بۆ یەکەمجار لە مێژوودا: لقێکی سەربازیی ئیماڕات ڕاهێنانی سەربازی لە ئەمریکادا ئەنجام دەدات
دەستەی یونیپاس. وێنەکان لەلایەن ڕائید جەسۆن وێڵچ/ناوەندی سەربازیی ئەمریکا
”یەڵا، یەڵا!” هاوارەکە دەگاتە تیمی ئەندازیارانی جەنگیی ئەمریکا و ئیماڕات.
”با بڕۆین!”
تەقەی فیشەک لە دارستانەکەوە دەقلیشێتەوە. تەقەی چەکە خۆکارەکان چەکدارانی دوژمن سەرکوت دەکەن. ئەندازیاران ڕوبەڕووی هێڵێکی تەلبەند دەبنەوە، کە ڕێگری لە بەرەوپێێشچوونی یەکەی پیادەی لقەکە دەکات.
سەبازەکان بە هەورێکی دوکەڵیی سەوزدا دەڕۆن، تۆرپیدۆی جۆری بەنگالۆر جێگیردەکەن و بە خێرایی بۆ شوێنی سەلامەت دەگەڕێنەوە. لە تەقینەوەکە تۆپێکی ئاگرین کە مەودای 20 پێ دوور لە بەربەستەکەوە دەتەقێنێتەوە، دروست دەبێت. ئەندازیارانی سەربازی بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێن، ڕێگەیەکی سەلامەت بۆ دەیان سەربازی ئیماڕاتی و ئەمریکی بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کەلێنەکەوە پێشڕەوی بکەن، دروست دەکەن.
ئەمە ناوەندی ڕاهێنانی ئامادەکاریی هاوبەشە (JRTC) لە فۆڕت جۆنسۆن، لویزیانا، لە باشوری ئەمریکا. بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ساڵی 2023، ئەمە زەمینەیەکی سەلماندنی هەماهەنگیی سەربازیی ئیماڕات و ئەمریکا بوو.
لە 18ـی مانگی شوبات هەتا 5ـی مانگی ئازار، کەرتی 11ـی چیایی ئیماڕات هاوشان لەگەڵ سەربازانی کەرتی 1، لیوای 3ـی هێزی پیشتیوانی ئاسایش (SFAB)، و لیوای 2ـی تیمی جەنگی، لەشکری 10ـی چیایی ڕاهێنانیان کرد.
”ئەم یەکەم جێگۆڕکێ مێژووییەی JRTC لێهاتوویی هێزە زەمینییەکانی ئیماڕات و بەهێزی هاوبەشییەکەمان نیشان دەدات،” فەریق پاتریک د. فرانک، فەرماندە لە فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، ڕایگەیاند.
کەرتی 11ـی چیایی ئیماڕات شانازی بوون بە یەکەم لق لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیای ناوەڕاست و باشوریا ئاسیا بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنان لە ناوەندێکی ڕاهێنانی جەنگی لە ئەمریکا پێبەخشرا.
هەر جێگۆڕکێیەک لە پێنج مەشقی ڕاستەوخۆ و نمایشی جەنگی هێز بەرامبەر هێز پێکدێت کە پێویستی بە تیمێکی لیوای جەنگی هەیە بۆ هەماهەنگیکردن لە نێوان کەرت و لقەکانی ژێر دەسەڵاتیدا. بۆ مەبەستی مەشقەکە، سەربازانی ئیماڕاتی وەکو لقێک لە ناو لیوایەکی ئەمریکیدا جێگیرکران، کە ئۆپەراسیۆنی بەرگریکردن و هێڕشبردنیان ئەنجام دەدا، لە لە نێوانیاندا دوو ئۆپەراسیۆنی هێرشی ئاسمانی. یەکەیەکی تری سوپای ئەمریکا ڕۆڵی هێزەکانی دوژمنیان گێڕا.
ئەرکی JRTC بۆ مەشقپێکردنی تیمەکانی کەرتی جەنگی و ئامادەکردنی سەربازان بۆ ڕزگاربوون لە چەرمەسەرییەکانی جەنگ بۆ ماوەی 30 ساڵ بەردەوامی هەبووە. پێکهاتەی ناوازەی ناوچەکانی مەشقکردن، ڕۆڵگێڕەکان و هێزەکانی دوژمن، و توانای شوێنهەڵگرتنی دیجیتاڵی هەموویان، هەستێکی جەنگی ڕاستەقینە دەبەخشێت.
سوپای ئیماڕات سێ ناوەندی مەشقی جەنگیی تایبەت بەخۆی کە کەرتی پیشەیی هێزی بەرەنگاری تێدا جێگیرە، بەڕیوەدەبات. ئەوان سەرنج دەخەنە سەر مەشقەکانی دوای فەرمان، مەشەقەکانی ڕاهێنانی مەیدانی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچە مرۆڤ نشینەکاندا.
150 سەربازی چیایی ئیماڕاتی بە ئامێرەکانیانەوە بە فڕۆکەی C-17ـی هێزی ئاسمانی ئیماڕات گەیشتنە ئەمریکا. ئەوان هەفتەیەکیان بە خۆگونجاندن لەگەڵ ناوچەی دارستانی لویزیاندا تێپەڕاند، کە جیاوازییەکی بەرچاوی هەبوو لە بیابان و چیاکانی وڵاتەکەی خۆیان.
لە نیوەی جێگۆڕکێی مەشقی شەڕدا بۆ باشترکردنی ئەدای کرداری، چاودێران لەگەڵ سەرنجەکانیان پێداچوونەوەیەکیان پێشکەش کرد. بابەتێکی گرنگی گفتۆگۆکە بریتی بوو لە کوالێتی پەیوەندییەکان کاتێک فەرمانەکان بە زنجیرەی فەرماندا دەڕۆیشتن.
بۆ ئەو سەربازانەی کە لە یەکە تاکە کەسییەکاندان، دەکرێت تێگەیشتن لە چۆنیەتی گونجاندن لە ناو پلانی گەورەتری جەنگی سەختبێت. سەرنج و پێشنیارەکان، لەوەی کە چۆن کردارەکانیان لەسەر ئاستی لق پشتیوانی هەوڵە گشتگیرەکانی کەرت و لیواکەی کرد، تێگەیشتنێکی باشتریان بە سەبازانی کەرتی 11ـی چیایی بەخشی.
بۆ هەردوو هێزی ئیمارات و ئەمریکا زمان ئاڵنگاری ئاشکرا بوو، بەڵام دەبوو سەربازانی ئیمارات لەگەڵ دارستانە فێنک و تەڕەکانیشدا کە هێزەکانی “دوژمن” ئاشنایەتی نزیکیان لەگەڵیدا هەبوو، خۆیان بگونجێبن. بۆ بەردەوامیدان بە ئەرکەکەیان لە مەیدانەکەدا، پێویست بوو هێزەکانی ئیماڕات خواردنەوەی ئاو، بەکارهێنانی پاتری و بەفڕۆدانی فیشەک سنوردار بکەن. کەسانی ڕۆڵگێڕی مەدەنیی تەماشاکەر ئاڵۆزییەکانیان زیاتر کرد، چونکە سەربازەکان ناچار بوون لە چەکدارانی دوژمن جیایان بکەنەوە.
توانای هاوکاتکردن و بە ئەنجامگەیاندنی ئەرکەکە بە پشتیوانی کەرتێکی ئەمریکی نیشاندەری ئاستی هەماهەنگیی نێوان سەربازانی ئیماڕات و ئەمریکا بوو، کە کاری لەپێشینەی هێزەکانی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا. سەربازانی ئیمارات بەبێ ئامادەکاری نەگەیشتن: لە سەرەتای ساڵی 2022 ـەوە بۆ سەردانەکەی ئەمریکا، تیمێکی 12 ڕاهێنەریی لیوای سێیەمی هێزی پشتیوانیی ئاسایش (SFAB) دەستی بە ئامادەکردنی سەربازانی ئیماڕات کرد.
”هێزە زەمینییەکانی ئیماڕات لە میانی ئەم جێگۆڕکێیە دوولایەنە سەرسوڕهێنەرەی JRTC ـدا توانا و لێهاتوویی خۆیان نیشان دا،” عەقید زاکاری میلەر، فەرماندەی لیوای سێیەمی هێزی پشتیوانیی ئاسایش ڕایگەیاند. “لە بەشداربوون لە تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێز بەرامبەر هێز، ئەمە زەمینەیەکی سەلماندن بوو لە دوای چەندین مانگ لە مەشقی پێکەوەیی بەرهەمدار لەگەڵ هاوبەشانی هێزە زەمینییەکانی ئیماڕات.”
لە دوای دوو ساڵی بەردەوام لە ئەرکی ڕاوێژکاری بۆ هێزە جەنگییەکان لە عێراق و ئەفغانستان، SFABـی سێیەم گۆڕدرا بۆ ئەم مۆدێلی هاوبەشیکردنە لەگەڵ هێزە زەمینییەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە هاوبەشیی سودبەخشی هاوبەشی لە نێوان ئەردەن، ئیماڕات و سعودیەدا بنیاتنا.
هەر کەموکوڕییەک کە لە میانی مەشقەکەدا تێبینی کرابێت، وەك چۆن میلەر ڕایگەیاند کە چەند کەموکوڕییەک بوونیان هەبوو، دوای ئەوەی سەربازانی کەرتی 11ـی چیایی گەڕانەوە بۆ ئیماڕات بەدواداچوونیان بۆ کرا.
”ئەگەر بڵێم شانازی بە هەموو بەشداربووەکانەوە دەکەم، هێشتا کەمە،” میلەر ڕایگەیاند. “تیمەکەمان بۆ گەڕانەوە لەگەڵیاندا بۆ ئیماڕات و گەیاندنی ئەو کۆمەڵە وانەیەی کە فێریبوون، زۆر بە جۆشن.”
فەریقی یەکەم فڕانک ئومێدەواربوو کە سەرکەوتنی ئەرکی ڕاهێنانی 2023 ـی ئیماڕات هانی وڵاتانی تریش بۆ ناردنی هێزەکانیان بۆ ناوەندەکانی ڕاهێنان لە ئەمریکا بدات.
Comments are closed.