خزمەتکردنی یەمەن

فەرماندەی باڵای سەربازیی یەمەن لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتەکەیدا دەجەنگێت

عەمید‭ ‬فەیسەڵ‭ ‬ئەلجەمال،‭ ‬نوێنەری‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬یەمەن‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەمریکا

وێنە‭ ‬لەلایەن‭ ‬گێتی‭ ‬ئیمەیجس

فەریق‭ . ‬ساغیر‭ ‬مەحمود‭ ‬بن‭ ‬عەزیز‭ ‬لە‭ ‬لوتکەی‭ ‬سوپای‭ ‬یەمەنی‭ ‬وەکو‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکان‭ ‬و‭ ‬سەرۆکی‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان‭ ‬سوپا‭ ‬ڕاوەستاوە،‭ ‬خاوەن‭ ‬پیشەیەکی‭ ‬سەربازی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬قوتابخانەی‭ ‬ئامادەییەوە‭ ‬دەستیپێکرد‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1983،‭ ‬کاتێك‭ ‬کە‭ ‬دەستی‭ ‬بە‭ ‬ڕێچکەیەکی‭ ‬شکۆمەند‭ ‬کرد‭ ‬لەنێوان‭ ‬ژیانی‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬مەدەنیدا‭ ‬لە‭ ‬حکومەتەکەی‭ ‬عەمڕان‭ ‬لە‭ ‬باکوری‭ ‬کۆماری‭ ‬یەمەن‭.‬

فەریق‭ ‬بن‭ ‬عەزیز‭ ‬ڕیشەی‭ ‬دەگەڕێتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬عەشیرەتی‭ ‬سوفیان،‭ ‬یەکێك‭ ‬لە‭ ‬پایە‭ ‬سەرەکییەکانی‭ ‬عەشیرەتی‭ ‬باکیل‭ ‬لە‭ ‬یەمەن‭. ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1967‭ ‬لەدایکبووە،‭ ‬وە‭ ‬باوکی‭ ‬بن‭ ‬عەزیز‭ ‬شێخی‭ ‬یەکیک‭ ‬لە‭ ‬گەورەترین‭ ‬عەشیرەتە‭ ‬لاوەکییەکانی‭ ‬عەشیرەتی‭ ‬حرف‭ ‬سوفیان،‭ ‬وە‭ ‬یەکێك‭ ‬بووە‭ ‬لە‭ ‬شێخە‭ ‬سەرەکییەکانی‭ ‬هۆزی‭ ‬باکیل‭.‬

کاتێك‭ ‬کە‭ ‬ساغیر‭ ‬بن‭ ‬عەزیز‭ ‬لەبەر‭ ‬نەبوونی‭ ‬خویندنگەی‭ ‬گونجاو‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەی‭ ‬خۆی‭ ‬ناچاربوو‭ ‬بچێت‭ ‬بۆ‭ ‬سەنعای‭ ‬پایتەخت‭ ‬بۆ‭ ‬خوێندنی‭ ‬قوتابخانەی‭ ‬ئامادەیی،‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1983‭ ‬پەیوەندیکرد‭ ‬بە‭ ‬سوپای‭ ‬یەمەنەوە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1990‭ ‬پلەی‭ ‬بەرزکرایەوە‭ ‬بۆ‭ ‬نەقیبی‭ ‬دووەم‭. ‬ئەو‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬چەند‭ ‬ساڵیك‭ ‬بەشداریی‭ ‬شەڕی‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬یەکپارچەیی‭ ‬خاکی‭ ‬یەمەن‭.‬

فەریق ساغیر حەمود بن عەزیز، سەرۆکی گشتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، لە ڕێورەسمی دەرچووانی نوێی خولی سەربازی لە مەڕیب لە مانگی حوزەیرانی 2022 قسەدەکات.

لە‭ ‬هەڵبژاردنی‭ ‬ساڵی‭ ‬1997‭ ‬خۆی‭ ‬کاندیند‭ ‬کرد‭ ‬بۆ‭ ‬بوون‭ ‬بە‭ ‬ئەندامی‭ ‬پەرلەمان‭ ‬لە‭ ‬پارتی‭ ‬کۆنگرەی‭ ‬گشتی‭ ‬گەلی‭ ‬خاوەن‭ ‬دەسەڵات‭ ‬و‭ ‬بازنەی‭ ‬دەنگدانی‭ ‬حەرف‭ ‬سوفیانی‭ ‬بردەوە‭. ‬بۆ‭ ‬جاری‭ ‬دووەم‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2003‭ ‬خۆی‭ ‬کاندید‭ ‬کردەوە‭ ‬و‭ ‬دووبارە‭ ‬هەڵبژێردرایەوە‭ ‬بۆ‭ ‬پەرلەمان‭. ‬لەو‭ ‬ماوەیەدا،‭ ‬ساغیر‭ ‬بن‭ ‬عەزیز‭ ‬لە‭ ‬کۆتایی‭ ‬ڕۆژەکەدا‭ ‬ژوورەکانی‭ ‬پەرلەمان‭ ‬بەجێدەهێڵێت‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬بچێت‭ ‬بۆ‭ ‬قوتابخانە‭ ‬لە‭ ‬سەنعا‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬فێربوونی‭ ‬زمانی‭ ‬ئینگلیزی‭.‬

وەکو‭ ‬سەبازێك،‭ ‬ساغیر‭ ‬بن‭ ‬عەزیز‭ ‬سەرپەرشتیی‭ ‬چەندین‭ ‬ئەرکی‭ ‬کردوو‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬پەیژەی‭ ‬پلەی‭ ‬سەربازیدا‭ ‬سەرکەوت‭. ‬ئەو‭ ‬چەندین‭ ‬پێکهاتەی‭ ‬سەربازی‭ ‬بەڕێوەبردووە‭ ‬و‭ ‬جێگری‭ ‬سەرۆکی‭ ‬ڕاهێنەر‭ ‬بووە‭ ‬لە‭ ‬کەمپی‭ ‬سەربازیی‭ ‬تارق‭ ‬بن‭ ‬زیادی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬کۆماریی‭ ‬یەمەن‭. ‬

ئەو‭ ‬وەکو‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬چالاکیی‭ ‬کەمپی‭ ‬سەربازی‭ ‬تارق‭ ‬دەستنیشانکرا‭.‬

گرینگترین‭ ‬گۆڕاکانکاری‭ ‬لە‭ ‬ژیانی‭ ‬فەریق‭ ‬بن‭ ‬عەزیز‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2008‭ ‬ڕویدا،‭ ‬کاتێك‭ ‬یاخیبووانی‭ ‬حوسی‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬دەکران‭ ‬بڕیاریاندا‭ ‬جەنگەکەیان‭ ‬بەرامبەر‭ ‬بە‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬یەمەن‭ ‬لە‭ ‬سەعادەوە‭ ‬بەرەو‭ ‬هەرێمی‭ ‬حارف‭ ‬سوفیانی‭ ‬حکومەتەکەی‭ ‬عەمڕان‭ ‬بەرفراوان‭ ‬بکەن‭. ‬ئا‭ ‬لەوێدا،‭ ‬بن‭ ‬عەزیز‭ ‬وەکو‭ ‬پەرلەمانتارێك،‭ ‬شێخێکی‭ ‬عەشیرەت،‭ ‬ئەفسەرێکی‭ ‬سوپای‭ ‬یەمەنی‭ ‬ڕوبەڕوی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بووەوە،‭ ‬وە‭ ‬هۆز‭ ‬و‭ ‬عەشیرەتەکانی‭ ‬لە‭ ‬پشت‭ ‬حکومەتدا‭ ‬یەکخست‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەیان‭. ‬خۆی‭ ‬و‭ ‬پیاوانی‭ ‬عەشیرەتەکەی‭ ‬بەنەبەردی‭ ‬لە‭ ‬دژی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬جەنگان،‭ ‬و‭ ‬دواتر‭ ‬حوسییەکان‭ ‬ماڵەکەیان‭ ‬تەقاندەوە،‭ ‬دەستیان‭ ‬بەسەر‭ ‬خانوەکەیدا‭ ‬گرت،‭ ‬و‭ ‬ژمارەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬هاوڕێکانی‭ ‬ئەندامانی‭ ‬هۆزەکەیان‭ ‬شەهید‭ ‬و‭ ‬بریندار‭ ‬کرد‭.‬

ئەم‭ ‬ئەزموونانە‭ ‬فەریق‭ ‬بن‭ ‬عەزیزیان‭ ‬کرد‭ ‬بە‭ ‬یەکێك‭ ‬لە‭ ‬دوژمنە‭ ‬سەرسەختەکانی‭ ‬حوسییەکان‭. ‬بوونی‭ ‬ئەو‭ ‬وەکو‭ ‬سەرۆکی‭ ‬هیزە‭ ‬چەکدارەکان،‭ ‬و‭ ‬جارێکی‭ ‬تر‭ ‬چوونە‭ ‬مەیدانی‭ ‬جەنگ‭ ‬لەدوای‭ ‬کودەتای‭ ‬حوسییەکان‭ ‬و‭ ‬داگیرکانی‭ ‬پایتەختی‭ ‬یەمەن‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2014،‭ ‬نیشانەیی‭ ‬نەبەردییە‭.‬

لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2016،‭ ‬وەکو‭ ‬جێگری‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکان‭ ‬بۆ‭ ‬کاروباری‭ ‬مەشقکردن‭ ‬دەستنیشانکرا‭ ‬و‭ ‬پلەی‭ ‬بۆ‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬بەرزکرایەوە‭. ‬ساڵیك‭ ‬دواتر،‭ ‬بڕوانامەی‭ ‬ماستەری‭ ‬لە‭ ‬زانستی‭ ‬سەربازی‭ ‬بەدەستهێنا‭ ‬لە‭ ‬کۆماری‭ ‬سودانی‭ ‬هاوپەیمانمان،‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2018‭ ‬بڕوانامەی‭ ‬دواتری‭ ‬لە‭ ‬زانستە‭ ‬ستراتیژییەکان‭ ‬بەدەستهێنا‭ ‬لە‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬لە‭ ‬ئەکادیمیای‭ ‬باڵای‭ ‬سەربازی‭ ‬نیمێری‭ ‬لە‭ ‬سودان‭.‬

ئەو‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬کاروباری‭ ‬نیشتمانی‭ ‬یەمەندا‭ ‬بەدەستهێنایەوە‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬تەواوبوونی‭ ‬ڕێککەوتنامەی‭ ‬ستۆکهۆڵمی‭ ‬پاڵپشتیکراو‭ ‬لەلایەن‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬لە‭ ‬پارێزگای‭ ‬حودەیدە‭ ‬لەسەر‭ ‬دەریای‭ ‬سور،‭ ‬کاتێك‭ ‬وەکو‭ ‬سەرۆکی‭ ‬وەفدی‭ ‬حکومەت‭ ‬دەستنیشانکرا‭ ‬بۆ‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کردنی‭ ‬ڕێککەوتنامەکە‭ ‬و‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬پڕۆسەی‭ ‬دووبارە‭ ‬جوڵەکردن‭.‬

لە مانگی ئەیلولی 2022، هێزەکانی ئاسایشی یەمەن بەشداری نمایشی سەربازی دەکەن لە شاری تەیز لە ساڵیادی شۆڕشی ساڵی 1962 کە تێیدا کۆماری یەمەن دامەرزێنرا.

لە‭ ‬ناوەڕاستی‭ ‬ساڵی‭ ‬2019،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬یەمەن‭ ‬عەبد‭ ‬ڕاببۆ‭ ‬مەنسوڕ‭ ‬هادی،‭ ‬بن‭ ‬عەزیزی‭ ‬لیوای‭ ‬پێشووی‭ ‬بە‭ ‬فەرماندەی‭ ‬چالاکییە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬دەستنیشان‭ ‬کرد‭. ‬ئەو‭ ‬گویزرایەوە‭ ‬بۆ‭ ‬پارێزگای‭ ‬مەڕیب،‭ ‬ناوچەی‭ ‬بارەگای‭ ‬سەرەکیی‭ ‬سوپای‭ ‬یەمەنی‭ ‬کە‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬کاتی‭ ‬دامەزرابوو‭ ‬و‭ ‬بەشداری‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬جەنگێکی‭ ‬هاوبەش‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوپەیمانانی‭ ‬سعودی‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردن‭ ‬لە‭ ‬ڕەوایەتیی‭ ‬حکومەتی‭ ‬یەمەن‭.‬

لە‭ ‬مانگی‭ ‬شوباتی‭ ‬ساڵی‭ ‬2020،‭ ‬سەرۆك‭ ‬هادی،‭ ‬لیوا‭ ‬بن‭ ‬عەزیزی‭ ‬وەکو‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکان‭ ‬دیاری‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬پلەکەی‭ ‬بەرزکردەوە‭ ‬بۆ‭ ‬فەریق‭ ‬،‭ ‬پلەیەك‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ژمارەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬کەم‭ ‬لە‭ ‬ئەفسەرە‭ ‬یەمەنییەکانەوە‭ ‬بەدەستهاتووە‭ ‬لە‭ ‬مێژووی‭ ‬وڵاتەکەدا‭. ‬ئەو‭ ‬لەو‭ ‬کاتەوە،‭ ‬شان‭ ‬بە‭ ‬شانی‭ ‬سەربازەکانی‭ ‬لە‭ ‬بەرەکانی‭ ‬پێشەوەی‭ ‬گۆڕەپانی‭ ‬شەڕدا‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬میلیشیای‭ ‬حوسییەکانی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬ئێران‭ ‬دەجەنگێت‭. ‬لە‭ ‬کۆتایی‭ ‬دوو‭ ‬ساڵی‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬ئامانجی‭ ‬ئەم‭ ‬شەڕانە‭ ‬بریتییە‭ ‬بووە‭ ‬لە‭ ‬پارێزگای‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬مەڕیب‭.‬

فەریق‭ ‬بن‭ ‬عەزیز‭ ‬لە‭ ‬سەبازگەکان‭ ‬و‭ ‬بارەگا‭ ‬سەربازییە‭ ‬جێگیرکراوەکانی‭ ‬جەنگ‭ ‬نیشتەجێیە‭ ‬بۆ‭ ‬سەرکردایەتیکردنی‭ ‬جەنگەکە،‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەردا‭ ‬میلیشیای‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بە‭ ‬موشەك‭ ‬و‭ ‬درۆنی‭ ‬بەرهەمهێنراو‭ ‬لەلایەن‭ ‬شارەزایانی‭ ‬ئێرانییەوە،کە‭ ‬بەتایبەت‭ ‬ئەم‭ ‬چالاکییانە‭ ‬بۆ‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بەڕێوە‭ ‬دەبەن،‭ ‬هێرشی‭ ‬دەکەنە‭ ‬سەر‭. ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئایاری‭ ‬2020،‭ ‬کوڕەکەی‭ ‬بن‭ ‬عەزیز‭ ‬بە‭ ‬موشەکیکی‭ ‬بالیستیی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬شەهیدکرا،‭ ‬هێرشیك‭ ‬کە‭ ‬بەهەمان‭ ‬شێوە‭ ‬حەوت‭ ‬لە‭ ‬هەڤاڵانی‭ ‬لیوای‭ ‬شەهیدکرد‭.‬

هەروەها‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬سێ‭ ‬ساروخ‭ ‬ماڵەکەی‭ ‬فەریقیان‭ ‬لە‭ ‬باکوری‭ ‬شاری‭ ‬مەڕیب‭ ‬کردە‭ ‬ئامانج‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬تشرینی‭ ‬یەکەمی‭ ‬ساڵی‭ ‬2021‭ ‬ڕوخاندیان،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا‭ ‬بنکە‭ ‬سەرەکییەکانی‭ ‬ئەویان‭ ‬بۆ‭ ‬تا‭ ‬ماوەیەکی‭ ‬بەردەوام‭ ‬کردە‭ ‬ئامانج‭. ‬ژمارەیەک‭ ‬لە‭ ‬خزم‭ ‬و‭ ‬هەڤاڵەکانی‭ ‬لە‭ ‬جەنگدا‭ ‬کووژران‭ ‬یان‭ ‬بە‭ ‬نیازی‭ ‬کوشتن‭ ‬بەئامانجگیران‭. ‬سەرەڕای‭ ‬ئەوانەش،‭ ‬هەموو‭ ‬ئەم‭ ‬زیانانە‭ ‬تەنیا‭ ‬ئیرادە‭ ‬و‭ ‬بوێری‭ ‬فەرماندەکەیان‭ ‬لە‭ ‬بەرەکانی‭ ‬شەڕدا‭ ‬زیاد‭ ‬کردووە‭.‬

هەموو‭ ‬ئەوانەی‭ ‬کە‭ ‬فەریق‭ ‬بن‭ ‬عەزیز‭ ‬دەناسن‭ ‬بە‭ ‬کۆدەنگی‭ ‬گەواهی‭ ‬لەسەر‭ ‬ژیری‭ ‬ئەو‭ ‬پیاوە‭ ‬دەدەن‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬بەها‭ ‬کۆنانە‭ ‬دەناسێنن‭ ‬کە‭ ‬تایبەتمەندێتیی‭ ‬کەسیی‭ ‬ئەو‭ ‬دەردەخەن،‭ ‬بەهاگەلێک‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬گۆشکردنە‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬و‭ ‬خێڵەکییەکە‭ ‬بۆی‭ ‬مابووەوە‭. ‬بەهاکانی‭ ‬فەرماندە‭ ‬و‭ ‬مەشقە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬ئەو‭ ‬پێکەوە‭ ‬کەسایەتییان‭ ‬کردووە‭ ‬بە‭ ‬پێکهاتەیەك‭ ‬لە‭ ‬سەرکەردەیەکی‭ ‬سادە‭ ‬و‭ ‬جەنگاوەرێکی‭ ‬نەبەرد‭.‬

ئامادەبوونی‭ ‬دڵنیاکەرەوەی‭ ‬فەریق‭ ‬بن‭ ‬عەزیز‭ ‬لە‭ ‬هێڵەکانی‭ ‬پێشەوە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەربازەکاندا‭ ‬وەکو‭ ‬پاڵنەرێکی‭ ‬روحی‭ ‬دەمێنێتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوانەی‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬ئاشتیی‭ ‬یەمەن‭ ‬دەجەنگن‭. 

Comments are closed.