Getting your Trinity Audio player ready...
|
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئەردەن
هێزە چەکدارەکانی ئەردەن، سوپای عەرەب پایەیەکی گرنگی سیستەمی ئاسایشی نیشتمانیی ئەردەنە و گرنگترین پێکهاتەیە لە دەسەڵاتی دەوڵەت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، خاوەن شکۆ پاشا عەبدوڵلای دووەم بن ئەلحوسەین لە ساتەوەختی گرتنەدەستی دەسەڵاتە دەستوورییەکانیەوە تەواوی سەرنج و گرنگیدانی خۆی بە هێزە چەکدارەکان بەخشیووە، بۆ ئەوەی لە ڕووی چەک و مەشقەوە لەگەڵ سەردەمدا هەنگاوبنێت.
پلانی گەشەپێدانی فەرماندەیی بەلەمە شاهانەییەکانی هێزی دەریایی شاهانەی ئەردەن بۆ جێبەجێکردنی دیدگای خاوەن شکۆ بۆ دروستکردنی هێزێکی دەریایی پێشکەوتوو، چالاک، زۆر کاریگەر و ئامادە بۆ شەڕ کە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی هەبێت و لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ژینگەی ستراتیژیدا هەنگاوبنێت بۆ بەرگریکردن لە عەقەبەی تەنها بەندەری ئەردەن، کە زۆر گرنگە بۆ پەرەپێدانی ئابووری ئەردەن، داڕێژرا.
لە چوارچێوەی پابەندبوونی ئەردەن بە پاراستنی ئاسایشی دەریایی جیهانی و ناوچەیی، هێزی دەریایی شاهانەی ئەردەن تەکنەلۆژیای یەککخراوی ژیریی دەستکردی لەگەڵ سیستەمی بێ مرۆڤ جێگیرکرد و ناوەندی ئەردەنی بۆ سیستەمی بێ کارمەند (JROC)ـی لە مانگی ئەیلوولی 2022ـدا کردەوە، ئەمەش توانای چاودێریکردن و سیخوڕیی هێزی دەریایی شاهانەی ئەردەنی لە ئاوە ناوچەییەکان و زەریاکاندا بەرزکردەوە. بە شێوەیەکی باو بە ‘ناوەندی ڕۆبۆتیک’ ناودەبرێت. هەروەها لە ڕێگەی دروستکردنیەوە، دەریای سوور لە دەستنیشانکردن و ڕێگریکردن پێشکەوتنێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت.
JROC شانبەشانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی دەریایی کاردەکات. دەتوانرێت ئەرک و خزمەتگوزارییەکانی ناوەندی ڕۆبۆتیک بۆ دەستنیشانکردن و ڕێگریکردن بە کۆکردنەوە و بەستنەوەی ئەو زانیاریانەی کە لە سیستەمی دەریایی بێ کارمەندەوە وەردەگیرێن کە لە دەریادا جێگیرکراون کورت بکرێتەوە. پاشان ئەم زانیاریانە بۆ دروستکردنی بنکەزانیارییەک، کە لە زانستی دەریاییدا پێی دەوترێت شێوازی ژیان بەکاردەهێنرێن. پاشان دەتوانرێت ئەم زانیاریانە بۆ پەرەپێدانی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕێگریکردن، بەرگری و داماڵینی هەڕەشە شیبکرێنەوە و بەکاربهێنرێن. هەروەها تاقیکردنەوەکانی پێشوو سوودی ئەم سیستمانەیان بۆ مەبەستی تر سەلماندووە، لەوانە ئۆپەراسیۆنەکانی چۆڵکردنی قوربانییەکان.

ئەفسەری پلە نزم ئاستی سێ داوسەن ڕوس / هێزی دەریایی ئەمریکا
هەرچەندە JROC لەم دواییانەدا دامەزراوە، بەڵام ‘ناوەندی ڕۆبۆتیک’ بە ناوەندی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانەوە دەبەستێتەوە کە لە ئاستی بەرزتر لە توانا نەریتییەکان زانیاریمان بۆ دابین دەکات. هەروەها تۆمارێکی بەرفراوانی جووڵە و بینینی کەشتییەکان لە ناوچە گرنگەکانی دەرەوەی خاکە ئاوەییەکانمان دابین دەکات.
ئێمە لە لێواری شۆڕشێکی تەکنەلۆژیی ئامێرە بێ کارمەندەکانین. هێزە چەکدارەکانی ئەردەن زۆر زوو درکیان بەمە کرد و بە شێوەیەکی بەردەوام بۆ چاودێریکردن و سیخوڕی لە ئاسمان و دەریاکانمان (ڕووی ئاو و هەم ژێر ئاو) کار لەسەر بەکارهێنانی ئەم سیستێمانە دەکەن. لە ڕاستیدا هێزی دەریایی شاهانەی ئەردەن ئەو کاتە تەکنەلۆژیای چاودێری ژێر ئاوی بەکارهێنا کە دەستی کرد بە بەکارهێنانی گوێزەرەوەی لە دوورەوە کارپێکراو (ROV)، ئەمە بەرلە دامەزراندنی JROC بوو. دڕۆنە دەریاییەکان بۆ پاسەوانیی 24 کاتژمێری بەکاردەهێنرێن. ئەمەش توانای ئێمەی بۆ چاودێریکردنی جوڵەی کەشتییەکان بۆ ناو خاکە ئاوییەکانمان و دەرچوونیان بەرزکردووەتەوە. هەروەها ئەم گوێزەرەوانە لە دەرەوەی خاکیە ئاوییەکانمان بۆ بەشداریکردن لە مەشقی هاوبەشی تێکەڵاودا بۆ یارمەتیدان لە دەستنیشانکردنی هەڕەشە ئەگەرییەکان کاریان کردووە. ئەمەش دۆخی هەموو یەکەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەردەنە کە سیستەمی بێ کارمەند بەکاردەهێنن.
هەموو ئەم داهێنانانە پەیوەندییەکی نزیکی ئەردەن و ئەمریکا نیشان دەدەن. گرنگترین هۆکار بۆ ئەمە بریتی بوو لە ئەزموونی جیهانیی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکان و بوونی فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا/ کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمەش جگە لە ڕۆڵی چالاکانەی هێزی دەریایی شاهانەی ئەردەن لە فەرماندەیی هێزە دەریاییە تێکەڵەکان (CMF) بە سەرۆکایەتی ئەمریکا.
ئەردەن، لە ڕێگەی هێزی دەریایی شاهانەی ئەردەنەوە، ئەندامێکی چالاکی ئەم هاوپەیمانێتیە بووە لە ساڵی دامەزراندنیەوە لە 2008. ئەم بەشداریکردنە جەختی لەسەر ئەو ڕۆڵە کاریگەرە کردووەتەوە کە هێزی دەریایی شاهانەی ئەردەن دەیگێڕێت و بە باشترین شێوە نیشانی داوە. هیچ گومانی لە ئارادا نییە کە ئەم جۆرە بەشداریکردنە ڕۆڵی لە پاراستنی ئاسایشی دەریایی نێودەوڵەتیدا هەبووە و یارمەتیدەر بووە بۆ گەشەپێدانی پلەکانی هێزی دەریایی شاهانەی ئەردەن. ئەمەش لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی شارەزایی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان و بەشداربوون بە ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەیی هێزە دەریاییە نێودەوڵەتییەکانەوە بەدەست دێت.
هێزی دەریایی شاهانەی ئەردەن، بە هاوبەشی لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا، پشتیوانی لە پێکهێنانی هێزی ئەرکی 59 کرد، کە بەرپرسیارە لە چاودێری، سیخوڕی و ئۆپەراسیۆنەکانی کۆکردنەوەی زانیاری بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا کە سیستەمی ژیریی دەستکرد و ئامێرەکانی بەڕێوەبردن لە دوورەوە یەکدەخات. ئەردەن ڕۆڵێکی کارا لە ئاسایشی دەریایی ناوچەیی و نێودەوڵەتدا دەگێڕێت. هەر لەبەر ئەمەشە کە JROC دامەزرێنرا.
کاتێک دێتە سەر باسی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ، ئەردەن یەکێک بوو لە یەکەم وڵاتەکان کە ئەمانەی بەکارهێنا. پەیوەندیی نزیک، هاوبەشی، دۆستایەتی و سەرکردایەتی هاوبەش ئەو بنەمایانەن کە دەبێت پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتە دۆستەکان بەڕێوەببەن. هێزە دەریاییەکانمان پابەندن بە پشتیوانیکردن لە نیزامی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای ڕێساکان وە پێشەنگیمان دەکەن تا ببینە هێزێکی بەتواناتر و کاریگەرتر، ئەوەی کە بتوانین بە هاوبەشی فەرماندەیی بکەین. هەر لەبەر ئەمەشە ئێمە پشتیوانی لە هەموو ئەو چەمکانە دەکەین کە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریایی ناوچەیی و جیهانی. بڕیاری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایەکی دابینکراو دەکەوێتە سەر هەر وڵاتێکی خۆی. بەڵام، شایانی ئاماژەپێدانە کە چەند وڵاتێکی دۆست ئەفسەریان بۆ بەشداریکردن لە مەشقی سەر سیستەمی بێ کارمەند ناردووە.
پێداویستییە سەرەکییەکانی ئەم مەشقانە بریتین لە توانای خوێندنەوە و شیکردنەوەی داتاکانی سیستەمی بێ کارمەند، ئاشنابوون بە تەکنەلۆژیا و تەکنیکی هەمەچەشن و پاراوی لە زمانی ئینگلیزی.
ئەردەن خۆی لە مەشقکردن لەگەڵ هاوبەشەکانیدا سوودمەندە چونکە لە بواری سیستەمی بێ کارمەنددا نوێیە. مەشقکردن و شایستەیی لەسەر گوێزەرەوە بێ کارمەندەکان زیاتر لە ناوخۆدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام هەندێک لە کارمەندەکانمان بۆ مەشقکردن لەسەر بەکارهێنانی کامێرای ژێر ئاوی بێ کارمەند ڕەوانەی ئەمریکاش کراون، ئەمە جگە لە ژمارەیەک ڕاهێنان لەسەر سیستەمی دەریایی بێ کارمەندە لە ناوەوە و دەرەوە شانشینەکە. یەکەم ژنە ئەفسەری دەریایی ئەردەنی لە بواری ڕۆبۆتیکدا دەرچووی ئەکادیمیای دەریایی ئەمریکایە.