پەیامی سەرەکیی سەرۆك
بوون بە سەرەڕم بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی قاعیدە لە میزۆپۆتامیا و تێکشکاندنی تۆڕەکانی و کوشتن و دەستگیرکردنی سەرکردەکانی، دەزگای دژەتیرۆری عێراق (CTS) لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە لە ساڵی 2003، ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی لە جەنگی دژ بە تاقمە تیرۆرستیەکان و گروپە لە یاسادەرچووەکان. ڕۆڵی دەزگای دژەتیرۆر تەنها پەیوەست نەبووە بە جەنگی گروپە چالاکەکانی تیرۆرستان لە ناو عێراق بەڵکو ئەرکی تریشی ئەنجامداوە لە ناویاندا دامرکاندنەوەی توندوتیژیی تایەفی (ئاینی) لە ساڵی 2006. بە یارمەتی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا، دژەتیرۆری عێراق سەرکەوتووبوو لە دروستکردنی هێزێکی تۆکمە کە بتوانێت ئەکنەلۆژیای سەربازی نوێ بەکاربهێنێت لەگەڵ بەرپەرچدانەوەی هەڵگەڕانەوە و تەکنیکی دژە گەریلا.
سەرکەوتنەکانی دژەتیرۆری عێراق لە بوارەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ توانای پیشەیی، نیشتمانپەروەری، و سەرکردایەتی سەربازەکانمان و بەهێزکردنیان بە مەشقی پێشکەوتوو، ڕێنمایی و دابینکردنی بەردەوامی کەرەستەی پێویست لەلایەن هاوبەشە ئەمریکیەکانەوە کە ئەوان شان بە شانی دژەتیرۆری عێراق بە درێژایی ساڵە دژوارەکان کاریان دەکرد. لەم کاتە سەختانەدا هاوڕێکان تاقی دەکرێنەوە.
پاش داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە لە ساڵی 2014، دەزگای دژەتیرۆری عێراق وەکو هێزێکی شەڕکەری ستراتیژی دەرکەوت کە توانی شوێنی خۆی بگرێت لە سەربازگەی غەزلانی، سەربازگەی سپایکەر و پاڵاوگەی بێجی و بەرپەرچی هێرشە بێ ئاکامەکانی تێرۆرستان بداتەوە. شانازی ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەربازەکان، باوەڕیان بە دادپەروەری دۆزەکەیان، سەرکردایەتی ئازا، ئاستی بەرزی مەشق و کەل و پەل و پشتگیری دەرونی گەورە کە لەلایەن گەلی عێراقەوە پێمان بەخشرابوو.
هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە پێشەوەی بەرەکانی جەنگدابوون بۆ پاککردنەوەی شارەکان لە چەتە تیرۆرستیەکانی داعش. کاتێك تیرۆریستان خۆیان لەنێو دانیشتوواندا قایم کرد، ئەرکی پاککردنەوەی شارەکان سەخت بوو و پێویستی بە وردبوونەوەی زۆر و بەرچاوڕوونی هەبوو. بۆ خۆ بەدورگرتن لە کوژرانی هاوڵاتیان ناچاربووین هێرشەکانمان بە هێزی هەڵگری چەکی سوك ئەنجام بدەین. دوای ئەمە، هەواڵگری بوو بە هۆکاری سەرەکی تێکشکانی داعش و گروپە تیرۆرستییەکانی تر. لەم بوارەدا پێویستە ئێمە ڕۆڵی گەورەی کۆکردنەوەی زانیاریەکان لەلایەن فڕۆکەوانانی هاوپەیمانانەوە بەرز بنرخێنین بەدەر لە ئەرکە لەپێشینەکانیان.
سەڕەڕای بەردەوامی چاودێریکردنی پاشماوەکانی داعش، هێزی دژەتیرۆری عێراق لە ئەرکەکانی ڕۆژانەی بەردەوام بوو کە بریتی بوون لەمەشق و پێشخستنی تواناکانی جەنگ لەسەر ئاستی تاك و یەکەکاندا.
بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوەکان پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە و پێویستی بە چارەسەری بنەڕەتی هەیە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکان. ناتوانرێت تەنها لەلایەن سوپاوە چارەسەر بکرێت. پاش سەرکەوتنە گەورەکە کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراقەوە بەدەست هات، دەستمان کرد بە پێشخستنی ستراتیژی دژەتیرۆر، بەستنی کۆنفڕانس و دەستنیشانکردنی ستراتیژی بنیاتنراو لەسەر لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و زانستی لە پێناو تێگەیشتنی هۆکارە ڕاستەکانی توندوتیژی توندڕەوەکان.
کارکردن لەگەڵ سەرکردەکان و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خەڵكدا بۆ ڕێگەگرتن لە توندڕەوەکان بۆ جێخۆشکردن و ڕاکێشانی سۆزی خەڵک لەناو کۆمەڵگەدا.
دوای ئەزموونێکی درێژخایەن لە شەڕکردن بەرامبەر بە چەتەکانی تیرۆرستان و لەناوبردنی سەرکردایەتییان، ئێمە ئەوەمان زانی کە سەرەکیترین خاڵ بۆ ئەم ئۆپراسیۆنانە بریتییە لە هێزێکی یەکخراو، چالاك و خێرا جوڵەکەر لەبەرئەوەی گروپە تیرۆرستییەکان پشت بەخێرایی جوڵەکانیان و توانای خۆحەشاردانیان دەبەستن. ئەمە وادەکات لەناوبردنیان سەخت بێت لەژێر شێوازە سەربازییە نەریتییەکان بە شوێنهەڵگرتنی ئامانج و هەماهەنگی سەرەتایی لەڕێگەی هێزە سەرەکیەکانی سوپا لەو ناوچانەی کە دەکرێنە ئامانج.
جەنگی نەوەی چوارەم ئالەنگاری نوێ بەسەر سوپاکاندا سەپاند بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای تێچوو کەم بۆ لێدانی ئامانجە تێچوو زۆرەکان. تیرۆرستەکان سەرنجیان خستووەتە سەر بەکارهێنانی درۆنی بچووك بۆ بە ئامانجکردنی دامەزراوە گرنگە سەربازی و ئابووریەکان. بەردەستبوونی ئەم تەکنەلۆژیایانە لەسەر بازاڕی کراوە و ماڵپەڕە بازرگانییەکان ڕێگە بە گروپە تیرۆرستەکان دەدات درۆنەکان بکڕن و گۆڕانکاریان تێدا بکەن بۆ هەڵگرتنی بار و کامێرا هەواڵگرییەکان، دامەزراندنی پێشبڕکێیەکی چەکداری لە نێوان سوپاکان بۆ پتەوکردنی بەرگریی ئاسمانی لە دژی ئەم هەڕەشە دەرکەوتووە و گرووپە تیرۆرستییەکان لە بەرەوپێشبردنی ئەم چەکانە بۆ لێدانی بەرگریی ئاسمانیی سوپا ئاساییەکان.
لە جەنگی موسڵدا، ئێمە ئەو ئاستەنگانەمان چارەسەرکرد بو بەکارهێنانی تەکتیکی جامکردنی ئەلیکترۆنی و تەقەکردنی دەقیقی مەودا نزیك. لە ئەنجامدا، درۆنەکان هیچ سوودێکی تەکتیکییان بە دوژمن نەبەخشی. سەڕەڕای ئەمەش، هێرشەکەی ساڵی 2019 بۆ سەر پاڵاوتگەکانی نەوت لە سعوودیە ڕاتەکانێك بوو بۆ جیهان و تیشکی خستە سەر ئەو ئامێرە بەدەستکەوتووە ئاڵۆزەکانی چەک و تەقەمەنی لەلایەن گروپە تیرۆرستییەکانەوە کە هەڕەشەن بۆ سەر یاسایشی نیشتمانی.
لە هێرشەکەی سعوودیە، درۆنەکان بە مەودای 100 کیلۆمەتر گەشتیان کرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم جۆرە درۆنانە هەم نوێیە و هەم جیاوازە لەوانەی لە ساڵی 2017 ڕووبەڕووی بوونەتەوە. سپۆنسەرەکانی تری تیرۆر دەتوانن ئەم چەکانە پەرەپێبدەن بۆ هەڵگرتنی کەرەستە بایۆلۆجی و کیمیاییەکان بۆ زیادکردنی ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکان.
پێویستە جیهان زۆر بە توندی یەکبگرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ئالەنگارییە و ئەو دەوڵەتانە بە بەرپرسیار دابنێت کە ئەم جۆرە تەکنەلۆژیانەبۆ گروپە تیرۆرستیەکان دابین دەکەن. هەروەک چۆن گەواهی وەڵامدانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بووین بۆ داعش، گەلانی جیهان کە خەمی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریانە، دەبێت زانیاریی هەواڵگری کۆبکەنەوە و بەدوای ئەو گروپە تیرۆریستیانەدا بگەڕێن کە درۆنی خۆکوژی بەکاردەهێنن بۆ دەستپێکردنی هێرشەکانیان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و دەستڕاگەیشتن بە دامەزراوەکانی حکومەت بە تەکنەلۆژیای سەربازیی پێشکەوتووی هاوشێوە.
وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان پێویستە زۆر کاربکەن بۆ هاوبەشکردنی زانیاری هەواڵگری بۆ وەستاندنی هێرشەکان. ئەوەش ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە لە چوارچێوەی سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی یەکگرتوودا کاردەکەن بۆ پاراستنی دامەزراوە گرنگەکان و پاراستنی سەروەریی ئاسمانی.
فەریقی یەکەم عەبدولوەهاب سەعیدی
فەرماندەی دەزگای دژەتیرۆری عێراق
Comments are closed.