هێزی نوێی دەریایی نێودەوڵەتی جێبەجێکار بۆ باشترکردنی ئاسایشی دەریای سور
ناوەندی دەرایای ئەمریکا بۆ کاروباری گشتی
بۆ پاراستنی دەریای سور لە تیرۆرستان و تاوانباران ئامانجی هێزێکی دەریایی نێودەوڵەتی نوێیە کە لە مانگی ئابی ساڵی 2022 دامەزرا وەکو بەشێك لە هێزە دەریاییە یەکگرتووەکانی (CMF) بەحرەین
لە ماوەی ڕێوڕەسمەکە لە بارەگای سەرەکی هێزی دەریای ئەمریکا لە بەحرەین، براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان، 5ـهەم کەشتیگەلی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هێزە دەریاییە یەکگرتووەکان (CMF)، هێزی ئەرکی تێکەڵی ڕاسپێردراوی (CTF 153).
“ئەمە نیشاندانی بەرجەستە و مانادارە بۆ پابەندبوونمان بە دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری دەریایی ناوچەکە لە ڕێگەی هاوکاری نێودەوڵەتییەوە،” کوپەر ئەمەی وت.
وەک چوارەمین هێزی ئەرکی CMF ،CTF 153 سەرنج دەخاتە سەر ئاسایشی دەریایی نێودەوڵەتی و هەوڵەکانی بنیاتنانی توانا لە دەریای سوور، باب ئەلمەندێب و کەنداوی عەدەن.
CMF گەورەترین هاوبەشی دەریایی فرەنەتەوەیی ئۆپەراسیۆنییە کە 34 وڵاتی تێدایە کە پابەندن بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای یاساکان لە دەریادا. هێزەکانی تری ئەرکی ڕێکخراوەکە بریتین لە CTF 150 کە گرنگی بە ئاسایشی دەریایی لە کەنداوی عومان و زەریای هیندی دەدات؛ CTF 151، کە سەرکردایەتی هەوڵەکانی دژە دزیکردن لە ناوچەیی دەکات؛ و CTF 152 کە تایبەتە بە ئاسایشی دەریایی لە کەنداوی عەرەبی.
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داینامیکی و مەزنە. هیچ هێزێکی دەریایی نییە کە بتوانێت کۆنتڕۆڵی ڕووبەرە ئاویەکانی دەوروبەری بکات بە تەنها” کۆپەر ئەمەی وت “ئێمە هەمیشە لەو پەڕی باشیداین کاتێك لەگەڵ هاوبەشەکانمان دەبین بە تیمێك.”
کۆپەر کاپتنی هێزی دەریایی ڕۆبێرت فرانسێسی وەکو فەرماندەی یەکەمی CTF 153 دیاریکرد.
دەستەی هێزی جێبەجێکاربە ڕادەی 15 بەرپرسی سەربازیی ئەمریکی و نێودەوڵەتی لە وڵاتانی ئەندامی CMF لەخۆدەگرێت. تیمەکە سواری کەشتییەکی دوورەدەستی USS Mount Whitney بوون کە لە دەرەوەی بەندەری عەقەبەی ئەردەن کاردەکات. کاتێك لە دەریادا نبن، بەرپرسانی CTF 153 لە نووسینگەکانی وشکانیدا کە بارەگا سەرەکییەکانی CMF کاردەکەن لە مەنامە لە بەحرەین.
CMF لە ساڵی 2001 لە بەحرەین لەلایەن ئەمریکا و 11 وڵاتی هاوبیرەوە دامەزرێنرا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆریزم، لەوانە یاساغکردنی چەکی نایاسایی و بەرهەمی ماددەی هۆشبەر لە کەشتییەکانی ئاوی دەرەوەدا. دواتر ئەم هاوپەیمانیە فراوانکرا بۆ لەخۆگرتنی ئۆپراسیۆنە دژە کەشتیوانیەکان و 34ـهەمین ئەندام لە ساڵی 2021 زیادکرا.
Comments are closed.