بەحرەین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی کەنداوی عەرەبی، خۆی بە فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتووی دروستکراوی ئەمریکا ئامێربەند دەکات. لە مانگی ئازاری 2023، ئەفسەرانی بەحرەینی ئاهەنگی گەیشتنی یەکەم فڕۆکە لە 16 فڕۆکەی جەنگیی F-16 Block 70 دەگێڕنن. ڕێوڕەسمەکە لە کارگەی بەرهەمهێنەری کۆمپانیای لۆکهید مارتن لە ویلایەتی کارۆلینای باشور لە ئەمریکا بەڕێوەچوو. بەحرەین لە ساڵی 2024، یەکەم دەستەی نوێترین فڕۆکەکانی F-16ـی بەدەستدەگات و ئەوانی تر لە ساڵی 2025 وەردەگرێت. بەحرەینییەکان بۆ یەکەمجار فڕۆکەوانیی فرۆکە جەنگییەکەیان لە مانگی کانونی دووەمی 2023 لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئێدواردس لە کالیفۆڕنیا ئەنجامدا. Block 70/72 تایبەتمەندییەکانی سیستەمی ئەلیکترۆنیی پێشکەوتووی فڕۆکەوانی، ڕادارێکی چالاکی پشکنەری ئەلیکترۆنی، تانکی سووتەمەنی یەدەگیی نزیک…
Unipath
بۆ دەستەبەرکردنی دابینکاری وزە بۆ دانیشتوانەکەی، قڕغستان بە یارمەتی کازاخستان و ئۆزبەکستان پلانی بۆ دروستکردنی وێستگەی کارەبای هایدرۆئەلیکتریکی کامبار ئەتا 1ـی لەسەر ڕوباری نارین داناوە. لە مانگی کانونی دووەمی 2023، وەزیرانی وزەی قڕغستان، کازاخستان و ئۆزبەکستان ڕێککەوتنێکیان بۆ پێکهێنانی دامەزراوەیەکی هاوبەشی بازرگانی بۆ دروستکردن و بەڕێوەبردنی وێستگەی هایرۆئەلیکتیکی کامبار ئەتا 1 لە قرغستان واژۆکرد. بەهۆی نەبوونی وەبەرهێنانەوە پڕۆژەکە بۆ چەندین دەیە وەستێنرابوو. ئەمە دەبێتە گەورەترین ویستگەی کارەبا لەسەر ڕوباری نارین، بە توانای 2,000 مێگاوات. ڕەنگە دروستکردنی ئەمە 10 ساڵ بخایەنێت. حکومەتی قڕغستان پێداگری لەوە دەکات کە وێستگەکە ئاسایشی وزە بۆ وڵاتەکە بەرەوپێش دەبات، بەڵام جگە لەوەش سود بە…
وەکو پێشێلکارییەکی بێباکانەی مافەکانی مرۆڤ و بەهاکانی گەلی یەمەن، میلیشیای حوسیی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە، لە مانگی کانوونی دووەمی 2022، فەرمانی قەدەغەکردنی گەشتکردنی ژنانی بەبێ بوونی خزمێکی پیاو لەگەڵیاندا بە ئەندامانی ڕاگەیاند. دەستدرێژی حوسیەکان بۆ سەر مافەکانی ژنان تەنها بە گەشتکردن سنوردار نەبوو. میلیشیاکە لە مانگی کانونی یەکەمی 2022، هەنگاوی زیاتری نا و فەرمانیان بە بەڕێوبەرانی چێشتخانەکانی شاری سەنعا کرد کە داوای مۆڵەتی هاوسەرگیری لەو خێزانانەی بکەن کە ئارەزوو دەکەن لە چێشتخانەکانیاندا نان بخۆن. جیاکردنەوەی ڕەگەز لە کەمپەکانی کۆلێژدا چەسپینرا، و کاتەکانی خویندن لە زانکۆکاندا دابەشکران بۆ سەر دوو دەوام: دەوامی بەیانیان بۆ ژنان و دەوامی شەوان بۆ پیاوان.…
باڵوێزی نوێی ئەمریکا بۆ تاجاکستان مانوێڵ میکاڵەر لە مانگی نیسانی 2023 بە جەختکردنەوە لەسەر هەماهەنگیی ئاسایشیی ناوچەیی لەنێوان هەردوو وڵات، لە دوشانبێ خۆی ناساند. میکاڵەر لە 10 مانگی ئازاری 2023، کاغەزی ناساندنی خۆی پێشکەش بە سەرۆکی تاجاکستان ئێمۆماڵی ڕەحمان کرد، و پاشان مانگێک دواتر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە هاوبەشیی تاجاکستان و ئەمریکا کرد. ”لە بەشی ئاسایش، کاری لەپێشینەی هەردوو وڵات بریتییە لە جەنگی دژ بە توندڕەوەکان و تیرۆریزم، وە بە هەمان شێوە بەهێزکردنی سنوری تاجاکستان و ئەفغانستانن،” ناوبراو ڕایگەیاند. یەکێک لە ئەرکە لەپێشینەکان بۆ تاجیکستان بریتییە لە وەستاندنی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و چەکی هاوەردەکراو لە ئەفغانستانەوە.…
دەستەی یونیپاس بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگی و هاوبەشیی دوولایەنەی ئاسایش، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لیۆد ئۆستن وەکو بەشێک لە گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کۆبوونەوە لەگەل خاوەن شکۆ پاشا عەبدوڵلای دووەم بن ئەلحوسەین، لە مانگی ئازاری 2023، سەردانی شانشینی هاشمیی ئەردەنی کرد. لە نێوان نیگەرانی و ئاڵنگارییە هاوبەشەکان کە لە لایەن هەردوو سەرکردەوە گفتوگۆیان لەسەر کرا، بابەتەکانی یارمەتیدانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق، گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ ململانێی سوریا و بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوون. ئۆستن سوپاسگوزاری خۆی بۆ هەوڵەکانی ئەردەن لە ئاسانکاریکردنی هەماهەنگیی ئاوێتەکراوی دەریایی، ئاسمانی و مووشەکی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دەربڕی. ئەمریکا لەگەڵ ئەردەندا کار…
دەستەی یونیپاس بۆ سووککردنی سەختیی دارایی ئەزموونکراو لە لایەن هێزە چەکدارەکانی لوبنانەوە، ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی نیسانی 2023 بەرنامەیەکی پاڵپشتیی کاتییان بۆ یارمەتیدانی بەردەوامبوونی دامەزراوە سەربازییەکانی وڵاتەکە خستە بواری جێبەجێ کردنەوە. بە بەهای 72 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، پاڵپشتییە داراییەکە دەبەخشرێتە ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی لوبنان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان. باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیروت بەیاننامەیەکی سەبارەت بە پێویستبوونی پارەکە بڵاوکردەوە: “ئەم بەرنامەیە لە ئاسانکردنی بەشێک لەو سەختییە داراییەی کارمەندانی هێزی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان ڕوبەڕووی بوونەتەوە کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەیان گەل و دانیشتووانی سەر خاکەکەیان دەدەن یارمەتیدەر دەبێت، وە لە کۆتاییدا بە شێوەیەکی گشتی بەشداردەبێت لە ئاسایش…
دەستەی یونیپاس بنیاتنراو لە لایەن ناوەندی بۆشایی ئاسمانی محەمەد بن ڕاشد (MBRSC) و نانراو بە ڕەشید، یەکەم کەشتیی ئاسمانیی سەرمانگ گەیشتە خولگەی ئیماڕاتی دەوری مانگ. لە مانگی کانوونی دووەمی 2022، گەڕۆکە بچووک و کێش سووکەکە لە لایەن مووشەکی فاڵکۆن 9ـی سپەیس ئێکس لە وێستگەی کەیپ کاناڤێڕاڵی هێزی ئاسمانی لە فلۆریدا لە ئەمریکا، ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا. ئەرکی گەڕۆکەکە بریتی بوو لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زانستی لەسەر مانگ و گواستنەوەی زانیاری و وێنە بۆ MBRSC. جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیماڕات خاوەن پایە شێخ محەمەد بن ڕاشد ئەلمەکتوم وەکو بەشێک لە بەرنامەی ئامانج فراوانی بۆشایی ئاسمانی ئیماڕات کە لێکۆڵیەنەوە لە…
دەستەی یونیپاس دەزگای ئاسایشی ئەلیکترۆنی نیشتمانی قەتەڕ (NCSA) بۆ بەشداریکردنیان لە سەلامەت ڕاگرتنی مەودای ئەکیکترۆنی قەتەڕ لە میانی جامی جیهانیی فیفای قەتەڕ لە 2022، دەستخۆشی لە 38 کەرتی وەزارەتی بەرگری کرد. ”سەرکردایەتییە داناکەمان زووتر قەبارەی ئەو ئاڵنگارییانەی بۆ دەرکەوت کە دەکرێت جامی جیهانیی قەتەڕی 2022، گەورەترین و هەرە گرنگترین خول لە جیهاندا [بە شێوەی ئەگەری] ڕوبەڕووی ببێتەوە … یەکێک لە ئاڵنگارییە هەرە ماندووکەرەکان بریتی بوو لە سەلامەتکردنی مەودای ئەلیکترۆنی بۆ پێشبڕکێکە و بۆ ئەم لایەنە دەزگای ئاسایشیی ئەلیکترۆنی دامەزرێنرا،” سەرۆکی NCSA عەبدولڕەحمان بن عەلی ئەلفەراحید ئەلمالیکی ڕایگەیاند. NCSA بە جێبەجێکردن و وردبوونەوەی پرسە پەیوەندیدارەکان بە مەترسیە نیشتمانییە ئەلیکترۆنییەکان…
بە دەربڕینی ڕێز بۆ “بێلایەنیی ئەرێنی” تورکمانستان، فەریقی یەکەم مایکڵ ئی. کوڕیڵا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، بە ئامانجی بەهێزکردنی هەماهەنگیی ئاسایشی، لە مانگی نیسانی 2023، سەردانی وڵاتەکەی کرد. فەریقی یەکەم کوڕیڵا لە ئەشقئابادی پایتەخت لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی تورکمانستان و نوێنەرانی باڵای وەزارەتی دەرەوە کۆبووەوە. ئەوان پێکهاتبوون لە جێگری وەزیری کاروباری دەرەوە ڤێپا حاجیێڤ، وەزیری بەرگری فەریق بێگێنچ گۆندوگدێڤ و سەرۆکی دەستەی ئەرکان عەقید ئاکمورات ئەنێمێتۆڤ. لە کاتێکدا کوڕیڵا لەگەڵ ئەم بەرپرسانەدا کۆدەبووەوە، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکمانستان ڕاسیت مێرێدۆڤ بۆ ڕاوێژکاریی دولایەنەی ساڵانە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بڵینکن گەیشتە واشنتۆنی پایتەخت. سەرکردەکانی ئۆزبەکستان ستایشی هاوبەشیی بنیاتنراوی ئەم دواییانەی ڕاهێنان و…
دەستەی یونیپاس ناوەندی کۆنگرەی بن تەڵاڵی پاشای ئەردەن کە دەکەوێتە سەر کەناراوەکانی دەریای مردوو، لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی عێراق و چڕکردنەوەی سەقامگیریی ناوچەیی، میوانداریی لە ‘کۆنفڕانسی بەغدادی بۆ هەماهەنگی و هاوبەشی’ کرد. ئەفسەرانی ئاستی باڵا لە ئەردەن، بەحرەین، ئیماڕات، میسڕ، سعودیە، قەتەڕ، تورکیا، ئێران، یەکێتی ئەوروپا و عێراق پێنج پرسیان تاوتوێکرد: بارودۆخی ناو عێراق، لوبنان و سوریا؛ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر؛ ئاسایشی خۆراک؛ وزە؛ و ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران. لە دەستپێکی وتارەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع ئەلسودانی تیشکی خستە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. “ئەمڕۆ ئێمە بەوپەڕی هیواوە بۆ بەردەوامبوون لە برەودان بە دۆستایەتیی…