لە 13ـی مانگی ئازاری 2025، لە بیشکێکی پایتەختی قڕغستان، سەرۆکی تاجاکستان ئیمۆماڵی ڕەحمۆن و سەرۆک کۆماری قڕغستان سەدیر جاپارۆڤ ڕێککەوتنێکیان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکی دەیان ساڵە لەسەر دیاریکردنی سنوورەکان و بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان واژۆ کرد. پەرلەمانی هەردوو وڵات دوای هەفتەیەک ڕێککەوتنەکەیان پەسەند کرد.
کۆماری قڕغستان و تاجاکستان بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکیەکانیان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بە قازانجی خەڵکی هەردوو وڵات و تەواوی ناوچەکە بۆ چەندین مانگ کاریان کرد.
دانوستانەکان، کە کامچیبێک تاشیێڤ، بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی قڕغستان بە “زۆر سەخت” ناوزەندی کرد، بەرهەمەداربوو. تاشیێڤ و هاوتا تاجیکییەکەی، سایمومین یاتیمۆڤ، لە 21ـی مانگی شوباتدا پرۆتۆکۆلێکیان بۆ ئامادەکاریکردن بۆ کۆبوونەوەی دوو سەرۆک کۆمار لە دوای سێ هەفتە، واژۆکرد.
دانوستانەکان پێویستی بە پەسەندکردنی گەورە هەبوو لە هەردوو لایەنەوە، کە ئاڵوگۆڕی گرنگی خاک و دیاریکردنی ڕێگای بێلایەن لە ڕێگەی خاکە بێلایەنەکانەوە لەخۆدەگرێت.
لەم ناوچە وشک بەڵام چڕە لەڕووی دانیشتووانەوە، ڕێککەوتنێک بۆ دابەشکردنی ڕووباری ئیسفارا گرنگترین ئەرک بوو.
تاجاکستان و کۆماری قڕغستان سنوورێکی 970 کیلۆمەتری هاوبەشیان هەیە، نزیکەی نیوەی ئەو سنوورە لە دوای بەدەستهێنانی سەربەخۆیی هەر دوو وڵاتە لە یەکێتی سۆڤیەت، لە ساڵی 1991ـەوە کێشەی لەسەرە.
هاوشێوەی ناکۆکییە سنوورییەکانی تری دوای سۆڤیەت، کێشەکە لە سەردەمی سۆڤیەتەوە سەرچاوە دەگرێت، کاتێک مۆسکۆ سنوورەکانی بۆ دابەشکردنی خاک لە نێوان گروپە نەژادییەکاندا کێشا، ئامانجی سەرەکی بریتی بوو لە بەهێزکردنی کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی بەسەر ناوچە دوورە دەستەکانی ئیمپراتۆریەتی سۆڤیەتدا.
سەرەڕای ئەوەش، لە ناوچەکانی وەک دۆڵی فێرگانا، هەندێک جار نیشتەجێبوونی نەژادی ئاوێتە و کەڵەکە دەبێت. کاتێک هێڵەکان کێشران، ئەنجومەنی سیاسیی سەردەمی ستالین هەرگیز مەبەستی ئەوەیان نەبوو کە دەوڵەتانی ئاسیای ناوەڕاست سەربەخۆیی وەرگرن، ببنە دەوڵەتانێکی سەروەر و خاوەن سنووری نیشتیمانی.
دەکرێت ئەم ڕێککەوتنە ببێتە هۆی هەماهەنگیی زیاتر لە ناوچەکەدا. لە 31ـی مانگی ئازاری 2025، هەردوو سەرۆک ڕەحمۆن و جاپارۆڤ لەگەڵ شاڤکات میرزیۆیێڤی سەرۆکی ئۆزبەکستان، دراوسێی هەردوو تاجاکستان و کۆماری قڕغستان کە بە هەمان شێوە دانوستانی لەسەر سنوور و سەرچاوەکان کردووە، بەشدارییان لە لوتکەی سێ قۆڵی لە خوجاندی تاجاکستاندا کرد.
بڕیارنامەی خوجاند کە لە 31ـی مانگی ئازاردا بە فەرمی لە لایەن هەر سێ سەرۆکەوە واژۆ کراو و پەسەند کراو، سنووری سێ وڵاتەکەی دیاری دەکات و بڕیارنامەی فەرمی دۆستایەتی بنایت دەنێت.
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان “ئەم ڕێککەوتنانە لە سیاسەتی ناوچەکەدا خاڵی وەرچەرخانی گەورە دیاری دەکەن”، کە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ململانێکان بە تەنیا، بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییە ناسەقامگیرییەکانی “گۆڕینی داینامیکی جیهانی،” ستایشی ئامادەیی گەلانی ئاسیای ناوەڕاست دەکات.
هەرچەندە مەترسییەکان وەک خۆیان مانەوە، لەوانەش ئەگەری بەرخۆدانی نێوان دانیشتوانی ناوخۆیی و دەستێوەردانی سیاسی زلهێزە نەریتییەکانی ناوچەکە بەگشتی، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ هەماهەنگیی ئابووری ستایشی ڕێککەوتنەکانی کرد.
سەرچاوەکان: ڕادیۆی ئازاتیک، ڕادیۆی فری یۆروپ/ڕادیۆی لیبریتی، نەتەوە یەکگرتووەکان
