هێزەکانی ئاسایشی لوبنان ڕووبەڕووی کۆچبەرە نایاساییەکان دەبنەوە
هەزاران پەنابەری سووری لە نیوەی دووەمی ساڵی 2023، بەدرێژایی سنورە سەختەکان لە ناوچەکانی ئەلعەریدە، ئەلعەبودیە، وادی خالد، جەبەل ئەکروم و حەرمێل لەسەر سنور لە دۆڵی بێکا بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ ناو لوبنان پەڕینەوە.
بە تەنها لە ماوەی مانگی ئاب و ئەیلولدا، سوپای لوبنان ڕێگری لە نزیکەی 6,100 هاوڵاتی سووری لە بە نایاسایی چوونە ناو لوبنان کرد.
بەگوێرەی Al Arabiya.net، لە ساڵی 2023 نزیکەی 11,000 پەنابەری سوری لە ڕێگەی سنوری باکورەوە دیپۆرتکراونەتەوە. بە تەنها لە یەک هەفتەدا لە مانگی تشرینی یەکەم، هێزە چەکدارەکانی لوبنان ڕێگرییان لە هەوڵەکانی بەزاندنی سنور لەلایەن 800 کەسەوە کردووە.
لوبنان، بە هاوکاری هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان، تاوەری چاودێریی خاوەن ئامێری پێشکەوتووی دروستکرد، خاڵەکانی پەڕینەوەی سنوری دەپارێزێت و چوار فەوجی بە درێژایی سنورەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان لەگەڵ سوریادا بۆ داخستنی ڕێڕەوەکانی قاچاخچییەتی جێگیرکردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم جۆرە هەوڵانە لە داخستنی کەلێنەکان لە سنورە 375 کیلۆمەترییەکەی لوبنان لەگەڵ سوریادا کورتیان هێنا. هێزەکانی ئاسایشی لوبنان بە بەردەوامی لە شەقامەکانی شارۆچکەکانی سەر سنور بەربەستی هەڕەمەکی هاتوچۆ دادەنێن، بەدوای هەڵاتووەکان، چەکی قاچاخ و بازرگانانی مرۆڤدا دەگەڕێن.
لەگەڵ نزیکەی 5.3 ملیۆن دانیشتووان، لوبنان میوانداری نزیکەی 900,000 پەنابەری سووریی تۆمارکراو دەکات و 500,000 تر بە شێوەی نافەرمی لە وڵاتەکەدا دەژین.
لە میانی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت لە مانگی ئەیلولی 2023، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان ڕایگەیاند کە دەکرێت هەڵکشانی پەنابەرە سوورییەکان گۆڕانکاری لە دیمۆگرافیای وڵاتەکەدا بکات. ئەوەی جێگەی نیگەرانییە، ناوبراو ڕایگەیاند، ئەوەیە کە زۆربەی پەنابەران کچان و کوڕانی گەنجن. “ئەوە هەڕەشە لە سەربەخۆیی پێکهاتەکەمان دەکات و دەتوانێت ناهاوسەنگکردنی نالەبار دروست بکات کە کاریگەری لەسەر هاوسەنگیی دیمۆگرافیی لوبنان هەبێت،” میکاتی هۆشیاریدا.
لوبنان بەهۆی قەیرانی لاوازبوونی ئابوورییەوە بەهۆی کۆڤید- 19، تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت لە مانگی ئابی 2020 و کاریگەرییەکانی داگیرکاریی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا زیانێکی زۆری بەرکەوت.
سەرچاوەکان: alarabiya.net، aa.com.tr/ar ،Aljazeera.com، ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ
Comments are closed.