میسڕ نۆرەی خۆی لە سەرکردایەتیکردنی هێزی ئەرکی یەکخراوی 153 وەردەگرێت
دەستەی یونیپاس
بە دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی میسڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە دەریاییەکان و پاراستنی ڕێڕەوە کەشتیوانییە نێودەوڵەتییەکان، هیزی دەریایی میسڕ فەرماندەیی کاتیی هێزی ئەرکی یەکخراوی 153
(CTF 153) لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 هەتا مانگی حوزەیرانی 2023 وەرگرت.
عەقیدی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕۆبێرت فراننسیس، کە یارمەتیدەر بوو لە دامەزراندنی CTF 153، لە مانگی نیسانی 2022، لە ڕیوڕەسمێکدا لە بەحرەین، کە تێیدا ئەو ستایشی هێزی دەریایی میسڕ کرد، فەرماندەیی هێزەکەی ڕادەستی عەمیدی هێزی دەریایی میسڕی محەمەد عەبولستار کرد.
”من بێ پایان شانازی بە هەوڵەکانمان دەکەم کە لە سەرەتای دروستکردنی ئەم هێزی ئەرکە نوێیە لە تەنها هەشت مانگی پێشوو داومانە … ئەمە شانازیەکی گەوەرەیە کە فەرماندەییەکە ڕادەستی هاوبەشێکی دەریایی زۆر بەهێزی ناوچەیی وەکو میسڕ بکەم. دەزانم هێزە ئەرکییەکە وەکو یەک تیمی داینامیکی بەردەوام دەبێت لە بە ئەنجام گەیاندن، وە بۆ دەستکەوتەکانیان هەمیشە لە دوورەوە ئاهەنگ دەگێڕم،” عەقید فرانسیس ڕایگەیاند.
وەکو یەکێک لە چوار هێزە دەریاییە یەکخراوەکانمان (CMF)، CTF 153 بۆ پەرەپێدانی ئاسایشی دەریایی نێودەوڵەتی و پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییە جیهانییەکان لە دەریای سور، باب ئەلمەندەب و کەنداوی عەدەن دامەزرێنرا.
”میسڕ لەسەر بنەمای ڕۆڵی بەرچاوی و هەماهەنگیی نزیکی لەگەڵ هێزە دەریاییەکانی وڵاتانی ئەندام بۆ دووپاتکردنەوەی بەرپرسیارییەتیە هاوبەشەکانمان لە پەرەپێدانی ئاسایش لە هەموو بوارەکان و ڕێڕەوە دەریاییەکان و دابینکردنی ڕاڕەوت سەلامەت بۆ کەشتیەکان و بەرەنگاربوونەوەی هەموو شێوەکانی تاوانی ڕێکخراوی ئامانجگیری بازرگانی جیهانی و بەرژەوەندی وڵاتە هاوبەشەکان، فەرماندەیی هێزەکەی وەرگرت،” وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی میسڕ عەقید غەریب عەبدول عەزیز غەریب ڕایگەیاند.
لەگەڵ ئەوەی دەکەونە بنکەی هێزی دەریایی پشتیوانی ئەمریکی بەحرەینی، CMF نوێنەرایەتی هاوبەشییەکی فرەنەتەوەیی دەکات، کە ئامانجەکەی بریتییە لە تێکشکاندنی تیرۆریزم، هاندانی هەماهەنگیی ناوچەیی، ڕێگریکردن لە چەتەی دەریایی و برەودان بە ئاسایش لەسەر نزیکەی 3.2 ملیۆن میل دووجا لە ناوچە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان.
بە جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سەرانسەری جیهان، لە مانگی نیسانی 2021، میسڕ پەیوەندی بە CMFـەوە کرد و بوو 34ـمین وڵاتی ئەندام.
سەرچاوەکان: وەزارەتی بەرگریی میسڕ، فەرماندەیی ناوەندی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا، سکای نیوز
Comments are closed.