میسڕ و بەحرەین لەسەر بنەمای تێگەیشتنێکی هاوبەش لە پێداویستییەکانی ئاسایش لە ناوچەکە سوودمەندی پەیوەندییەکی نزیکن.
هەردوو وڵات بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە و پاراستنی گەشەی بەردەوام لە بەرژەوەندی گەلەکانیان، سیاسەتی بەردەوام و هەمەلایەنەی دووقۆڵییان داڕشتووە.
لایەنی سەربازی پەیوەندییەکە هەماهەنگیی و یەکخستنی چەمکەکان لە ڕێگەی ڕاهێنان و مەشقی دوولایەنە و هاوبەشەوە، وە هەروەها ئاڵوگۆڕکردنی کارمەندانی سەربازی بۆ ئاشناکردنیان بە بەرنامە و پلانەکانی بەرەوپێشبردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی یەکتر لەخۆدەگرێت.
بۆ ئەم مەبەستەش، شاندێکی ئەکادیمیای سەربازیی میسڕ، کۆلێژی باڵای جەنگ، لە مانگی شوباتی 2025 لە شاری مەنامەی بەحرەین، سەردانی کۆلێژی شاهانەی فەرماندەیی، دەستەی ئەرکان و بەرگریی نیشتمانیی هێزی بەرگریی بەحرەینیان کرد.
شاندی میسڕ سەبارەت بە پەیڕەوی خوێنن، بەرنامە و پلانەکانی کۆلێژی بەحرەینی ئاگادار کرایەوە. ئامانجی سەردانەکە بریتیی بوو لە ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان سوپاکان.
سەبارەت بە لایەنی ئابووری، پەیوەندیی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات لە بواری بازرگانی، وەبەرهێنان، گەشەپێدان و گەشتیاریدا بەرەوپێشچووە. هەتا مانگی تەمموزی 2022، بەحرەین لە پلەی 16ـەهەمی ئەو وڵاتانەدا بوو کە وەبەرهێنانیان لە بازاڕی میسردا کردووە. ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوامە لە زیادبوون، لە ساڵی 2024ـدا ڕێژەکە گەیشتە 661.4 ملیۆن دۆلار.
لە میانی کۆبوونەوەی مانگی شوباتی 2025ـی لیژنەی حکومیی میسڕ و بەحرەین بۆ هەماهەنگیی بازرگانی، ئابووری، زانستی و تەکنیکی لە بەحرەین، دکتۆر ڕانیە ئەل مەشات، وەزیری پلاندانان، گەشەپێدانی ئابووری و هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی میسڕ، جەختی لە هاوبەشیی نزیکی وڵاتەکان کردەوە و تامەزرۆیی حکومەتی میسڕی بۆ فراوانکردن هاوبەشییەکە دووپاتکردەوە.
ناوبراو باسی لە گرنگی وەبەرهێنانەکانی بەحرەین لە میسڕ لە کەرتەکانی دارایی، پیشەسازی، بیناسازی، کشتوکاڵ، گەشتیاری، پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری کرد، وە بە هەمان شێوە وەبەرهێنانەکانی میسڕ لە بەحرەین کە کرنگی بە خانووبەرە و گەشتیاری دەدات.
میسڕ پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی بەحرەین دەکات و چەندین دەرفەتی وەبەرهێنان دەڕەخسێنێت، ئەمە جگە لە بەهێزکردنی هاوبەشییان لە بواری کارگێڕیدا، دکتۆر ئەل مەشات ئاماژەی پێدا.
پەیوەندی میسڕ لەگەڵ بەحرەیندا زۆر قووڵە. لە بواری پەروەردەدا، بناغەکان زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر دانران، لە ساڵی 1919، کاتێک مامۆستایانی میسڕ لە دامەزراندنی یەکەم قوتابخانەی ناحکومی لە بەحرەین هاوکاربوون.
”لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، پەیوەندییەکانی بەحرەین و میسڕ لە هەموو ئاستەکاندا بەهێزتر و پتەوتر بووە؛ لەڕووی سیاسی، ئابووری، سەربازی و کۆمەڵایەتییەوە، لەژێر ڕۆشنایی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان شا حەمەد بن عیسا و سەرۆک عەبدولفەتاح سیسی و پەرۆشی هاوبەشیان بۆ چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەرزکردنەوەیان بۆ ئاستێک کە سوود بە هەردوو وڵات و گەلانی برا بگەیەنێت.” باڵوێزی بەحرەین بۆ میسر فەوزیە بنت عەبدوڵڵا زەینەل ڕایەگەیاند.
سەرچاوەکان: دەزگای هەواڵی بەحرەین، exporttoday.net ،masrawy.com
