دۆحە پێشکەشی کرد، پارێزگاری بانکی ناوەندی قەتەڕ شێخ بەندەر بن محەمەد بن سەعوود ئال سانی، تیشکی خستە سەر گرنگی پەسەندکردنی سیاسەتی دروستی نرخی ئاڵوگۆڕ بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیریی درێژخایەنی دارایی و ئابووری. ناوبراو پێشنیاری کرد کە پێویستە سیاسەتەکانی ئاڵوگۆڕکردنی نرخ بەگوێرەی بارودۆخی هەر وڵاتێک بە شێوەی تاک بگونجێنرێن. ناوبراو ڕایگەیاند بەستنەوەی دراوەکان بە دۆلاری ئەمریکی وەکو ئامرازێکی دراوی متمانەپێکراو بەردەوامیی دەبێت لە خزمەتکردن، چونکە پشتیوانیی لە سەقامگیری دارایی دەکات…
مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی (IMX) بۆ بەهێزکردنی کاری تیم، هاوبەشییەکان، یەکخستن و هەماهەنگی لە دەیان وڵاتەوە هێزە دەریاییەکان کۆدەکاتەوە. ئەوان ڕاهێنانە کردارییەکانی دەستگیرکردنی قاچاخچییەکان، پاراستنی ڕێگا ئاوییەکان، پوچەڵکردنەوەی مین، بەگەڕخستنی درۆنە دەریاییەکان و پارێزگاریکردن لە بەندەرەکانیان ئەنجامدا. گەڕی مانگی شوباتی 2025ـی IMX ڕەهەندێکی دیکەی بۆ فراوانکردنی تواناکانی بەشداربووانی ڕاهێنان زیاد کرد: چۆڵکردنی ئاڵۆزی هەزاران قوربانیی زریانی تسونامی لە وڵاتێکی خەیاڵی. ئەم سیناریۆیە ڕۆڵێکی گەورەتری بە سەربازە جوڵەپێکراوەکانی هێزی ئەرکی 51/5ـی ئەمریکای سەر بە لیوای هێزی دەریایی گەڕۆك و هاوبەشە فرەنەتەوەییەکانیان بەخشی. بە کارکردن لە بنکەیەکی فەرماندەیی لە شاری مەنامە، لە بەحرەین، ئەم سەربازە لێهاتوو و خۆگونجێنەرانەی پاکستان، میسڕ، ئەمریکا و ئەوروپا…
وێنەکان لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا هەر سوپایەک کەرتێکی تایبەتمەند لە پزیشک، پەرستار، تیمارکەران بۆ ئامادەکاری بۆ برین و بریندارییە حەتمییەکان دەهێڵێتەوە. بەڵام بە دەگمەن ئەم جۆرە سەربازانە کە بە هەزاران کیلۆمەتر دوور لە وڵاتەکانی خۆیاندا جێگیرن، دەرفەتیان دەبێت تەکنیکەکانی باشترکردنی توانای مانەوەیان هاوبەشپێبکەن. بەحرەین بە میوانداریکردنی چالاکیی تەندروستیی جیهانی بۆ 77 تیمارکەر، پەرستار و پزیشک لە مەشقی دەریایی نێودەوڵەتی لە شوباتی 2025 دەرفەتێکی لەو شێوەیەی بۆ هەماهەنگی و ئاوێتەکردن ڕەخساند. لە یەک ئەرکدا بۆ چارەسەرکردنی قوربانییانی سەنگەرەکان، کازاخی و ئۆزبەکییەکان لە تەنیشت هاوکارە سەربازییەکانی بەحرەین، ئەردەن، پاکستان، ئەمریکا، فلیپین و ئوستڕالیا برینەکانیان پێچایەوە، پەلەکانیان جێگیرکرد و…
ئەوەی لەسەر دەستبەسەرداگرتنی یەدەگی گازی ژێر ئاودا وەکو ناکۆکییەکی دیپلۆماسی دەستی پێکرد، قلیشایەوە بۆ هێرشی ئاسمانی، زەمینی و دەریایی بۆ سەر وڵاتێکی بێتاوان. بەڵام ئەو وڵاتە ناچار نەبوو بە تەنیا خۆی لەگەڵ سەرچاوەکانیدا ڕووبەڕووی ڕەوی درۆنەکان، هێرشی مووشەکی و دەستدرێژی چەکداریی سنووربەزێن بێتەوە. لە چالاکییەکی پێکەوەییدا کە داوای هێزی سەربازی هاوبەشە ناوچەییەکانی دەکرد، وڵاتی ناوبراو بە هەوڵی یەکگرتووی هێزە فرەنەتەوەییەکان هێرشەکانی بەرپەرچ دایەوە و لەناوبرد. پێداگریی هەڵۆی 25، مەشقێکی سەربازی کە لەلایەن قەتەڕەوە لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 میوانداریکرا بۆ بەهێزکردنی بەرگریی پێکەوەیی لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC)، بریتی بوو لە نمایشێک لەوەی چۆن سوپا هەرێمییەکان بتوانن بۆ…