پەروەردەکردنی سەرکردەکانی داهاتووی لوبنان
عەمید حەسەن جونی، جێگری سەرۆکی دەستەی ئۆپەراسیۆنەکان لە هێزە چەکدارەکانی لوبنان، بەشێکی زۆری تەمەنی پیشەیی خۆی لە چەسپاندنی نیشتمانپەروەری لە ناخی ئەفسەرانی لاودا بەسەربردووە
عەمید حەسەن جونی، تا ئەم دواییانە فەرماندەی کۆلێژی فەرماندەیی و دەستەی فوئاد شەهابی لوبنان، کە بە ئارامیی و خۆنەویستانە ناسراوە، ڕێزی خوێندکاران و پرۆفیسۆرەکانی بەدەستهێناوە.
پێدەچێت ئەو خاسێتە نایابانەی لە چەندین ئەزموونی کەڵەکەبووی خۆی لە خزمەتکردن لە هێزە چەکدارەکانی لوبنان و لە خولیا دڵخوازەکەیەوە، کە شەترەنجە، بەدەستهێنابێت، کە تێیدا بەر لە بەدەستهێنانی پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی سوپا، چەندین جەنگی لەسەر بۆردەکە ئەنجامدا.
لە دوای خزمەتکردنی چەند ساڵە وەکو سەرۆکی کۆلێژی فەرماندە، عەمید حەسەن لە ساڵی 2023 پلەی بەرزکرایەوە بۆ جێگری سەرۆکی دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکانی لوبنان. ژیانی پیشەیی ئەو ڕێزلێنانێکە بۆ خۆڕاگرییەکەی. لە کاتێکی سەختدا پەیوەندی بە سوپاوە کرد کە تائیفەگەری و گروپە چەکدارەکان کاریان بۆ تێکدانی دەوڵەت دەکرد.
”من لە لوتکەی شەڕی ناوخۆ لە لوبنان لە ساڵی 1984 لە کاتێکدا کە کلتوری حزب و میلیشیایی و تائیفگەری لەسەرانسەری وڵاتدا بوونی هەبوو، ناوی خۆم لە کۆلێژی جەنگ تۆمارکرد، بەڵام من دەستووریەت، دەوڵەت و یاسام هەڵبژارد لەبەرئەوەی وەکو بەها بنچینەییەکانی ژیانی نیشتمانی باوەرم پێیان هەیە،” ناوبراو ڕایگەیاند. “بۆیە خۆم لەوەدا بینییەوە کە لە ڕێگەی دەروازەکانی کۆلێژی جەنگەوە بۆ پەیوەندیکردن بە سوپای خاوەن شکۆ، قوربانی و دڵسۆزی لە دەرگای نیشتمان دەدەم.”
ئەو ساتانەی هەوڵدان لە دوای دەرچوون لە کۆلێژی سەربازی، مولازم حەسەنی گەنجی دروست کرد.
ڕۆڵی ئەو و برا ئەفسەرەکانی بریتی بوو لە چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە ژینگەیەکی حکومڕانیکراو لەلایەن میلیشیاکان و ئەجێندا بیانییەکان بەمەبستی کۆتایی هێنان بە دەوڵەتەکە. ئازایەتی و نیشتمانپەروەریی ئەم ئەفسەرە گەنجانە بەسەر دڕندەیی بکوژان و ئەجێندای میلیشیاکاندا سەرکەوت تا ئاڵای لوبنان لە داروپەردووەکانەوە بەرز بکرێتەوە و سەروەریی یاسا و ئاشتی باڵادەست بێت.
”یەکەم ئەزموونی جەنگی من تەنها دوای دوو مانگ بوو لە دەرچوونم، لە دژی میلیشیا ڕێکخراوەکان،” ناوبراو ڕایگەیاند. “جەنگەکە، کە خۆم لە ناوەڕاستیدا بینییەوە، زۆر چڕ بوو و هێشتا ئەزموونی کرداریم نەبوو، وە تەمەنم نزیکەی 21 ساڵ بوو. هەر لە سەرەتاوە ئەم شەڕە منی بە سروشتی کارەکەم وەکو ئەفسەری جەنگ و پیشەی ڕاستەقینەی خۆم ناساند. من خۆم خستە بەردەم ئاڵنگاری و بەرپرسیارییەتییەکی گەورە کە وایکرد بۆ پەرەپێدانی لێهاتووییە پێویستییە جەنگییەکانم بە سەختی کاربکەم.”
ئەو لە چەندین شەڕدا بەشداری کرد و ئەزموونی مەیدانی بە درێژایی 39 ساڵی ژیانی سەربازیی بەدەستهێنا. لە چەندین پێگەی جیاواز لە سوپادا بەرزبووەوە، لێهاتووییەکانی لە بوارەکانی ڕاهێنان و ئاسایش و هەواڵگریدا چڕتر کردەوە. لە کۆتاییدا پیشەکەی خۆی لە کۆلێژی دەستە دۆزییەوە، کە تێیدا ئەزموونەکانی چرکردەوە بۆ وانەی تەکتیکی و ستراتیژی کە سود بە دامەزراوەیەک دەگەیەنێت بە ناوی کارگەی “فەرماندەکان.” بەر لەوەی لە ساڵی 2019 ببێت بە فەرماندەی کۆلیژ، بۆ ماوەی زیاتر لە شەش ساڵ وەکو پرۆفیسۆری وانەبێژی تەواو خزمەتی کرد.
فەیلەقی ئەفسەرانی تەواو فێرکراو و ڕاهێنراو بەردی بناغەی هێزێکی تۆکمەیە کە لە توانایدا بێت ئەرکە سەختەکان بە ئەنجام بگەیەنێت، عەمید حەسەن ڕایگەیاند. بە دەستهێنانی متمانە و ڕیزی سەبازەکان زۆر کاریگەرترە وەک لە بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ ناچارکردنی ملکەچ بوون.
”ڕەهەندی بیرمەندی سەرکردایەتی و گەشەپێدان و پەرەسەندنی لە سەرانسەری بوارە جیاوازەکان توانا بە سەرکردە دەدات بۆ ئەوەی سەروەریی بیرمەندی بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە بەرلەوەی پەنا بۆ ڕێسا و یاسایەکان ببات، کە پابەندیان دەکات بۆ ملکەچبوونی.” “لەژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی دەروونی مرۆڤ کە زیاتر سەربەست بووە، سەرکردایەتی هاوچەرخ لە ئێستادا زیاتر پێویستی بە بیروباوەڕ هەیە وەک لە هێز. ئەمە ئەو ئاستەیە کە هاندان تێیدا بوونی هەیە، لەبەرئەوەی گوێڕایەڵی قایلبوو هاندراوە و لە بەرامبەردا پێویستە قایلنەبوو هانبدرێت.”
تایبەتمەندیی هەرە گرنگی سەرکردەیەکی ناوازەی هاوچەرخ بریتییە لە توانای بیرکردنەوەی هەستیار و جێگیریی بۆ تێگەیشتن لە خەڵکی، بارودۆخ و هەڵوێستەکان لە گۆشە جیاوازەکانەوە، عەمید ڕایگەیاند. سەرکردەی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە لە کاتی گۆڕانکاریی بارودۆخ لە مەیداندا، هانی دەستپێشخەریی پلەکانی خوارتر دەدات.
خولیای ئەو بۆ شەترەنج لێهاتوویەکەی لە پلاندانانی ستراتیژی وەکو فەرماندەیەکی سەربازی چڕتر کردووەتەوە. ئەمە ئارامگرتن و دەنگی حوکم دەچێنێت و تواناکانی بۆ تێگەیشتن لە مەبەستەکانی دوژمن باشتر دەکات.
”شەتڕەنج بواری زۆر و قووڵی زۆری هەیە لەوەی تەنها یارییەک بێت. بەڵکو بەشێکی خەباتی بیرمەندیی چڕە لە نێوان دوو یاریزان کە تێیدا جەنگێکی سەخت هەڵدەگیرسێت، کە هیچ خوێنێکی تێدا ناڕژێت و تەنها چەکیش بریتییە لە توانای بیرکردنەوەی کەسەکە،” عەمید حەسەن ڕایگەیاند.
”هەرە گرنگترین شت لە شەترەنجدا بریتییە لە توێژینەوە و شیکارکردنی بژاردەکان، هەرە گونجاوترین بڕیار بدە، باشترین جوڵە دەستنیشان بکە و بەرگەی دەرەنجامەکان بگرە. ئەمە هەرە گرنگترین ئەرکی هەر سەرکردەیەکە. ئا لێرەدا پەیوەندی نێوان شەترەنج و فەرماندەی سەربازی دەردەکەوێت.”
لە سەر ئاستی کەسی، عەمید پاڵەوانیەتی شەترەنجی سوپای بەدەستهێناوە و وەکو سەرۆکی تیمی شەترەنجی سوپا ماوەتەوە. بەشداریکردنی لە پاڵەوانیەتییە لوبنانی و جیهانییەکان پلەبەندیی نێودەوڵەتی پێبەخشیووە.
لە گەشەپێدانی شێوازی سەرکردایەتیکردنی سەربازی، عەمید حەسەن لە کەسایەتییە مێژووییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە.
”من هەمیشە سەرسامی ئەو کەسایەتییە دانایانەبووم کە بە قووڵی لە فەلسەفەی جەنگ و بژاردە سەربازییەکانیان ڕوانیووە و ئەوانەی کە ڕەهەندی ئاکاریی بەهێز و دەروونزانیان پێبەخشیوون. دەکرێت هەرە گرنگترینی ئەو کەسایەتییانە بیرمەندی سەربازیی و ستراتیژیی ڕووسەکان لیوا کارل ڤۆن کڵاوشویتز بێت، کە لە توێژینەوە و دەستنیشانکردنی پەیوەندیی نێوان جەنگ، سیاسەت و کۆمەڵەگەدا کامڵبوو،” ناوبراو ڕایگەیاند.
ئەو بۆ ئامۆژگاریکردنی ئەو ئەفسەرە گەنجانەی کە بەرپرسیارێتی ئاسایشی نیشتمانی لە ئەستۆ دەگرن، سوود لە مێژوو و کولتوری سەربازیی وەردەگرێت. یەکەم پایەی سەرکردایەتی سەربازیی ئەو بریتییە لە کامڵی لە بەدواداچوونی زانستە سەربازی و ناسەربازییەکان. بەڵام بە لەبیربوونی ساتە سەختەکانی سەرەتاکانی پیشەی سەربازیی خۆی، کاتێک میلیشیاکان، تەقینەوەکان و شەڕی کۆڵانەکان دەستیپێکرد، عەمید حەسەن لەو باوەڕەدایە کە خوێندکاران بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی ئەو ڕۆژە ڕەشانە، پێویستە کوالێتییەکانی تریش بچەسپێنن.
” من بەردەوام بە ئەفسەرانی کۆلێژی فەرماندەیی و دەستەی فوئاد شەهاب دەڵێم کە لە ئەنجامدانی هەر شتێکدا سێ بنەمای سەرەکی بپارێزن، ئاخۆ پیشەیی یاخود کەسیی بێت. ئەوانیش مرۆڤایەتی، ویژدان و نیشتمانپەروەریین.”
Comments are closed.