دەستەی یونیپاس. وێنەکان لەلایەن ڕائید جەسۆن وێڵچ/ناوەندی سەربازیی ئەمریکا ”یەڵا، یەڵا!” هاوارەکە دەگاتە تیمی ئەندازیارانی جەنگیی ئەمریکا و ئیماڕات. ”با بڕۆین!” تەقەی فیشەک لە دارستانەکەوە دەقلیشێتەوە. تەقەی چەکە خۆکارەکان چەکدارانی دوژمن سەرکوت دەکەن. ئەندازیاران ڕوبەڕووی هێڵێکی تەلبەند دەبنەوە، کە ڕێگری لە بەرەوپێێشچوونی یەکەی پیادەی لقەکە دەکات. سەبازەکان بە هەورێکی دوکەڵیی سەوزدا دەڕۆن، تۆرپیدۆی جۆری بەنگالۆر جێگیردەکەن و بە خێرایی بۆ شوێنی سەلامەت دەگەڕێنەوە. لە تەقینەوەکە تۆپێکی ئاگرین کە مەودای 20 پێ دوور لە بەربەستەکەوە دەتەقێنێتەوە، دروست دەبێت. ئەندازیارانی سەربازی بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێن، ڕێگەیەکی سەلامەت بۆ دەیان سەربازی ئیماڕاتی و ئەمریکی بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کەلێنەکەوە پێشڕەوی بکەن،…
Unipath
دەستەی یونیپاس | وێنەکان لەلایەن عەریفی پلە یەک تێررا گاتی/پاسەوانی نیشتمانی سوپای ئەمریکا وڵاتی دۆنۆڤیا، کە وا بڕیارە گۆرگاسی دراوسێی ناسەقامگیربکات و بەڕێوەبردنی ناوچەیی دووپات بکاتەوە، دەست دەکات بە هەڵمەتێکی جەنگیی ناهاوسەنگ: ئەنجامدانی تیرۆرکردن، وەستاندنی بۆڕییەکانی گاز، پاڵپشتیکردنی دارایی هێزە بەکرێگیراوەکان و دروستکردنی قەیرانی پەنابەران. بەڵام لە ناوەندی ناسەقامگیریی دروستکراوی دۆنۆڤیا، کە بە دەستدرێژیی چەکداری بە درێژایی ڕوبارێکدا دەگاتە لوتکە، حەوت وڵات بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئاشتی لەسەر سنورە پەشێوەکە هێزەکانیان یەکدەخەن. هەر یەک لە کازاخستان، قرغستان، مەنگۆلیا، پاکستان و تاجاکستان بۆ پێکهێنانی هێزی ئەرکی نیشتمانپەروەر لە ژێر فەرماندەیی یەکگرتووی ئەفسەرانی باڵای خۆیان، کەرتێک دابین دەکەن. ئۆزبەکستان هێزێکی ئەرکی سەربەخۆ…
موعەمەر ئەلعریانی، وەزارەتی زانیاری، کلتوور و گەشتیاریی کۆماری یەمەن لە 5ـی مانگی تەمموزی 2023، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێگرییان لە هەوڵێکی ئێرانییەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوت هەڵگرە دەستنیشانکراوەکانی دورگەکانی بەهاماس و مارشاڵ لە نزیک گەرووی هورمز کردووە. ڕۆژێک دواتر، کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزی پاسەوانی پیادەی دەریایی شۆڕشگێڕانی ئیسلامی (IRGC-N) لە ناوچە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان لە نزیک کەندای عەرەبی دەستیان بەسەر کەشتییەکی بازرگانیدا گرتووە و لە وەڵامدا هێزی دەریایی ئەمریکا کەشتیەکانی جێگیرکردووە. ئەم ڕوداوانە لە لایەن IRGC-N لە ناوچە ئاوییە نێودەوڵەتییەکاندا یەکەم ڕوداوگەل نیین. لە ساڵی 2021 ـەوە، وەکو بەردەوامییدان بە ڕێبازێک کە خۆی و بەکرێگیراوانی لە دوای شۆرشی…
دەستەی یونیپاس سێیەمین کۆنفرانسی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان لە ژێر دروشمی “پەروەردەی شیاو بۆ نەوە نوێیەکان ڕێچکەی ئاشتی و گەشەسەندنی هەمەلایەنەیە”، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 لە بەغداد، عێراق، بەڕێوەچوو. جگە لە سەرکردە ڕۆحییەکانی ئایینە جیاوازەکانی عێراق، نوێنەرانی ئەنجومەنی پاپا بۆ گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و وەقفە ئاینیەکانی عێراق لەنێوان بەشداربووانی کۆنفرانسەکەدا بوون. کارنامەی کۆنفرانسەکە تیشکی خستە سەر پەروەردە و چۆنیەتی ئامادەکردنی مامۆستایان بۆ ڕۆڵی خۆیان لە پاراستنی ئاشتیدا، دڵنیایی دەدەن لەوەی کە مەنهەجەکانی خوێندن برەو بە کولتوری پێکەوەژیان لەنێوان ئەندامانی ئایین و نەژادە جیاوازەکان دەدەن. لە نێوان ئەو بابەتانەی کە لە دانیشتنەکانی کۆنفرانەسەکەدا بە چڕی گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، پێویستبوونی گەشەپیدانی ئەو…
دەستەی یونیپاس لە وەڵامی داخوازییەکانی پاکستان بۆ یارمەتی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کوەیت، لە ڕێگەی کۆمەڵەی مانگی سووری کوەیتەوە هەڵمەتێکی سێ ڕۆژەی هاوکاری مرۆیی دەستپێکرد، کە لە مانگی ئابی 2022ـدا، یارمەتییەکانی گەیاندە پاکستانییە زیان بەرکەوتووەکانی لافاوە وێرانکەرەکە. لە نێوان مانگەکانی حوزەیران و ئابی 2022 ـدا، وەرزی بارانبارینی هاوین لافاوێکی دروستکرد کە گیان لەدەستدانی زیاتر لە 1,100 کەسی لێکەوتەوە و لە هەمان کاتدا ملیۆنان کەسی تر ئاوارەبوون. بە هەماهەنگی وەزارەتی دەرەوەی کوەیت، 27 ڕێکخراوی خێرخوازیی ناوخۆیی پێداویستییان بۆ هەزاران کەسی زیان بەرکەوتووی لافاوە وێرانکەرەکەی ناو پاکستان دابینکرد. بە هەمان شێوە لە مانگی ئەیلولی 2022ـدا، بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئازارانەی سودانییەکان بەهۆی لافاوی…
دەستەی یونیپاس لە مانگی ئەیلوولی 2022، ژنانی بەحرەین لە ژمارەیەک بەشی وەزارەتی ناوخۆ لە بەرنامەیەکی ڕهێناندا لە ئیماڕات (UAE) بەشدارییان کرد، کە لەلایەن ژنە شێخی ئیماڕاتی فاتمە بنت موبارەک سەرپەرشتیکرا. ناوی فەرمیی بریتییە لە بەرنامەی ژنە شێخ فاتمە بنت موبارەک بۆ ژنان، ئاشتی و ئاسایش (FBMWPS)، ئەمە بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر ژنان و جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی بەشداریکردنی یەکسانیی ژنان لە چارەسەرکردنی ململانێکان پەرەی پێدراوە. بەرنامەکە لەلایەن یەکێتیی ژنانی ئیماڕاتەوە ڕێکخرا. ئامانجی بەرنامەی ژنە شێخ فاتمە بنت موبارەک بۆ ژنان، ئاشتی و ئاسایش پێداچوونەوەیە بە دەستکەوت و ئاڵنگارییە پەیوەندیدارەکان بە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی 2000 سەبارەت بە…
یەکێک لە تایبەتمەندییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بۆ نمایشی گەورەی ئامێرەکانی هێزی تایبەت بریتییە لە 13ـەمین پێشانگە و کۆنفرانسی هێزە تایبەتە نێودەوڵەتییەکان (SOFEX) لە ژێر سەرپەرشتی شا عەبدوڵڵای دووەم ئیبن ئەلحوسێن، لە بنکەی ئاسمانیی شا عەبدوڵڵای دووەم، لە عەممانی پایتەختی ئوردن، لە تشرینی یەکەمی 2022. پێشانگە و کۆنفرانسی هێزە تایبەتە نێودەوڵەتییەکانی 2022 سەدان شاندی سەربازی و زیاتر لە 300 بەشداربووی پێشانگەی لە 38 وڵاتەوە بەلای خۆیدا ڕاکێشا، کە بەرهەم و سیستەمەکانی خۆیان لە زیاتر لە 13 کۆشکی نێودەوڵەتیدا نمایش کرد. لە ڕۆژی یەکەمدا، کە بەزۆری بۆ کۆنفرانسی فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MESOC) دیاری کراوە، سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی…
دەستەی یونیپاس لە میانی سەردانەکەیدا بۆ قڕگستان لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022، ئێلیزابێس ترودۆ یاریدەدەری وەزیری کاروباری گشتیی جیهانی بە وەکالەت جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا هاوبەشێکی بەهێز لە قرغزستاندا بەدی دەکات. ئەو بۆ تاوتوێکردنی گرنگیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن و گوێگرتن لە گەلی قڕغ و حکومەت سەبارەت بەوەی کە چۆن دەڕواننە داهاتووی پەیوەندییەکانی قڕغستان و ئەمریکا، سەردانی وڵاتەکەی کرد. لە ماوەی دیدارەکەیدا لەگەڵ دایربێک ئۆرونبیکۆڤ، بەرپرسی خزمەتگوزاریی سیاسەتی زانیاریی ئیدارەی سەرۆکایەتی قڕغزستان، خاتوو ترودۆ سەرسامی خۆی بە ئازادیی ڕۆژنامەنووسی لە قڕغزستان دەربڕی و وەک ڕووناکییەکی گەش لە ناوچەکەدا وەسفی کرد. ”ئێوە دەستڕاگەیشتنێکی ئازادانەتان بۆ ڕۆژنامەنووسان، نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و…
بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ساڵیادی ئەو ڕێککەوتنەی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ئاسایی دەکاتەوە، خاوەن شکۆ شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئەلنەهیان، وەزیری کاروباری دەرەوە و هەماهەنگییە نێودەوڵەتییەکانی ئیمارات، لە ئەیلوولی 2022ـدا سەردانی ئیسرائیلی کرد. شێخ عەبدوڵڵا و شاندی یاوەری سەردانی یاد ڤاشێمیان کرد، کە یادگەی ئیسرائیلە بۆ قوربانیانی هۆلۆکۆست و لە ساڵی 1953 لە قودس بنیاتنراوە. بە پەسنکردنی ڕۆڵی یاد ڤاشێم لە بەڵگەنامەکردنی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، شا عەبدوڵڵا جەختی لە گرنگی برەوداون بە لێبوردەیی و پێکەوەژیان لە ناوچەکە و بەرقەرارکردنی ئاشتی و یارمەتیدانی بەدیهێنانی خواستەکانی گەلان بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و خۆشگوزەران کردەوە. لە مانگی ئابی 2020، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی…
ئۆزبەکسان لە هەڵمەتەکەیدا بۆ بەگەڕخستنی ڕۆڵێکی مەزنتر لە ئاسایشی ئاسیای ناوەڕاست، هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکان لەگەڵ ئەمریکادا دەدات. بازرگانەکانی ئەمریکا دەیانەوێت وەبەرهێنانی زیاتر لە ئۆزبەکستان ئەنجام بدەن. لەم دواییانە هەردوو وڵات ڕێککەوتننامەیەکیان بۆ ساناکردن و خێراکردنی ڕێککەوتنەکانی وەبەرهێنانی دوولایەنە بۆ بواردان بە کۆمپانیاکانی ئەمریکا و دەزگا داراییەکان لە بەشداریکردن لە بەرنامە ئابوورییەکان لە ئۆزبەکستان واژۆکرد. لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022، وەفدێکی ئۆزبەک نەفتگاز، کۆمپانیای حکومیی نەوت و گاز، لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیا ئەمریکییە گەورەکانی وەکو هەنی وێڵ، شڵەمبێرگەر، دگۆڵیەر و مەکناتۆن لە ماوەی سەردانەکەیان بۆ ئەمریکا کۆبوونەوە. لەم ساڵانەی دواییدا وەبەرهێنانەکانی ئەمریکا لە ئۆزبەکستان دوو هێندە بووە، کە وای…