مەشقکردن وەکو سیانەیەک
هێزەکانی عێراق، کوەیت و ئەمریکا لە میانی مەشقی ئاسایشیی دەریاییدا سیناریۆی هەڕەشە ڕاستەقینەکانی جیهان دووبارە دەکەنەوە
هێزە دەریاییەکانی عێراق، کوەیت و ئەمریکا مەشقێکی دوو ڕۆژیی سێ قۆڵییان ئەنجامدا کە تیشکی دەخستە سەر بەرەنگاربوونەوەی چەتەی دەریایی و ئاسایشی دەریایی لە باکوری کەنداوی عەرەبی.
لە مەشقەکەی مانگی تشرینی یەکەمی 2023ـدا، کەشتی هەر سێ وڵاتەکە بەشدارییان تێدا کرد. پاسەوانی کەناراو و هێزی دەریایی کوەیت بەلەمی پاسەوانی، بەلەمێکی تیژڕۆ، کەشتیەکی پێداویستی و هێلیکۆپتەرێکیان دابینکرد و پاسەوانیی هاوبەشیان لەگەڵ دوو بەلەمی پاسەوانیی عێراقی و کەشتییەکانی وەڵامدانەوەی خێرای ڕۆبێرت گۆڵدمان و کلێرانس سەتفنی جونیەر ئەمریکی ئەنجامدا.
ئەرکەکانی مەشقەکە تیشکیان خستە سەر ڕێکارییەکانی پەلاماردان، سواربوون، گەڕان و دەستبەسەرداگرتن (VBSS)، ئۆپەراسیۆنەکانی بەلەمی بچووک، سەلامەتیی ماسیگرەکان و پشکنینی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، ئەمە جگە لە مەترسییەکانی تری ئاسایشی دەریایی.
مەشقی کوەیت لە ڕێگەی ناساندنی کەشتییە ئامانجدارە ھاوشێوەکراوەکان، زیادکردنی دووبارەکردنەوەی مانۆڕی VBSS و ئەنجامدانی مەشقەکانی VBSS لە سەرانسەری کەشتییەکانی وڵاتەکە، لەسەر بەشداریکردنی مەشقی پێشووی VBSS بنیات نراوە.
مەشقی سێ قۆڵی وەکو ڕێگەیەک بۆ سێ هاوبەشەکە تا بتوانن بە شێوەیەکی هەماهەنگانە مامەڵە لەگەڵ ئاسایشی دەریاییدا بکەن، شەش ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد، بەڵام بۆ ئەوەی چڕتر سەرنج بخەنەسەر پێداویستییە ناوچەییەکان لەڕووی ئاڵۆزییەوە گەشەی سەندووە.
”بەشێک لەوەی کە ئەم مەشقە بەنرخ دەکات بریتییە لە توانای سوودوەرگرتن لە بوارێکی بەرفراوانی زانیاری، ئەزموون و تەکتیکەکانی VBSS بەیەکەوە،” مولازم هەنتەر ستۆوز، ئەفسەری فەرماندەی یەکێک لە بەلەمەکانی پاسەوانی کەناراوای ئەمریکا ئەمەی ڕاگەیاند.
”مەشقی لەم چەشنە بەهێزبوونی هاوبەشییە ناوچەییەکانمان، پاراستن و گەشەپێدانی توانامان بۆ یەکخستنی بێ کێشە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان، و گەشەپێدانی لێهاتووییەکانمان لە بواری دەریاییدا بەردەوامی پێدەدات.” کوەیتییەکان جەختیان لەسەر پێویستی هەماهەنگی لە پاسەوانیکردنی بەشی باکوری کەنداو لە نزیک ناوچە ئاوییەکانەوە کردەوە.
“مەشقەکانمان، کە شانبەشانی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا، هێزی دەریایی کوەیت و عێراق کاردەکەن، ئاسایش و سەلامەتیی ماسیگرەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی باکوری کەنداوی عەرەبی مسۆگەر دەکەن،” لیوا تەڵاڵ ئەمونس، فەرماندەی پاسەوانی کەناراوی کوەیت ئەمەی ڕایگەیاند.
لیوا لەیس عەبدولستار عەبدولجەبار، فەرماندەی بنکەی دەریایی ئوم قەسر، وەکو لایەنێکی گرنگ بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەی دەڕوانێتە هەماهەنگیی فرەنەتەوەیی.
”ئامانجی ئەم مەشقە بریتییە لە بەرزکردنەوەی لێهاتوویەکان، گەشەپێدانی تواناکانی مەشقکردن، پاراستنی ئامادەکاریکردن و ئامادەیی، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە نێوان هێزە بەشدارەکان، وە بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کارکردنی پێکەوەیی بۆ چالاکیی هاوبەش،” ناوبراو ڕایگەیاند.
جێگری فەریق، بڕاد کووپەر، فەرماندەی ئەوکاتی فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا/ کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا، لەو کاتەوە پلەی بۆ جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بەرزکراوەتەوە، ڕیگەیاند کە مەشقەکان جێگیریی هێزە ناوچەییەکان بۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانی ژینگەیی نیشان دەدەن.
”لەگەڵ ئەم دوایین دووبارەکردنەوەیە، ئێمە لە بەرەوپێشچوونی چالاکی پێکەوەیی لە دەریادا بەردەوامین،” جێگری فەریق کووپەر ئەمەی ڕاگەیاند. “بەردەوامیدان بەم زنجیرە مەشقە لەگەڵ کوەیت و عێراقی دۆستدا جێگەی شانازییە. ئەم مەشقە سێ لایەنە جارێکی تر ئەوە دەسەلمێنێت کە کاتێک ئێمە بەیەکەوە کاردەکەین، زۆر زیاتر بەدەست دەهێنین.”
ڕووبەری ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی /کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا نزیکەی 2.5 ملیۆن مەتر دوجا لە ئاو، لە نێوانیاندا خاڵە پشکنینە گرنگەکانی گواستنەوەی گەرووی هورمز، کەناڵی سوێس و باب ئەل مەندەب لەخۆدەگرێت.
سەرچاوە: فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا
Comments are closed.