عومان ناونیشانی نێوەندگیرێکی متمانەپێکراو بەدەستدەهێنێت
لە وەڵامی داواکاری حکومەتەکانی شانشینی بەڕیتانیا، ئیندونیسیا، هندستان و فلیپین، سوڵتانی عومان لە مانگی نیسانی ساڵی 2022، ئاسانکاری کرد بۆ ئازادکردنی 14 هاوڵاتی بە بارمتەگیراوی بیانی لە یەمەن.
هاوڵاتییە ئازادکراوەکان بریتی بوون لە حەوت هاوڵاتی هیندی، سێ بەڕیتانی، فیلیپینییەك، ئیندونیسیەك و هاوڵاتییەکی میانماری. هەندێکیان بارمتەکان لە زیندانی تاکەکەسی بەندکرابوون، ئازاردرابوون و قەدەغەکرابوو سەردانیان بکرێت لەلایەن کەس و کاریانەوە.
“دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ شانشینی سعودیە بۆ ئاسانکاری لە دەرکردنی بەڵگەنامە پێویستەکان، کەسە ئازادکراوەکان بە فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی شانشینی عومان لە سەنعاوە گوێزرانەوە بۆ مەسقەت،” دەزگای هەواڵی عومان ڕایگەیاند.
لوك سایمۆنس، کە یەکێك بوو لە بارمتە بەڕیتانییەکان، بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ هیچ تۆمەتێك یاخود دادگاییکردنیك لە ساڵی 2017 ەوە دەستگیرکرابوو.
“من ستایشی هاوپەیمانە سعودی و عومانییەکانمان و تیمەکانی خۆمان دەکەم بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی بەندکراوەکە،” لیز تڕەس ئەمەی ڕاگەیاند، دواتر وەزیری دەرەوە و کاروباری گەشەپێدانی شانشینی بەڕیتانیا و ڵاتانی کۆمۆن وێڵس ئەمەی دوپاتکردەوە.
عومان زۆر جار لە دانوستانەکانی بارمتە و دبیبلۆماسی ناوچەکە وەکو نیوەندگیر کاردەکات. نێوەندگیرییەکانی عومان بە تەنها سنوردار نەبوو بە قەیرانە گەورەکانی وەك پەرەسەندنی ئەتۆمی ئێران و ناکۆکیەکانی نێوان وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی عەرەبی، بەڵکو قەیرانی بچووکتریشی لەخۆگرتبوو.
بۆ نمونە، سەڵتەنەت ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە ئازادکردنی ئیزابێل پڕایمی کارمەندی یارمەتیی فەڕەنسی لە مانگی ئابی ساڵی 2015، ئەمە لە کاتێکدا کە چەندین مانگ پێشتر لە سەنعا ڕفێنرابوو.
هەروەها عومان بە هەمان شێوە لە مانگی شوباتی ساڵی 2022، دانوستانی لەگەڵ حوسسیەکاندا کرد بۆ ئازادکردنی چوار ڕۆژنامەنووسی یەمەنی کە سزای مەرگیان بەسەردا سەپێنرابوو لەلایەن میلیشیاکەوە، لەم بارەیەوە وەزیری زانیاری و کلتور و گەشتیاری یەمەن موعەمەر ئەلئیریانی وتی:
“میلیشیا حوسسیەکان بۆ ماوەی حەوت ساڵ بە بەردەوامی ڕۆژنامەنووس عەبدولخالق عومڕان، تۆفیق مەنسوڕی، هەیس حەمید، و ئەکرەم وەلیدیان لە هەلومەرجێکی سەختی دەستبەسەرکردن و زەوتکردنی مافەکان و نەبوونی چاودێری تەندروستی حەشاردابوو. وە دوای ئەوەی بە چەندین ئازاری دەروونی و جەستەی دەدرێن، بە تۆمەتی ساختە سزای مردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت.”
سەرچاوەکان: ڕۆیتەرز، سی ئێن ئێن، ئەلجەزیرە
Comments are closed.