ڕێگریکردن لە لەناوچوون
بەرپرسانی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وانە لە دەستنیشانکردن، ڕێگرتن و لەناوبردنی هەر هەڕەشەیەکی کیمیایی، بایۆلۆژی و تییشکدانەوە وەردەگرن
دەستەی “یونیپاس”
لە نێوان زۆربەی ئەو کارە دڕندەییانەی کە داعش بەسەر عێڕاقیدا هێنا، تیرۆرستەکان لە ساڵی 2016 شارۆچکەی ‘تازە’ـیان لە نزیك پارێزگای کەرکوك تۆپباران کرد بە بەکارهێنانی تۆپهاوێژ و موشەکی دروستکراوی پڕکراو بە گازی خەردەل و کلۆرین. لە نێوان 45,000 دانیشتووی شارۆچکەی تازە، 1,800 هاوڵاتی بوونە قوربانی ئەو چەکە قەدەغەکراوانە، و زۆرێکی تر بە دەست ئازاری سوتانەوەی پیست و سییەکانەوە دەناڵێنن.
خواستی داعش بۆ چەکی کۆمەڵکوژ (WMD) – هەروەها تیرۆریستەکان هەوڵیاندا بۆمبی تیشکدەری کوشندە لە ماددە دزراوەکانی نەخۆشخانە و تاقیگەکانی توێژینەوە دروستبکەن – ئەمانە هۆشیارکردنەوەیەکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ بەرپرسانی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی هەڕەشەی گەورەتر بۆ سەر ناوچەکە.
بەرپرسانی سەربازی، پاسەوانی سنور، ئەفسەرانی پۆلیس، زانایان و حکومڕانەکان کە ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژییان پێ سپێردرابوو لە چوارەمین دیداری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرێمی دژ بە چەکی کۆمەڵکوژی، بەرنامەی مەشقپێکردنی ئامادەبووانیان دامەزراند.
دیدارەکە لە مانگی تەمموزی 2022 لە گارمیش-پارتنکیرچن لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، وانەکان ئاوێتەکرابوون بە مەشقکردنی سەر کۆمپیوتەر کە لەلایەن شارەزایانی چەکی کۆمەڵکوژی سەرپەرشتی دەکران. نزیکەی 75 ئامادەبوو لە 11 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاتبوون: بەحرەین، میسڕ، عێراق، ئەردەن، کوەیت، لوبنان، عومان، قەتەر، سعودیە، ئیماڕات و یەمەن.
هەوڵی کۆنفڕانسەکە بریتیبوو لە بەرزکردنەوەی ئاستی کاریگەریی وڵاتان لە بەرەنگاربوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژی لەڕێگەی بەهێزکردنی ئاسایشی سنور، و هەڵسەنگاندنی مەترسیەکان لەسەر بنەمای هەواڵگری، بەرەوپێشچوون لە ڕێکارە یاسایی و بەرپرسیاریەتیەکان بۆ ئاسانکردنی وەڵامدانەوەی نیشتمانی بۆ ئەم جۆرە هەڕەشانە.
ئامانجی ڕاگەیەنراوی ئامادەبووان بریتی بوو لە پوچەڵکردنەوەی هەر هێرشێکی کیمیایی، بایۆلۆژی، ئەتۆمی یان تیشکدەر. وەك چۆن بەرپرسێکی سەربازیی باڵای عێڕاق کاریگەرییەکانی دوای هێرشی گازی خەردەلی داعشی خستە بەر باس: “من نامەوێت بگەمە قۆناغی کاردانەوە. بەڵکو دەمەوێت هێرشەکان ڕابگرم.”
ئەو هەڕەشانەی کە لە ئارادان
سەرەڕای ئەوە، هێشتا جیهان بە تەواوی ئامادە نییە بۆ دەستنیشانکردن و وەستاندنی هەڕەشکانی چەکی کۆمەڵکوژ. تەنانەت هیچ وڵاتێك ناوتوانێت هەموو سەرچاوە پێویستەکان کۆبکاتەوە بۆ شوێنگرتنی ئەو چەکانەی کە لە هەندێك بارودۆخدا دەکرێت لە گەراج یاخود لە حەمامدا دروست بکرێن بە بەکارهێنانی ڕێبەریی دروستکردنەکەی لەسەر ئینتەرنێت.. کەموکوڕییەکان زۆرن:
خاکی نیودەوڵەتی و سنورە ئاوییەکان هێشتا وەکو بۆشایی و بوارێکی فراوان ماونەتەوە بۆ قاچاخچێتی.
ئەو شێوانەی یۆرانیۆم کە بەکاردەهێنرێن بۆ ئامێری نایاسایی زۆر قورسە بە ئامێری هەستەوەری تیشکدانەوە دەستنیشان بکرێن. زۆربەی ڕێگرییەکان بەهۆی تێگەیشتنی ورد، بڕیاریدانی خێرای پاسەوانی سنور و بەرپرسانی گومرکەوە ئانجام دەدرێن.
پەتای کۆڤید- 19 تیشکی خستە سەر شکستی ڕێکارییە تەندروستییە جیهانییەکان بۆ ڕێگریکردن لە ئازادبوون بوڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە مەترسیدارەکان.
ماددە کیمیایی و بایۆلۆژییەکان کە دەکرێت لە دوو بواردا بەکاردەهێنرێن – ئەوانەی کە دەکرێت بۆ هەردوو مەبەستی ئاشتی و خراپ بەکاربهێنرێن – بە شێوازێکی لاواز کۆنتڕۆڵ دەکران. زیاتر لە 95%ی وڵاتان هیچ یاسایەکییان نییە بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانیان بۆ مەبەستە تاوانکارییەکان.
هەڕەشەکانی چەکی کۆمەڵکوژی زۆر خێراتر لە توانای ڕێکخراوە حکومیەکان بۆ سۆراخکردنیان پەرەدەسێنن.
هەتا ئەم ساتە، جیهان بەبەخت بووە. هەوڵەکانی هێرشی چەکی تیشکدەر- لە نیوانیاندا دەستگرتنی داعش بەسەر نمونەی تیشکدەری نەخۆشخانە و تاقیگەکانی توێژینەوە لەماوەی داگیرکاری شاری موسڵ – هەرگیز نەگەیشت بە ئامانج. بڵاوبوونەوەی گازی بەچەكکراوی سارین لە میترۆی ژاپۆن و بەریدە ژەهراویکرداوەکان بە ئەنسراکس لە ئەمریکا بریتی بوون لە خراپترین هەرە دوو هێرشی چەکی کۆمەڵکوژی شێوە نا سەربازیی تیرۆرستی.
بەڵام لە ئەگەری سەرهەڵدانی گروپی تیرۆرستی پاڵپشتکراوی دارایی – سەرپەرشتیکراو لەلایەن هەندێك دەوڵەت – وە دەستکەوتنی ئامێری گوێزەرەوەی هەرزان و بەردەستبوو بەشێوەیەکی بەرفراوان لەوانە درۆنەکان هەستی پێویستی بەپەلەی لە نێوان بەرپرسانی ئاسایش زیادکردووە. سەرباری ئەو هەموو تەنگەژەیە، ڕژێمەکانی وەكو کۆریای باکوور ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردوە کە تێیدا پێشنیاری ئەوە دەکەن کە چەکی ئەتۆمی ئامرازێکی ڕەوای زۆرەملێی دەوڵەتە.
بۆ ئەو تاوانبارەی کە هەوڵدەدات ماددەیەکی کیمیایی، بایۆلۆژی یان تیشکدەر بە قاچاخ لە سنوورەکانەوە بگوازێتەوە، پاداشتەکان زۆرجار لە مەترسییەکان زیاترن. یەکێك لە ژەنەراڵە لوبنانیەکان ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە چۆن بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانیان ماددەکانیان لە هەناری ناو سندوق دەشاردنەوە. هۆشداریشیدا، “ئەگەر بتوانن بە قاچاخ مادەی هۆشبەر لە هەناردا ببەن، دەتوانن هەر شتێک بە قاچاخ ببەن”.
کۆنتڕۆڵکردن لەڕێگەی کاری پێکەوەیی
بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسی بەرنگاربوونەوە دژی چەکی کۆمەڵکوژی سێ رێگای پێکەوە پەرەپێدا بۆ هەڕەشەکانی چەکی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمی: ڕاگرتن، پاراستن و وەڵامدانەوە. پاراستن – لە نێوانیاندا باشترکردنی پاسەوانی سنور – زۆربەی سەرنجەکانی کۆنفرانسەکەی بەلای خۆیدا ڕاکێشا.
هانی وڵاتەکان درا بە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی هەڕەشە و مەترسیەکان بۆ هەر پۆلێنێکی چەکی کۆمەڵکوژی. ئایا تاوانبار و تیرۆریستەکان هیچ ئامرازێکیان هەیە بۆ بەدەستخستنی ئەم جۆرە کەرەستە مەترسیدارانە؟ ئایا هیچ شارەزاییەکی تەکنیکییان هەیە بۆ ئەوەی بیانکەن بە چەك؟ ئایا بەکارهێنانی ئەم چەکانە هاوئاهەنگە لەگەڵ بیروڕاکانیان و مەبەستەکانیان؟
شارەزایەکی چەکی بایۆلۆژیی ئەردەنی پشتگیری کرد لە چالاکییەکانی پشکنینی هەناردەکردن، مۆڵەتپێدان، دیپلۆماسی و قەدەغەکردنەکان بۆ ڕێگریکردن لەوەی چەکی کۆمەڵکوژ بکەوێتە دەستی کەسانی خراپەوە. جگە لەمەش، تەنانەت ئەگەر حکومەتەکان یاسایەك بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی مەترسیداری ماددە بایۆلۆژییەکان پەسەند بکەن، پیویستە دەزگا نیشتمانییەکان خاوەنی دەسەڵاتی یاسایی بن بۆ چەسپاندنی ئەو جۆرە کۆنتڕۆڵانە.
ڕێکخراوی دەرمانسازانی عێراق، کە ڕێخکراوێکی پیشەییە لە بواری چەکی کیمیایی، دەستی کردووە بە بەخشینی مۆڵەت بە ئەندامەکانی، دروستکردنی داتابەیسی ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکان و بەدواداچوون بۆ بەکاربردنیان. عێراقیەکان ئاماژەیان بە ئەوە کرد 23 خاڵی پەڕینەوەی سنور لە وڵاتەکە وادەکات کە کێشەی شوێنهەڵگرتنی جوڵەی ماددە مەترسیدارەکان لە سنورە نێودەوڵەتییەکان خراپتر بێت.
هێزە چەکدارەکانی لوبنانیش (LAF) هەمان کێشەی هاوشێوەیان هەیە. سوپای لوبنان بەرپرسیاریەتی کۆنتڕۆڵکردنی سنورە ناجێگیرەکانی ئەوپەڕی ڕۆژهەڵات و باکوری وڵاتیان لەگەڵ سوریا پێسپێردراوە. هەروەها وڵاتەکە نۆ وێستگەی چاودێریکردنی کەناراوی لە بەردەستە.
بۆ ئامادەکردنی سەربازەکانی، حکومەتی لوبنان خوێندنگەی مەشقی سەربازیی یەکەی سنوری وشکانی کردووەتەوە کە لەلایەن حکومەتی هۆڵەنداوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت. بە هاوکاری بەرنامەی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکە کۆمەڵکوژییەکانی دەزگای نەهێستنی هەڕەشەی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، هێزە چەکدارەکانی لوبنان توانیان مەشق و تەکنەلۆژیای باشتر وەربگرن بۆ بەرەنگاربوونەوە لەسەر سنورەکانی وڵات.
بەهەمان شێوە دوو پێکهاتەی لە سوپای ئەمریکا هاوکارییەکی بێ ئەندازەیان گەیاندووە هاوپەیمانانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە باشترکردنی ئەدای چالاکییەکانیان لەدژی هەڕەشەی چەکی کۆمەڵکوژ.
بەشی J5-CWMD لە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بۆ پشتگیریکردنی هاوپەیمانەکان لە سەرانسەری هەرێمەکە، ساڵانە دەیان یەکەی مەشق و ڕاهێنان بە ئەنجام دەگەێنێت و ژێرخانی بەهێز بۆکۆمەڵێک ڕێکخراوی سەربازی و مەدەنی بنیات دەنێت بۆ هاوکاریکردن لەو هەوڵانەدا. یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکان بریتییە لە خوێندنگەی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر، ئەتۆمیی (CBRN) سەر بە سوپای ئەمریکا. ئەفسەرانی نێودەوڵەتی و ئەفسەرانی نا ڕاسپێردراوی سەربازی سوودمەند بوون لە مەشقی مەیدانی و دواتر قارەمانانە لە وڵاتەکانی خۆیاندا خزمەتیان کردووە.
عەقیدی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا و ئەفسەری کیمیایی سکۆت کیمیڵ کە وەکو جێگری فەرماندەی خوێندنگەی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمی خزمەت دەکات، وتی بە گشتی ئامادەکارییەکان باشترین ڕێگریکردنە.
لەم بابەتەشدا، کیمێڵ و هاوکارەکانی تیشک دەخەنە سەر تەکنەلۆژیا و بەدیجیتاڵکردن بۆ ئەوەی شیکارکردنی ماددە گوماناوییەکان خێراتر بکەن. بەکارهێنانی ڕۆبۆتەکان وەکو وەڵامدەرەوەی یەکەم دەتوانێت مەترسی بەرکەوتەی سوپا بە ماددەی ژەهراوی بنەبڕ بکات.
“پێویستە ئێمە ئەفسەرانی بەڕێوەبەر لە مەترسیەکان دوربخەینەوە،” کیمێڵ ئەمەی بە ئامادەبووانی دیدارەکە وت.
مەشقکردن لە دیدارەکەدا
بە مەبەستی تاقیکردنەوەی بنەما تایبەتەکان لە دیدارەکەدا، ئامادەبووان دابەشکران بۆ سەر هەشت تیم، هەر یەکێکیان کاریان لەسەر هەڕەشەیەکی دیاریکراوی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمی دەکرد. مەشقەکە ئەم هێزە ئەرک پێسپێردراوە فرەنەتەوەییانەی ناچار کرد کە هەماهەنگی هەرێمی ئەنجام بدەن لە ڕوبەڕووبوونەوەی ئەگەری مەترسییە کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشک و ئەتۆمییەکان.
ڕێکخستنەکە بریتی بوو لە سێ وڵاتی خەیاڵی کە لە خاك و کەناراوەکانیان لەوانەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دەچوون. سیناریۆکە بە بارێکی نهێنی ماددەی مەترسیدار لە کۆریای باکورەوە دەستی پێکرد. بۆ ڕێگریکردن لە ڕودانی کارەسات، تیمە فرەنەتەوەییەکان چەند ئەرکێکی جۆراوجۆریان بەجێگەیاند: کۆکردنەوە و ئامادەکردنی سوپا، ڕەوانەکردنی یەکەی ماددە مەترسیدارەکان، ئاگادارکردنەوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، دەرکردنی فەرمانی قەدەغەکردنی جوڵەی دەریایی و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاگاداری بۆ خەڵک.
لە سەر یەکیك لە مێزە گەورەکانی کۆنفڕانسەکە، ژەنەڕاڵێکی لوبنانی بەرپرسە لەسەر ئاسایشی سنور، فەرماندەی باڵای سەبازی سعودی لەگەڵ عەقيدێکی میسڕی و شارەزایەکی سەربازی ئەردەنی لە کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتومیدا وەڵامی مەترسییەکەیان دایەوە. تەواوکەری تیمەکە بریتی بوو لە ژەنەڕاڵێکی قەتەڕی، فەرماندەی دەزگایەکی عومانی و زانایەکی عێراقی کە پسپۆڕییەکەی بریتی بوو لە ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی کیمیایی.
سەڕەڕای جیاوازی لە بنەمای سەربازی، دامەزراوەی حکومی و سیستمی یاسایی لە وڵاتانی خۆیاندا، ئەم هێزە جێبەجێکارانە ئەرکەکانیان کۆتایی پێهێنا و ستایشتی ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکەیان بەدەستهێنا.
“جێگەی دڵخۆشییە کە دەبینین هەموو ئەم وڵاتانە کۆدەبنەوە، پشت دەبەستن بە شارەزایی تەکنیکیی یەکتر و دواتر پلانێك دادەڕێژن،” جۆن دروشال، عەقید و ئەفسەری کیمیایی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا کە سەرکردایەتی لقی توانای نەتەوەی هاوبەشی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەکات ئەمەی وت.
تیرۆر لە لوولەی تاقیکردنەوە مەترسیی چەکە بایۆلۆژیەکان
- دەولەمەندکردنی ماددەی بایۆلۆژی یان ژەهراوی
- تێکشکاندنی بەرگری یان کاریگەریی کوتان
- زیادکردنی بەرگریی ماددەی بایۆلۆژی بۆ خۆبەدورگرتنی خۆدکار لە دەستنیشانکردن و پاراستنی
- زیادکردنی جێگیری و ئاستی گوێزانەوەی ماددەی بایۆلۆژی
- گۆڕینی جینەکانی ماددەی بایۆلۆژی لە پێناو فراوانکردنی جۆرەکانی خانەخوێ (ڤایرۆسی ڕووەکی گۆڕاوە بۆ ئەوەی توشی ئاژەڵەکان
- ببێت، هتد.)
- باشترکردنی ئاستی تووشبوونی دانیشوانی خانەخۆێ دروستکردنی ماددەی بایۆلۆژیی ناوازە یان دووبارە زیندووکردنەوەی میکرۆبە لە ناوچووەکان.
سەرچاوە: ڤیڤان سمیس، خویندنگەی جۆن هۆپکینز بلومبێرگ بۆ تەندروستیی گشتی
سەرچاوە سوودبەخشەکان
لقی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بۆ توانای دەوڵەتە هاوبەشەکان: کە لە ژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی بەرنامە و سیاسەت و ستراتیژی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا کاردەکات، ئەرکەکەشی بریتییە لە هاوکاریکردنی نەتەوە هاوپەیمانەکان بۆ ڕێگریکردن لە چەکی کۆمەڵکوژ.
خویندنگەی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشک و ئەتۆمیی ئەمریکا (CBRN): بارەگاکەی لە ناوچەی فۆرت لیۆنارد وودە لە ویلایەتی میزوی لە ئەمریکا، خوێندنگەکە بانگهێشتی سەربازان لە سەرانسەری جیهانەوە دەکات بۆ ئامادەبوون لە خولەکانی بەرگریی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدەر و ئەتۆمی.یی
دەزگای نەهێشتنی هەڕەشەی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا: بەرنامەی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژیی دەزگای نەهێشتنی هەڕەشەی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەرپەرشتی ئەو بەرنامانە دەکات کە تیشك دەخە سەر ئاسایشی بەرفروانتر و دەستنیشانکردنی چەکی کۆمەڵکوژ بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە چەکە مەترسیدارانە.
ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی جیهانی: رێکخراوێکە کە بارەگاکەی دەکەوێتە شاری ڤییەنا، کار لەگەڵ وڵاتاندا دەکات بۆ برەودان بە سەلامەتی، ئاسایش و بەکارهێنانی سەلامەتی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی. ناوەندی ڕوداو و دۆخی لەناکاوی ڕێکخراوەکە تیمێك لە شارەزایان فەراهەم دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەگەری هەر دۆخێکی نائاسایی ئەتۆمی.
ئینەرپوڵ: دەکەوێتە شاری لیۆن لە فەڕەنسا، ئەمە دەزگایەکی پۆلیسیی نێودەوڵەتییە کە داتابەیسێکی ئێجگار فراوانی تاوانبارە ناسراوەکان و تاوانەکانیان هەڵدەگرێت.
Comments are closed.