سعودیە سەرکردایەتیی چۆڵکردنی مرۆیی سودان دەکات
سەدان هاوڵاتیی ئەمریکی لە نێوان ئەو 8,455 کەسەدابوون کە گوێزرانەوە بۆ جەددە
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە ستراتیژییەکان، وەزارەتی بەرگریی سعودیە | وێنەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سعودیە
لە مانگی نیسان و ئایاری ساڵی 2023، سعودیە لە سودانەوە 8,455 کەسی گواستەوە بۆ شوێنی سەلامەت، ئەمە ئەرکێکی مرۆیی بوو کە تیشکی خستە سەر توانا و ئامادەکاریی هێزە چەکدارەکانی سعودیە.
ئەوەی وەکو ئەرکێکی چۆڵکردنی سعودییە گیرخواردووەکان لە سودان لە میانی قلیشانەوەی شەڕی لایەنە سودانییەکان دەستیپێکرد، بوو بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی چۆڵکردنی هاوڵاتیانی 110 وڵاتی جیاواز.
لە نێوان دەربازکراوەکاندا کە لە پۆرت سودانەوە بۆ جەددە، سعودیە گواسترانەوە، زۆربەیان هاوڵاتیی ئەمریکی بوون. فەریقی یەکەم ئێریك کوڕیڵا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ستایشی هەوڵەکانی هاوبەشە سعودییەکان، بە دیاریکراوی فەریقی یەکەم فەیاز ئەلڕوەیلی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی سعودییەی کرد.
”ئێمە هەوڵە بێپایانەکەی فەریقی یەکەم ئەلڕوەیلی، هێزی چەکداری شاهانەی سعودیە و شانشینی سعودیە لە دەربازکردنی سەدان ئەمریکی بۆ ناوچەی سەلامەت زۆر بەرز دەنرخێنین،” فەریقی یەکەم کوڕیڵا ڕایگەیاند.
سەرکردەکانی شانشینەکە بۆ چۆڵکردنی هاوڵاتیانی سعودیە لە 22ـی نیسانی 2023 فەرمانێکیان دەکرد، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لە پۆرت سودان لە چاوەڕوانی دەرچووندابوون و ئەمەش وایکرد ئۆپەراسیۆنەکە فراوانتر بکرێت.
وەزارەتی بەرگریی سعوودیە بۆ زامنکردنی یەکخستنێکی بێ کێشەی پلانەکان، لە نزیکەوە لەگەڵ دەزگا حکومییەکانی تردا هەماهەنگیی کرد. بە جوڵاندنی کەشتییەکانی هێزی دەریایی و فڕۆکەی هێزی ئاسمانی، وە بە پاڵپشتی بەشە جیاوازەکانی هێزە چەکدارەکان، وەزارەتی بەرگری بە سەرکەوتوویی 8,455 کەسی دەربازکرد.
ئەم چۆڵکردنە 404 هاوڵاتی سعودی و 8,051 کەسی هاوڵاتی وڵاتانی تری لەخۆگرت. چۆڵکردنەکە لە نێوان 22ـی مانگی نیسان و 12ـی مانگی ئایاری 2023 ئەنجامدرا. سعودیە لە چۆڵکردنی هاوڵاتیانی خۆی لە سودان لە میانی قەیرانەکەدا وەکو یەکەم وڵات دەرکەوت.
هەروەها شانشینەکە لە دەربازکردنی 11,184 لە هاوڵاتیانیان لە سودانەوە بۆ سعودیە بەر لە گەڕاندنەوەیان بۆ نیشتمان، هاوکاری وڵاتانی تری کردووە، لەوانە زیاتر لە 400 هاوڵاتیی ئەمریکی.
Comments are closed.