لیوا محەمەد سەڵاحەدین حەسەن
یاریدەدەری وەزیریی بەرگری بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، وەزیری بەرگری و بەرهەمهێنانی سەربازی، میسڕ
جەنگ هەروەکو زۆربەی چالاکییەکانی تری مرۆڤ، بە تەکنەلۆژیا، کە هەمیشە ڕۆڵکی کاریگەری لە پەرەپێدان و گۆڕینی جەنگدا بینیووە، ئاسانکراوە و بەڕێوەدەبرێت.
بۆ چەندین سەدە، پێویست بووە سوپاکان تواکانیان بۆ چەسپاندنی کاریگەریەتی شەڕەکان، بەهێزتر بکەن. لەگەڵ ئەمەشدا، ئەوانەی کە شکستیان هێنا لە نوێگەریکردن باڵادەستیی خۆیان لە گۆڕەپانەکانی جەنگدا لەدەستدا. بەڵام لەم سەردەمەدا، ئەم سەرنج خستنەسەر کەرەستەی فیزیکییەکان بواری ڕەخساندووە بۆ بەرزکردنەوەی ڕادەی گرنگیدان بە توانا داهێنەرییەکان.
لە کاتێدا سەدەی بیستەم گەواهیدەری گۆرانکارییەکی بەرچاوبوو لە جەنگدا، لە سوارەی ئەسپ لە ساڵانی 1910، بۆ بە ئامێرکردن لە ساڵانی 1930، بۆ بەرەوپێشبردنی فڕۆکە جەنگییەکان لە ساڵانی 1940، بۆ سەردەمی چەکی ئەتۆمی، تەکنەلۆژیای ئەمڕۆ هەموو ئەوانەی سەردەمەکانی تر بەیەکەوە دەشارێتەوە.
لە سەردەمە کۆنەکانەوە، پەیوەندییەکی گرنگ لە نێوان تەکنەلۆژیای سەربازی و تەکتیکدا بوونی هەبووە بۆ جێبەجێ کردن. ئامانجی باڵای تەکنەلۆژیای سەربازی هەمیشە سەرکەوتن بووە لە جەنگدا.
لەم ڕوانگەیەوە، دەکرێت تەکنەلۆژیای جەنگی دابەشبکرێت بۆ سەر پێنج پۆلی سەرەکیی: تواناکانی هێرشبردن (بۆ گوز وەشاندن لە دوژمن)، تواناکانی بەرگری (بۆ ڕێگریکردن لە دوژمن و پاراستنی سوپا)، گواستنەوە (بۆ گواستنەوەی تواناکان و چەک بۆ گۆڕەپانی ئۆپەراسیۆن)، پەیوەندیکردن (بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی جوڵەی تواناکان) و هەستەوەرەکان (بۆ دەستنیشان کردن و ڕێبەریکردنی چەکەکان).
هەردوو دەیەی سەرەتای سەدەی بیست و یەک گەواهیدەری تەقینەوەیەکە لە پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان کە کاریگەری لەسەر کلتوورەکان، ئابوورییەکان و حکومەتەکان لە سەرانسەری جیهاندا هەبووە. کاریگەریشی لەسەر کەرتە سەربازییەکان بە هیچ جۆرێک جیاوازتر نەبووە. داهێنانە تەکنەلۆژییەکان بەشیوەیەکی هیواش ڕێگەکانی بەریەککەوتنی سوپاکانیان گۆڕیووە. لە ئەنجامی ئەمەدا، دووبارە گۆڕانکاریی لە نەخشەی چوارچێوەکانی چۆنیەتی شەڕکردن لە جەنگەکاندا دەکەن.
ئایا ئەو تەکنەلۆژیا نوێیانە کامانەن کە لە گۆڕەپانی جەنگدا بەکاردەهێنرێن؟ ئەوانە، بە کورتی، زانیاری، زیرەکیی دەستکرد، زیادکردنی پەیوەستبوون و خودکارین. ئەمانە ئەو لایەنانەن کە پاڵپشتی لە چەکە دیجیتاڵییەکانی داهاتوو دەکەن.
ئەم شۆڕشە دیجیتاڵییە ئاماژە بە جۆرە جەنگێکی نوێی ئەوپەڕی هاوچەرخ دەدات. زیرەکیی دەستکرد نمونەیەکی نایابی ئەمەیە. ئەگەر ئامێرێکی زیرەکیی دەستکرد بتوانێت لە خولەکێکدا زانیاریی زیاتر بخوێنێتەوە بە بەراورد بە توانای خوێندنەوەی مرۆڤێک لە ساڵێکدا، کەواتە ئەمە بۆ بوارە سەربازییەکان زۆر بە بەهایە.
دەستپێکی بە دیجیتاڵکردن جۆرێک لە جەنگی نوێی پێشخست. ئەمە بە شێوەیەکی پێکەوەیی لە نێوان تەکنەلۆژیا بنیاتنراو و تازە بەرهەمهێنراودا پێناسە دەکرێت، بە واتایەکی تر، ئاوێتەکردنی ڕەقەکاڵای پیشەسازی لەگەڵ پێشکەوتنە ئەلیکترۆنییە نوێیەکان. ململانێ نوێیەکان ئەم ڕەوتەیان بەدەرخستووە.
درۆنەکان دەتوانن بە شێوەیەکی خودکار ئامانجەکان دەستنیشان بکەن و تێکیان بشکێنن. بە پەستان خستنە سەر دوگمەیەک و بە تێچوویەکی کەمتر لە سامانی ئاسمانی نەریتی بەگەڕدەخرێن. هەندێک لە شیکەرەوەکان زۆر دوورتر بیریان کردووەتەوە بە وتنی ئەوەی کە ئەم جۆرە لە بەکارهێنانی درۆنەکان ئاماژەیە بە کۆتایی هاتنی دەبابە زرێپۆشە قورسەکان، کە ئەمەش لەناوچوونی تەواوەتی دەگەیەنێت بەهەمان شێوەی یەکە ئەسپ سوارییەکان لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا.
لە بواری دەریاوانیدا، هیزی ئەرکی 59 لە ناوەوە و دەوروبەری دەریای سوردا داهێنانی هاوشێوە لەسەر دەریاکاندا بە ئەنجام دەگەێنێت. من ناتوانم شتێکی جوانتر بڵێم بەدەر لەوەی کە وتەی جێگری فەریق بڕاد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا دوبارە بکەمەوە: “کورتەی باسەکە لەوەی کە بۆچی ئێمە ئەمە دەکەین، واتە ئەم هێزی ئەرکی 59ـە، بریتییە لەوەی کە ئێمە دەتوانین سیستەمە بێ سەرنشینییەکان و زیرەکیی دەستکرد بنیات بنێین و ئاوێتە بکەین وەکو ئامڕازێک بۆ ئەنجامدانی دوو شت: یەک، بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاریی بواری دەریایی خۆمان، و دوو، بۆ زیادکردنی توانای ڕێگریکردن.
Comments are closed.