مسۆگەرکردنی گاز لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست
ئوسامە موبارەز، سکرتێری گشتی، سەکۆی گازی ڕۆژهەڵاتی دەریای سور
لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، جیهان قەیرانی یەک لەدوای یەکی بەخۆیەوە بینی، سەرەتا لە پەتای کۆڤیدەوە دەستی پێکردوو و دواتر جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا، گۆڕانی کەشوهەوا، وە هەروەها ململانێی ئیسرائیل و حەماس و جیهانێکی تەواو دابەشبوو و جەمسەرگیر.
هەموو ئەم ئاڵنگارییانەی جیهانیان گرتووەتەوە، گۆڕانکاری بەسەر بنەما و شێوازی بازرگانیماندا دەهێنێت. وزە لە پێشەنگی هەموو ئەم قەیرانانەدا بووە، وە ئێمە ڕووبەڕووی “سێ بژاردە”ـی ئاسایشی وزە، بەردەوامیی وزە و گونجاوی نرخی وزە دەبینەوە.
من باوەڕم وایە کلیلی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵنگارییانە بریتییە لە هەماهەنگی، نمونەیەکی لەمە ئەو ڕێکخراوەیە کە من تێیدا کاردەکەم، سەکۆی گازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست (EMGF).
سەکۆی گازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست (EMGF) چوار ساڵ لەمەوبەر بۆ چارەسەرکردنی ئاسۆی یەدەگی بەرچاوی گاز لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست پێکهێنرا. بەشێکی زۆری ئەم یەدەگانە بە گەشەنەسەندوویی و بێ بەرهەم ماونەتەوە. ئەگەر هەیە یەدەگی گەورەتر هەبێت کە تا ئێستا نەدۆزرابێتنەوە.
بیرۆکەی پشت سەکۆی گازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست (EMGF) بریتییە لە چۆنیەتی کۆکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتەکان، کەرتی پیشەسازی و دارایی بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم پەرەپێدانی ئەم سەرچاوانە. سەکۆی گازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست (EMGF) هەشت ئەندامی هەیە: قوبڕس، میسڕ، فەڕەنسا، یۆنان، ئیسڕائیل، ئیتاڵیا، ئەردەن و دەسەڵاتی فەڵەستینی. سێ چاودێرەکە بریتین لە یەکیتی ئەوروپا، ئەمریکا و بانکی جیهانی.
لایەنێک کە سەکۆی گازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست (EMGF) جیادەکاتەوە بریتییە لەوەی کە ئەمە تەنها پەیوەندیدار نییە بە حکومەتەکانەوە. بە هەمان شێوە ئێمە ئەوە دەپارێزین کە پێی دەڵێین لیژنەی ڕاوێژکاریی پیشەسازیی گاز، کە نزیکەی 38 کۆمپانیای ئەندامی لە کۆمپانیا نەوتییە نیشتمانی و فرەنەتەوەییەکان، دامەزراوە داراییەکان و کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکاندا هەیە. بە کۆکردنەوەی ئەم لایەنە پەیوەندیدارانە، ئێمە برەو بە هەماهەنگیی قازانجخواز دەدەین.
ستراتیژی درێژخایەنی ئێمە خاوەنی حەوت ئامانجی ستراتیژییە، وە ئێمە کار لەسەر سێ پایەی سەرەکی دەکەین. یەکیکیان بریتییە لە یەکخستن: ئێمە چۆن بتوانین هاوکاری لە نێوان کێڵگە جیاوازەکانی گاز و ژێرخان دروست بکەین و ئابوورییەکانی ناوچەکە یەکبخەین؟ پایەی دووەم تیشک دەخاتە سەر گۆڕانی کەشوهەوا. پایەی سێهەم دەربارەی جێگیرکردنی سەکۆی گازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست (EMGF)ـە وەکو دابینکەرێکی کاربۆن نزم، وە گازی نرخ هەرزان لە کاتێکدا لە کەرتی تایبەتدا بەشداری دەکات.
دەربارەی یەکخستنی ناوچەیی و ئاسایشی وزە، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست توانی لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکڕانیاوە دابینکارییەکانی گازەکەی بۆ ئەروپا بە ڕێژەی 30% زیادبکات. دەکرێت سەرچاوە گازییەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە بەراورد بەوانەی کەنداوی عەرەبی سنورداربن، بەڵام بۆ ئەوروپا، و بە تایبەتی بۆ باشور و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، نیشاندەری سەرچاوەیەکی هەمەچەشنی دابینکاری وزەن.
بە هەمان شێوە ئێمە لە نێوان ئاسایشی وزە و گواستنەوەی وزەدا لە هەوڵی ڕاگرتنی هاوسەنگیداین. هەردوو ئاڵنگارییەکە زۆر گەروەن. کەشوهەوای نالەبار لە سەرانسەری جیهاندا تیشک دەخاتە سەر ئاڵنگاری کەشوهەوا، بەڵام لە هەمان کاتدا ئاسایشی وزەش گرنگە. بەبێ ئاسایشێکی لەم چەشنە ژیان و بژێویی ژیان لە مەترسیدا دەبن. هەرچەندە هەندێک کەس وابیردەکەنەوە کە ئاسایشی وزە کورتخایەنە و گواستنەوەی وزە درێژخایەنە، بەڵام هەردووکیان پرسی کورتخایەن و درێژخایەنن.
لە ساڵی 2022، ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەستپێشخەریی داماڵینی کاربۆنمان دەستپێکرد. ئامانجەکە بریتییە لە کەمکردنەوەی پیسبوون بەهۆی کەرتی پیشەسازیی گاز لە ناوچەکە. ئێمە توانیمان لە میانی کۆنفرانسەکانی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ساڵی 2022ـدا لە میسڕ بەڕێوەچوو، ئەمە دەستپێبکەین.
پلانەکە بریتییە لە دانانی هێڵی بنەڕەتی پیسبوون بۆ پیشەسازیی گاز و لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی پیسبوون دەکۆڵێتەوە. ئێمە پڕۆژەکانی داماڵین لە کاربۆنمان خستەڕوو و سیاسەت و ڕێکارییەکانمان بۆ هاندانی وەبەرهێنان لەم پڕۆژانەدا، برەوپێدا. هەروەها ڕۆڵی سەرەکیی EMGFـمان دەستنیشان کرد: هاوئاهەنگکردنی سیاسەتەکان، کۆکردنەوەی تەکنەلۆژیا، پاڵپشتیکردنی دارایی و پشتڕاستکردنوەی هاوبەشیی کاربۆن.
سەرنجی سەرەتاییمان بریتییە لە هاوئاهەنگی سیاسەت و ڕێساکانە بۆ پێشخستنی زیاتری داماڵینی کاربۆن و دامەزراندنی میکانیزمێک بۆ پشتڕاستکردنەوەی چڕی کاربۆن بۆ ناوچەکە کە EMGF پەسەندی دەکات و جێبەجێی دەکات. ئێمە لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکانی 2023 لە دوبەی، ئەمەمان پێشکەشکرد.
هەرچەندە دەکرێت قسەکردن سەبارەت بە هەماهەنگی کەمێک سەخت بێت، بە تایبەتی لە ماوەی قەیرانە ناوچەییەکان، بەڵام پێویستە ئێمە لە دەرەوەی سنوری ڕووداوەکانی ئێستا بیربکەینەوە. دەبێت ئێمە لە دەرەوەی سنوری کرتخایەن بیربکەینەوە و زیاتر دەربارەی درێژخایەن بیربکەینەوە، ئایا دەوانین بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی چی بکەین، ئایا دەتوانین بۆ هەمەچەشنکردنی وزە چی بکەین.
پێویستە ئێمە بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە ئەم ئەرکە، بەرهەمهێنانی وزەی نرخ هەرزان بە کەمترین دەردراوی کاربۆن، نەک تەنها بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵنگاری کەشوهەوا بەڵکو ئاسایشی وزەش، ئەنجام بدەین.
ئوسامە موبارەز، میسڕی، لە ساڵی 2021 وەکو یەکەم سکرتێری گشتیی سەکۆی گازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە بارەگاکەی لە قاهیرەیە هەڵبژێردرا.
Comments are closed.