خاوەن پایەی شاهانە شازادە سەلمان بن حەمەد ئەلخەلیفە، شازادەی جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین، لە 19ـەمین خولی کۆنفرانسی ئاسایشی گفتوگۆی مەنامە وتارێکی سەرەکیی پێشکەشکرد، کە تێیدا جەختی لەسەر چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ململانێی غەززە کردەوە.
لە میانی وتارێکدا لە 17ـی مانگی تشرینی دووەمی 2023، خاوەن پایەی شاهانە مەرجە پێویستەکانی بۆ “لەناوبردنی سوڕی توندوتیژی” خستەڕوو، کارەساتێک کە تەنها لە ڕێگەی ئازادکردنی کەسانی بێ تاوان و مەدەنییەوە دەکرێت ئەنجام بدرێت. خاوەن پایەی شاهانە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئازادکردنی بارمتەکان مەرجێکی لەپێشینەیە بۆ وەستاندنی ناکۆکییە دوژمنکارییەکان.
هەروەها شازادەی جێنیشین بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی فەلەستینییەکان لە غەززە دەستیان بە هاوکارییە مرۆییەکان بگات، داوای جێبەجێکردنی تەواوەتی یاسای نێودەوڵەتی کرد.
ئاشتیی بەردەوام تەنها بە ڕێگەچارەی دوو وڵات دەستەبەر دەبێت، کە مافەکامی هاوڵاتیانی فەلەستین بچەسپێنێت، پرۆسەیەکە کە پێویستی بە سەرکردایەتیی نێودەوڵەتی، بە دیاریکراوی سەرکردایەتیی هەرە پێویستی ئەمریکا، شازادەی جێنشین ئەمەی دووپات کردەوە.
” با لەڕادەبەدەر ڕوون بم لەوەی کە چی شتێک بە لای شانشینی بەحرەینەوە گرنگە. نابێت بە هیچ جۆرێک ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەڵەستینییەکان لە غەززەدا ڕووبدات، نە ئێستا و نە هیچ کاتێک. نابێت هیچ داگیرکردنەوەیەکی غەززە ڕووبدات. نابێت بە هیچ جۆرێک لە خاکی غەززە کەمبکرێتەوە،” شازادەی جێنشین ڕایگەیاند. “وە لە لایەکەی ترەوە، نابێت هیچ کارێکی تیرۆرستی ئاڕاستەکراو لە غەززەوە دژ بە گەلی ئیسڕائیل ئەنجام بدرێت. ئەوانە هێڵی سورن.”
بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە دوای کۆتاییهاتنی ململانێکە، خاوەن پایەی شاهانە خوازیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنە کە تێیدا سەرکردایەتییەکی بەهێز و یەکگرتوو پێشکەش بە گەلی فەلەستین بکرێت. پێویستە ئەم پرۆسەیە لەلایەن نێوەندگیرێک و هاوبەشێکەوە کە بتوانێت تاوتوێی کۆتاییهێنان بە توندوتیژی بکات و ئاسۆی دەوڵەتێکی فەلەستینی سەربەست و سەربەخۆ بگەیەنێت کە بە هەمان شێوە ئاسایش و سەقامگیری بۆ دراوسێکەی واتە ئیسرائیل مسۆگەر بکات، سەرکردایەتی بکرێت.
لە دەرەنجامدا، خاوەن پایەی شاهانە ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە دیپلۆماسی و چەسپاندنی یاسای نێودەوڵەتی، نەک ململانێی سەربازی، کۆتا ئامراز و میکانیزمی بنچینەیی بن بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان. ئەگەر جیهان نەتوانێت بۆ زامنکردنی زاڵبوونی دەنگی دانایی لە سەرانسەری هێڵە سیاسییەکاندا کار بکات، ئەوا مەترسی دروستکردنی زەمینە بۆ بڵاوبوونەوەی توندوتیژی لەسەر ئاستی جیهانی لە ئارادایە.
گفتوگۆی مەنامە، کە هەموو ساڵێک لەلایەن بەحرەینەوە میوانداری دەکرێت، کۆنفرانسی سەرەکیی ئاسایش و بەرگریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
Comments are closed.