هێرشکردنە سەر سەرچاوەی دارایی تیرۆر
ئیماڕات یاساکانی بەڕێوەبردنی جوڵەی پارەی گوماناوی توندتر دەکات
حامید ئەلزەعابی، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی جێبەجێکاری ئیمارات بۆ دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پاڵشتیکردنی دارایی تیرۆریزمی حکومەتی ئیماڕات
ئیمارات لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکان بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام بەهێزکردنی سیستەمەکە زۆر زیاتر لە جاران پێویستی بە بەشداربوونی زیاتری لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە.
تاوانە داراییەکان لە ڕووی ئاڵۆزییەوە بەردەوامن لە گەشەکردن و هەتا ڕادەیەکی زۆر ڕێچکەی جیهانی ئەو چالاکییانەی کە بەسەر چەندین دەسەڵاتی دادوەری و دامەزراوە داراییەکان درێژبوونەتەوە لەخۆدەگرێت.
تەنها لە ماوەی چەند ساڵێکدا، لەگەڵ ئەوەی دەسەڵات بە کاریگەرترین شێوازی بەردەوام ڕێگرییان لە تاوانباران کردووە، ڕێژەکانی هەواڵدان، لێکۆڵینەوە، لێپێچینەوەی یاسایی و غەرامەکردن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.
بۆ ئەوەی ئەم بەرەوپێشچوونە بە دەقەکەوە ببەستینەوە، کاتێک باس لە دەستبەسەرداگرتن دەکرێت (وەکو ڕێژەی لەسەدی گەشەسەندنی بەرهەمی ناوخۆیی)، بەگوێرەی شیکارییەکانی هاوپەیمانی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکان، ئیمارات زیاتر لە 80 پلە بەرزبووەتەوە و بووە بە یەکێک لە پێنج وڵاتە پێشەنگەکانی جیهان.
سەرەڕای ئەم دەستکەوتانەش، کەچی ناتوانین پشوو بدەین. جەنگان دژ بەو لایەنانەی کە هەوڵی بەدەستهێنانی دەستکەوتی نایاسایی دەدەن هەرگیز کۆتایی نایات.
ئەم هەوڵانە بۆ بەهێزکردنی دژە/بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارەی وڵات، پاڵپشتیکردنی دارایی سیستەمی تیرۆرستی سەرچاوەگرتوو لە سیاسەتەکانی سەرکردایەتی وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکیی دارایی نایاسایی و پاراستنی شەفافیی سیستەمی دارایی جیهانی.
ئێمە لە ڕێگەی هەماهەنگییەکانمانەوە لەگەڵ هاوبەشە ستراتیژییەکانی وەک یەکێتیی ئەوروپا، بەریتانیا و ئەمریکادا ئەوە دەزانین کە بانکەکان و حکومەتەکان پێویستیان بە پێکەوە کارکردن و هەڵگرتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هاوبەشیپێکردنی زانیاری هەیە. کارکردنی پێکەوەیی لە پێکهێنانی وێنەیەکی ڕوونتری تۆڕە تاوانکارییەکان و مامەڵە دراوییە گوماناوییەکان، باشتر تێگەیشتن، هەڵسەنگاندن و کەمکردنەوەی مەترسییەکان یارمەتیمان دەدات. بە هەمان شێوە زانیاریی هەواڵگری دروستتر بۆ دەسەڵاتداران لەپێناو لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی یاساییدا دابیندەکات.
لە فەرمانگەی جێبەجێکاری بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و ڕێگریکردن لە پاڵپشتیکردنی دارایی تیرۆریستی، هەروەها لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی کاروباری دەرەوە و هەماهەنگی نێودەوڵەتیدا بۆ ئاسانکاری هاوبەشی و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە مەترسییەکانی پەیوەست بە تاوانە داراییەکان کاردەکەین. ئێمە لە بەهرە و ڕاهێناندا بە ڕادەیەکی ئێجگار زۆر وەبەرهێنانمان کردووە. هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی لە ڕێگەی ڕێککەوتننامە نوێیەکانی هاوکاریی یاسایی هاوبەش کە لە ساڵی 2022ـدا واژۆکران، و ئەوانەی کە لە ساڵی 2023ـدا ئەنجام دەدرێن، فراوانتر بووە.
هاوبەشکردنی زانیاری لەناو وە لە نێوان ڕێکخراوە گشتی و تایبەتەکاندا لایەنێکی سەرەکییە لە جەنگی دژ بە تاوانە داراییەکان.
لە ڕێگەی هاوبەشی گشتی و تایبەتەوە، ئێمە هۆشیاری هاوبەش لەبارەی هەڕەشەکانی تاوانی دارایی باشتر دەکەین. لە بواری تایبەتدا ئەمە زۆر زیاتر دەگەیەنێت وەك لە سیستەمی بانکی بە تەنها. کۆمەڵێک لە کۆمپانیا و پیشەکانی تر ئەرکێکی گەورەیان لەسەرە بۆ ئەنجامدان. من لێرەدا ئاماژە بە بریکارەکانی خانووبەرە، بازرگانانی کانزای بەنرخ و بەردی بەنرخ، پارێزەران، دادنووسان و کەسانی دیکەی پیشەی سەربەخۆی یاسایی، و لەوان گرنگتر، ژمێریاران دەکەم.
لە جیهانی دژە سپیکردنەوەی پارەدا، ئەم بازرگانی و پیشە ناداراییانە بە بازرگانی و پیشەی نادارایی سنوردار ناسراون (DNFPBs).
ئێمە لە نزیکەوە لەژێر چاودێریی لیژنەی هاوبەشی کەرتی حکومی و تایبەتتدا (PPPC) دەستمان کردووە بە کارکردن لەگەڵ بازرگانی و پیشەی نادارایی سنوردار و کۆمەڵە بازرگانییەکان. لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕێکخستن و چاودێری لەگەڵ کەرتی تایبەت کۆدەکاتەوە بۆ باشتر ڕێگریکردن لە تاوانە داراییەکان، لێکۆڵینەوە و سزادان.
ئەم پێکهاتەیە لە کارامەیی و شارەزایی توانای دڵنیابوونمان لە بەکارهێنانی کاریگەرانەی سیستەم و پرۆسەکان پێدەدات. بە هەمان شێوە ڕاهێنان، تواناسازی و گفتوگۆ بەردی بناغەی لیژنەی هاوبەشی کەرتی حکومی و تایبەتن. ئەمەش دەرەنجامی باشتربوونی بەرچاو لە چۆنیەتیی بەکارهێنانی هەواڵگریی دارایی لەلایەن لێکۆڵەرانی یاسایی و داواکارانی گشتییەوە لێکەوتووەتەوە.
ئەمە لەو وەبەرهێنانە دواییانەدا کە ئێمە لە یەکەی هەواڵگریی داراییدا خەریکی ئەنجامدانین ڕەنگیداوەتەوە، ئەو دەزگای لێکۆڵینەوەیەی کە زانیاری لەسەر چالاکییە گوماناوییەکان کۆدەکاتەوە و شیکارییەکان لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتدا هاوبەشی پێدەکات.
تەنها لە ماوەی نیوەی دووەمی ساڵی 2022ـدا، 30 فەرمانبەری نوێی زیادکردووە. جەخت لەسەر دامەزراندنی کەسانی پیشەیی ئەزموونداری خاوەن پێشینەی پەیوەندیدار بە بوارەکانی پابەندبوون، بانکی، جێبەجێکردنی یاسا و لێکۆڵینەوەی یاسایی کراوەتەوە.
هەروەها زیادکردنی شەفافیەت لە پێشینەی کارە سەرەکییەکانە. لەپێناو تێگەیشتن لەوەی کە کێ لە کۆتاییدا خاوەنی کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی ئیماراتە، ئێمە تۆمارێکی ئابووریی نیشتمانیمان دروستکردووە. تۆمارەکە ڕێبازێکی یەکانگیر بۆ پێداویستییەکانی زانیاری لە سەرانسەری ئیماراتدا دابین دەکات و وردیی زانیارییەکانی باشتر کردووە، ئەمەش ڕێگەمان پێدەدات بە شێوەیەکی باشتر مەترسییەکان هەڵبسەنگێنین و تێبینی چالاکییە گوماناوییەکان بکەین.
چەمکی خاوەندارێتی سوودمەند بوونی هەیە، لەبەرئەوەی مەرج نییە خاوەنی یاسایی ڕاستەوخۆی سامانێک ئەو کەسە بێت کە لە ڕاستیدا بەڕێوەی دەبات و سوودی لێ وەردەگرێت. تۆمارەکە وادەکات هەموو ئەم زانیاریانە لە یەک شوێنی یەکخراوی ناوەندیدا بۆ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان بەردەستبن. ئەمەش بواری هەوڵەکانی هاوبەشیپێکردنی زانیاری و لێکۆڵینەوە یاساییەکان فراوانتر دەکات.
پەیوەندی تۆڕە تاوانکارییە نێودەوڵەتییە ڕێکخراوەکان کە زۆرجار بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە پتەوتر دەکرێن، مەترسی توندگیر دەخەنە ئاراوە. بەڵام ئێمە لە ڕێگەی هێزی هەواڵگری، شیکاریی پێشکەوتوو، تەکنەلۆژیا، لێکۆڵینەوەی یاسایی و هاوبەشیی کەرتی گشتی و تایبەتەوە بەرەنگاریان دەبینەوە. لە کۆتایی ساڵی 2022ـدا، لیژنەی هاوبەشی کەرتی گشتی و تایبەت لە ئیمارات تێزیی ڕاوێژکاریی خۆی سەبارەت بە هاوبەشیپێکردنی زانیاری تەواوکرد، کە لە داهاتوودا دەخرێتە یاسایەکی نوێوە.
هەروەها ئێمە سوود لە تەکنەلۆژیا وەردەگرین کە دەتوانێت ئاسانکاری بۆ کۆکردنەوە، ڕاییکردن و شیکاریی زانیاری بکات، و هاوکات لە دەستنیشانکردن و بەڕێوەبردنی مەترسییەکان بە شێوەیەکی کاریگەرتر یارمەتیدەر بێت. ئێمە چەندین ئامرازی ئینتەرنێتیی بەڕێوەبردنی پڕۆژە و سەکۆی هەواڵدانمان دروستکردووە، کە بۆ پێداویستییە نیشتمانییەکان گوجاون.
بە هەمان شێوە پارەدان و مامەڵەی دارایی خێراتر، سیستەمی ناسینەوەی دروستتر، چاودێریکردن، تۆمارکردن و هاوبەشیپێکردنی زانیاری لە نێوان دەسەڵاتە تایبەتمەندەکان و دامەزراوە ڕێکخراوەکاندا سوودیان دەبێت.
هاوشێوەی ئەوانی تر، دەکرێت زیرەکیی دەستکرد (فێربوونی ئامێر، پێشخستنی زمانی ئاسایی) بۆ باشتر دەستنیشانکردنی مەترسییەکان و وەڵامدانەوە، پەیوەندیکردن و چاودێریکردنی چالاکییە گوماناوییەکان یارمەتیدەر بێت. بە کورتی، پرۆفایلی باشتر و نوێکراوەی هاوبەش واتای هەڵسەنگاندنی وردتری مەترسییەکان و دەرکردنی بڕیاری باشتر دەگەیەنێت.
ئەم داهێنانە تەکنەلۆژییە پیشکەوتووانە بیرخستنەوەیەکی باشن لەوەی کە جیهانی تاوانە داراییەکان بە خێرایی پەرەدەستێنێت و ئەوەی کە ئێمەش هەمیشە ئەرکی زۆرمان لەسەر دەبێت بۆ ئەنجامدان. بەڵام ئێمە بەو پێشکەوتنانەی کە تا ئێستا بەدەستهێنراون هان دەدرێین و دڵنیایی دەدەین لەوەی کە هەموو کۆمەڵگا لە هەوڵە بەردەوامەکانماندا بەشدار دەبن.
لە ساڵی 2022ـدا، ئیمارات چەندین پێشکەوتنی لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی دارایی تیرۆردا ئەنجامدا:
- بانکی ناوەندیی ئیمارات ڕێنمایی نوێی بۆ دامەزراوە داراییە مۆڵەتپێدراوەکان دەرکرد، و بۆ پابەندبوون بە ڕێساکانی چاودێریکردنی مامەڵە داراییە گوماناوییە دەرەکی و ناوخۆییەکان مۆڵەتی یەک مانگی بە بانک و قەرزدەران بەخشی.
- وڵاتەکە مەرجەکانی بۆ نووسینگەکانی خانووبەرە و کۆمپانیا یاساییەکان لەپێناو ڕاپۆرتکردنی مامەڵە داراییەکانی خانووبەرە کە سەروەت و سامانی دیجیتاڵی تێدایە خستەڕوو. کۆمەڵە تاوانکارییەکان و حکومەتە سزادراوەکان هەوڵیانداوە ئەم جۆرە سامانانە بۆ وەبەرهێنان لە ئیماراتدا بەکاربهێنن.
- لە پێناوی فراوانکردنی هەماهەنگییەکان، نووسینگەی جێبەجێکاری دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پاڵشتیکردنی دارایی تیرۆریزمی حکومەتی ئیماڕات لەگەڵ فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان یاداشتنامەیەکی لەسەر ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکان واژۆکرد.
Comments are closed.