کێبەرکێ بەبێ ململانێ
وەزیری دەرەوەی بەحرەین داوای بنەمای هاوبەش لە چارەسەرکردنی ناکۆکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات
دکتۆر عەبدواللتیف بن ڕاشید ئەلزەیانی، وەزیری کاروباری دەرەوە، بەحرەین
خۆشحاڵم لە گفتوگۆی ئەمساڵی مەنامە کە تێیدا لەم بارودۆخە هەرە سەختە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەدا بەها و گرنگی کرداریی بەشداریکردن لە گفتوگۆی دڵسۆزانە و ماناداردا دووپات دەکەینەوە، بەخێرهاتنی گەرمی هەریەکێکتان بکەم. بەم کارە، ئێمە لە پێناو دروستکردنی دەرفەت بۆ ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ڕاستەقینە لە ڕۆژان و ساڵانی داهاتوودا، چالاکانە بۆ هەموو ئەو پرس و ئاڵنگارییانەی کە لەبەردەمماندان بەدوای چارەسەردا دەگەڕێین.
سەرنجی بابەتیی ئەم دانیشتمان بریتییە لە ئاڕاستەکردنی کێبەرکێی جیهانی. کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک دوو هەرێم، بەدەست مێژوویەکی دوور و درێژ و زۆرجار پەشێو و پڕ لە دەرەنجامی نەرێنی ئەم جۆرە کێبڕکێیە دەناڵێنن. بەدرێژایی سەدەکان، گەلانی ناو و دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سوود وەرگرتن لە تەواوی ئامرازە سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری و سەربازیەکان کێبڕکێیان لەسەر بەدەستهێنانی خاک، سەرچاوە و دەسەڵات کردووە. لە ئەنجامدا هەرێمەکە و گەلەکانی بەدەست ململانێی بێکۆتا، ناسەقامگیری و چەرمەسەری مرۆیی وێنا نەکراو ناڵاندوویانە، بەمەش خۆیان لە دەرفەتی بەدیهێنانی تەواوی تواناکانیان بێبەش کردووە.
ئەمڕۆ ئەم کێبڕکێیە بەردەوامە، وە ئەگەر شتێک هەبێت ئەوەیە کە زۆر زیاتر جاران ئاڵۆزتر، پڕ وزەتر و بەرفراوانتر بووە. لە ڕاستیدا، دەکرێت لە بنەڕەتدا ئەمە بە دەروونی مرۆڤایەتیمانەوە بەسترابێت، بەو پێیەی کە بریتییە لە غەریزەیەکی سەرەکی بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێ لەگەڵ ئەوانی تردا.
پرسیارەکە بریتییە لەوەی چۆن بە شێوەیەکی بنیاتنەر ئەم کێبەرکێیە بکەین بە ناوەندێک کە بۆ داهێنان، گەشەسەندن و بەرەوپێشچوون ببێتە سووتەمەنی. چۆن دەتوانین دڵنیابینەوە لەوەی کە ئێمە دواناکەوین، لە کاتێکدا بە هەمان شێوە دڵنیابینەوە لەوەی کە ئێمە کەسانی تر لەدوای خۆمان جێناهێڵین؟ چۆن ئێمە دەتوانین هاوسەنگی نێوان بەرژەوەندی نیشتمانی و بەرپرسیاریەتییە جیهانییەکانمان بپارێزین؟ چۆن ئێمە دەتوانین جیهانێکی لەخۆگرتر، بەرگەگرتر و ئاشتیانەتر پێکبهێنین؟
وە لە ناوەڕۆکی فراوانتری نێودەوڵەتی، بە هەمان شێوە پێویستە ئێمە بپرسین چۆن وەکو هەر دەوڵەت و کۆمەڵگەیەکی تاک دەتوانین لە نێوان هەر یەک لە لایەنە ناوچەیی و جیهانییەکان بە ئاڕاستەی هەماهەنگی وەک لە ململانێ برەو بە کێبەرکێ بدەین.
زۆر گرنگە ئێمە دان بەو بەها مەزن و توانا شاراوانەی کە لە گەشەپێدانی هەوڵەکانی پێکەوەییەکاندا بوونیان هەیە، وەک لە بەردەوامیدان بە سووڕێکی وێرانکەری دژایەتیکردن.
من لەو باوەڕەدام کە دوو مەرجی لەپێشینەی بنەڕەتی پێویست بۆ گەیشتن بەم ئامانجە بوونیان هەیە. یەکەم، ئێمە پێویستمان بە چوارچێوەیەکی کاریی بنەما و بەهای هاوبەش هەیە، کە بتوانێت ڕێبەریی چالاکییەکانی هەموو لایەنە بەشداربووەکان بکات. شانشینی بەحرەین هەمیشە باوەڕی بە گرنگیی ڕێزگرتنی هاوبەش، گفتوگۆ و لێبوردەیی هەبووە. ئەم بەهایانە لە ئاڕاستەکردنی کێبەرکێی جیهانی و دروستکردنی ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی نەک تەنها لە ناوچە بەڵکو بە هەمان شێوە لە دەرەشیدا ئێجگار گرنگن. ئەوان بە تەنها لە پاراستنی باشی پەیوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکان و هاوبەشەکانمان یارمەتیمان نادەن، بەڵکو بە هەمان شێوە پەیوەندیی بنیاتنەرمان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی فراوانتر ڕێکدەخات.
بە گوێرەی ئەم بەها سەرەکییانە، ئێمە بنەماکانی وەکو ڕێزگرتن لە سەروەریی نیشتمانی، دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و پەیڕەوکردنی یاسای نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بنیاتدەنێین. ئەم بەها و بنەمایانە وەکو قیبلەنمایەک بۆ نەتەوەکان کاردەکەن، لە پانتایی کێبەرکێی جیهانیی هەمیشە گۆڕاو ڕێبەریمان دەکەن.
لەگەڵ لایەن، هاوپەیمانێتی و داینامیکی نوێی ڕۆژانە سەرهەڵداو، خاڵێکی ئاماژەی نەگۆڕ لە سەردەمی گۆڕانکاریە چاوەڕوان نەکراودا دابین دەکەن. لە سەرهەڵدانی ئابوورییە تازەپێگەیشتوەکانەوە بۆ بڵاوبوونەوەی خێرای تەکنەلۆژیا دیجیتاڵییەکان و ئاڵنگارییەکانی جیهانگیری و خۆڕاگری دابینکاری، ئەم بەها و بنەمایانە لە جوڵەکردنی ئەم جۆرە ئاڵنگاریانە و دۆزینەوەی زەمینەی هاوبەش یارمەتیمان دەدات.
ئەگەر ئێمە بتوانین لەسەر ئاستی جیهانی برەو بەم بەها و بنەمایانە بدەین و بڵاویان بکەینەوە، گرنگییان بۆ هەموو وڵاتان، کۆمەڵگەکان و میلەتان نیشان بدەین، ئەوا لەو باوەڕەدام کە دەتوانین لە ناوچەکەمان و دەرەوەیدا کێبەرکێکان بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنیدا ببەین. بەم کارە، ئێمە نیشانی دەدەین کە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کایەیەک نین لەسەر حسابی یەکتر، بەڵکو دەەفەتێکن بۆ هاوکاری و هەماهەنگی کە دەبنە هۆی سوود و چارەسەرکردنی هاوبەش.
Comments are closed.