لە چارەکی سەدەی ڕابردوودا، لەژێر سەرکردایەتیی خاوەن شکۆ شا حەمەد، شانشینی بەحرەین ماندوونەناسانە بۆ بەشداریکردنی بنیاتنەرانە لە سەرانسەری ناوچەکەمان و دەرەوەیدا بۆ بەهێزکردنی ئاسایش، پاراستنی سەقامگیری و قووڵکردنەوەی خۆشگوزەرانی کاری کردووە.
لەو کاتەوە، بە بوونی خاوەن پایەی شاهانە شازادەی جێنشین و سەرۆک وەزیران وەکو هێزی پاڵنەر لەپشت ئەم بەرەوپێچوونە گرنگەی لە بەرەنگاربوونەوەی پرسە ناوچەییە هاوچەرخەکان، بەحرەین لە ئاستێکەوە بۆ ئاستێکی تری بەهێزی هەنگاوی ناوە.
لە چەقی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بەحرەیندا، پابەندبوونێکی چەسپاو بە بنەماکانی دیالۆگ، پێکەوەژیان و ڕێزگرتنی هاوبەش، درێژکردنی دەستی دۆستایەتی و هەماهەنگی بۆ دۆست و هاوبەشە هاودیدەکان بوونی هەیە، لە کاتێکدا ئێمە بەدوای دەرئەنجامی بەردەوام و سوودمەندبوونی هاوبەشدا دەگەڕێین بۆ ئەو پرسانەی کە کاریگەرییان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
بە دیاریکراوی سێ پرس کاریگەری زۆرییان هەیە. یەکەمیان بریتییە
لە ململانێی غەززە، کە بەحرەین داوای ئاگربەستی دەستبەجێ، ئازادکردنی بارمتە و دەستبەسەرکراوان و گەیاندنی بێ بەربەستی هاوکارییە مرۆیی و بنیاتنەرەوەکان دەکات.
یەکێکی تریان بریتییە لە ململانێی لوبنان، کە تێیدا داوامان لە هەموو لایەنەکان کرد پەیڕەوی ئاگربەستەکە بکەن و بەگوێرەی بڕیارنامەی 1701ـی ئەنجومەنی ئاسایش و یاسا نێودەوڵەتییەکان پابەندبن بە ئەرکەکانیان.
وە لە کۆتاییدا سوریا لە ئارادایە، وەکو سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی، ئێمە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی کە پارێزگاری لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵات بکات، ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی بپارێزێت و یارمەتیی سوریا بدات تا ڕۆڵێکی تەواو و بنیاتنەر لە ناوچەکەدا بگێڕێت، بانگەشە بۆ هەموو دەستپێشخەرییەکانی ناو لوتکەکە دەکەین.
ئەم ڕێبازە بنیاتنەرە نموونەی دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوەی بەحرەین بووە. بۆ نیشاندانی تەنها یەک نمونە، ئێمە شانازیمان بە میوانداریکردنی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی کرد لە مانگی ئایاری 2024، بۆنەیەک کە تەنها بریتی نەبوو لە کۆبوونەوەی سەرکردەکان بەڵکو بەڵگەی ئیرادەی پێکەوەییمانبوو بۆ باشترکردنی ژیانی گەلەکانمان. بۆیە ئێمە بە پەرۆشەوە کاردەکەین بۆ دڵنیاییدان لەوەی کە لوتکەکە نەک تەنها قسە بەڵکو دەرئەنجامی کرداریی بەرهەم دەهێنێت.
لە ئەنجامدا، جاڕنامەی بەحرەین لەلایەن سەرکردە عەرەبییەکانەوە دەرکرا، کە لە پێنج دەستپێشخەریی سەرەکی پێکهاتووە کە لەلایەن شانشینەکەوە پێشنیارکران و لەلایەن لوتکەکەوە پەسەندکران. شانبەشانی هەنگاوەکانی دەستەبەرکردنی چاودێریی تەندروستی و پەروەردە بۆ ئەو کەسانەی زیان بەرکەوتوو بەهۆی ململانێکانەوە و بۆ قووڵکردنەوەی هەماهەنگیی عەرەبی سەبارەت بە داهێنان، دەستپێشخەری سەرەکی بریتی بوو لە کارکردن بە ئاڕاستەی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی فرەبابەتی و بەرفراوان بۆ مامەڵەکردن و چارەسەرکردنی ململانێی غەززە بە شێوەیەکی گشتگیر.
ئێمە بەردەوامدەبین لە پابەندبوون بەم پێشنیازە و ئەو باوەڕەی کە مسۆگەرترین ڕێگەچارە پێشکەش دەکات تا لە کۆتاییدا ئاشتی بۆ ناوچەکەمان بهێنێت و هیوا بۆ ملیۆنان کەسی زیانلێکەوتوو بگەڕێنرێتەوە.
بە هەمان شێوە هاوبەشیی دوولایەنە و فرەلایەنە ڕۆڵێکی گرنگ لە ستراتیژی ئێمەدا دەگێڕن، بە لەبەرچاوگرتنی ڕادەی هەرە گرنگی نەزمی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای یاساکان لەپێناو خۆشگوزەرانی درێژخایەن بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم پرۆسەیە لە ساڵی 2023، بەحرەین و ئەمریکا ڕێککەوتنێکی گرنگییان بۆ یەکگرتنی گشتگیر و ئاوەدانیی ئاسایشیی گشتگیر واژۆکرد (C-SIPA)، کە قووڵکردنەوەی ئاسایش و ئاوەدانی لە سەرانسەری جیهان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی ڕاستەقینەی یەکتر لە نێوان بەشداربووان کردبووە ئامانج.
C-SIPA نەک وەکو ڕێکخستنێکی دوولایەنە بەڵکو وەکو سەرەتای چوارچێوەیەکی فرەلایەنە داڕێژراوە کە ئامانجەکەی بریتییە لە کۆکردنەوەی وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندی هاوبەش لە دەستەبەرکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی. لەم چوارچێوەیەدا دەبینین شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا بە فەرمی لەلایەن شانشینی بەحرەین و ئەمریکاوە بانگهێشت دەکرێت تاکو ببێت بە سێهەم ئەندامی C-SIPA.
ئێمە وەک پێزانینێک بۆ وتەکانی خاوەن پایەی شاهانە شازادەی جێنشین و سەرۆک وەزیران کە لە کۆبوونەوەی 2024ـی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەم کارەمان ئەنجامداوە: “ئاڵنگارییە جیهانییەکان نەک هەر بەردەوامبوون بەڵکو چڕتربوونەتەوە. بەهۆی گۆڕانکارییە بنەڕەتییە گەورەکان لە نەزمی جیۆپۆلەتیکی جیهانیدا، خۆمان لە کاتێکی زۆر مەترسیدارتر و پێشبینینەکراوتردا دەبینینەوە. هەمان ئەو سیستێمانەی کە بۆ پاراستنی نەزمی نێودەوڵەتی داڕێژراون، کەوتوونەتە ژێر فشارەوە.”
بۆ گەشتکردن بە ناو ئەم ئاوە پەشێوانەدا، پێویستە شەفافیی سیستەم و بەها نێودەوڵەتییەکانمان بپارێزین و ڕێبازێکی کرداریی و پراکتیکی بگرینەبەر. ڕێبازێکی لەم شێوەیە دەبێت، بە نیەتێکی باشەوە، فرەلایەنی لە ناوەڕۆکی خۆیدا بپارێزێت، بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان، کەمکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرکردنی پرسە سەرەکییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی کاریگەرانە لەگەڵ ئەو هاوبەشانەی کە خاوەن خواست و بەرژەوەندی هاوبەشن بەشداربێت.
گەلانی عەرەب بە تەنها گرنگی بە هەماهەنگی ناوچەیی نادەن. ئەوان چالاکانە هەوڵ دەدەن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چوارچێوەیەکی مەزنتری جیهاندا جێگیر بکەن. ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەسەر پەرەسەندنی کۆدەنگییە لە نێوان سەرکردەکانمان هەیە کە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەردەوام نەک تەنها پشت بە ڕێوشوێنی ئاسایشیی دەستبەجێ دەبەستێت، بەڵکو پشت بە گەشەپێدان، ڕێزگرتنی دوولایەنە و وابەستەیی بەیەکتر دەبەستێت.
د. عەبدواللتیف بن ڕاشید ئەلزەیانی
وەزیری کاروباری دەرەوە، شانشینی بەحرەین