قەتەڕ لە میانی جامی جیهانیدا ڕێگری لە هێرشی ئەلیکترۆنی دەکات
دەستەی یونیپاس
دەزگای ئاسایشی ئەلیکترۆنی نیشتمانی قەتەڕ (NCSA) بۆ بەشداریکردنیان لە سەلامەت ڕاگرتنی مەودای ئەکیکترۆنی قەتەڕ لە میانی جامی جیهانیی فیفای قەتەڕ لە 2022، دەستخۆشی لە 38 کەرتی وەزارەتی بەرگری کرد.
”سەرکردایەتییە داناکەمان زووتر قەبارەی ئەو ئاڵنگارییانەی بۆ دەرکەوت کە دەکرێت جامی جیهانیی قەتەڕی 2022، گەورەترین و هەرە گرنگترین خول لە جیهاندا [بە شێوەی ئەگەری] ڕوبەڕووی ببێتەوە … یەکێک لە ئاڵنگارییە هەرە ماندووکەرەکان بریتی بوو لە سەلامەتکردنی مەودای ئەلیکترۆنی بۆ پێشبڕکێکە و بۆ ئەم لایەنە دەزگای ئاسایشیی ئەلیکترۆنی دامەزرێنرا،” سەرۆکی NCSA عەبدولڕەحمان بن عەلی ئەلفەراحید ئەلمالیکی ڕایگەیاند.
NCSA بە جێبەجێکردن و وردبوونەوەی پرسە پەیوەندیدارەکان بە مەترسیە نیشتمانییە ئەلیکترۆنییەکان و هەڕەشەکان، باشترکردنی ئامادەیی و خۆڕاگری لە بەرامبەر تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و پاراستنی ژێرخانە گرنگەکان ڕاسپێردراوە.
NCSA وەکو بەشێک لە ئامادەکارییەکانی بۆ قەتەڕ لە میوانداریکردنی جامی جیهانی فیفا لە کۆتایی 2022، چەندین خولی ڕاهێنانی بۆ فەرمانبەرانی حکومەت و کەرتی تایبەت کردەوە. خولەکان تیشکیان خستە سەر مەترسی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئاسایشی ئەلیکترۆنی، لێکۆڵینەوە لە زیانبەخشترین هێرشە ئەلیکترۆنییەکان، چۆنیەتی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنیان و تا چەند دامەزراوە نیشتمانییەکان پابەندن بە ڕێوشوێنەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی.
ڕاهێنانەکان تەنها پەیوەست نەبوو بە بەشداریکردنی فەرمانبەرەکانی NCSA. کۆڕبەندێکی مانگی ئەیلولی 2022، بەشداریکردنی 685 فێرخوازی لە خوێندنگە و دامەزراوەکانی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەخۆگرتبوو. خولی مانگی تشرینی دووەمی 2022 بۆ برەودان بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی، خوێندکارانی زانکۆی بانگهیشتکردبوو. سەرچاوەکان: ئەلڕایە، Al-Sharq.com
Comments are closed.