کوەیت دەروازەیەک بۆ بۆشایی ئاسمان دەکاتەوە
دەستەی یونیپاس
لەژێر دروشمی “دەروازەی کوەیت بە ڕووی بۆشایی ئاسمان،” زانکۆی کوەیت ئاهەنگی بەگەڕخستنی کوەیت سات 1، یەکەم سەتەلایتی وڵاتەکەی گێڕا. لە مانگی کانوونی دووەمی 2023، کوەیت سات 1 بەسەر فاڵکۆن 9ـی سپەیس ئێکس لە وێستگەی هێزی بۆشایی ئاسمانی کەیپ کاناڤێراڵ لە فلۆریدا لە ئەمریکا، ڕەوانەی خولگەی زەوی کرا.
سەتەلایتە وزەپێدراوەکە بە وزەی تیشکی خۆر گەیشتە خولگەکەی خۆی، لە مووشەکەکە جیابووەوە و باڵەکانی کردەوە. چەند کاتژمێرێک دواتر، کوەیت سات 1 یەکەم پەیامی خۆی گواستەوە بۆ زانکۆی کوەیت.
سەتەلایتەکە بە دەوری زەویدا دەخولێتەوە و وێنەی وردەکاریی بەرز بۆ شیکردنەوە بۆ زانکۆکە دابین دەکات. ئەوان یارمەتی زانایانی دەریایی لە توێژینەوەی گۆڕانکارییەکان لە کەنداوی عەرەبی دەدەن، لەوانە زیادبوونی قەوزەکان، بێڕەنگبوونی ئاو و کاریگەریی دەردانی نەوت لەسەر ژیانی ئاوی.
بەڕێوبەری پڕۆژەی کوەیت سات 1، د. یاسر عەبدول ڕەحیم ڕایگەیاند کە بەگەڕخستنەکە خەونێک بوو لە دوای چەندین ساڵ لە ئامادەکاریی ماندووکەر بەدیهات. “بەڵێ، ئێمە چوار ساڵ لەمەوبەر دەستمان پێکرد، بەڵام چەمکەکە 10 لەمەوبەر بۆ گەیشتن بەم ساتەوەختە خرابووە بەر باس،” ناوبراو ڕایگەیاند.
سەرپەرشتیکراوە لە لایەن دامەزراوەی کوەیت بۆ توێژینەوەی زانستی، پڕۆژە 1 ملیۆن دۆلارییەکە نزیکەی 67 کەسی لە پسپۆڕیی جیاواز کە زۆربەیان ژنن دامەزراند.
پێشکەوتنی زانستی بۆشایی ئاسمان و دەستخستنی تەکنەلۆژیای پەیوەندیدا لە جیهانی عەرەبیدا لە ساڵی 1985 بە دامەزراندنی یەکەم ڕێکخراوی پەیوەندیی سەتەلایتی لە ڕیاز، سعودیە، دەستیپێکرد.
ناسراوە بە عەرەبسات، ئامانجەکەی بریتی بوو لە گەیاندنی خزمەتگوزاری پەیوەندیی گشتی و تایبەتی بنچینە سەتەلایتی بۆ 21 وڵاتی عەرەبی ئەندام لە ڕێگەی بەردەوامبوون لە بەگەڕخستنی سەتەلایتە وەستاکان لە ڕووی جوگرافییەوە.
لە لایەکی ترەوە، ئیماڕات خاوەنی نزیکەی 13 سەتەلایتی پەیوەندییە لە خولگەی زەویدا و وەکو بەشێک لە وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمان دوو کەشتی ئاسمانی ناردووەتە دەرەوەی زەوی.
Comments are closed.