نیشتنەوەیەکی بە زەبروزەنگ

شێتگیری ڕەسەنی 22 (Native Fury 22) توانای عەرەبستانی سعودیە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیشان دەدات لە بڵاوکردنەوەی هێزێکی گەڕان لە کاتی قەیراندا

دەستەی‭ ‬یونیپاس

لە نمایشکردنی‭ ‬لێهاتووی‭ ‬سەربازی‭ ‬کە‭ ‬دیزاینکراوە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬دوژمنان‭ ‬و‭ ‬دڵنیاکردنەوەی‭ ‬هاوبەشەکان،‭ ‬سوپاکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬هێزێکی‭ ‬گەڕانی‭ ‬وشکانی‭ ‬دەریای‭ ‬لە‭ ‬بەندەری‭ ‬یەنبوع‭ ‬سەر‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬دابەزاند‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬سەدان‭ ‬کیلۆمەتر‭ ‬لەناو‭ ‬وشکانی‭ ‬جوڵەپێکرد‭. ‬

ئەمە‭ ‬دوایین‭ ‬دووبارەبوونەوەی‭ ‬مانۆڕی‭ ‬سەربازیی‭ ‬شێتگیری‭ ‬ڕەسەنی‭ ‬بوو،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬ساڵی‭ ‬2022‭ ‬لە‭ ‬سعودیە‭ ‬بەڕێوەچوو‭. ‬شێتگیری‭ ‬ڕەسەنی‭ ‬22‭ ‬زیاتر‭ ‬تیشکی‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬بواری‭ ‬لۆجیستیی‭ ‬دەریایی‭ ‬بە‭ ‬بەشداری‭ ‬هێزی‭ ‬چەکداری‭ ‬شاهانەی‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬هێزی‭ ‬پیادەی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکا‭. ‬

زیاتر‭ ‬لە‭ ‬1‭,‬000‭ ‬کارمەندی‭ ‬سەربازی،‭ ‬زۆرێك‭ ‬لە‭ ‬کەشتی،‭ ‬کەشتییە‭ ‬دەریاییەکان،‭ ‬ناوەندەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تاکتیکی‭ ‬و‭ ‬توانا‭ ‬ئەلیکترۆنییەکان‭ ‬بەشداربوون‭ ‬لە‭ ‬هەشتەمین‭ ‬گەڕی‭ ‬مانۆڕەکە‭ ‬لە‭ ‬بەندەرەکانی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬یەنبوع‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوەش‭ ‬بنکەی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬شازادە‭ ‬سوڵتان‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬ڕیاز‭. ‬مانۆڕەکە‭ ‬تیشکی‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬نیشاندانی‭ ‬تواناکانی‭ ‬نیشتنەوەی‭ ‬خێرا‭ ‬و‭ ‬ئاوێتەکردنی‭ ‬توانای‭ ‬هێزێکی‭ ‬دەریایی‭ ‬پێشوەختە‭ ‬جێگیرکراو،‭ ‬و‭ ‬تاقیکردنەوەی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬هێزەکە‭ ‬بۆ‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬قەیرانەکان‭ ‬و‭ ‬دۆخە‭ ‬فریاگوزارییەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭. ‬هەروەها‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬دەریاوانەکانی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬فەوجی‭ ‬یەکی‭ ‬لۆجیستیی‭ ‬جەنگ،‭ ‬گروپی‭ ‬لۆجیستیی‭ ‬دەریایی‭ ‬یەکەم‭ ‬و‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬گەڕۆك‭ ‬لە‭ ‬بنکەی‭ ‬پێندڵتۆن‭ ‬لە‭ ‬کالیفۆرنیا‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬مانۆڕەکەدا‭ ‬کرد‭.‬

شێتگیری‭ ‬ڕەسەنی‭ ‬22‭ ‬هەوڵیدا‭ ‬کاریگەریی‭ ‬جەنگی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬زیاد‭ ‬بکات‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوپەیمانان،‭ ‬ئەزموونی‭ ‬مەیدانی‭ ‬پێشکەش‭ ‬بکات‭ ‬و‭ ‬چەمک‭ ‬و‭ ‬زاراوەی‭ ‬سەربازی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬بەشداربووانی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬یەکبخات‭.‬

لەژێر‭ ‬چاودێری‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هەرێمی‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬سعودیە‭ ‬لیوا‭ ‬ئەحمەد‭ ‬دوبەیس‭ ‬و‭ ‬ژمارەیەک‭ ‬ئەفسەری‭ ‬باڵای‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬پەروەردە‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬سعودیە،‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬کەشتیگەلی‭ ‬ڕۆژئاوا،‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬هەرێمی‭ ‬ڕۆژئاوا‭ ‬و‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬درعییە‭ ‬ئەنجامدرا‭.‬

سەربازانی ئەمریکا و سعودیە و میوانەکان بەناو کەشتیی کەنارگری سێیەی USNSـی دەگەڕێن ڕۆژی دیاریکراو بۆ میوانە تایبەتەکان لە شێتگیری ڕەسەن. عەریف ئەلیز سۆتێلۆ/ هێزی پیادەی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

لە‭ ‬لایەنی‭ ‬ئەمریکیەکانەوە،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬پێشووی‭ ‬هێزی‭ ‬پیادەی‭ ‬دەریایی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ (‬MARCENT‭)‬،‭ ‬لیوا‭ ‬پاوڵ‭ ‬ڕۆك‭ ‬و‭ ‬ژمارەیەك‭ ‬بەرپرسی‭ ‬باڵای‭ ‬سەربازیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬باڵیۆزی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬ڕیاز‭ ‬ئامادەبوون‭. ‬ئەوان‭ ‬گەڕانێکی‭ ‬مەیدانییانئەنجامدا‭ ‬بۆ‭ ‬شوێنگانی‭ ‬ئەو‭ ‬هێزانەی‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬مانۆڕەکەدا‭ ‬کردبوو،‭ ‬لەنێویاندا‭ ‬کەشتی‭ ‬کەنارگری‭ ‬سێیەی‭ ‬USNSـی‭ ‬بارهەڵگری‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬کە‭ ‬سەدان‭ ‬گوێزەرەوەی‭ ‬سەربازیی‭ ‬دابەزاندبوو‭.‬

“شێتگیری‭ ‬ڕەسەن‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگە‭ ‬بۆ‭ ‬پتەوکردنی‭ ‬پەیوەندی‭ ‬درێژخایەنی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬سعودیە‭. ‬هەروەها‭ ‬تاکتیکە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬و‭ ‬توانا‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬بەرز‭ ‬دەکاتەوە‭ ‬و‭ ‬پشتگیری‭ ‬لە‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬درێژخایەنی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬دەکات،”‭ ‬لیوا‭ ‬ڕۆك‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

شێتگیری‭ ‬ڕەسەن‭ ‬بە‭ ‬نزیکەیی‭ ‬هەر‭ ‬دوو‭ ‬ساڵ‭ ‬جارێک‭ ‬بەڕێوەدەچێت‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭ ‬بە‭ ‬نۆرە‭ ‬میوانداری‭ ‬دەکەن‭. ‬هەڵبژاردنی‭ ‬سعودیە،‭ ‬کە‭ ‬یەکەمجارە‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬میوانداریی‭ ‬شێتگیری‭ ‬ڕەسەن‭ ‬دەکات،‭ ‬وەبیرهێنانەوەیەك‭ ‬بوو‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬گرنگیی‭ ‬ئەو‭ ‬وڵاتە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭. ‬“هیچ‭ ‬شتێك‭ ‬ڕونادات‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بەبێ‭ ‬سعودییەکان‭.’ ‬ئەوان‭ ‬رابەرێکی‭ ‬سەرەکین‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە،”‭ ‬لیوا‭ ‬ڕۆك‭ ‬لە‭ ‬درێژەی‭ ‬قسەکانی‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

مانۆڕەکەدا‭ ‬چەندین‭ ‬سیناریۆی‭ ‬گریمانەیی‭ ‬شانبەشانی‭ ‬لۆجستی‭ ‬و‭ ‬مەشقی‭ ‬تەقەی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬نێوان‭ ‬هێزەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬ئەمریکای‭ ‬لەخۆگرتبوو‭. ‬ئەوان‭ ‬سەرنجیان‭ ‬لەسەر‭ ‬کۆکردنەوە،‭ ‬ڕەوانەکردن‭ ‬و‭ ‬لۆجیستی‭ ‬بوو،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پەیوەندییەکان،‭ ‬فریاگوزاریی‭ ‬سەرەتایی،‭ ‬پراکتیزەکردنی‭ ‬تەقەی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬ئامانج‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬دابینکردن‭ ‬و‭ ‬چۆڵکردن‭. ‬

“مانۆڕەکانی‭ ‬مەشقکردن‭ ‬و‭ ‬ئەرکی‭ ‬تەواوکاری‭ ‬بەرزدەکەنەوە‭ ‬و‭ ‬گونجان‭ ‬و‭ ‬ئامادەیی‭ ‬جەنگی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬باشتر‭ ‬دەکەن،”‭ ‬عەقید‭ ‬ماتیۆ‭ ‬هاکۆلا،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزە‭ ‬بەشداربووەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬مانۆڕەکە‭ ‬ئەمەی‭ ‬ڕاگەیاند‭.‬

شێتگیری‭ ‬ڕەسەن‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکاندا‭ ‬قەتیس‭ ‬نەبوو،‭ ‬بەڵکو‭ ‬بەشداری‭ ‬و‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬زۆرێك‭ ‬لە‭ ‬وەزارەتەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬مەدەنییەکانی‭ ‬بەخۆیەوە‭ ‬بینی‭ ‬بە‭ ‬ئامانجی‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬سەراپا‭ ‬حوکمییەکان‭. ‬بۆ‭ ‬نمونە‭ ‬دوای‭ ‬داگرتنی‭ ‬ئامێرەکان‭ ‬لە‭ ‬یەنبوع،‭ ‬سەربازەکان‭ ‬سەدان‭ ‬کیلۆمەتر‭ ‬لە‭ ‬سەر‭ ‬رێگا‭ ‬سەرەکییەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬پێشرەوەیان‭ ‬کرد،‭ ‬کە‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬بوو‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کەرتی‭ ‬مەدەنی‭.‬

کەشتی‭ ‬کەنارگری‭ ‬سێیەی‭ ‬USNS‭ ‬هەڵسا‭ ‬بە‭ ‬دابەزاندن‭ ‬و‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬شەست‭ ‬سەد‭ ‬گوێزەرەوە‭ ‬و‭ ‬ئامێری‭ ‬جۆراوجۆر‭ ‬بۆ‭ ‬پاڵپشتیکردنی‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬زەمینی‭ ‬دەریایی‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬شێتگیری‭ ‬ڕەسەنی‭ ‬22‭.‬

هێزە لۆجیستییەکانی ئەمریکا و سعودیە لە میانی شێتگیری ڕەسەن لە ناوەندی پشتیوانی جەنگی ئومسەدرە وەستاون.سەربازی پلە یەك کاساندرا لاماس/ هێزی پیادەی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ئەفسەرێك‭ ‬ئەرك‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬دەریایی‭ ‬ڕونکردەوە،‭ ‬ئەویش‭ ‬کۆکردنەوە‭ ‬و‭ ‬ڕەوانەکردنی‭ ‬خێرای‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬زەمینی‭ ‬دەریایی‭ ‬لە‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬پارێزراودا‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬پردێکی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬شوێنگەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭ ‬و‭ ‬کەشتییەکانی‭ ‬جێگیرکردنی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬پێشوەختە‭ ‬جێگیرکراو‭.‬

ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬وەكو‭ ‬بژاردەیەکی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬بۆ‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬سەرباز‭ ‬و‭ ‬ئامێرەکان‭ ‬بەهۆی‭ ‬خێرایی‭ ‬و‭ ‬گشتگیرییەکەیەوە‭ ‬جێگای‭ ‬سەرنجە‭. ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬زەمینی‭ ‬دەریایی‭ ‬هێزێکی‭ ‬ئەرکیی‭ ‬یەکخراوە‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬لەژێر‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬یەك‭ ‬فەرماندە‭.‬

دواتر‭ ‬فەرماندە‭ ‬باڵاکان‭ ‬سەردانی‭ ‬پردی‭ ‬کەنارگری‭ ‬سێیەی‭ ‬USNSـیان‭ ‬کرد‭ ‬بۆ‭ ‬کۆنفڕانسێك‭ ‬لەسەر‭ ‬توانای‭ ‬بەرزی‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬زەمینی‭ ‬دەریایی‭ ‬بۆ‭ ‬گواستنەوە‭ ‬و‭ ‬گەیاندن‭ ‬و‭ ‬دابەزاندنی‭ ‬سەدان‭ ‬گویزەرەوە،‭ ‬ناوەندەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تاکتیکی،‭ ‬تواناکانی‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬و‭ ‬تۆڕەکانی‭ ‬پەیوەندیکردن‭ ‬بۆ‭ ‬پاڵپشتیکردنی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬1‭,‬000‭ ‬بەشداربوو‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬پیادەی‭ ‬و‭ ‬پیادەی‭ ‬دەریایی‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬یەکەمی‭ ‬بەردەوامیی‭ ‬شانۆی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭. ‬

لیوا‭ ‬ڕۆك‭ ‬ستایشی‭ ‬توانای‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬سعودیەی‭ ‬کرد‭ ‬بۆ‭ ‬دابینکردنی‭ ‬ژێرخان‭ ‬و‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬بۆ‭ ‬مانۆڕەکە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬هەماهەنگیکردنی‭ ‬هێزە‭ ‬بەشداربووەکان‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬کارا‭ ‬و‭ ‬کاریگەر،‭ ‬هەروەها‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬هێز‭ ‬و‭ ‬سەرچاوەکانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بەخێرایی‭. ‬سەربازەکان‭ ‬دەستڕاگەیشتنی‭ ‬جوگرافییان‭ ‬لەبەردەستدابوو‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچەکان‭ ‬بە‭ ‬درێژای‭ ‬مەودای‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬1‭,‬500‭ ‬میل‭ ‬لە‭ ‬سنورەکانی‭ ‬شانشین‭. ‬ئەو‭ ‬جەختی‭ ‬لەوە‭ ‬کردەوە‭ ‬کە‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬مانۆڕەکە‭ ‬بەڵگەی‭ ‬گونجانی‭ ‬وەگەڕخستنی‭ ‬بەهێزو‭ ‬پابەندبوونێکی‭ ‬هاوبەشە‭ ‬بە‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬ناوچەکە‭.  


یونیپاس‭ ‬چاوپێکەوتنی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬لیوا‭ ‬پاوڵ‭ ‬ڕۆك،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬پێشووی‭ ‬هێزی‭ ‬پیادەی‭ ‬دەریایی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ئەنجام‭ ‬دا

یونیپاس‭: ‬چۆن‭ ‬شێتگیری‭ ‬ڕەسەنی‭ ‬22‭ ‬توانا‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬باشتر‭ ‬دەکات؟

لیوا‭ ‬ڕۆك‭:‬‭ ‬مەشقی‭ ‬هاوشێوەی‭ ‬شێتگیری‭ ‬ڕەسەن‭ ‬گرنگە‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هاوبەشیمان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پاڵاوتنی‭ ‬تاکتیکە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬و‭ ‬باشترکردنی‭ ‬شیاوی‭ ‬چالاکی‭ ‬پێکەوەیی‭. ‬ئەمە‭ ‬هەشتەمین‭ ‬جارە‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬14‭ ‬ساڵی‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬دووساڵ‭ ‬جارێك‭ ‬دووبارە‭ ‬دەبێتەوە،‭ ‬و‭ ‬یەکەم‭ ‬گەڕە‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬سعودییەوە‭ ‬میوانداری‭ ‬دەکرێت‭. ‬ئۆپەراسیۆنەکە‭ ‬بژاردەیەکی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬بڵاوکردنەوەیە‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬سروشت‭ ‬جیهانییە،‭ ‬بە‭ ‬خەسڵەت‭ ‬دەریاییە‭ ‬و‭ ‬گونجاوە‭ ‬بۆ‭ ‬سیناریۆی‭ ‬جۆراو‭ ‬جۆری‭ ‬بەکارهێنان‭. ‬شێتگیری‭ ‬ڕەسەن‭ ‬ی‭ ‬22‭ ‬ئۆپەراسیۆنێکی‭ ‬دابەزاندنی‭ ‬جێگیرکردنی‭ ‬پێشوەختی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ (‬MPF‭) ‬جێبەجێکرد،‭ ‬بە‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬هەمیشەیی‭ ‬شانۆگەری‭ ‬یەکەمی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬لە‭ ‬دامەزراوەی‭ ‬بەندەری‭ ‬بازرگانی‭ ‬رۆژئاوا‭ ‬لە‭ ‬یەنبوع‭ ‬و‭ ‬ئەلبەیاز‭ ‬لە‭ ‬بنکەی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬شازادە‭ ‬سوڵتان‭. ‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬بووە‭ ‬هۆی‭ ‬زیادکردنی‭ ‬دەستڕاگەیشتن‭ ‬بە‭ ‬ستراتیژی‭ ‬و‭ ‬پوختەکردنی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬و‭ ‬کۆنترۆڵ،‭ ‬وەرگرتن،‭ ‬قۆناغبەندی،‭ ‬جووڵە‭ ‬پیشڕەوی‭ ‬کردن‭ ‬و‭ ‬یەکخستن،‭ ‬و‭ ‬مەشقکردنی‭ ‬هێڵەکانی‭ ‬پەیوەندی‭ ‬تۆڕی‭ ‬زەمینی‭ ‬نێوعەرەبی‭.‬

یونیپاس‭: ‬بۆچی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬شان‭ ‬بە‭ ‬شان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬عەرەبستانی‭ ‬سعودیە‭ ‬گرنگە؟

لیوا‭ ‬ڕۆك‭:‬‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬جێگیرکردنی‭ ‬پێشوەختی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬لێکدراوی‭ ‬هێزی‭ ‬هاوبەشە،‭ ‬توانا‭ ‬دەدات‭ ‬بە‭ ‬فەرماندەی‭ ‬جەنگی‭ ‬بۆ‭ ‬جوڵاندنی‭ ‬توانای‭ ‬پتەویی‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬زەمینی‭ ‬دەریایی‭ (‬MAGTF‭) ‬بۆ‭ ‬پشتگیریکردنی‭ ‬کۆمەڵێك‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬ئەمەریکی‭ ‬و‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭. ‬هاوبەشی‭ ‬بەردەواممان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سعودیە‭ ‬وا‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزی‭ ‬پیادەی‭ ‬دەریایی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ (‬MARCENT‭) ‬دەکات‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬کاریگەر‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬جێگیرکردنی‭ ‬پێشوەختی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬جێبەجێ‭ ‬بکات‭ ‬بۆ‭ ‬پاڵپشتیکردن‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬هاوبەش‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭.‬

یونیپاس‭: ‬چۆن‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬مەشقانە‭ ‬بەشدارن‭ ‬لە‭ ‬سەقامگیری‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەیی؟

لیوا‭ ‬ڕۆك‭:‬‭ ‬توانای‭ ‬کاریگەری‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬بۆ‭ ‬دابینکردنی‭ ‬دەستڕاگەیشتن‭ ‬و‭ ‬ژێرخان‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬جێگیرکردنی‭ ‬پێشوەختی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی،‭  ‬گەواهیدەری‭ ‬کارکردنی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬بەهێز‭ ‬و‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬بەردەواممانە‭ ‬بە‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬ناوچەکە‭. ‬پتەوی‭ ‬هاوبەشیمان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سعودیەدا‭ ‬ئاسنینە‭ ‬و‭ ‬ئێمە‭ ‬پابەندین‭ ‬بە‭ ‬پشتگیری‭ ‬بەردەوامی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬عەرەبستانی‭ ‬سعودیە‭.‬

یونیپاس‭: ‬گەورەترین‭ ‬دەرئەنجام‭ ‬لە‭ ‬کارکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سوپادا‭ ‬لەم‭ ‬مانۆڕەدا‭ ‬چییە؟‭ ‬

لیوا‭ ‬ڕۆك‭:‬‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬پشتیوانی‭ ‬شانۆی‭ ‬یەکەمی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬خێرایی‭ ‬و‭ ‬کارایی‭ ‬دابینکرد‭ ‬بۆ‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬دەریاوانان‭ ‬کە‭ ‬تایبەتمەندیی‭ ‬مێژووی‭ ‬بەناوبانگی‭ ‬ئەوانە‭. ‬پشتگیری‭ ‬لۆجستیکی‭ ‬ئەوان‭ ‬بۆ‭ ‬شێتگیری‭ ‬ڕەسەن‭ ‬ڕێگەی‭ ‬بە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬بەردەوامەکانی‭ ‬بەندەردا‭ ‬وەکو‭ ‬لێکدەری‭ ‬هێزی‭ ‬هاوبەش،‭ ‬کە‭ ‬دەسەڵات‭ ‬دەدات‭ ‬بە‭ ‬فەرماندەی‭ ‬جەنگاوەری‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ (‬USCENTCOM‭) ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬ئەرکی‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬جۆرا‭ ‬و‭ ‬جۆر‭ ‬بسپێرێت‭ ‬بە‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬زەمینی‭ ‬دەریایی‭ (‬MAGTF‭) ‬لە‭ ‬پاڵپشتیکردن‭ ‬لە‭ ‬ئۆپراسیۆنەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬هاوبەشە‭ ‬ناوچەییەکان‭.‬

یونیپاس‭: ‬چۆن‭ ‬گرنگیی‭ ‬ئەم‭ ‬ڕووداوە‭ ‬ڕوندەکەیەوە‭ ‬بۆ‭ ‬داپیرەیەك‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ولاتەوە‭ ‬سەیری‭ ‬دەکات؟‭ ‬

لیوا‭ ‬ڕۆك‭:‬‭ ‬شێتگیری‭ ‬ڕەسەن‭ ‬ی‭ ‬22‭ ‬ئۆپەراسیۆنێکە‭ ‬کە‭ ‬بژاردەیەکی‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬ستراتیژیە‭ ‬بۆ‭ ‬هێزی‭ ‬پیادەی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬دەریاوانەکانمان‭. ‬ئەمە‭ ‬لە‭ ‬سروشتدا‭ ‬جیهانییە،‭ ‬لە‭ ‬خەسڵەتدا‭ ‬دەریاییە‭ ‬و‭ ‬گونجاوە‭ ‬بۆ‭ ‬سیناریۆی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬جۆراوجۆر‭. ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ڕاهێنان،‭ ‬مەشقەکە‭ ‬دەرفەتی‭ ‬بە‭ ‬هێزی‭ ‬پیادەی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬دەریاوانەکان‭ ‬دا‭ ‬بۆ‭ ‬کارکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬فێربوونی‭ ‬کولتوورەکەیان‭ ‬و‭ ‬تەنانەت‭ ‬ئەوەی‭ ‬چەند‭ ‬ژەمێکی‭ ‬نەریتی‭ ‬پێکەوە‭ ‬بخۆن‭. ‬مەشقی‭ ‬لەم‭ ‬چەشنەزۆر‭ ‬گرنگە‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬شانشینی‭ ‬عەرەبستانی‭ ‬سعودیە‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬پوختەکردنی‭ ‬تاکتیکە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬و‭ ‬پتەوکردنی‭ ‬توانای‭ ‬کارکردنی‭ ‬هاوبەش‭. ‬هاوبەشییە‭ ‬بەهێزەکان‭ ‬یارمەتی‭ ‬بۆ‭ ‬چەند‭ ‬هێندەکردنی‭ ‬توانای‭ ‬فەرماندەی‭ ‬جەنگاوەری‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دەدات‭ ‬بۆ‭ ‬پاڵپشتیکردن‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭  ‬خراپەکارانن‭ ‬و‭ ‬پێدانی‭ ‬سەرچاوە‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بەشێویەکی‭ ‬خێرا‭.‬

Comments are closed.