لوبنان سنوورێکی 396 کیلۆمەتری لەگەڵ سوریادا هەیە کە لە مێژە بەهۆی کەڵەکەبوون و سنوورە دیارنەکراوەکان لە زۆر ناوچەدا هۆکاری ناسەقامگیری بووە. قاچاخچییەکان چەک و ماددەی هۆشبەریان لە چەند خاڵێکی نافەرمیەوە دەگواستەوە، کۆچبەرانی نایاسایی سوریاش دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی 2011 ڕوویان لە لوبنان کرد.
بە کەڵک وەرگرتن لە گۆڕانی ڕژێم لە سوریا، حکومەتی لوبنان کە لەم دواییانەدا پێکهێنراوە، هەوڵ بۆ باشترکردنی ئاسایشی سنوورەکانی خۆی دەدات. وەزیری بەرگریی لوبنان میشێل مێناسا لە مانگی ئازاری 2025، لە شاری جەددە لە سعودیە، چاوی بە موحەف ئەبو قەسرە هاوتا سورییەکەی کەوت.
بە سەرپەرشتیی وەزیری بەرگری سعودیە خاوەن پایە شازادە خالید بن سەلمان، دانوستانەکان بە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە دیاریکردنی سنووری لوبنان و سوریا و هەماهەنگیی ئاسایش گەیشتە لوتکە.
سنووری نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی 1920 لە ژێر
دەسەڵاتی فەرەنسا بەسەر هەردوو وڵاتی سوریا و لوبناندا دامەزرێنرا. بەڵام سنوورەکان هیچ کاتێک بە وردی دیاری نەکراون، سەرەڕای داواکاریی بەردەوامی لوبنان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.
شارەزایان هۆشدارییان دا کە تەواوکردنی دیاریکردنی سنوور پێویستی بە کات و پابەندبوونی هەردوو حکومەت دەبێت.
”دیاریکردنی سنوور بە شەوێک و ڕۆژێک ڕوونادات. ئەمە پرۆسەیەکی زۆر درێژ خایەنە. چەندین پرسی سنووری هەن کە سەرەتا دەبێت بۆ دیاریکردن و چارەسەرکردنی خاڵە سنوورییە کێشەدارەکان دوبارە کاریان لەسەر بکرێتەوە،” فەریقی یەکەمی خانەنشینی هێزە چەکدارەکانی لوبنان خەلیل هێلۆ بە گۆڤاری دیجیتاڵیی برەیکینگ دیفێنس (Breaking Defense)ـی ڕاگەیاند.
سەرچاوەکان: نەتەوە یەکگرتووەکان، دەزگای هەواڵی ئەسۆشەیتد پرێس، Aljazeera.net
