هێزی جەنگی فڕیووە ئاسمانیەکان
هێزی ئاسمانیی عێراق بەرپرسیاریەتی وەرگرت لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی دژ بە داعش
عەقید عەمار یاسری، هێزی ئاسمانیی عێراق
لە نیوەی دووەمی ساڵی 2021، هێزی ئاسمانیی عێراق بە شێوەیەکی سەرەکی خاوەنداریەتی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی دژ بە داعش گرتە ئەستۆ. لە ڕاستیدا، ئێمە هێرشی زیاترمان ئەنجامدا لەنێوان حوزەیران بۆ کانوونی یەکەمی 2021 وەك لە هێزی هاوپەیمانانی نا-عێراقی لە هەمان ماوەی ساڵی 2020.
ئەم توانای پلاندانان و بەئەنجامدانی ئۆپراسیۆنە سەربەخۆیە هەنگاوێکی گرنگ نیشاندەدات لە بەرەوپێشچوونی توانای پێویستی خۆیی هێزی ئاسمانیی عێراق و زەبری دروستی داینامیکی عێراقی دابین دەکات کە هاوکاردەبێت لە دڵنیاییدان بە سەرکەوتنەکان لەجەنگی بەرەنگاربوونەووی داعش.
بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا، سەرکەوتن ئالەنگاری خۆی هەیە. وەکو هەر هێزێکی ئاسمانی پێشکەوتوو لە جیهان، هێزی ئاسمامی عێراق (IQAF) پێویستە فێری ئەوە ببێت چۆن دەست بە کۆمەڵە کەرەستەیەکی بەهاداری سەربازی بگرێت و مامەڵەی لەگەڵ بکات بۆ ئەوەی بگات بە ئاستی بەرەنگاری هەڕەشە ئاسایشییە هەردەم گۆڕاوەکان. وە پێویستە ئەم کارە بکات لە بەرامبەر زیادبوونی ناسەقامگیریی جیهانی و تەوژمی پێچەوانەی ئابووری جیهانی.
مێژوو و پاشخان
هێزی ئاسمانیی عێراقی لە ساڵی 1931 دامەزرێندرا، لەماوەی دەسەڵاتی بەڕیتانییەکان لە عێراق دوای جەنگی جیهانیی یەکەم. ئەم هێزە ئاسمانیە بەردەوام بوو لە گەشەسەندن لە ساڵی 1930ـوە بۆ 1990، لە ماوەی جەنگی درێژخایەنی ئێران – عێراق گەیشت بەوپەڕی ئاستی، کاتێک کەهێزی ئاسمانیی عێراقی پێکهاتبوو لە 1,029 فرۆکە، کە 550 لەوانە فڕۆکەی جەنگی بوون. ئەمە وایکرد لەوکاتەدا ببێتە گەورەترین هێزی ئاسمانی لە ناوچەکە.
جەنگی ساڵی 2003 ژێرخان و موڵکەکانی هێزی ئاسمانی خاپوورکرد. ئەنجامی کەمبوونەووی ئامێرەکان و هێزی مرۆیی گەورەترین ئاڵنگاریی دەردەخەن بۆ هێزی ئاسمانیی عێراقی و هاوپەیمانان. لەو کاتەوە، هێزی ئاسمانیی عێراقی دەستکردووە بە کەمپینێکی بنیاتنانەوەی قورس و زۆر گرانبەها لە ڕووی داراییەوە لە لایەن فڕۆکەوانە ئەزمووندارەکانی عێراق ئەنجام دەدرێت. هێزی ئاسمانیی عێراقی زۆربەی ڕاهێنانەکان و فرۆکەکانی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە بەدەست دەگات.
لە ئێستادا، هێزی ئاسمانیی عێراقی پێکهاتووە لە 175 فرۆکە و وەکو هێزی پشتوانی بۆ سوپای عێراق و هێزی دەریایی ئەرکەکانی ئەنجامدەدات، کە بواریان پێدەدات بە خێرای هێزەکانیان جێگیر بکەن.
لەناوبردنی داعش
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014، داعش بەشێکی زۆری لە خاکی عێراق و سوریا داگیر کرد. نزیکەی 30% ی پارێزگاکانی کۆماری عێراق کەوتە ژێر دەسەڵاتی داعشەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕوانگەی ناسەقامگیری و قەیرانی مرۆیی بەرفراوان وای لە نەتەوەکانی عێراق کرد بە خێرایی دەست بەکاربن.
چۆن عێراق دەتوانێت گڕوتینی داعش لەناوببات و دواتر شکست بە ڕێکخراوەکە بهێنێت بەبێ زیانی وێرانکەر، کە بەشێکی وەها گەورەی خاکەکەی داگیرکردبوو؟ وەڵامەکە بەزووی ئاشکرابوو، هێزی ئاسمانی.
سەڕەڕای هەموو ئاستەنگە تەکنیکی و لۆجیستیکییەکان، هێزی ئاسمانیی عێراقی بەرپرسیاریەتی خۆی وەرگرت لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە زەمینییەکانی عێراق. فڕۆکەکان پێداویستی مرۆییان دابین دەکرد، ئەرکی سیخوڕیی ئاسمانیان ئەنجام دەدا، بریندارە سەربازی و مەدەنییەکانیان دەگواستەوە، و هێرشیان دەکردە سەر موڵك و ژێرخانی داعش.
هەموو ئەم چالاکیانە پرۆسەی لەناوبردنی یەکێكە لە هەرە دوژمنە هاوچەرخە بێ بەزەییەکان کە تا ئێستا دروستبووبێت بۆ چەوساندنەوەی شارستانییە دێرینەکەمان.
سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە پێکهاتبوون لە 29 وڵات، پاڵپشتیی سەربازیان پێشکەش دەکرد بە دابینکردنی هەواڵگری بەنرخ و هێرشی ئاسمانیی وورد. بەکورتی، عێراق بەبێ ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان نەیدەتوانی ناوچە لەدەستچووەکانی لە داعش وەربگرێتەوە.
هاوپەیمانانی عێراق، لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکە جێگیر بوون، زانیاری، توانا و ئەزموونیان بە هێزی ئاسنانی عێراق بەخشی تا پێشڕەوی بکەن لە جەنگی ئاسمانیی دژ بە داعش.
هێزەکانی هاوپەیمانان بڕێکی ئێجگار زۆر لە پاڵپشتیی لۆجیستیکی و ئۆپراسیۆنیان بۆ هێزی ئاسمانیی عێراق دابین کرد، و فڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانیی عێراقی لە بەهێزەوە بۆ بەهێزتر هەنگاویاننا لە پەرەپێدانی تواناکانیان.
تا ساڵی 2021، هێزی ئاسمانیی عێراقی بوو بە بناغەی هێزی هێرشبەری وڵاتەکە، کوشتن و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش و ئەو کەلەبەرانەی کە خۆیان تێدا حەشاردابوو.
برەودان بە هێزی ئاسمانی
هێزی ئاسمانی ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەبینێت لە جەنگی هاوچەرخدا؛ ئۆپراسیۆنی چڕی ئاسمانی شکتهێنانی دوژمن خێراتر دەکات. ئۆپراسیۆنی ئاسمانی یەکخراو – بە واتایەکی تر، یەکخستنی توانای هەموو هاوبەشەکان – زۆر گرنگە بک کەمکردنەوەی زیانەکان لە کاتیجەنگدا.
ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە پێویستە هێزی ئاسمانیی عێراق بەردەوامبێت لە نوێگەری کردن و هەنگاونان شان بە شان لەگەڵ هەڕەشەکانی سەر ناوچەکە.
لە ڕوانگەی کردارییەوە، پێویستە عێراق فرۆکەی جەنگیی ئاست بەرز و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی یەکخراو دەستەبەر بکات. پیویستە هێزی ئاسمانی بەشداری بکات لە مەشقی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان. ڕەنگە هەرە گرنگترین بریتی بێت لەوەی کە هێزی ئاسمانیی عێراق تواناکانی پوخت تر بکات لەڕێگەی ڕاهێنان و خولە پێشنیازکراوەکان لە لایەن وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی ناوچەیی و جیهانی.
هەندێك لە نوێگەرییەکانی ئەم دواییانە توانای کرداری هێزەکانمانی بەرەپێش بردووە. یەکەم شت بریتییە لە پێکهێنانی “هۆبەی هەوایی” بە هەماهەنگی کردن لە چالاکییەکانی نێوان هێزی بەرگریی ئاسمانی، فرگەکانی سوپا و هێزی ئاسمانی.
بەڕێوەبەرانی هێرشی تەکنیکی عێراق یان ITAC، بریتین کە ئەفسەرانی یەکەی دژەتیرۆری عێراق کە ڕاهێنراون بۆ ئاڕاستەکردنی هێرشی ئاسمانی لە ڕۆژ و شەودا بە بەکارهێنانی ئامێری گفتوگۆی گەڕۆک. ئەم هێزە تابەتمەدانە – کە ژمارەیان لە هەشت بۆ 10 یەکەی هێزی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی عێراق – 10 هەفتەی مەشقکردنیان پێدەدرێت.
پێویستە کەمێك ڕوونکردنەوە بدەین لەسەر ئەوەی کە تا ئێستا دەیزانین، ئەیش ئەوەیە کە ئالەنگارییە مەترسیدارەکانی ئەمڕۆ تاڕادەیەک جیهانییە کە ئەمانە دەگرنەوە: پەتای کۆڕۆنا، قەیرانی کۆچبەران، ناجێگیری گۆڕانکاری ئابووری و ناکۆکی توندوتیژی توندڕەوە جیهانییەکان.
هەموو ئەم ئالەنگارییانە پێویستیان بە بەرژەوەندیی هاوبەشە لەنێوان هێزەکانی ئاسایش لە چالاکی هەماهەنگ و پێکەوەیی.
Comments are closed.