دەستەی یونیپاس بە دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی میسڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە دەریاییەکان و پاراستنی ڕێڕەوە کەشتیوانییە نێودەوڵەتییەکان، هیزی دەریایی میسڕ فەرماندەیی کاتیی هێزی ئەرکی یەکخراوی 153 (CTF 153) لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 هەتا مانگی حوزەیرانی 2023 وەرگرت. عەقیدی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕۆبێرت فراننسیس، کە یارمەتیدەر بوو لە دامەزراندنی CTF 153، لە مانگی نیسانی 2022، لە ڕیوڕەسمێکدا لە بەحرەین، کە تێیدا ئەو ستایشی هێزی دەریایی میسڕ کرد، فەرماندەیی هێزەکەی ڕادەستی عەمیدی هێزی دەریایی میسڕی محەمەد عەبولستار کرد. ”من بێ پایان شانازی بە هەوڵەکانمان دەکەم کە لە سەرەتای دروستکردنی ئەم هێزی ئەرکە نوێیە لە تەنها هەشت مانگی پێشوو داومانە … ئەمە شانازیەکی…
Unipath
دەستەی یونیپاس بە بنیاتنانی چەند ساڵەی هەماهەنگیی سەربازی، ئەمریکا و کازاخستان دەتوانن هەماهەنگییەکانیان لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی و دیپلۆماسی فراوانتر بکەن. دێریک چۆلێت، ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپيکەوتنێکدا لەگەڵ ڕاگەیاندنی کازاخستان باسی لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد. ”کازاخستان بۆ ماوەیەکی درێژە لە پرسەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەتۆمی، چەکداماڵین، پاراستنی ئاشتی و گەڕاندنەوەی کازاخییەکان لە سوریا هاوبەشمان بووە،” چۆلێت ڕایگەیاند. ناوبراو ئەوەشی ڕایگەیاند: “ئێمە دەبینین هەماهەنگییەکەمان لە دەرەوەی هەماهەنگی سەربازیدا گەشەدەکات. ئەمە بریتییە لە هەماهەنگیی دیپلۆماسی، ئابووری و سیاسی.” چۆلێت خواستی ئەمریکای لە پەرەپێدانی بەرنامەی C5+1 دەربڕی، کە پێنج دەوڵەتی ئاسیای ناوەڕاست و ئەمریکا لەخۆدەگرێت و…
دەستەی یونیپاس بۆ تاقیکردنەوەی هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ پێکهاتە پەوەندیدارەکانی تری سعودیە، لە مانگی کانوونی دووەمی 2023، هێزی دەریایی شاهانەی سعودیە لە بنکەی دەریایی پاشا عەبولعەزیز لە جوبەیل، مەشقێکی پێنج ڕۆژی دەریایی تەسەدیی 5 ئەنجامدا. کارمەندانی کەشتیگەلی دەریایی ڕۆژئاوای سعودیە، پاسەوانی سنوری پاریزگاکانی ڕۆئاوا و کۆمپانیای نەوتی سعودی ئارامکۆ لەسەر کەنداوی عەرەبی بەشداریان لە مەشقە هاوبەشەکەدا کرد. مەشقەکە پێکهاتبوو لە وانە، سیناریۆی گریمانەیی، ڕاهێنان لەسەر پاککردنەوەی مینی دەریایی، بەرگریکردن لە دامەزراوە گرنگەکان و گێڵگە نەوتیەکان، وە بەرێوەبردنی بەلەمی بێ سەرنشینی سەر ڕووی ئاو و درۆنەکان. ”ئامانجی مەشقەکە بریتی بوو لە زیادکردنی ئامادەیی بەشداربووان، بەهێزکردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی،…
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە ستراتیژییەکان، وەزارەتی بەرگریی سعودیە | وێنەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سعودیە لە مانگی نیسان و ئایاری ساڵی 2023، سعودیە لە سودانەوە 8,455 کەسی گواستەوە بۆ شوێنی سەلامەت، ئەمە ئەرکێکی مرۆیی بوو کە تیشکی خستە سەر توانا و ئامادەکاریی هێزە چەکدارەکانی سعودیە. ئەوەی وەکو ئەرکێکی چۆڵکردنی سعودییە گیرخواردووەکان لە سودان لە میانی قلیشانەوەی شەڕی لایەنە سودانییەکان دەستیپێکرد، بوو بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی چۆڵکردنی هاوڵاتیانی 110 وڵاتی جیاواز. لە نێوان دەربازکراوەکاندا کە لە پۆرت سودانەوە بۆ جەددە، سعودیە گواسترانەوە، زۆربەیان هاوڵاتیی ئەمریکی بوون. فەریقی یەکەم ئێریك کوڕیڵا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ستایشی هەوڵەکانی هاوبەشە سعودییەکان، بە دیاریکراوی فەریقی یەکەم فەیاز…
جاسم محەمەد ئەلبەدەوی، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی وڵاتانی عەرەبیی کەنداو سەرەتا دەمەوێت بە دەربڕینی سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەم بۆ سەرکردایەتیی شانشینی بەحرەین کە بە میهرەبانییەوە میوانداری ئەم بۆنەیەیان کرد و بۆ ئەوەی قسە بۆ بەڕیزتان بکەم، ڕێز و شکۆیان پێبەخشیم. هەرەوەها لە دابینکردنی ئەم سەکۆ گرنگە کە وەزیرەکانی حکومەت، داڕێژەرانی سیاسەت، پسپۆڕان و کەسایەتییە خاوەن کاریگەرییەکان لەم کۆڕبەندە ناوازەدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە گرنگەکان لە تەوەرەکانی سیاسەتی دەرەوە، بەرگری و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کۆدەکاتەوە، من دەمەوێت پێزانینی خۆم ئاراستەی دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان (IISS) و ڕێکخەرانی “گفتوگۆی مەنامە” بکەم. بە ڕووکردنە سەر بابەتێکی چارەنووسسازی وەک سیاسەتی نوێی ئاسایشی…
خاوەن پایەی شاهانە شازادە سەلمان بن حەمەد ئەلخەلیفە، شازادەی جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین، لە 19ـەمین خولی کۆنفرانسی ئاسایشی گفتوگۆی مەنامە وتارێکی سەرەکیی پێشکەشکرد، کە تێیدا جەختی لەسەر چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ململانێی غەززە کردەوە. لە میانی وتارێکدا لە 17ـی مانگی تشرینی دووەمی 2023، خاوەن پایەی شاهانە مەرجە پێویستەکانی بۆ “لەناوبردنی سوڕی توندوتیژی” خستەڕوو، کارەساتێک کە تەنها لە ڕێگەی ئازادکردنی کەسانی بێ تاوان و مەدەنییەوە دەکرێت ئەنجام بدرێت. خاوەن پایەی شاهانە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئازادکردنی بارمتەکان مەرجێکی لەپێشینەیە بۆ وەستاندنی ناکۆکییە دوژمنکارییەکان. هەروەها شازادەی جێنیشین بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی فەلەستینییەکان لە غەززە دەستیان بە هاوکارییە مرۆییەکان بگات، داوای جێبەجێکردنی تەواوەتی یاسای…
دکتۆر عەبدواللتیف بن ڕاشید ئەلزەیانی، وەزیری کاروباری دەرەوە، بەحرەین خۆشحاڵم لە گفتوگۆی ئەمساڵی مەنامە کە تێیدا لەم بارودۆخە هەرە سەختە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەدا بەها و گرنگی کرداریی بەشداریکردن لە گفتوگۆی دڵسۆزانە و ماناداردا دووپات دەکەینەوە، بەخێرهاتنی گەرمی هەریەکێکتان بکەم. بەم کارە، ئێمە لە پێناو دروستکردنی دەرفەت بۆ ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ڕاستەقینە لە ڕۆژان و ساڵانی داهاتوودا، چالاکانە بۆ هەموو ئەو پرس و ئاڵنگارییانەی کە لەبەردەمماندان بەدوای چارەسەردا دەگەڕێین. سەرنجی بابەتیی ئەم دانیشتمان بریتییە لە ئاڕاستەکردنی کێبەرکێی جیهانی. کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک دوو هەرێم، بەدەست مێژوویەکی دوور و درێژ و زۆرجار پەشێو و پڕ لە دەرەنجامی نەرێنی ئەم جۆرە…
دەستەی یونیپاس بۆ قەتەڕ، لە نێوان دوایین ئەو وڵاتانەی کە پاڵپشتیی بەرنامەی ناوخۆیی بۆشایی ئاسمان دەکەن، پێویستبوونی چاودێریکردنێکی متمانەپێکراو لە سەرووی بەرگەهەوای زەوییەوە ئێجگار گرنگە. بۆ دڵنیابوونەوە لە کاریگەریی چالاکیی مانگە دەستکردەکانی پەیوەندیی قەتەڕ، بەدواداچوون بۆ پارچە پاشماوەکانی بۆشایی، ماددە نەناسراوەکان و تێکچوونی کارۆموگناتیسی پێویستە. لە 23ـی مانگی تشرینی یەکەمی 2023، هێزە چەکدارەکانی قەتەڕ ڕێککەوتننامەی هاوبەشپێکردنی زانیاریی ئاگامەندیی بارودۆخیی بۆشایی ئاسمانی لەگەڵ فەرماندەیی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (USSPACECOM) کە بۆ دابیکردنی چاودێریکردنی پێشکەوتووی بۆشایی ئاسمانیی پەشێو تر لەسەرووی زەوییەوە داڕێژرابوو، واژۆکرد. لیوای قەتەڕی عەبدولعەزیز ئەلدۆسەری، ڕاوێژکاری جێگیری سەرۆک وەزیرانی قەتەڕ و دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگریی بۆشایی ئاسمان و پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکانی قەتەڕ،…
دەستەی یونیپاس. وێنەکان لەلایەن ڕائید جەسۆن وێڵچ/ناوەندی سەربازیی ئەمریکا ”یەڵا، یەڵا!” هاوارەکە دەگاتە تیمی ئەندازیارانی جەنگیی ئەمریکا و ئیماڕات. ”با بڕۆین!” تەقەی فیشەک لە دارستانەکەوە دەقلیشێتەوە. تەقەی چەکە خۆکارەکان چەکدارانی دوژمن سەرکوت دەکەن. ئەندازیاران ڕوبەڕووی هێڵێکی تەلبەند دەبنەوە، کە ڕێگری لە بەرەوپێێشچوونی یەکەی پیادەی لقەکە دەکات. سەبازەکان بە هەورێکی دوکەڵیی سەوزدا دەڕۆن، تۆرپیدۆی جۆری بەنگالۆر جێگیردەکەن و بە خێرایی بۆ شوێنی سەلامەت دەگەڕێنەوە. لە تەقینەوەکە تۆپێکی ئاگرین کە مەودای 20 پێ دوور لە بەربەستەکەوە دەتەقێنێتەوە، دروست دەبێت. ئەندازیارانی سەربازی بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێن، ڕێگەیەکی سەلامەت بۆ دەیان سەربازی ئیماڕاتی و ئەمریکی بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کەلێنەکەوە پێشڕەوی بکەن،…
دەستەی یونیپاس | وێنەکان لەلایەن عەریفی پلە یەک تێررا گاتی/پاسەوانی نیشتمانی سوپای ئەمریکا وڵاتی دۆنۆڤیا، کە وا بڕیارە گۆرگاسی دراوسێی ناسەقامگیربکات و بەڕێوەبردنی ناوچەیی دووپات بکاتەوە، دەست دەکات بە هەڵمەتێکی جەنگیی ناهاوسەنگ: ئەنجامدانی تیرۆرکردن، وەستاندنی بۆڕییەکانی گاز، پاڵپشتیکردنی دارایی هێزە بەکرێگیراوەکان و دروستکردنی قەیرانی پەنابەران. بەڵام لە ناوەندی ناسەقامگیریی دروستکراوی دۆنۆڤیا، کە بە دەستدرێژیی چەکداری بە درێژایی ڕوبارێکدا دەگاتە لوتکە، حەوت وڵات بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئاشتی لەسەر سنورە پەشێوەکە هێزەکانیان یەکدەخەن. هەر یەک لە کازاخستان، قرغستان، مەنگۆلیا، پاکستان و تاجاکستان بۆ پێکهێنانی هێزی ئەرکی نیشتمانپەروەر لە ژێر فەرماندەیی یەکگرتووی ئەفسەرانی باڵای خۆیان، کەرتێک دابین دەکەن. ئۆزبەکستان هێزێکی ئەرکی سەربەخۆ…