سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەردانی تورکمانستان دەکات
بە دەربڕینی ڕێز بۆ “بێلایەنیی ئەرێنی” تورکمانستان، فەریقی یەکەم مایکڵ ئی. کوڕیڵا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، بە ئامانجی بەهێزکردنی هەماهەنگیی ئاسایشی، لە مانگی نیسانی 2023، سەردانی وڵاتەکەی کرد.
فەریقی یەکەم کوڕیڵا لە ئەشقئابادی پایتەخت لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی تورکمانستان و نوێنەرانی باڵای وەزارەتی دەرەوە کۆبووەوە. ئەوان پێکهاتبوون لە جێگری وەزیری کاروباری دەرەوە ڤێپا حاجیێڤ، وەزیری بەرگری فەریق بێگێنچ گۆندوگدێڤ و سەرۆکی دەستەی ئەرکان عەقید ئاکمورات ئەنێمێتۆڤ.
لە کاتێکدا کوڕیڵا لەگەڵ ئەم بەرپرسانەدا کۆدەبووەوە، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکمانستان ڕاسیت مێرێدۆڤ بۆ ڕاوێژکاریی دولایەنەی ساڵانە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بڵینکن گەیشتە واشنتۆنی پایتەخت.
سەرکردەکانی ئۆزبەکستان ستایشی هاوبەشیی بنیاتنراوی ئەم دواییانەی ڕاهێنان و پەروەردەی نێوان هێزە چەکدارەکانی تورکمانستان و پاسەوانی نیشتمانیی مۆنتانا، وەکو بەشێک لە بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەتیی پاسەوانیی نیشتمانیی ئەمریکا کرد.
وەکو ئاماژەیەکی نیازپاکی، کوڕیڵا بە دانانی چەپکە گوڵینەیەک لە مۆنۆمێنتێکدا بۆ نیشاندانی وەفا بۆ ئەو سەبازە توکمانستانانەی کە لە شەڕکردن لە جەنگی جیهانی دووەمدا گیانیان لەدەستدا، هاوبەشیی ئەنێمێتۆڤی کرد.
کوڕیڵا بەو باوەڕەی کە تورکمانستان و ئەمریکا ڕوانگەی هاوبەشیان لەبارەی یەکپارچەیی خاک و سەقامگیری دەوڵەتانی ئاسیای ناوەڕاست هەیە، کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا.
”سەردانکردنی لەم شێوەیە بوار بە بەردەوامبوونی جۆرە پەیوەندییەک دەدات، کە ناتوانرێت بە تەلەفۆن یاخود لە ڕێگەی کۆنفرانسی ڤیدیۆییەوە بنتانبنرێت،” ناوبراو، فەریقی یەکەم ڕایگەیاند.
لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشتنتۆن، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکمانستان تاوتوێی لە کۆمەڵێک بابەتی ئاسایشی کرد، کە چۆنیەتی کەمکردنەوەی ناسەقامگیری لە ئەفغانستانی دراوسێ لەخۆگرتبوو.
Comments are closed.