هاوبەشەکان لە میانی مەشقکردندا
مەشقی سەربازیی 'ئەستێرەی گەش' لەگەڵ 7,600 بەشداربووی فرەنەتەوەییدا کە لە ئۆپەراسیۆنە زەمینی، دەریایی و ئاسمانییەکان بەشداریدەکەن، دەگەڕێتەوە بۆ میسڕ
دەستەی یونیپاس
فڕۆکەی سووتەمەنی پڕکەرەوەی ئاسمانیی KC-10ـی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە زەوییەکی دوورە دەستی کشتوکاڵی پێدەشتی نیلەوە بە ئاسمانی ساماڵی میسردا بەرز دەبێتەوە.
بە هاوتاکردنی خێراییەکەی لەگەڵ فڕۆکە سووتەمەنی پڕکەرەوەکە، فڕۆکەوانێکی فڕۆکەیەکی جەنگیی میسڕی فڕۆکە جەنگییە فاڵکۆنە F-16ـەکەی لە ژێر KC-10 ئاڕاستە دەکات.
بەگەڕخەری بۆڕی سووتەمەنی پڕکەرەوەی ئەمریکی بە تێبینیکردنی بەستەرەکە لە دواوەی KC-10، دەڵێت “لەو ئاستەدا بمێنەرەوە”.
”وەرگیرا،” دەنگی هاتووی فڕۆکەوانە میسڕییەکە لە ڕادیۆکەوە دێتە بەرگوێ.
قۆڵی سووتەمەنی پڕکەرەوەکە دادەبەزێتە سەر فڕۆکەی F-16ـی میسری هەتاوەکو دەگاتە تانکیی سووتەمەنی فڕۆکە جەنگییەکە، کە لە پشت کابینەی فڕۆکەوانەکەوەیە.
”پێوەی لکا!” بەگەڕخەری بۆڕیی سووتەمەنی پڕکەرەوە کاتێک نۆزڵی سووتەمەنی کە لە خولەکێکدا توانای بەتاڵکردنی 4,180 لیتر سووتەمەنی فڕۆکەی هەیە، کە دەچێتە ناو تانکیی F-16ـەکە بۆ تەواوکردنی مانۆڕە ئاسمانییەکە، ئەمە ڕادەگەیەنێت.
ئەم جۆرە لە کاری تیمیی پێشکەوتوو، ڕاهێنانێک کە بۆ زیادکرنی چالاکی پێکەوەیی لە نێوان وڵاتە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ناوچەییەکان داڕێژراوە، تەوەری سەرەکیی مەشقی سەربازی ‘ئەستێرەی گەشی 23’ بوو لە میسڕ.
بە سەرکردایەتیی شاندێکی گەورەی وڵاتی میسڕی میواندار، 7,600 بەشداربووی ‘ئەستێرەی گەش’ دوو هەفتەیان لە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەرکە هاوبەشەکان کە پێیان دەستپێردرێت بەسەربرد، ئەمەش جیاوازییەکانی گفتوگۆکردن، چەک و بنەما سەربازییەکانی کاڵ کردەوە.
’ئەستێرەی گەش’ بریتییە لە گەورەترین مەشقی فرەنەتەوەیی جیهانی کە هێزە زەمینی، دەریایی و ئاسمانییەکان لەخۆدەگرێت. مەشقەکە، کە لە 31ـی مانگی ئاب هەتا 14ـی مانگی ئەیلولی 2023 بەردەوامبوو، 18ـمین جار بوو کە میسڕ لە 1980ـاوە میوانداری ‘ئەستێرەی گەش’ بکات.
”بەشداری خودی هێزەکان لە بە ئەنجامگەیاندنی مەشقی هاوبەش لە گۆڕەپانە جیاوازەکاندا شتێکی زۆر گرنگە. بە گیانێکی یەک تیمی بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری جیهاندا ئەم هەوڵانە دران،” محەمەد زەکی، وەزیری بەرگری و سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی میسڕ ڕایگەیاند.
حەڤدە وڵات بەشداریان لە ‘ئەستێرەی گەش’ـدا کرد و 10ـیەکەی تر چاودێریان دابینکرد. لە ناوخۆی ناوچەکەشەوە سەربازان لە ئەردەن، کوەیت، پاکستان، قەتەر و سعودیەوە بەشدارییان کرد. هەروەها میسڕ هاوبەشە دەریاییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، یۆنان و قوبرس، بانگهێشت کرد، بە هەمان شێوەش وڵاتان لە سەحرای باشوری ئەفریقا، لەوانە کامیڕۆن، مەلاوی و ئەفریقای باشور. ئامادەبووانی مەشقەکە لە کۆتاییدا بریتی بوون لە بەشداربووانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، هیندستان و ئیتاڵیا. تونس و ئیماڕات چاودێریان دابینکرد.
مەشقی پێکەوەیی لە ئاسمانەکانی سەر میسردا لەگەڵ هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و میسر بە هەمان شێوە لە خوارەوە لەسەر زەوی کاتێک تیمەکانی تانکی فرەنەتەوەیی، یەکەکانی تۆپخانە و فڕۆکەوانانی هێلیکۆپتەرەکان بۆ نمایشی تەقەی ڕاستەوخۆ لە گۆڕەپانەکانی بیابانەکەدا کۆبوونەوە، ئەنجامدرا.
ئەمە لە کەناراوەکاندا ئەنجامدرا، کاتێک سەربازانی جووڵەپێکراو کە لەلایەن کەشتییەکی دەریایی فرەنەتەوەییەوە پشتیوانی دەکران هێزێکی هێرشبەریان نیشتەوە کە لەلایەن بەشداربووانی تری ‘ئەستێرەی گەش’ـەوە لە قەراخ ئاوەکەدا بەرپەرچدرانەوە.
وە لە گوندێکی ساختەدا لە بیابانەکەدا ئەنجامدرا، کە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فرەنەتەوەیی، کە زۆربەیان پەڕەشووتەوان بوون لە هێلیکۆپتەرە شینۆکەکان و فڕۆکەی گواستنەوەی C-130ـەوە خرابوونە خوارەوە، لە نمایشێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەسەر هێزەکانی دوژمندا سەرکەوتن.
”وەک چۆن ‘ئەستێرەی گەشی 23’ بەهێزترین ئامرازە بۆ بنیاتنانی چالاکیی پێکەوەیی و یەکگرتوویی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بە هەمان شێوە مژدەبەخشی هەماهەنگییە سەربازییەکانە.” عەمیدی پاکستانی عیمران شەهید، سەرۆکی شاندێکی پاکستانی کە ژمارەیان لە 100 سەربازی سوپا، هێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی زیاتر بوو.
دەرفەتێک بۆ پیشاندانی شارەزایی و توانای پیشەیی دابیندەکات. وەکو ڕێگرییەک لەبەردەم نەیارانی هاوبەش کاردەکات.”
جگە لە مانۆڕە سەربازییە باش ئەنجامدراوەکان لە مەیداندا، بە هەمان شێوە ‘ئەستێرەی گەش’ لە نێوان پلەبەندی کۆمپیوتەرەکان، لە ناو پۆلەکانی خوێندن و لە تەقەکردنی مەوداییدا سەرکەوتوبوو. ئەمانە بواریان بە هاوبەشە فرەنەتەوەییەکان بەخشی لە پێکاتەی کەمتر ڕێکخراودا لە یەکترەوە فێرببن.
ڕاهێنەرانی چۆڵکردنی پزیشکیی ئاسمانیی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بۆ مەشقپێکردنی گروپێک لە پزیشکان و پەرستارانی سەربازیی میسری گرنگییان بە چارەسەرکردن و چۆڵکردنی قوربانیانی گۆڕەپانەکانی جەنگ دا: وەستاندنی خوێنبەربوون، لەجوڵەخستنی ئەندامە بریندارەکان، پاککردنەوەی بۆری هەناسە، دابینکردنی ئۆکسجین. فێربوون دوولایەنە بوو. لە ماوەی دانیشتنێکدا، پزیشکێکی میسڕی ئەوەی کە بە تەکنیکێکی باڵای دروستکردنی ڕاگری قۆڵ ستایشی دەکرد، پیشانی هاوبەشە ئەمریکییە سوپاسگوزارەکانی دا.
لە جێگایەکی تر، پزیشکانی هێزە چەکدارەکانی کوەیت پسپۆڕیی تایبەتمەندی خۆیان لەگەڵ هاوبەشە فرەنەتەوەییەکاندا هاوبەشیپێکرد: چارەسەرکردنی ئەو بریندارانەی بە دەست ئازاری سوتانەوە دەناڵێنن.
”مەشقە هاوبەشە سەربازییەکان لە بنیاتنانەوە و ئامادەکردنی هێزەکان لەسەر هەموو ئاستەکان و کە بە بەشێکی بنەڕەتی ئامادەیی جەنگی دادەنرێت، ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن،” عەمید موشعەل ئەبا ئەلخەیل ڕایگەیاند. “مەشقەکانی وەکو ‘ئەستێرەی گەشی 23’ توانای جەستەیی و دەروونی سەربازەکان بەرەوپێش دەبات. سوپای کوەیت لە گرنگیی مەشقە هاوبەشەکان تێدەگات و بۆ بەشداریکردن تیایاندا هەوڵی بێوچان دەدات.”
تەقەکردی مەودایی لە بیاباندا لە بنکەی سەربازیی محەمەد نەجیب بۆ “مەشقی تەکتیکیی بارودۆخی” کە تەقەکردن بە قەناس، ئاسایشی سنور، بەرەنگاربوونەوەی ئامێرەکانی بۆمبی چێنراو و سیستەمی ئاسمانیی بێ سەرنشین و ڕزگارکردنی ژیانی لە گۆڕەپانی جەنگدا لەخۆگرتوبوو، سەرنجی زیاتر لە 500 سەربازی فرەنەتەوەیی بەلای خۆیدا ڕاکێشا.
مەشقی دوای فەرمان کە بە زۆری تیشکی خستبووە سەر چۆڵکردنی مەدەنییەکان لە ناوچەکانی جەنگ، ئەوەی دەرخست کە چۆن ئەفسەرە سەربازییە فرەنەتەوەییەکان دەتوانن بەسەر جیاوازییە کلتوورییەکاندا زاڵبن و ببن بە دەستەیەکی بارەگا هاوبەشەکان. بۆ دابینکردنی ڕەسەنایەتی، ڕێکخەران دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەندێک سیناریۆی کۆمپیوتەریی لەگەڵ ڕاهێنانی مەیدانی لە ‘ئەستێرەی گەش’ـدا هاودەمکراون.
مەشقێکی 48 کاتژمێریی ئاسایشی ئەلیکترۆنی دوو تیمی خستە بەرامبەر یەکتر و پاشان سیناریۆکانی ئاوێتەی مەشقێکی فراوانتر کرد. 18 بەشداربووەکەی لە 8 وڵاتەوە هاتبوون: میسڕ، ئەردەن، کوەیت، قەتەڕ، سعودیە، کامیڕۆن، هیندستان و ئەفریقای باشور. لە دوای سێ ڕۆژ لە “ئەکادیمیای ئەلیکترۆنی”، کە تێیدا چەمکەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی فێربوون، فێرخوازان بۆ سەر تیمی سور کە هەوڵیان دەدا بەرگریی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر بشکێنن و تیمی شین کە بەرگرییان لەو تۆڕانە دەکرد، دابەشکران.
”مەشقەکان ڕاهێنانی بەکۆمەڵی داڕیژراو بۆ گەشەپێدانی پیشەیی و کاری تیمی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکان لەخۆدەگرێت. ئەوان لە باشترکردنی توانای هێزەکان، بەرزکردنەوەی ئامادەباشی، پێشخستنی ئاستی پیشەیی و لێهاتوویی باڵا لە ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن،” عەقید عەبدوڵڵا ئەلڕەشود، ئەفسەری باڵای سعودیە لە ‘ئەستێرەی گەش’ ڕایگەیاند.
بۆ یەکەم جار، میسڕییەکان میوانداری کۆڕبەندی ‘ئەستێرەی گەش’ـیان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر تەوەرەکانی بەرگری و ئاسایش، کە دەرەنجامە مرۆییەکانی جەنگی ناو شار، سیستەمە بێ سەرنشینەکان و بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکردی لە لایەن سوپاکانەوە لەخۆگرتبوو. بەشێک لە 91 خوێندکارە فرەنەتەوەییەکانی سیمینارەکان لە کۆتایی ‘ئەستێرەی گەش’ـدا دەرەنجامی وەرگیراوی خۆیان پێشکەش بە دەستەیەکی فەرماندە باڵاکان کرد.
سەربازانەکان جەختیان لە بەهای بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد (AI) بۆ بەرەوپیشبردنی تواکانی شەڕکردن کردەوە. AI لە ڕێگەی باشترکردنی جوڵەکردن، فڕین و ئەدای کرداریی درۆن ئەم کارە ئەنجام دەدات. یارمەتی ڕاییکردنی قەبارەیەکی گەورەی داتای کۆکراوە بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەدات، دروستی و بەنهێنی گەیاندنی چەک زیاد دەکات و لە ژینگە فرەنەتەوەییەکاندا یارمەتی لابردنی بەربەستەکانی زمان دەدات. لە ڕوانگەی نەرێنییەوە، هەندێک پرسیاریان لە متمانەپێکراوی بڕیاردانی AI لە نەبوونی چاودێری مرۆڤدا کرد و لاوازیی سیستەمەکانی AI بۆ هێرشە ئەلیکترۆنییەکان دووپاتکردەوە.
چالاکییە هەمەچەشنەکان لە ‘ئەستێرەی گەش’ـدا ئەو هۆکارەبوو کە سەرنجی زۆر وڵاتی بۆ میسڕ ڕاکێشا. بۆ نمونە قوبرس کە مەشقی دوولایەنەی زۆر لەگەڵ میسڕ ئەنجام دەدات، تیمیکی پیادەی پڕچەککراوی بۆ نمایشی تەقەکردنی ڕاستەوخۆی ‘ئەستیرەی گەش’، تیمێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بۆ چالاکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەشێک لە کەرتی وێرانکەری ژێردەریایی بۆ بەشی دەریایی مەشقەکە ڕەوانەکرد.
نزیکەی 70 بەشداربووی قوبرسی پلانی هاوبەشپێکردنی زانیاریی کۆکراوە لە ‘ئەستێرەی گەش’ لەگەڵ هاوەڵەکانیان لە نیشتماندا داڕشتبوو، ڕائید ستێلیۆس کراشیاس، کە لەگەڵ هاوکارەکانی لە پاسەوانی نیشتمانیی قوبرس بەشداریی لە مانۆڕەکەدا کرد، ڕایگەیاند.
”تەواوی ئەم هەماهەنگییە ڕێچکەشکێن بووە و بوارمان پێدەدات لەگەڵ هاوکارەکانمان لە ئاستێکی بەرفراوانی سوپا، هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی، هێزە تایبەتەکان و هەروەها جۆرەکانی تری مەشق و چالاکی کە نزیکەی هەموو لق و تەکتیکە سەربازییەکان دەگرێتەوە، پێکەوە کاربکەین.” ڕائید کراشیاس دووپاتی کردەوە.
فەرماندەکانی میسڕ خواستی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی ‘ئەستێرەی گەش’ لە گەشەکردن بە هەمەچەشنیی فراوانتری چالاکییەکان کە گونجاوبێت بۆ مەودای گشتیی پسپۆڕییە سەربازییەکان دەربڕی. هەر دوو ساڵ جارێک میسڕ میوانداری ‘ئەستێرەی گەش’ دەکات، و بڕیارە نۆبەی داهاتووی مەشقەکە لە ساڵی 2025 ئەنجام بدرێت.
”لە میانی مەشقەکە، ئاخۆ تەوەرەکانی فەرمان و بەڕێوەبردن بێت یاخود تەوەرە تەکتیکییەکان لە ئەنجامدانی چالاکییە دیاریکراوەکان لەسەر ئاستی زەمینی، ئاسمان یاخود دەریایی، بەم شێوەیەش ئاوێتەکردنی هەموو ئەم چالاکییانە بەیەکەوە لە ماوەی مەشقەکە، شتێکە کە خۆشحاڵی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. ئێمە هیوادارین قەبارەی بەشداربووان لە مەشقی داهاتوودا لە لایەن وڵاتانی بەشداربووەوە زیاتربێت.” فەریقی یەکەم زاکی ڕایگەیاند.
Comments are closed.