هاوپەیمانێتیی ئەمریکا و قەتەڕ گەیشتە ئاستێکی باڵاتر
بەشێوەیەکی فەرمی حکومەتی ئەمریکا قەتەڕی وەکو هاوپەیمانێکی سەرەکی نائەندامی ناتۆ (MNNA) ناساند، نیشانەیەکی ڕوون لە نزیکبوونەوە لە بوارە جیاوازەکاندا.
لە مانگی ئازاری ساڵی 2022، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە جێبەجێ کردنی بەڵێنێکی پێشتر بە ئەمیری قەتەڕ شێخ تەمیم بن حەمەد سانی، پەیامێکی سەرۆکایەتی بڵاوکردەوە کە تێیدا بەهێزکردنی هاوپەیمانیەتی نێوان هەردوو وڵاتی ڕاگەیاند. جاڕنامەی هاوپەیمانیەتیی سەرەکی نائەندامی ناتۆ پێگەیەکی تایبەتی ئابوری و سەربازی بە قەتەڕ بەخشی.
بە شوێنکەوتنی هەمان ڕێچکەی کوەیت و بەحرەین، ئێستا قەتەڕ سێیەم وڵاتی کەنداوی عەرەبییە بۆ بوون بە هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکا لەو وڵاتانەی کە ئەندامی ناتۆ نین. تەنها 16 وڵاتی تر لەلایەن سەرۆکەکانی ئەمریکاوە ئەم ڕێزلێنانەیان پێبەخشراوە: ئوسترالیا، میسر، ئیسرائیل، ژاپۆن، کۆریای باشوور، ئوردن، نیوزلەندا، تایلەند، کوەیت، مەغریب، پاکستان، بەحرەین، فلیپین، ئەرجەنتین، ئەفغانستان و تونس.
سەڕەڕای ئەوەی ڕێککەوتنامەی هاوپەیمانێتیی سەرەکی نائەندامی ناتۆ بڕگەی بەرگریی هاوبەش لەخۆناگرێت وەك ئەوەی لە نێوان ئەندامانی ناتۆدا بوونی هەیە، بەڵام سوودی سەربازی و ئابووری دەبەخشێت بە وڵاتی ناسێنراو کە بە ئەو وڵاتانەی دیکە نابەخشرێن کە خاوەنی ئەو ڕێزلێنانە نین.
وڵاتانی هاوشێوە دەتوان داواکاری بەدەستهێنانی کەرەستە سەربازییەکانی ویلایەتە یەلگرتووەکان بکەن، بەشداری مەشقی هاوبەشی سەربازی بکەن و بەڕێوەی ببەن، وە شارەزایی بەرگری ئاڵوگۆڕ بکەن. کۆمپانیا تایبەتەکان لەم وڵاتانەدا دەتوانن گرێبەست پێشکەش بکەن بۆ پاراستن یان چاککردنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکانی ئەمریکا.
“ئەمە بوارێکی تەواو نوێ لە دەرفەت فەراهەم دەکات: مەشقکردن، چالاکی و، دەزانیت، ڕەنگە، بەهەمان … شێوە بەدەستگەیشتنی تواناش،” سکتریری ڕۆژنامەوانی پنتاگۆن جۆن ئێف. کێربی سەبارەت بە دەستنیشانکردنی قەتەڕ وتی.
جگە لە پیشوازیکردن لە فەرماندی ناوەندی ئەمریکا لە بنکەی سەرەکی ئەلعودەیدی ئاسمانی، قەتەڕ ئاسانکاری کرد لە دانوستانی نێوان حکومەتی ئەمریکا و تاڵیبان. دواتر قەتەر ڕۆڵێکی سەرەکیی بینی لە ڕێخۆشکردن بۆ هەڵهاتنی دەیان هەزار ئەفغانی کاتێک تاڵیبان دوای کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتەوە.
Comments are closed.